زەبەنگ بەهادین: دەسەلاتی دارستان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەگێرنەوە مێرولەیەکی چالاک هەبوو هەموو رۆژێک لە سبای ساڵحان دەهاتە دەر و دەستی دەکرد بە کۆکردنەوەی دەنکە گەنم، مێرولە زۆر چالاک و ئازا بوو لە کارەکەیدا، رۆژێک شێری پاشای دارستان مێرولەی بینی و سەرسامی توانا و هێزی بوو، بیری کردەوە ووتی: باشە ئەم مێرولەیە سەربەخۆ بێ ئەوەی کەس چاودێری بکات و رێنموێنی بکات ئاوا بەو شێوە دلسۆزانەیە کار دەکات ئەی ئەگەر چاودێرێکی بۆ دانێم دلنیام بەرهەمی زیاتر دەبێت.
شێر هەستا بە دامەزراندنی قالۆنچە وەک سەرپەرشتیار بەسەر مێرولەکەوە، یەکەم بریار قالۆنچە دەریکرد دانانی ئیمزای هاتن و رۆشتن بوو، هەروەها دامەزراندنی سکرتیرەیەک بۆ کاروباری کارگێری، پاشان جالجالۆکەی کرد بە لێپرسراوی راپۆرتی مانگانە و بەرێوەبردنی ئەرشیف.
شێر بەمە زۆر دڵخۆش بوو، بۆیە داوایکرد ئاماری بەرهەم و داهاتی پێشکەش بکەن تا لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی داهاتو بتوانن لێکۆلینەوەی تێدا بکەن بۆ زیادکردنی بەرهەم، قالۆنچە کۆمپیوتەرێکی کری و مارمێلکەی کرد بە ئیشپێکەری کۆمپیوتەرەکە و داوای لێکرد داتاکان بە ئەلکترۆنی بکات بۆ باشترکردنی بەرێوەبردن و پێشکەشکردنی داتاکان لە ئەنجومەندا بە شێوەیەکی ئەلکترۆنی.
مێرولەکە زۆر تورە بوو بەم هەمو رۆتینانات و لایەنە کارگێری و کۆبونەوە زۆرانەی کە بونەتە هۆکاری کەمبونەوەی بەرهەمەکەی چووە لای شێر و سکاڵای دڵی خۆی بۆ شیر کرد، بۆیە شێر بریاریدا کە کیسەل بخاتە جێگەی قالۆنچە تا کاروبارت کارگێری بە باشتر ببات بەرێوە.
کیسەلیش یەکەم کار کە کردی مێز و کورسی قالۆنچەی گۆری و فەرشی تازەی دانا، لەگەل ئەوەشدا کەروێشکی کردە راوێژکاری خۆی بە مەبەستی پەرەپێدانی لایەنەکانی بەرێوەبردن و کارکردن و باشترکردنی بەرهەم.
کاتێک شێر راپۆرتی مانگانەی سەیرکرد بینی بەرهەم زۆر کەمبۆتەوە لە چاو مەسروفات، بۆیە بریاریدا تەقلیسات بکات بۆ حەو مەبەستەش، کونە پەپوی کرد بە لێپرسراوی ژمێریاری تا بریاری دروست بدات بۆ کەمکردنەوەی مەسروفات.
کونە پەپو پاش سێ مانگ لە دراسەکردن و توێژینەوە، خوارندەوەی زیاتر لە 100 کوپ قاوەوە دوو ئیفاد بۆ دارستانەکەی ئەوبەر خۆیان، بۆی رونبوەوە کە زیادەیان هەیە لە ژمارەی فەرمانبەرەکانیان، بۆیە پێویستیان بە کەمکردنەوەی ژمارەی فەرمانبەرەکان هەیە، هەر بۆیە یەکەم بریاری کونە پەپو دەریکرد،بەمشێوەیە بوو ( بە پێی ئەو دەسەلاتەی شێری دارستان پێیداوین لە پێناوی بەرژەوەندی هەموو ئاژەلان بریارماندا بە دەرکردنی میرولە بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەسروفات و برینی موچەکەی و گێرانەوەی بۆ خەزێنەی دارستان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت