شێرزاد خدر حەیدر: ژیانکردن وەک بارمتەیەک.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەریەکێکمان لە ژیانی خۆمان بەئەگەری زۆرەوە یەکێک لەو فیلمە هۆلیوندیانەمان بینیووە، کە کۆمەڵێک دز و چەتە بەسەر بانکێک یاخود دامەزراوەیەکی تری دارایی دادەدەن بەمەبەستی تاڵانکردن و دزینی چی پارەو کەلوپەلی گرانبەهای ئەو شوێنە هەیە، لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی ئەو بانکە یان ئەو دامەزراوە داراییە دزەکان بەزەبری هێز و چەکی دەستیان تەواوی ئەو کارمەند و سەردانیەکارانەی لەو شوێنە بونیاندەکەن بە بارمتەی ژێر دەستیان، بەمەرامی دەربازکردن لە کاتی هەڵاتن بۆ جێبەجێکردنی دواکارەیەکانیان لە لایەنی دەرەوە لە ڕێگای کوشتن یان دەستدرێژی و برسیکردن و ئازاردانی بارمتەکانی ژێر دەستیان.
ئەو نمونەی لەم چەند دێڕەی سەرەوە باسکرا بۆ بەرچاوڕوونیەک و پێچواندنێکە بە ژیانی هەنوکەیی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کورستان، کە چەندین ساڵە وەک بارەمتەیەک لە ژێر حکمڕانی کەمەڵێک حیزبی خاوەن میلیشا و گروپی توندڕەو ژیان دەگوزەرێنن، ئەگەر عێراق وەک بانکێکی پڕ لە پارەو سەرمایە سەیربکەین و ئەو گروپ و تاقمانەی تر کە لە دوای ساڵی 2003 وە لە ژێر پەردەی هەڵبژاردن و دیموکراسی دەستیان بەسەر دەسەڵاتداگرتووە و کاریان بووەتە تاڵانکردنی سەرخان و ژێرخانی ئابوری ئەم وڵاتە دەوڵەمەندە وەک ئەو کۆمەڵە دزە دێنە بەرچاو، کە هەڵیان کوتاوەتە سەر بانکێکی پڕ لە پارە، ئەوا بێگومان پێچواندێکی دروست و ڕووندەبێت بۆ دەرخستنی حوکمڕانانی ئێستای ئەم وڵاتە.
دەکرێت ئەم دۆخەی خەڵک بەگستی ناوبنێن بە (ژیانکردن وەک بارمتەیەک)، بەجۆرێک ئەگەر وێنای بانكێکی دەستبەسەرگییراو لەلایان کۆمەڵێک چەتە و دزەوە بچوێنین بە وڵاتێک یان حکومڕانیەکی ئەم جیهانە، بێگومان عێراق و هەرێمی کوردستان کە یەکێکن لە دەوڵامەترین وڵاتان و ناوچەی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە نەوت و سەرچاوەی سروشتر تر، ئەوا دروسترین نمونە دەبێت بۆ ناونیشانەی ئەم وتارە!.
یەکێک لەو نمونە هەنوکەی و زیندووانەی لەم ماوەیە بۆ سەلامندنی ئەو ڕاستیەی کاربەدەستانی ئەم وڵاتە ج دزێکی لێهاتوون لە دزینی لە سەرمایەی وڵات لە دواهەمین دزی زەبەلاح بوو، کە بە دزی سەدا لە عێراق ناوی دەرکردووەو لە ماوەی چەند مانگێکی ڕابردوو ئەمساڵ بڕی (2.5)ملیار دۆلار لە بانکی ڕافیدەینی حکومی لەلایان کۆمەڵێک کاربەدەست بە پشتگیری تەواو کاربەست و حیزبی گەورە! بڕی (2.5) ملیار دۆلار ئەگەر بە شێوەیەکی ئاسان و بازاڕی لێکیبدەینەوە دەکاتە (250) هەزار دەفتەر دۆلاری ئەمریکی، کە ئەم بڕ پارەیە دەکرا شوێنی نیشتجێبوون بۆ (250) هەزار خێزانی کرێچی و هەژار دروستبکرێت یان وەک نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق “جێنین پلاسخارت” لە تویتێک ئاماژەی بەوەدا، دەکرا بەم (2.5)ملیار دۆلارەی کە دزراوە (4000) خوێندنگا بنیاتبنرێت لە عێراقێک کە بەشێکی زۆری لە دانیشتوانکەی لە ژێر هێڵی هەژاریەوەن و کەرتی پەروەردە و تەواوی کەرتەکانی تر لەوپەڕی خراپدان!.
ئەگەر هاوڵاتیانی باشور و ناوەڕستی عێراق 19 ساڵبێت لە ژێر ئەم جۆرە لە حکمڕانیە ژیان بکەن و لەگەڵ ئەم هەموو دزی تاڵنیەی هەیە وەک بارمتەیەکی ژێر دەستە ژیانبکەن، ئەوا لە هەرێمی کوردستان دۆخەکە زۆر قورسترە و ئەگەر لەوێ سیستەمێکی دەوڵاتداری مابێت لێرە ئەوەندەش نەماوە هاوڵتیان لە هەرێم ماوەی 31 ساڵە لە ژێر حکومی تەواو حیزبی و خێڵەکی خاوەن ملیشا و داپڵۆسێنەر ژیانێکی بارمەتەیی بەڕێدەکەن، بەشێویەک ئەگەر بێت و هەر دەنگێکی ناڕازیش هەبێت بۆ قبوڵنەکردنی ئەم دۆخە ئەوا ڕووبەڕووی کوشتن یان ئازاردان و تەستدرێژی دەبێتەوە لەلایان ئەم جۆرە دەسەڵاتە لە مافیەگەریە یاخود ئەگەربێت و هەر کەسێک بیەوێت لەم دۆخە خۆی نەجاتبدات و ڕابکات ئەوا هەمدیسان ڕەنگە لە یەکیک سنورەکان لەکاتی جێهێستنی ئەم مەملەکەتە لەناوبچێت یانیش لە دەریای ئیجە جەستەی ببێتە خۆراکی ماسیەکان.
ئەوەی لەم چەند دێرە گرنگە ئاماژەی پێبدرێت، ئەوەیە ئایا هاوڵاتیان دەتوانن خۆیان لەم بارمتەیە یان لایەنێک هەیە وەک لە ئێستادا وەک فریاد ڕەسێک بێت ئەم شێوەیە لە بارمتەیە بگۆڕێت بۆ رزگاربوون لەم کۆمەڵە دەسەڵاتدارەی وەک دز و چەتەیەک بەربوونەتە داهاتی وڵات و سەرکوتکردنی خەڵک؟! وەڵامەکە بە مخابنیەوە ” نەخێرە” لە ئێستادا، چونکە لەم دۆخە پڕ لە میلیشا چەکدارە حزیبی و تایفەگەری هەیە. هەروەها بوونی دەستی وڵاتانی هەرێمی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، هەوڵی هەر گۆڕانکاریەک بە کوشتار و لەناوبردن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەری و دەنگی ناڕازی کۆتایی دێت، وەک ئەوەی لە خۆپێشاندانی چەند ساڵی ڕابردووی باشور و ناوڕاستی عێراق بەناوی تشرین زیاتر لە 800 هاوڵاتی بەدەستی ‌هێزە ملیشاکان کوژران. هەروەها هەرچی هەرێمی کوردستانە هاوشێوەی عێراق لەبوونی هەردەنگێکی ناڕازی و داواکاری بۆ دادپەروەری و کۆتایی هێنان بەو دزیوو تاڵانی هەیە لە داهاتی گشتی، ئەوا خۆپێشاندار و دەنگی ناڕازی و ڕۆژنامەنوسانی سەربەخۆ وەک هەمیشە ڕووبەڕووی کوشتن و لێدان و دەستدرێژیکردن لەلایان هێزە میلیشیاکانی دوو حیزبی دەسڵاتدار لە هەرێمی لە کوردستان دەبنەوە، نمونەش بۆ ئەم ڕاستیە نمونەی کوشتن و تیرۆرکردن ئازاردانی ئەو و سەدان خۆپیشاندەر و ڕۆژنامەنوسەیە لە ناڕەزایتەکانی ڕابردوو.
لێ ئەم شێوە لە دەسەڵاتداریە هەرچەندێک بخایەنێت بەدڵنیایەوە کۆتاییەکی هەیە، هاوشێوەی ئەو فیلمە هۆلیودیەی لەدێڕەکانی سەرەتا وەک نمونەیەکی سادە بۆ شێوەیی حکومڕانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان باسکرا، وەک چۆن کۆتایی ئەو جۆرە فیلمانە، کە دزەکان دوای ماوەیەکی زۆر یان کەم لە کات تێبپەڕێت و کوشتن و بڕینی زۆریش ئەنجامبدەن، ئەوا دەبێت ئەو بانکە بە کوژراوی یان بەدەستگیرکراوی و زەلیلی جیبهێلن، هاوشێوە بەمەش ساتێک دێت ئەم دەسەڵاتەی هەیە هاوشێوەی ئەم دزانەی بانک کۆتایەکەیان دەبینین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت