پشکۆ ئەمین: دادگایی کردنەکەی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو و ئەنجامەکانی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو کە لە پاش هەڵبژاردنی ساڵی 2019 بە نەیارو رکابەرێکی گەورەی دژ بە ئەردوگان ناودەبریت و سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵەو رەنگبێت کە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، کە لە حوزەیرانی سالی 2023 دەکرێت، کاندیدی ئۆپۆزسێۆنبێت دژی سەرۆک ئەردوگان، ئەکرەم کەسێکی بەتوانایەو بەپێی راپرسیەکانی ناو تورکیا دەتوانیت لە ئەردۆگان بباتەوە.
ئەردوگان هەموو هەوڵێکدەدات تا جارێکیتریش دەسەڵاتی لەدەستدا بمێنێتەوە، بۆیە هەرچی ڕیگەو کارێکی نادیموکراسیانە و نابەجێ هەیە دەیکات، چۆن سەلاحەدین دەمیرتاشی سەرۆکی هادەپ ( پارتی گەلانی دیموکراتی) زیندانی کرد، هەر ئاوهاش هەوڵدەدات بەهەر شێوەیەک بووە، هەموو رکابەرە بەهێزەکانی بەردەم خۆی و پارتەکەی و دەسەڵاتەکەی لە زیندان توندبکات و نەهێڵێت. زۆر رێی تێدەچێت، لە مانگی یەکی داهاتوودا، دادگاکانی تورکیا بریار بدەن، کە پارتی گەلانی دیموکراتی ناتوانێت بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات و بریاری داخستنی دەدەن.
هادەپ کە بەپارتیکی کوردی دەناسرێت، خاوەن ژمارەیەکی زۆری پەرلەمەنتارە لەپەرلەمانی تورکیادا، ماوەیەکە ئاکەپەو ئەردوگان ئەم پارتەیان داوەتە دادگا تا رێکاری یاسای بدۆزنەوە بۆ داخستنی، سەرۆکی هادەپ و بەشیکی زۆر لە پەرلەمەن
تارەکانی و سەرۆک بەلەدیە کوردیەکان کە بە هەڵبژاردن هەڵبژیراوون، لە زیندانداندان و لەشوێنیان تورک و نۆکەری ئاکەپەی دانراون.
لە هەمان هەوڵدا رۆژی چوارشەممە، دادگای تاونەکانی ئەستەمبووڵ، کە هەموو دادوەرەکانی سەر بە ئاکەپەو ئەردوگانین، ( سزای زیندانی دوو ساڵ و حەوت مانگ و پانزە رۆژی بەسەر ئیمام ئۆغلوی رکابەری بەهێزی ئەردۆگاندا سەپاند، لە گەڵ قەدەغە کردنی سیاسەتدا ) بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بەسەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ساڵێ 2019.
دەستبەجی پارێزەری ئیمام ئۆغلوو تانەیان لە بریارەکە دا، بۆیە تا پرۆسەی تانەدان بەردەوامبێت ئیمام ئۆغڵو دەتوانیت وەک سەرۆکی شارەوانی لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو، تەمەن 52 ساڵ، کە لەساڵی 2019دا کاندیدی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)بوو، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانی ئەستەنبوڵدا، توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنێت و سەرکەوێت بە سەر کاندیدەکەی ئاکەپەی ئیسلامی و ئەردوگاندا، کە بن عەلی یڵدرم بوو.
پاش سەرکەوتنی ئیمام ئۆغلو لەو هەڵبژاردندا بەزۆرینەی دەنگ ئاکەپە و ئەردوگان دژی سەرکەوتنەکە وەستانەوەو بەهەڵەو گزی و تەزویر ناوزەدیان کردو داوای دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنیان کرد.
لە دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنیشدا ئەکرەم ئیمام، توانیەوە سەرکەوتن بە دەست بهێنیتەوە.
پاش ئەم گێچەڵ و بردنەوەیە، ئەکرەم لە وەڵامی رۆژنامەنوسیکدا، ئەو کەسانەی داوای دووبارە هەڵبژاردنیان کردبوو، بە نەفام و گیل ناویبردن.
سەرکەوتنی ئیمام ئۆغڵوو لەئەستەمبوڵدا، شکستێکی گەورە بوو بۆ ئەردۆگان،کە گەورەترین شاری تورکیاو ژمارەی دانیشتوانەکەی پانزە ملێۆنە. بیست ساڵ پێش ئێستا، پاش هەڵبژاردنی بە سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبوڵ، ئەردوگان توانی دەسەڵاتی تورکیا بخاتە ژێر دەستی خۆی، بۆیە ئەم دۆراندنە بۆ ئەردوگان زۆر قورس بوو.
ئێستا ئەردوگان دەزانێت، کە گلۆپەکەی لەکووژاندنەوە نزیکبۆتەوە، ئەکرەم ئیمام ئۆغلوو شکێنەری گلۆپەکەیەتی. بۆیە هەمیشە لە کەمیندایە، تا تۆڵە لەئیمام ئۆغڵوو بکاتەوەو لەسەر رێی خۆی لایبەرێت.
ئەردوگان لە پێناو دەسەڵاتی رەهای خۆیدا یاساو دەستوری تورکیای گۆڕی، لە پەرلەمانیەوە کردیە سەرۆکایەتی، هەموو دەسەڵاتێکی دایە سەرۆک کۆمار کە خۆیەتی، ئەردۆگان دەیووت، ( ئەوەی ئەستەمبوڵ بە دەستبهێنێت، دەست دەگرێت بەسەر تورکیادا.
ئێستا ئەکرەم دەستی گرتووە بەسەریدا، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدات تا لەدەستی بستێنێتەوە.
پاش بریارەکەی دادگا، تیمی یاسایی ئەکرەم ئیمام دادگاییکردنەکە بە تۆڵە سەندنەوەی شەخسیی ئەردۆغان، لە دژی یەکێک لە گەورەترین ڕکابەرەکانی دەزانن کە ئیمام ئۆغڵووە.
ئیمام ئٶغڵو لە بەردەم بینای شارەوانی ئەستەمبوڵدا قسەی بۆ لایەنگرانی کرد و گوتی: ئەم بریارە شەرمەزارییە بۆ دەسەڵاتی دادوەری تورکیا، ئەم بریارە لەراستیدا بە بەهیزترین دەربرین دادەنرێت کە دۆخی ئیستای دەسەلاتی دادوەری تورکیا نیشاندەدات و پێمان دەڵێت: کە دەسەڵاتی دادوەری بۆتە ئامرازیک بۆ سزادان و سەرکوتکردنی نەیارانی ئاکەپەو ئەردۆگان.
ئۆغلوو وتی: بۆ گەیشتن بەدادپەروەری و دیموکراسی لە وڵاتدا، ئەم جۆرە یاریانە نامانوەستینێت، من تووشی شڵەژان نابم و وازناهێنم.
لەکۆتای قسەکانیدا وتی: هەمووشتێک باش دەبێت، ئەمە دروشمی هەڵمەتە سەرکەوتوەکەی ساڵی 2019 بوو لێرەدا دووبارەی کردەوە.
لایەنگرانی ئیمام ئۆغلوو دروشمی، رۆژیک دێت کە داوای دادگای پارتی داد و گەشەپێدان بەسەرۆکایەتی ئەردۆگان دەکەین، هەروەها دروشمی ماف و یاساو دادپەروەریان دەوتەوە.
خەڵکی سەرشەقام بریارەکەی دادگایان وەک پاشەکشەی دیموکراسی لە تورکیادا باس دەکرد، دەیانووت: لەکاتێکدا سەرۆکی شارەوانی بە هەڵبژاردن بردویەتیەوەو هاتووە، چۆن لادەبرێت؟ دیارە یاساو دادپەروەری لەم وڵاتەدا نییە.
هەر رۆژێک دوای بریارەکەی دادگا، بە دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام، یەکێک لەدامەزرێنەرانی پارتی دادو گەشەپێدان، ئاکەپە، عەبدوڵە گول سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا، دژ بەم بڕیارە وەستایەوەو، بەناراست و نادادپەروەرانەی داناو، وتی: ئەم بریارە تەنها بەرامبەر ئەکرەم ئیمام نیە، بەڵکو بەرامبەر تورکیاشە. وتی ئیرادەی گەل لەسەروو هەموو شتێکەوەیە، پێموایە دادگا باڵاکان ئەم هەڵەیە راست دەکەنەوە.
بولێنت ئارێنچ، یەکێکیتر لە دامەزرێنەرانی ئاکەپە و سەرۆکی پێشووی پەرلەمان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: تا ئەو هەڵەیە ڕاست نەکرێتەوە، دەرئەنجامە سیاسییەکانی ئەو بڕیارە ڕێگە خۆشدەکات بۆدروستکردنی پاڵێوراوێکی بەهێز لە دژی ئەردوگان و ئاکەپە. پێم وایە سیاسەتمەدارە ژیر و دووربینەکان ئەم دۆخە لەبەرچاو دەگرن و ڕێگە بەم هەڵەیە نادەن.
ئارینج وتی: لە ڕوانگەی یاساییەوە لە دڵەوە باوەڕم وایە کە ئەم بڕیارەی دادگا بە زووترین کات، لەلایەن دادگای باڵاوە هەڵدەوەشێتەوە و ڕێگە نادرێت ئەو هاووڵاتییە زیانی پێ بگات، بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت قەدەغەکردنی سیاسی جێبەجێ بکرێت.
بریاری دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغلوو پارتی سۆشیالیستی ئەوروپاشی توڕەکرد و هاتنە دەنگ و بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:
ئێمە لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ، ئەکرەم ئیمام هاوسۆزین، کە سزای زیاتر لە دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، ئەمەش بەو مانایەیە کە سەرۆک ئەردۆگان پەنا بۆ هەر ڕێگایەک دەبات بۆ پاراستنی دەسەڵات، لەوانەش لێپێچینەوەی نا دیموکراسیانە،
کەمال کلیچدار ئۆغلو سەرۆکی پارتی کۆماری کە پێدەچێت کاندیدی هاوبەشی شەش پارتە ئۆپۆزسێونەکەبێت، پاش ئەوەی بۆ سەفەر هاتبووە ئەڵمانیا، گەرایەوە تورکیاو ئەم بریارەی بە ( چەقۆیەک ناوبرد کە کە لە ملی میلەت دەدرێت، لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند بە قووڵی نیگەران و بێ هیوابووین لە هەوڵی دوور خستنەوەی یەکێک لەگەورەترین رکابەرەکانی ئەردۆگان.
ئەڵمانیا بریارەکەی بە لێدانێکی قورس ناوبرد لە دیموکراسیەت. فەرەنسا داوای لە تورکیا کرد خلیسکانی خۆی لەسەروەری یاساو دیموکراسی و رێزگرتن لەمافە بنەڕەتییەکان پێچەوانە بکاتەوەو ئەم کارە نەکات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت