دکتۆر حوسێن عەلی غالب بابان: تاقیکردنەوەی پیشەیی.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە خوێندنی دەرمانناسی گەڕاوەتەوە، دڵخۆش بوو بەوەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆیەکی ڕووسیا بەدەستهێناوە، بەپێی ئەوەی باوکی پێی وتم، چووم بۆ پیرۆزبایی و هاوبەشی لەگەڵ بنەماڵەکەی بە بۆنەی دەرچوون و گەڕانەوەی بۆ نیشتمان.
دەستم کرد بە قسەکردن لەگەڵ “دەرچووەکە”و بۆم دەرکەوت کە ئینگلیزیەکەی زۆر لاوازە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە کێشە نییە، چونکە زمانی خوێندن لە زانکۆکانی ڕووسیا, ڕووسییە و کەمێک ئینگلیزییە. پاشان پرسیارم لێکرد دەربارەی دەرمانی تایبەت بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن، بینیم خۆی لە پرسیارەکەم دەدزێتەوە و لێرەو لەوێ دەسوڕێتەوە، دوای ئەوەی لە باوکیم پرسی ئایا دەرمانخانەیەکی بۆ دەکاتەوە یان لە وەزارەتی تەندروستی کار دەکات، باوکی وەڵامی دامەوە کە بڕوانامەکە بە دیوارەوە هەڵدەواسرێت و کوڕەکەی لە بواری بەڵێندەرایەتیدا لەگەڵیدا کاردەکات.!
پرسیارەکەم ئەوەیە کوڕی هاوڕێکەم بڕوانامەکەی بە دیوارەوە هەڵواسیوە و لەگەڵ باوکی کار دەکات، بەڵام ئەی دەرچووە تازەکان کە دەرچوون و هیچ نازانن لە بواری پسپۆڕییەکەیان.؟
دەزگا حکومیەکان لە زۆربەی وڵاتەکانمان تەنها گرنگی بە دانپێدانانی بڕوانامەکە و دانانی مۆری لەسەرە، وە دواتر خاوەن بڕوانامەکە مافی ئەوەی هەیە هەرچی بیەوێت بیکات، لەبیرمە لە ڕابردوودا وەزارەت هاوشانی سەندیکا تایبەتمەندەکان تاقیکردنەوەی پیشەیی بە سەرپەرشتی ئەکادیمییەکان ئەنجام دەدا، تەنها چەند کەسێک لەو تاقیکردنەوانە دەردەچن، و لەوانەیە لەسەدا سی زیاتر نەبن، سەبارەت بە باقیەکەی تریش مافی خۆیانە تەنها سێ جار تاقیکردنەوەکە دووبارە بکەنەوە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت