عەبدوڵا کەریم مەحمود: هەڵوێستی کەسێتییە نمونییەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

19. 7. 2019 ەوە، لە یەکەم رۆژی کارەساتی دڵتەزێنی ئامۆزاکانی رەبات و هەزارکانی لە سنووری ناحیەی سەنگاو، چەند کەسێتیەکی نمونەیی سەنگاو و گەرمیان و ناوچە جیاجیاکانی نیشتمان، بە دڵ و دەروونێکی رۆشن و بە نیەتێکی پاک و بە هەست و نەستێكی جوان، بە ئەزموونی قاڵ بووی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانیان. وەک ماهیەتی ناخی جوامێریی و قورسایی سەنگی خۆیان لە سەنگاو و گەرمیان و نیشتمان، لە جوانترین هەڵوێستا، ئەم کێشەیەیان کرد بە بەرنامەی سەرەکی زنجیرە کارەکانیان بۆ خزمەتی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و بەهای شکۆی کۆمەڵگای کوردەواری لە سەنگاو و گەرمیان.
ئەو کەسێتیە گەورەو خاکیانە بە پەرۆشەوە، بە هەست بە لێپرسینەوەیەکی گەورەی مرۆڤایەتی یەوە، کێشەی ئامۆزاکانی رەبات و هەزارکانیان کرد بە کلیلی چارەسەرکردنی کۆمەڵایەتی خۆیان لە ئاستی جوگرافیای سەنگاو و گەرمیان .
ئەو بەڕێزانە بە بیری هوشیاری لۆژیکانەوە و بە عەقڵێکی کراوەی پر لە ئەزمونی بەهای شکۆی کلتوری کوردەواری، کیلی کردنەوەی گرێکانیان بە جۆرێک ئاراستە کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
دەرگای خۆشەویستی و برایەتی و ئاشتی لە رەبات و هەزارکانی و سەنگاو و گەرمیان بکەنەوە. ئەزموونی چارەسەرەکە بکەن بە وانەیەکی نوێ بۆ هەموو گەنجەکانی رەبات و هەزارکانی و سەنگاو و گەرمیان. بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوە پڕ لە ئاشتی یانە بکەن بەرەوتی ژیان و ئەزمونی ویستگە جیاجیاکانی تەمەنیان. بۆ ئەوەی جارێکی تر، هەڵەی تر و کارەساتی دڵتەزێنی ترو کێشەی ئاڵۆزو داخراو و هەڵواسراو بۆ هەتا هەتایە سەر هەڵ نەداتەوە.
پڕ بە دڵ، سوپاس و پێزانینم بۆ هەنگاو بە هەنگاو و ماندوو بوون و هەڵوێستی گەورەیی ئەو کەسێتییە نمونیییە بەرێزانە هەیە، ئەرکی گەورەو و زەحمەتیان کێشاوە، بەردەوام بوونیان لەسەر هەڵوێستی جوامیریی بۆ گفتوگۆ، ئەنجامەکەی چارەسەرکردنی کێشەکەیە بۆ لێبوردن و ئاشتی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت