زاهیر باهیر: کۆبوونەوەکانی لوتکەی کەش و هەوا چارەسەری گرفتی ژینگە ناکەن/ بەشی چوارەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شێهباز شەریف کە بەشداری لە کۆبونەوەکەدا کرد، سەرەڕای داتاکانی سەرەوە ئاماژەی بەوەشکردووە” لافاوە کارەساتبارەکان کاریگەرییان لەسەر 33 ملیۆن کەس هەبووە، کە زۆرینەیان ژن و منداڵەکانمان بوون. بارانبارینەکە حەوتجار زیاتر لە تێکڕای بارینی بارانی پێشتر بووە کە لە باشوووردا باریون. ئێمە هەوڵێکی زۆرماندا، بەڵام هێشتا لافاوەکان ئەوەندە گەورەو تووڕە بوون زیاتر لە 8,000 کیلۆمەتر ڕێگا کانزاییەکانیان هەڵتەکاند و زیانیان زیاتر بە 3,000 کیلۆمەتر هێڵی شەمەندەفەرەکانمان گەیاند. هەروەها 4 ملیۆن دۆنم زەوی بەرهەمهێنەریان شۆردەوە، پاکستانیان وێران کرد” وتنی ئەمانە، دانیشتوانی هۆڵەکەی سڕ و بێ دەنگ کرد.
بەشێکی زۆری ئەم هەژارییە لە دەرەقەت نەهاتنی کارەساتە سروشتییەکانن، میراتی دەرهێنانی کانزا بەهادارەکانن و تاڵانکردنی کۆلۆنیالیزمن کە لەلایەن وڵاتانی دەوڵەمەندەوە وایکردووە وڵاتانی وەک پاکستان، کینیا و مۆزەمبیق بێ سەرچاوەی پێویست بتوانن لە بەرامبەر گۆڕانی توندی کەش و هەوادا ڕوبەڕو ببنەوە. لە کاتێکیشدا ئەم وڵاتانە پارەی چارەسەرکردنی ئەنجامکارییەکانی ڕووداوە توندەکانی کەش و هەوایان نییە، بۆیە هیوایەکی کەم هەیە بۆ ئەم وڵاتانە تاکو لە چەند دەیەی داهاتوودا بژین.
وەکو لە سەرەتادا پەنجەم بۆ ڕاکیشا دروستکردنی ئەم کارەساتانە دەستکردن نەك خواکرد، دەستکردی کۆمپانیا گەورەکانن، سامانداران و سەرمایەدارانن. بێ گومان زۆرێك لە بزنسەکان لە بچوکیانەوە بۆ گەورەیان تا دەگاتە گواستنەوەی میوە و خواردەمەنییەکانمان بە ترێلە و بە پاپۆڕ و بە فڕۆکە لە وڵاتانی دوورەدەستی وەکو ئەمەریکای لاتین و ئەفەریقا و خۆرهەڵاتی ناوین و ئەوانی دیکە، ڕۆڵی سەرەکییان لە پیسبوون و ژەهراویبوونی ژینگەدا هەیە. من لێرەدا تەنها ئاماژە بە سێ دانە لەو بزنسە گەورانە دەدەم:
یەك/ کۆمپانیا گەورەکانی وەکو نەوت و غاز :

* نوسینی ئەم وتارە بەرهەمی خوێندنەوەی زیاتر لە 20 وتار و توێژینەوەیە. بە پێویستم نەزانی لە دامێنی وتارەکەوە ئاماژەیان پێبکەم ، بەڵام هەر خوێنەرێك بە گومانە لە ئامار و بەڵگەکان دەتوانێت لە مێسنجەرەوە یاخود بە ئیمەیل ئاگەدارم بکاتەوە تاکو هەندێك لەو سەرچاوانەی بۆ بنێرم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت