لوقمان مستەفا: دزی سەدە، مشتێکە لە خەروارێک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ماوەیەکە لە سۆشیال میدیا دەنگۆی دزینی پارەیەکی زەبەلاح بڵاکرایەوە کە خۆی دەدات زیاد لە دووملیارونیوو دۆلار. کەلەلایەن چەند کۆمپانیایەکی بەرپرسانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت بردراوە، کە بەدزینی سەدە ناوزەند کراوە.
واتە لەمانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە تا مانگی ئابی ئەمساڵ بڕی دوو ملیار 500 هەزار دۆلار لە هەژماری سپاردەی دارایی دەستەی گشتیی باجەکانی عێراق لە بانکی رافیدەین لەلایەن پێنج كۆمپانیاوە “دزرا” و بە دزی سەدە ناوی دەركردووە.
بەراستی سەیرە لەلام کە بەو دزیە بوترێت دزینی سەدە.! لەبەر ئەوەی دزیەکە لەساڵی 2004 ەوە بەردەوامی ھەیە کە برەکەی ئەوکات دەگەیشتەزیاتر لە 800 ملیار دۆلارو ھەرێمی کوردستانیش زیاتر لە 100 ملیار دۆلار داھاتیان ھەبووە، ئەم داھاتە بەچەندین شێوازی جۆربەجۆر براونەتە دەرەوەی ووڵات.! بە گوێرەی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بری پارە دزراوەکان دەگاتە سەدان ملیار دۆلار.!!
زۆربەی زۆری ئەم پارانە دیار نییە، یان ئاسەوارێکی بەژێرخانی ئابوورییەوە نییە، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە ئەم پارانە بە شێوەیەکی نایاسای براونەتە دەرەوە.! کە بێگوومان ئەم بڕە پارە دزراوە بە دیکۆمێنت لە بەردەستی دەستەی دەستپاکی و ئەنجومەنی روبەروبونەوەی گەندەڵی عێراقدا ھەیە. ھەر وەک ھەردوولایان رایان گەیاندووە کە دۆسیەی گەڕانەوەی پارە دزراوەکان پێویستی بە ئارامگرتن و پشوودرێژی هەیە، بە جۆرێك گەڕانەوەی بەشێك لە پارەکان. ھەرچەندە مبالغەیە کە دەڵێن پێویستی بە زیاتر له ‌50 ساڵە.! چونکە لەم سەردەمی دنیای تەکنەلۆژیایەدا ئەگەر موقسەدیان بێت ھیچ مستحیل نیە. لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنیشیان لە ھەر یەک لە فەرەنسا و ئیمارات وەرگرتوە و گوایە ئامادەییان نیشانداوە بۆ ئەوەی هاوکاری عێراق بکەن لە گەڕاندنەوەی پارەکان.کە بەگوێرەی ھەندێک بەڵگەو سەرچاوە، بڕەکەی دەگاتە سەدان ملیار دۆلار کە براوەتە دەرەوەو لەھەندێک بانک و حساباتی تایبەتی ھەندێک لەبەرپرسە سیاسییەکان و ژێردەستی ھەندێک کۆمپانیای گومان لێکراودان.
بە ووتەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەیان راپۆرتی دەستەی نەزاھەو دیوانی چاودێری داراییان لە بەردەستدایە کە باس لەوەدەکەن زیاتر لە 100 ملیار دۆلار نازانرێت بۆچی خەرجکراوەو دیار نییە”.
بەوتەی ئەندامی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەران، “گەندەڵییەکی زۆر لەعیراقدا ھەیەو دەیان وەزیر فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەیەو زیاتر لە 140 بەڕێوەبەری گشتیش لەسەر گەندەڵی لەزینداندان”.
ئێستا ھاتوون باس لە برە پارەیەک دەکەن و ناویان لێناوە دزی سەدە دوای ئەوەی کە کەشف بوون و ھیچ چارێکیان نەما ئەوجا دانیان نا بە نەمانی ئەو برەپارەیە.! کە وەک دەڵێن ئەوە تەنھا مشتێکە لە خەروارێک.!!
باسی تەنھا لەماوەی (11) مانگدادەکەن واتە لە مانگی ئەیلولی 2021 وە بۆ مانگی ئابی 2022 بە (247) چکی بانکی لەدوو لقی بانکی رافیدەین
بري (3.701.380.882.000) سێ ترلیۆن و حەوت سەدو یەک ملیارو سێ سەدو هەشتا ملیۆن و هەشت سەدو هەشتاو دوو هەزار دینار سەحب دەکەن وادیارە هەموو پارەکەشیان بە کاش وەرگرتوەو گومان هەیە کە براوەتە دەرەوەی وڵات . چونکە لەومێژوەدا بری خستنەبازاری دۆلار زۆر زیادی کردبوو
بۆ زانیاریش یەکێک لەکۆمپانیاکان ناوەکەی کوردیەو خاوەنەکەی تەنها (21) بیست و یەکساڵ تەمەنیەتی و جنسیەکەی لە هەولێر دەرکراوەو دووکۆمپانیایان هەمان پاریزەریان هەیە.
ئەگەر نیازیان ھەبێت عیراق و ھەرێمی کوردستانیش دەتوانن بەمەرجێ ھەموو ھەوڵ و توانایەکیان بخەگەڕ و بەدواداچوون بۆ ئەو پارانە بکەن کە بە شێوەی نایاسایی براونەتە دەرەوە، ئەویش لەڕێگەی (بەشی بەدواداچوونی تاوانە زیرەکەکان لەپۆلیسی ئینتەرپۆڵ، رێکخراوی (یو ئێن دی ئۆرسی) سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، رێکخراوی واڵ بانک و رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی”.

یاخود وەک ئەو پسپۆرە عێراقیە کە دەڵێت لە ڕێگەی جێبەجیبکردنی:
1- رێکەتنامەی ناودەوڵەتی دژی گەندەڵی ئیداری ودارایی ساڵی 2005 کە عێراقیش تیایدا بووە بەئەندام لەساڵی 2007 ەوە.
2- مادەی 50 لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دەرفەت بە عێراق دەدا داوای یارمەتی نێودەولەتی بکات هەروەک بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش 2170 ی ساڵی 2014 بەپێی بەندی حەوتەم.
3- هەروەها عێراق دەتوانێ داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش بکات ئەو کەیسە حەواڵەی دادگای نێودەوڵەتی بکات بەوەی کە تاوانەکانی گەندەڵی بە تاوانی لە ناوبردنی بەکۆمەڵ و تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی دادەنرێ.
بە دڵنیایەوە بە گەڕاندنەوە ئەو بڕە پارە زۆرە دزراوە کە قووتی خەڵکی عێراقە بە ھەرێمی کورستانیشەوە کۆتایی نەک تەنھا بە قەیرانی دارایی دێ لە عێراق و ھەرێم, بەڵکو دەتوانرێ سەرخانی ئابوری عێراقی پێ ببوژێننەوەو خزمەتگوزاری ڕیشەیی بکەن و بێکاری نەھێڵن لەسەرتاسەری عێراقدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت