ڕێباز مام شۆرش: خوێندنەوە و پەروەردەی دوای ڕاپەرین.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

راپەرین لە بری ئەوەی بکرێتە خاڵێکی وەچەرخان بۆ بنیادنانی سیستەمێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی، تەنها وەکو رووداوێکی جەماوەریی رووت مایەوە، ئەوەی لێ سەوز نەبوو بە تەمای بووین، راپەرین وەچەرخانی هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگەی کوردی بێت لە رووی هەموو سێکتەرەکانەوە، بەتایبەت پەروەردە، تەنها هەندێک گۆرانکاری کرا ئەویش لە رووی شکلیەوە.
فەیڵەسوفی ئەڵمانی ئیمانوێێل کانت، لە پێشەکی کتێبی پەروەردەدا دەڵێت: مرۆڤ تەنها بەهۆی پەروەردەوە دەبێتە مرۆڤێکی ڕاستەقینە، مرۆڤ ئەوەیە پەروەردە دروستی دەکات. چونکە ئەوەی ئێستا هەیە لە خوێندن، وەک سیستەمی بانکیە، کە پارە دەخەیتە بانکەوە زیاد ناکات وەک خۆی وەری دەگریتەوە، ئێستا سیستەمی وانە وتنەوە ئاوایە، ئەوەی مامۆستا فێری خوێندکاری دەکات وەری دەگرێت و دەیڵێتەوە، مامۆستا زانا و خوێندکار نەزان، دەبێت ئەمە گۆرانکاری تێدا بکرێت، بکرێتە گفتوگۆ لە نێوان مامۆستاو فێرخوازدا، بۆ ئەوەی لە سیستەمی بانکی رزگارمان بێت و هەنگاوی گەورە بهاوێژێت. ئەویش لە رێگای بە کەلتووری کردنی خوێندنەوە، ئەو چرایەش پێویستی بەهەمووان بۆ داگیرساندنی. کانت دەڵێ: کتێب خوێندنەوە ووتوێژکردنە لەگەڵ باشترین کەسەکانی سەدەی رابردوو.
باوڵۆ فێری دەڵێت: بۆ ئەوەی بتوانین پەروەردەیەکی سەردەمیانە بهێنینە ئاراوە، پێویستە بە مرۆڤکردنی مرۆڤەکان مسۆکەر بکەین. مەبەستی ئەوەیە، پرۆسەی پەروەردە ئەوەیە بێڵایەن نازانێت و ئەو لای وایە پەروەردە، یان دەچێتە خزمەتی دەسەڵاتێکی سیاسی ستمکارەوە، یان بەرامبەر دەسەڵاتێکی ستمکار دەوەستێتەوە و هەڵوێست وەردەگرێت.
بۆ ئەوەی پەروەردە نەچێتە خزمەتی دەسەڵاتی سیاسی ستمکارەوە دەبێت پەیرەوی میتۆدێکی فێرکردنی پێشکەوتنخواز بکرێت، کە پشت بە دیالۆک دەبەستێت، ئەویش لە رێگای زانیاریی و خوێندنەوە، بۆ ئەوەی تاکێکی وشیار و کراوە و پەروەردەبێت نەک کۆیلە.
کاتێک دەوڵەتی ئیسرائیل دروستکرا، یەکەم کاری سەرۆک وەزیران، داوای لە وەزیری پەروەردەکرد، ئاستی نەخوێندەواری بنبڕبکرێت، ئەگەرنا ناتوانین وەکخۆی دەوڵەتێکی موئسسە دروسبکەین، ئەگەرنا هەر ژێردەستە دەمێنینەوە.
وەک دایڤید هیوم دەڵێ، تەنها خوێندنە و بیرکردنەوە گەورەیی و بەرزیی گیانی مرۆڤ دەردەخەن.
ئێستا پەروەردە لە کوردستان لە پێناو سیاسەتی ستمکارە، بۆ ئەوەی نەوەیەک و تاکێکی ملکەچ دروست ببێ، وشیار نەبێ، بەپرسیار نەبێ، تەنها کۆیلە بێت، ئەمە ڕاپەرین بوو نەیتوانی وەچارخان دروست بکات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت