رەزا شـوان: هانـدانی منـداڵان بـۆ نووسیـنی چـیرۆک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بێ جیاوازیی هەموو منداڵان لە تەمەنی سێ ساڵییەوە، حەز لە چـیرۆک دەکەن و چـێز و خۆشی لێوەردەگرن، گەرچـیش زۆربەیان لە مەبەستە شارەوەکانی چیرۆکە هـێماییەکان تێناگەن. چـیرۆک هـۆکارێکی گرنگ و شـێواز و رێبـازێکی ئاسانە لە پەروەردەکـردن و فـێرکردنی منـداڵان، لە گەشەکـردنی خەیـاڵ و هـزر و زمـان و تـوانی گوزارشتکـردنیان.
نووسینی چـیرۆک لە لایەن منداڵانەوە، یارمەتییان دەدات بۆ رێکخستنی بیرۆکەکانیان و گوزارشکرن لێیان، بەزمـانێکی نووسراو و گەیاندنی ئەم بیرۆکەکانەیان بە منـداڵانی تر. شارەزایان دەڵێن، هاندانی منداڵان بۆ گێڕانەوەی چیرۆک یەکێکە لە گرنگترین وانەکان، کە پێویسـتە دایـکان و باوکـان فـیری ببـن. گـێڕانـەوەی چـیرۆک هـەستـێکی خـۆش بە منـداڵان دەبـەخـشـێـت. بـەڵام بەشـێکی زۆری دایـکان و بـاوکـان، شـارەزاییـان نیـیە و نازانن، چـۆن یارمەتی منـداڵەکانیان بـدەن بـۆ گـێڕانەوە چـیرۆک و نووسینی چـیرۆک.
مامۆستایانی قـوتابخانەی بنەڕەتی، بە تایبەتیش مامۆستایانی زمانی کوردی، لە وانەی داڕشـتـن دا، وەکـو هـەنـگاوی یەکـەم، دەتـوانـن داوا لـە قـوتـابیـیەکـانیـان بـکەن بـۆ گێڕانەوەی چـیرۆک، دوایش بە نووسین بە کورتی و پوختی ئەو چیرۆکانە بنووسنەوە. دواتریش هـانیان بـدەن کە چـیرۆکی داهـێنراوی زادەی خەیـاڵ و بیـری تایبـەتی خۆیـان بنووسـن، با سادە و ساکار و کورتیشـبن. مەرجـیش نییە هەموو چـیرۆکێک یا کارێکی ئەدەبی بۆ منـداڵان لـۆژیـکی بێـت. بەڵکـو دەشـێت خەیـاڵـئامـزیـش بێـت.
تا ئێسا نووسەرانی گەورە چـیرۆک بۆ منـداڵان دەنووسن و گوزارشت لە هـیوا و خەون و خواستەکانی منـداڵان دەکـەن. لە جیهـانـدا منـداڵانی بەهـرەمەنـدی چـیرۆکنـووس زۆر کەمن. ئەمەش بۆ سـنووری دیاریی خەیـاڵ و زمـان و توانای دەربـڕینیان دەگەڕێتەوە. زۆربەی منداڵان دەتوانن بە شێوازێکی ئاسان و کـورت چـیرۆکەکانی روژانەی ژیـانیان بە زارەکی بگـێڕنەوە. یا بە وێنەکـێـشان و رەنـگەکان گوزارشـتیان لـێبکەن. بەڵام زۆر کەمیان دەتـوانـن بە شـێوازێـکی ئـەدەبی بە نـووسـین چـیرۆکەکـانیان بنـووسـن.
چۆن دەتوانن هـان و یارمەتی منـداڵەکانتان بدەین، بۆ ئەوەی فـێربـن چـیرۆک بنووسـن و ببـن بە چـیرۆکنووس؟ منـداڵان خـاوەنی خەیـاڵـێکی فـراوان. لەوانـەیە بـۆ نـووسـینی چـیرۆک بـۆ منـداڵان، پـێـویـسـتـیان بـە هـەنـدی یـارمـەتـیـدان هـەبـێـت بـۆ بە جـوانی رێکـخستنی بیـرۆکەکـانیان و داڕشتنی چـیرۆکەکانیـان بە شـێوەیەکی ئـەدەبـیی ئاسـان. هـەنگاو بە هـەنگاو چـۆن یارمەتی منـداڵەکەتان دەدەن، تا هـۆگـری نووسینی چـیرۆک بـێت بۆ منـداڵان. یارمەتیدانی منـداڵەکەتان لە سەرەتاوە تا کـۆتایی، رێگایەکی نایابە بۆ ئەوەی ئارەزووی نووسینی چـیرۆک بۆ منداڵان بکات و خـۆی تاقی بکاتەوە. دەتـوانـن سـوود لەم هـەنگاوانە وەربگـرن. دەشێـت ئەم یەکەم هـەنگاوانە بۆ نووسینی چـیرۆک لە لایەن منـداڵانەوە، لە سەرەتاوە چالاکییەکی قـورسبێت، لە هەمان کاتیشدا خۆشبێت:
1ـ پێویستە چـیرۆکی کورت و ئاسان بە وردی و بە شێوازێکی فانتازی بۆ منـداڵەکەتان بگـێڕنەوە. باشتریش وایە کە لە پەرتووکێکـدا لەگەڵ منداڵەکەتاندا، پێکەوە چـیرۆکێک بخـوێنـنەوە. لە دوای خوێنـدنەوەی کـۆمەڵـێک پرسـیار لە منـداڵەکەتـان بکەن. وەکـو: چـیرۆکەکە چـۆنە بە لاتـەوە؟ پاڵـەوان یا کارەکـتەری سـەرەکی چـیرۆکـەکە، چـۆنە بە لاتـەوە؟ ئـایە چـیرۆکنـووسەکە بە باشی کـۆتـایی بە چـيرۆکـەکەی هـێـناوە؟ ئامـانـجی پاڵەوانی چیرۆکەکەی هـاتۆتەدی؟ وشە و رستەکان قـورس نین بە لاتەوە؟ قـسە و رای تۆ دەربارەی ئەم چیرۆکە چییە؟ پرسیار گەلێکی لەم جۆرە. داواشی لێبکەن بە زارەکی چـیرۆکەکە بگـێڕێتەوە. تا بـزانـن تا چەنـد لەگـەڵ چـیرۆکەکەدا بـووە و وەریـگـرتـووە. خـوێنـدنەوەی چـیرۆکی بـاش، یـارمـەتی منـداڵانی ئـارەزوومەنـدی نووسـینی چـیرۆک دەدات، کە چـۆن خـەیـاڵ و بیـرۆکەکـانیـان رێکـبخـەن و چـۆن لە نووسـینی چـیرۆکـدا ئـەم بیـرۆکانەیـان دابـڕێـژن و بە منـداڵانی تـری بـگەیـەنـن.
2ـ دەشـێـت دۆزینـەوەی ئیـلهـام و بـیرۆکـەی بـاش بـۆ نـووسـینی چـیرۆک، لـە لایـەن منـداڵان و گەورەکـانیشەوە کـارێکی ئاسـان نەبێـت. دەکـرێت منـداڵی چـیرۆکـنووس لە بەسەرهاتەکانی و لە ژیـانی رۆژانەی ئیلهـام و بیرۆکەی نووسینی چیرۆکی بۆ بێت. یا لە رووداو و بەسەرهـاتێکی راستییەوە. بۆ نموونە: یەکەم رۆژی یەکەم جـاری چوونی بۆ قـوتابخانە. یا گەشتێکی لە بەهـاردا لەگەڵ هـاوڕێکانی بۆ سەیـرانگایەکی کوردستان، نووسینی چیرۆکێک کە داپیرەی یا باپیـرەی بـۆێ گـێڕاوەتەوە، دەتـوانێـت بە دەستکاری و بـە کـورتی بـینـووسـێـت. یا چـیرۆکـێک لە بیـرۆکـەیـەکی داهـێـنانی زادەی خـەیـاڵ و بیـری خـۆی بێت. هەردەمیش بیـرۆکەی باش هـیوا و گەشبینی بە منداڵان دەبەخـشێت.
3ـ دیاریکـردنی پاڵەوان یا کارەکـتەری سەرەکی چـیرۆکەکە. لەگەڵ دیاریکردنی رۆڵیان. گەر تێ نەگەیشت پاڵەوانی سەرەکی چییە. تێی بگەیەنە پاڵەوان یا کارەکتەری سەرەکی لە چیرۆکدا، ئەو کەسەیە کە لە بەشێکی زۆری رووداوەکانی چیرۆکەکە بەشدار دەبێت. مەرجیش نییە پاڵەوان یا کەرەکتەرەکان مـرۆڤـبن، دەشـێ ئاژەڵ یا باڵنـدە یا دار و شـتی بێ گیـان بـن. باشـتریش وایـە لە پـێشا دەسـت بە نووسـینی ئـەو چـیرۆکـانە بـکات، کە پاڵەوانێک یا دووان رۆڵیان تێیدایە، پاڵەوان و کارەکتەرەکانیش نامۆ نەبن و لە ژینگەی منـداڵانی کوردەوە دوورنـەبـن.
4ـ ملمـلانـێی نێـوان کارەکتـەرەکـان، مەبەستیـش لە چەمـکی ملمـلانێ، ئـەو گـرفـت و کۆسـپانەیە کە دێنـە رێی پاڵـەوان و کارەکتەرە سەرەکـییەکان. بـۆ نمـوونە لە رێگای چـوونی بۆ سەردانی ماڵی داپـیرەی تووشی زریانێک بـوو. لە منـداڵەکەت بپرسە چـۆن پاڵەوانی چـیـرۆکەکەت خـۆی لەو زریـانە دەپارێـزێـت و دەگات بە مـاڵی داپـیرەی. دوای گەیـشـتن بە ئامـانج. چـی پەنـد و وانـەیەک لـەم چـیرۆکـەدا هـەیە؟.
5ـ دیاریکـردنی کـات و شـوێـن لە چـیرۆکـدا. ئایا کـاتی رووداوەکـانی چـیرۆکـەکە، لە رابـردوو یا لـە ئەمـڕۆ دایـە، لە زســتان یا لـە هـاویـن دایـە. لە دێ یا لـە شـارێـکی کوردسـتان دایـە، لە قـوتـابخـانە یا لە سـەیـرانگا یا لە باخچـەیـەک دا بـوو… هـتد.
6. پێویستە منداڵی چـیرۆکنووس ئەوە بـزانێـت، هەمـوو چـیرۆکێکی باش سەرەتـا و ناوەڕاست و کۆتایی هـەیە. بە زۆریش خاڵێکی وەرچەرخان لە ناوەڕاستی چـیرۆکـدا روودەدات، چـیرۆکەکە خۆشـتر دەکـات و بەرەوە چـارەسـەری گـرێی چـیـرۆکـەکە و کۆتـاییەکی باش دەبێتـەوە.
7ـ کۆتـایی لە چـیرۆکـدا زۆر گـرنگە. هەموو چـیرۆکێکی باش بۆ منـداڵان بە کۆتاییەکی باش کۆتایی دێت. بە خۆشی و بە شادی و بە سەرکەوتنی پاڵەوانی چـیرۆکەکە کـۆتـایی دێـت.. هەرگـیز نابێت بە تـراژیـدیـا و بە ناخـۆشی و نائـومێـدی و رەشـبیـنی کـۆتـاییـان پێ بێـت. هـەر کۆتـاییەکیـش وانـە و پەنـدێـکی لەخـۆگـرتـووە.
8ـ دیالـۆک لە نێـوان کارەکتەرەکاندا، رەگەزێـکی گـرنگی چـیرۆکی منـداڵانە. دیالـۆگ چێـژ و خۆشـییەکی زیـاتر بە گـێڕانەوەی چـیرۆک بۆ منداڵان بە نووسین دەبەخـشێت.
9ـ پێویستە منـداڵی چـیرۆکنووس، لە سەرەتای چـیرۆکەکەیدا، پاڵەوان یا کارەکتەری سـەرەکی چـیرۆکـەکەی بناسێـت.
10ـ لە سەرەتـادا لە نووسی چـیرۆک، تەنیا مەبەسـتێک یا ئامانجـێک دیـاری بکات.
لە مەبەستێک زیاتربێـت، بیری ئاڵۆزدەکات و لە توانایـدا نییە. ئامانجـەکانی بێنێتەدی.
11ـ دانانی نیشانەکانی خاڵبەنـدی لە نووسینی چـیرۆکـدا لە شـوێنی دروستی خۆیـانـدا.
12ـ پێویستە زمـانێکی سـووک و ئاسانی کـوردی، لە نووسینی چـیرۆک بـۆ منـداڵان بەکاربهـێنرێـت. دووربێـت لە وشـە و لە رسـتەی گـران. لە پەرەگـرافـی درێـژ.
13ـ نووسینی چـیرۆک بۆ منـداڵان، پـرۆسەیەکە هـەمیـشە لە پێـشکەوتن و داهـێنان و ئافـرانـدن دایـە. هـەنگاو لە دوای هـەنگاو، ئاستی منـداڵانی چیرۆکنووس لە نووسینی چـیرۆکـدا بەرزتـر دەبـێـتەوە.
14ـ لە ئینتەرنێتدا ئیمێلێک بۆ منـداڵەکەتان بکەرەوە و هـانی بدەن، کە ئەو چـیرۆکەی نـووسیوێـتی، لە ئینـتەرنێـت بینووسـێـت. چـونـکە نـووسـین لە ئینتەرنێتـدا سـەرەڕای خۆشی، شارەزایی تەکـنیکی نووسینی پێـدەبەخـشـێت. ئێـوەش بە وردی چـیرۆکەکەی بخـوێننەوە و تێبینییەکـانتانی پێ بڵـێـن. بەڵام رای خـۆتـان نەسـەپێـنن بە سـەریـدا.
15ـ هـانی منـداڵەکەتـان بـدەن، کە چـیرۆکەکەی پێـشانی چـیرۆکنووسـێکی گەورەی منـداڵان بـدات. تا سـوود لە لە تێـبینی و لە رێنـماییەکانی وەربگـرێـت.
16 دوای دەستکاریکردن و راستکـردنەوەی هـەڵـە رێنـووسـییەکانی و پـوخـتکـردنی چـیرۆکـەکەی، هـانی بـدەن کە لەگـەڵ وێنـەیەکی خـۆیـدا چـیرۆکـەکەی بـۆ گـۆڤـارێـکی منـداڵانی بنـێرێـت. بڵاوبـوونەوەی چـیرۆکەکەی لـەو گـۆڤـارەدا، سـەرەڕای ئـەوەی کە خۆشییەکی زۆری پێدەبەخـشێت. دەبێتە هاندەریشی بۆ درێژەدان بە نووسینی چـیرۆک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت