حەمەئازاد بەرزنجی: گەڕانەوەکەی دکتۆر لەتیف ڕەشید بۆ سلێمانی و هەڵای هەندێ لە میدیاکاران.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە سەعات پێنج و چارەک دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆکی کۆماری تازە هەڵبژێردراوی کۆماری ئێراقی فیدراڵە، گەیشتەوە سلێمانی . فەرشی سوری بۆ ڕاخراو بەڕێزان پارێزگار و قایمقام و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەرە گشتەکانی سلێمانی و هەندێ لە ئەندامانی بەڕێزی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئامادەی پێشوازیەکە بون. تا ئێرە ئاساییە.
کەسێکی خەڵکی شار و کە هەر لەسلێمانی لە دایکبووەو ئێستاش بۆتە سەرۆک کۆمار شانازیە بۆ شارەکە. دور لە هەمو بۆچونێکی سیاسی وەک خەڵکی سلێمانی پێمان خۆشە کەسێکی خەڵکی شارەکەمان کە هەر لە شار لەدایک بوە و لە خێزانی بەرزنجەییانە و لە سلێمانی گەورە بوە و ئێستا بۆتە کەسی یەکەمی ئێراق و شانازیشی پێوە دەکەین. وە پێشتریش هەر خەڵکێکی ئەم پایتەختی ڕۆشنبیریە سەرۆک کۆمار بوە. دوای سەردانی گۆڕی یەکەم سەرۆک کۆماری ئێراقی دوای ڕاپەڕین خوالێخۆش بو مام جەلال، سەردانی گۆڕی خوالێخۆشبو ئیراهیم ئەحمەدیشی کرد، تا ئێرەیش ئاساییە. بەڵام ئەوەی بێئاگایی و نائاسایی بو لەلای هەندێ لە کەناڵە بینراوە میدیایەکانی یەکێتی و بەتایبەتی کوردسات ، ئەوە بو، کە دەیوت؛ ئەمە یەکەم سەردانی ڕەسمی سەرۆک کۆمارە بۆ یەکێ لە شارەکانی ئێراق ، وە هاتۆتە سلێمانی بەرنامەی تایبەتی هەیە و بەرنامەکە ی ئاشکرا دەکات و چەندین کۆبونەوە دەکات ، کۆمەڵی قسەی دیکە . وە ئێستا بەپەلە کۆبونەوە ڕۆژنامە نوسییەکەیتان بۆ دەگوازینەوە. لێیان پرسی؛ بەرنامەی کارت بۆ ئێراقی داهاتو چیە. لەوەڵامدا بەڕێزی وتی؛ لە دو خولەکدا دەتانەوێ هەروا بە ئاسانی بۆتانی باس بکەم، کاکە دوایی بە ئامادەبونی کەناڵەکانی تریش بەرنامەکەی خۆمان ئامادە دەکەین و بۆتانی باس دەکەین . ئەمان دەیان ویست کەتەنها لەبەر دەم کەناڵەکانی یەکێتیدا چی پێیە بۆیانی باس بکات و تا بڵێن ئێمە یەکەم کەناڵین کە دەنگوباسەکانی سەرۆک کۆمار دەگوازینەوە. ئێ کاکە لە بیرتان چوە ئەو بەڕێزە سەرۆک کۆماری ئێراقە نەک سەرۆک کۆماری ئقلیمی سلێمانی. لە پرسیاری دوەمدا ئەی بەڕێزتان ئامانجی لەم سەردانە مێژوییە چیە بۆ شاری سلێمانی؟ بەڕێزیشی بەیەک دەنگ لە گەڵ پارێزگاری سلێمانی وتی کاکە خەڵکی شارم و ماڵمان لێرەیە بۆ ماڵەوە هاتومەتەوە. بە کورتیەکەی و دەربڕینێنیکی قوتی تەنز ئامێزی سلێمانیانە هاتومەتەوە دەستێ بیجامە و تاقمی ڕیشتاشینەکە لەگەڵ خۆما دەبەمەوە و دەگەڕێمەوە بۆ پایتەخت.
بەڕاستیەکەی هەقە ئەو میدیاکارانەی ئەم بەرنامانە ئامادە دەکەن لە ئاستی ڕوداوەکاندا بن. هەرچەندە بەرای من کوردسات یەکێکە لە کەناڵە زۆر چاک ودڵگیرەکان لە ئاستێکی نیشتمانی و جیهانی بەرزدان. ئێوەش مەبن بە کەناڵەکانی ئەولا لەکاتی هەڵبژاردنی ئەم سەرۆک کۆمارەدا هەڵایەکیان نابوەوە وەک ئەوەی دکتۆر لەتیف نوێنەری ئەوان بێت تاکو بەڕێز سەرۆکی یەکێتی بەڕەقی وەڵامی دانەوە و پێی وتن ئێوە زۆر سەیرن و پرسیاری زۆر سەیر دەکەن، دەتانەوێ قسەتان بۆ بکەم دەوەرن قسەتان بۆ بکەم. دکتۆر لە کۆندا یەکێتی بوەو لەئێستاشدا هەروایەو لە دوا ڕۆژیشدا هەروادەبێ. چۆن وشیارمان شکاند ئاوا ئەم نوێنەرەی ئەمجارەی پارتیشمان شکاند. پێیان وت؛ پارتی نوێنەری کشاندۆتەوە وتی بەخواستی خۆیان نەبوە لەترساندا بو پارتی بۆیە نوێنەرەکەی کشاندەوە ئەیزانی ئەمیش دەشکێنین. بۆیە ئیتر لەدوای ئەو قسانەی سەرۆکی یەکێتیەوە کپ بون و ئەو دەنگ و هاشوهوشەیان نەما و لە دەهۆڵ کوتان کەوتن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت