موتەلیب سەعید عومەر: بێ خوێندنەوەیەکی وورد و بەرنامەیەکی تەندروست.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتەوایی بۆ سلێمانی تەنها بەداخستنی چەند باڕ و شوێنگایەکی دیسکۆ و یانە کۆتایی نایەت، بەڵکو درێژە پێدان بەم هەوڵە پێویستی بەڕاگرتنی ئەو دەیان هەزار هاوڵاتی عەرەبەی کە بە هەر پاساوێکی ئابووری، کولتووری ژینگەو ژیان و ئاسایشی کۆمەڵایەت ئەم شارە (سلێمانی ) شەوێندراوە.
قسەکە لەسەر ئەوە نیە داخۆ بۆچی ئەم شارە بەم دەردە براوە؟ بۆچی ئاوای بەسەر هێنرا؟ بەڵکو کێشەکە خودی دیاردەکەیە کەلەدوای پڕۆسەی بەناو ئازادی عێراق ئەم چەند شارەی هەرێمی کوردستان کەنەفەسێکی ئارامی و ئەمنی و سەقامگیری تێدا بوو، بەڵام بەهێنانی لێشاوی دەیان هەزار هاوڵاتی عەرەب بێ هیچ لێکدانەوە پلان و بیرکردنەوەیەکی زانستی هێنرانە هەولێرو سلێمانی، خانوو و شوقە و موڵکیان پێدرا. لەولاشەوە ماڵی کوردو تاکی کورد ڕۆژ بەڕۆژو ساڵ بەساڵ لەنائارامی و ناجێگیری ئابووری و دەروونیدا بوو، لەوکاتەی عەرەبەکانی ناوەڕاست بەتایبەتی هەندێکیان بەپارەیەکی مۆڵ زەوی و باخ و مۆڵک و شوقەیان کڕی و گەورەترین کێشەی نیشتەجێبوونیان دروستکرد بۆ هەزاران تاک گەنج، ئەوە وێڕای کەم کردنەوەی بێکاری لەناوخودی ئەم شارو شارۆچکانە، لێکەوتە نەرێنییەکانی لێشاوی بەکۆمەڵی عەرەبەکان فاکتۆرە خراپەکانی دروستبوونی ئەو ئازادیە ڕەهایەی کەچەندین دیاردەی مەترسیداری لێکەوتەوە زۆر گەنج یان دووچاری لادان و کاری بەدڕەوشتی کرد لەهەمبەر ئەم دیاردانە، دەیان هەزار گەنج دووچاری سەرهەڵگرتن و کۆچکردن بوون بەرەو ئەوروپا. ئەم کێشەیەش بۆ کۆمەڵی کوردی باشوور گرفتێکی گەورەی لێکەوتەوە، سەرباری گرفتی ئابووری و سیاسی و تێکەڵبوونی دووکولتووری جیاواز لەژینگەیەکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، جیاوازدا، دوای نزیک بە 20 ساڵ ئێستا هەست بەمەترسییەکانی ئەو ئازادییە ڕەهایە دەکرێت، کەبە مەبەست و پاساوی ئازادی و تێکەڵ بوونی کەلتوورەکان وەک مۆدێل بۆ قبوڵکردنی کولتووری جیاواز و ئازادی هاتوچۆ و مافی نیشتەجێبوون و گەشتوگوزار کردن، بەڵام ئەم دیاردەو ئاکارو بەرنامەیە بێ خوێندنەوەیەکی ووردو بەرنامەیەکی تەندروست، گوێنەدان بە لێکەوتەکانی ئەم لێشاوە هاوردەکارییەی نیشتەجێبوونی هەزاران خەڵکی ناوەڕاست و باشوور نیشتەجێکردنیان لەکوردستان دەیان کێشەو گرفتی کۆمەڵایەتی و گرفتی نیشتەجێبوون.
هەڵاوساوی بازاڕ و گرفتی ئابوور لێ کەوتەوە ئومێدەوارم سەرۆکایەتی کورد هەڵوەستە و بیرکردنەوەیەکی وورد لەم دیاردەیەش بکاتەوە لەپاڵ ئەو هەڵمەتەی کردیان بەمەبەستی ڕێگریکردن لەو دیاردانەی لەناو سەرچناریی سلێمانیدا هەبوو بەدرێژایی ساڵانێکی زۆر.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت