چێنەر عەوڵا: دڕۆنی موجاهیدین-6ی ئێرانی هێنرا بۆ ئەمریکا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە دوو هەفتەی رابردوودا دوو درۆنی ئێرانی جۆری موجاهیدین-6 کە کۆپی درۆنی (چینی و تورکین) پێشکەوتوترین درۆنی ئێرانن. لە لایەن ئۆکرانیاوە و بێ زیان دەستیان بەسەردا گیراوە و لە خاکی ئۆکرانیا نیشێندرانەوە و باس لە گواستنەوەیان بۆ ئەمریکا دەکرێ بە مەبەستی لێکۆلینەوە لێیان. ئەوەش بە بەکارهێنانی سسیستەمی (تایتانی دژە ئەلکترۆنیاتی ئەمریکی) ( وێنە لە خوارەوەیە)کە چەند رۆژێکە دراوە بە ئۆکراین و لەو پاکێجە 600ملیۆن دۆلاریە هاوکاریەیە کە ئیدارەی بایدن بۆ ئۆکراینا لەو دواییانە دابینی کرد.
ئەم جۆرە لە درۆنە ئەو ماوانە لەلایەن روسیاوە لە ئێران کڕدرا دوای ئەو زیانە زۆرەی بە فرۆکە و کۆپتەرە روسیەکان کەوت. ئاشکرایە هێزی هەوایی روسی بە جۆرێک بێ کاریگەرە نەیتوانی ئاسمانی ئۆکراین کۆنترۆڵ بکات. لە ڤیدیۆیەکدا (لە خوارەوەیە) دیارە کە فرۆکەیەکی روسی دوای چەند سانیەیەک لە هەستان لەناو بارەگاکەی خۆی لە روسیا دەکەوێتە خوارەوە! شارەزایان دەڵێن ئەمە ئاماژەی حاشا هەڵنەگرە کە هێزی هەوایی روسی توانای سیانەو چاودێری و پارچە دابینکردنی بۆ فرۆکە کۆنەکانی نەماوە گەرنا دەگمەنە فرۆکە لە فرۆکەخانەی سەربازی و شوێنی چاککردن و سیانەی خۆی بکەوێتە خوارەوە.
* هەموو فرۆکەیەکی سەربازی تا سوڕی ژیانی کە 30 بۆ 35ساڵە تەواو دەکات پێویستی بە 400 بۆ 450 موهەندسی میکانیکە کاری لەسەر بکات و سیانەی بکات واتە بەردەوام 5 میکانیک دەبێ چاودێری ئەم فرۆکەیە بکەن دیارە روسیا لەمەیاندا کورتی هێناوە بەپێی ڤیدیۆکە بێ.
ئەمە وایکرد کە روس بۆ پڕکردنەوەی ئەم کەموکورتیە پشت بە درۆن ببەستێ درۆنی خۆی لە ئێستادا ئامادە نیە. بۆیە پەنای بۆ ئێران برد بە ئامانجی ئەوەی ئاسمانی ئۆکراینی پێ کۆنترۆڵ بکات. بەڵام دوای پێدانی سیستەمە ئەمریکیەکە دەرکەوت درۆنە ئێرانیەکان ئەو کاریگەریەیان نیە ئەوەیان پێ بکرێ. هەر بۆیە روسیا دەستی بە بەکارهێنانی موشەکە دورهاويژەکانی کە لە سالانی حەفتاکانەوە بۆی ماونەوە کردوە ئەم موشەکانە تەکنەلۆجیای کۆنن و توانای پێکانیان وردیان نیە بۆیە ئەو هەفتەیە چەندین شوێنی نیشتەجێی و مەدەنی کراونە ئامانج. موشەکەکان حەشوایی دەهاوێژرێن. لێرەدا پرسیارێک دەوروژێ ئەی موشەکە زیرەکەکانی روس چیان بەسەر هاتوە بۆ بەکاریان ناهێنێ؟
سەرباری ئەوەی چەند چەکێکی زۆر تایبەت لە لایەن کۆمپانیا سەربازیەکانی ئەمریکا بۆ شەری ئۆکرانیا پەرەی پێدراوە و پێدەدرێ ( دواتر باسیان دەکەین) لە هەمان کاتدا ڕێگای زۆر لە روسیا گیراوە بۆ بەدەست هێنانی چیپ و کەمپۆنێت و بۆردو ریزیستەری کۆمپیوتەری پێویست تا سیانەی ئەو چەکانەی پێ نەکرێ یان کە زیانیان پێدەگات و پێویستیان بە سیانە هەیە یان لە دروستکردنی موشەکە زیرەکەکاندا بەکار دەهێنرێن. وەک لە راپۆرتێکی دەنگی ئەمریکادا ئاشکرا کراوە کە بە نرخی ملیۆنان دۆلار لەو جۆرە ئەشیایانە دەستیان بەسەرداگیراوە کە لە لایەن چەند کۆمپانیایەکی دەستی دوو نادیار نزیک لە روسیا ویستویانە ئەم ئەشیایانە لە کۆمپانیای ئەمریکیەکان وەکو ( تەکساس ئینسترومێنت) بکڕن و بەدزی واریدی روسیای بکەن! ئەمەش توانای دروستکردنی چەکی نوێی و روسی و موشەکی زیرەکی ئیفلج کردوە.
ئەم تەنگەتاویەی ڕوسیا و رسوابونی چەکەکانی و نەمانی پێداویستی شەڕ تارەدەیەک ئەمریکیەکانی نیگەران کردوە, چونکە بێ هێز بوون و تێکشکانی چەکەکانی روسیا ترسی بەکارهێنانی چەکی تاکتیکی ئەتۆمی زیاتر کردوە هەر بۆیە ئەم هەفتەیە ئیدارەی بایدن بایی 290 ملیۆن دۆلار دەرمانی دژە رادیاشنی ئەتۆمی anti radiation کڕیوە بڕیارە بەشێکی زۆری بنێرێ بۆ ئۆکراین. واتە ترسی بەکار هێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی خەریکە ببێتە تاکە بژاردە بۆ پۆتین، شکستی زیاتری سەربازی روسیا مانای هەڵگەرانەوە و ئەگەری کودەتا بۆ سەر پۆتین زیاتر کردوە.

وێنەو سەرچاوەکان:
https://nypost.com
www.thedefensepost.com
https://www.washingtonpost.com
https://www.defense.gov

 

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت