دانا مەنمی: لەنێوان لاهور شێخ جەنگی و کوڕانی تاڵەبانیدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

جوانی لاهور شێخ جەنگی لەوەدا بوو کە لەسەر پێکانی خۆی بە ئیرادەوە ململانێی پارتی بە فیکرو عەقڵ دەکرد، دەیزانی لە کوێی پارتی ئەدات و چیدەکات و چەند جارێکیش بینینی سەرۆکی پارتی رەتکردەوە ، هیچکات پروپاگەندەو حەملەی ئیعلامی پارتی نەیتوانیوە لاوازی بکات، بەلکو خزمەتی باشیشی کردووە، لاهور شێخ جەنگی بۆ هەر کەسێک خراپ بوبێت بۆ یەکێتیەکان باش بووە! بەڵام باشی یەکێتیەکان یەکسان نییە بە باشی هەمووان و ناکاتە ئەوەی کەموکوڕی نەبووە ، لەپاڵ جوڵەسیاسییەکانیدا جوڵەی کۆمەڵایەتی هەبوو سەردانی هۆزو عەشیرەتەکانی دەکرد بە موراڵەوە قسەی دەکرد، بەئاشکرا پشتیوانی لە کوبانێ و ڕۆژئاوای کوردستان کرد، لەگەڵ شەڕ نەبوو دژ بە قەندیل و پەکەکە ڕێگریش بوو لە بەردەم ئەو شەڕەدا کە پارتی و تورکیا زەمینەسازیان بۆ دەکرد.
لەناو یەکێتی دا بەدیلی لاهور شێخ جەنگی کوڕانی تاڵەبانی نین کە خۆشیان نازانن چیان دەوێت و چیشیان ناوێت ، خراپی کوڕانی تاڵەبانی تەنیا بۆ ئەو خەلکە نییە کە چارەنوسیان لە زۆنی سەوزدایە، بەلکو بۆ خودی یەکێتیەکانیشە! دەورانی ئێستای کوڕانی تاڵەبانی تەنیا گەندەڵی و قاچاخچیتی سنورەکان و دەرمان و جنێودان نییە! چش لەمانە کێشەکە ئەو بەهاو قییەم و ئەخلاق و موراڵانەیە کە کوڕانی تاڵەبانی لە رەگەوە هەڵیدەکەنن و هەڵدەەکوتنە سەر ماڵی خەلک و هەڕەشەی سێکسی لە خێزانەکان دەکەن و ئەو ئیرهابە تۆقێنەرەیە کە کات و ناکاتیان نییەو شێرازەی سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتیان تێکداوە و ژینگەیەکی پڕ لە ترس لە تۆقاندن خولقاندووە.
ئێ لەناو ئەم هاوکێشەیەدا بە چ زمانێک لە جەنابی کاک باڤڵ تاڵەبانی تێبگەین! لەکاتێکدا زمانی گفتوگۆی باڤڵ تاڵەبانی زمانی شەق و پۆستاڵ و شکاندنە نەک زمانی گفتوگۆ و تێرامان و تیگەیشتن ، هیچ لە سیاسەت نازانیت و نەیخویندووە هەر خەریکی خواردنی پارەو پرۆتین و سپێنەی هێلکەو خواردنەوەی قاوەی تاڵ و دروستکردنی ماسولکەیە و هەموو رۆژێک فاوڵێک دەکات و ئەسڵ و فەسڵی خۆی لە بیرکردووە! بۆیە کوڕانی تاڵەبانی مورادیفی لاهور شێخ جەنگی نین و فرسەتێکی زێڕین بۆ لاهور شێخ جەنگی هاتووەتە پێش کە ئیمکانی ئەوەی هەیە هیزو جوڵانەوەی سیاسی دروست بکات بەڵام گۆڕینی دۆخەکە لە ئیمکانی هیچ هیزێکی سیاسی دا نییە لە دەرەوەی پارتی و یەکێتی ،هۆکارەکەیش ئەوەیە هیزەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی یەکڕیزو تەبا نین و یەکڕێزیش پێویستی بە زەمینەسازی هەیە ، بۆیە دروستکردنی هێز لەم قۆناغەدا جگە لە مەشغولکردنی خەلک هیچ دەستکەوتێکی نابێت و ئامانجەکە ناپێکێت.
لەکۆتاییدا کوێرانە تۆمەتبارمان مەکەن بە لاهوری و بەدریژایی تەمەنم پیاوی هیچ لایەنیک و کەسایەتیەک نەبووم و نابم، شتیکیش کە پێویستە بوترێت ئەوەیە دوای تیرۆر کردنی (هاوکار جاف )بە پێی زانیاریییەکان لاهور شێخ جەنگی هەنگاوێک نزێک بووەتەوە لە پارتی و پشتگیریكردنى ناڕاسته‌وخۆى پارتى بۆ لاهور شێخ جه‌نگى نیگەرانی لای خەلکی کوردستان و یەکێتیەکان دروست کردووە، پاڵنەرەکان هەرچییەک بن نابێ لاهور شێخ جەنگی ئەم هەنگاوە هەڵەیە بنێت و بەدرێژایی مێژوو هەر هیزو کەسایەتیەکی سیاسی ،سەربازی ، کۆمەلایەتی لە پارتی نزیک بوبێتەوە جوانی خۆی لە دەست داوەو هیچ قازانجێکیان نەکردووەو خەلکیش متمانەی پێ لاواز بووە، مەسەلەن بزوتنەوەی گۆڕان هەتا دوور بوو لە پارتی جوان بوو بە نزیکبونەوە لە پارتی جوانی لەدەستدا و بووە هیزێکی پاشکۆو خەلکیش متمانەیان پێ نەما، ئەم هاوکێشەیە بۆ لاهور شێخ جەنگی و هەر کەسێکی تر واردە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت