شەماڵ بارەوانی: گێلە فەقێ/ بەشی پێنج.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مــەلا قوشەی ماڵی خێڵانی..!
دەك لە دەرپێی مەلا قوشەی ماڵی خێڵانیت گرم، گێلە فەقێی جاهیل.
کوڕە بەس ئەتوو بەمن بڵێ: لۆ هێندە بێ مێشکی؟ دەوڵاهی زیناکاریم لەگەڵ ئەنجلینا جۆلی کردبێت، ئەتوو مێشکی کەرێت خواردییە، گەرناهێندە کەرانەبیرت نەدەکردەوە !
گێلە فەقێ، دەزانی ئەو مەلا قوشەی ماڵی خێڵانی لە نانی ئێوارە تیامابوو، هەستا لۆخۆی دەستی کرد بە کاسبەکی زۆر چەور. شوێنێکی لە ماڵەکەی خۆی بەناوی (توب نەبەوی)کردووتەوە و ڕۆژ نییە بای سێ چوار گەڵا، نوشتە و گیا و فرت و فێڵ بەو خەڵکە مەڕەی نەفرۆشێتەوە.
دەزانی چیکردووە؟ کەرەوس و مەعدەنووسی لای قوشتەپە و (توڕەق) دێنیت و بەو خەڵکە بەستەزمانەی کە دەڕۆنە لای دەڵێت: هی مەکەی موکڕەمەیە و لەگەڵ گووی سەگ تێکەڵی کەن، لۆ چارەسەری نەزۆکی و فتق و زەوق هەستانێ یەکا و یەکە.
ئەو ڕۆژە لە تیڤی دەتگوت: حەزرەتی عیسایە و چەند بە دڵنیاییەوە دەیگوت: نابیناش چادەکەینەوە و مشتێک پارەی دابوو بە نیپاڵییەک و پێی گوتبوو بڵێ: سوێند بە اللە، پێشووتر عشتەبای خودام نەدەبینی و ئێستا لەسەر دەستی موبارەکی مەلا قوشەی ماڵی خێڵانی بیناییم لۆ گەڕایتەوە.
وەڵا عەفیە لۆتو مەلا قوشیلکە. دەزانی ئێستا لای ژنانی گەڕەکێ و هەموو خەڵکی مەملەکەت، ناو ناوی قوشەیە. ئەوجە بڵێ مەلا قوشە چیتری کردووە؟
کتێبێکی حیزی داناوە بەناوی(چارەسەری پانزە جۆر لە نەخۆشی، لە ڕێگای توبی نەبەوییەوە)! هەر کەسێک دەڕوات بۆ لای، کتێبەکەی لەگەڵ سیدییەک لە وتارە قۆڕەکانی خۆی بە شەست هەزار دینار پێدەفرۆشێت و دەڵێت: دەبیت تا دوو مانگیتر، بە پێی ڕێنماییە پزیشکی و شەرعیەکانی ئەو کتێبە بڕۆیت و سەیری ئەو وەعز و وتارانەم بکەیت کە لەو سیدییە هەن. ئەو مەلا قوشە نەخوێنەوار و بڕوانامەساختەیە، لە کتێبەکە یەک دنیا شتی سەیر سەیری نووسیوە!
نووسیویەتی: دوو قلە پشقل و دوو کەوچک کوارگی خۆماڵی بۆ ئارامی دڵ باشە. سێ هێڵکەی سۆنەی چینی لەگەڵ قاپێک شێڵم و خوێندنی دەجار سورەتی (ئیخلاس) لەسەر تێکەڵەکە بۆ نەخۆشی مایەسیری یەکاو یەکە.
دوو تاڵ مووی گوونی پشیلەی کێوی لەگەڵ کەوچکێک مرەبای باینجانی تێکەڵی قاپێک چەلاوی قازی کرواتی بکە و جوان جوان بیکوڵێنە و پاشان دوو دەنک لە خورمای حیجازێی تێبخە، ماوەی سێ مانگ ئەوە بکە و ڕۆژانە سێجار بیخۆوە، بۆ ئەوەی کابووس و دڵەڕاوکێ نەمێنێت!
هاهاها کوڕم، گێلە فەقێ، خۆ خەڵک وەک تو کەر نییە، مەلا قوشە لۆ حاڵی خۆی زیرەکە و دەزانیت کو نانی خۆی بخوات.
کابرا دەبێت بڕوات شەش ساڵ کۆلێژی پزیشکی گشتی(توب عام)بخوێنێت و دوای ئەوە چەندین ساڵ، بە هەزار ڕەزاڵەتی و ناخۆشی و دەردی سەری بڕواتە بەریتانیا و کوێ و کێی بنی دنیایێ، شەو بخاتە سەر ڕۆژ و قژی هەموو بڕووتێتەوە، تا بۆرد و دکتۆرا و نازانم چی بخوێنێت، ئینجا تا بتوانێت پسپۆڕی لە یەک بوار، بۆ نموونە لە چارەسەری دڵ، یان چاو، یان هەناو، یان فتق و تایبەت بە بواری مناڵ بوون و شت بێنێت، کەچی مەلا قوشەی خۆشمان بێ ئەوەی یەک پیتی پزیشکی خوێندبێت و ئەسڵەن هەر خوێنەواری هەبێت، هاتووە خۆی لەو خەڵکە مەڕیزمەی کردووە بە بوقراتی یونانی و دکتۆرە خاتوو عەتیەی خۆمان و پسپۆڕی پانزە جۆر لەنەخۆشی و شت ! کوڕە بە زاتی خوداوەند، مەلا قوشەی قەشمەر، شارەزایی و پسپوڕی لە حۆری گایین و قەحپە ناسی هەبێت، لە زانستی پزیشکی نییەتی.
ئینجا بەو هەموو جەهل و نەزانییەی خوی، هاتووە و کتێبێکی بە ناوی توبی نەبەوییەوە داناوە و لە میانیدا باسی لەوەکردووە و کە بە ئیزنی اللە، پسپۆڕی لە پانزە نەخۆشی وەک سکچوون و گرانەتا و فتقی پیاوان و شێرپەنجەی مەمکی ئافرەتان و نەزۆکی و کێشەی ڕەپ نەبوونی چووک و گەڕانەوەی بینایی بۆ نابینا و ژانە سەر و ددان ئێشان و چاوەزار و بەختکردنەوە و مراز حاسڵ بوون چی و چیتر هەیه.
ئەی ئافەرین مەلا قوشە.
گێلە فەقێ، دەزانی ئەو مەلا قوشەیە بڕوانامەی چی هەیە؟
دبلۆم لە (زانستە شەرعیەکان)، لە پەیمانگایەکی سودانی. لۆزانیاریت پێشووتر مەلا قوشە تەنها تاپۆلی سێی سەرەتایی خوێند.
ئەمن نازانم کو وەها وەکو تەڵقەی هێندە خێرا گەیشتە ئەو پەیمانگا سودانییە باوەڕپێنەکراوەی ئیسلامییەکان و بە ملیونەکی دوو ساڵەکەی تەواوکرد و لە ماوەی ئەو دوو ساڵەیش، چوار هەفتە بە تەواوی دەوامی نەکرد و هەمووی بە تەشقەڵان بەڕێکرد.
کوڕە وەڵاهی ئێستاشی لەگەڵدابیت مەلا قوش خوێنەواری نییە. بەڵام پەیمانگاکە بە پارەبوو و هەر بڕوانامەیان بە پاره بەسەر سەدان نەخوێنەواری وەک ئەو قوشه وایەرمەنەی داهەڵڕشت و کردیانن به مەلا !
ئەو کتێبەشی کە نووسیوەتەوە، کەسێک بۆی نووسیوەتەوە و لە ژێرەوە لەگەڵی ڕێککەوتووە، لەو کاسبی و قازانجەی دەیکاتن، سەدا دە بۆ ئەوە.
جا ئەو قوشە نەخوێنەواره کە پێشووتر وایەرمەن بوو، ئێستا جبەیەک و مێزەرێکی مەلایانەی لۆ بەستووە و هەر یەکێک لێی بپرسێت مامۆستا:لە کوێت خوێندووە؟ دەڵێت: لە زانکۆی ئەزهەر، هاهاها ئای لە قوڕێت نێم مەلا قوشەی وەستای پێوەنانێ.
دواتر وەڵاهی هەرچییەک بیت، من دەستخۆشی زۆر لە مەلا قوشەی دەکەم و زۆرم خۆشدەوێت و بە هەموو توانایەکیشم پشتگیری دەکەم.
تەنها ئەو نموونانەی وەک مەلاقوشەی دەزانن کو لەسەر حیسابی گێلایەتی خەڵکێک خۆیان بکەن بە عەلامە و دۆلارنێر و ملیاردێر و بەو خەڵکە گێلەی ڕابوێرن.
ئەدی کوو بابی بابم، خۆ خەڵک وەکی توو مێشکی کەرێی نەخواردییه، خەڵک زیرەکە لۆ حاڵی خۆی و لۆخۆی بەناوی خودا و دینەوە، کاسبی دەکات، کاسبی.
کوڕم، گێلە فەقێ گیان، ئەو کوردە بۆرەی باشوور، زەقنەبووتیان دەرخواردبدە، هەرهێندە بەسه بڵێیت: مادەیەکی پیرۆزە و هی سعودیایە، وەک مەڕ لەسەری دەلەوەڕێن.
وەرە من شەرتت لەگەڵ دەکەم، بڕۆ قەرسەقوڵی ماکەری ماڵی کەریمۆکە ماڵی خێڵانی بهێنە و هەندەک شەکراوی بەسەردا بکە و ناوی شەرع و ئایین و خودای پێوە بڵکێنە و بڵێ:خورمای حیجازە و بۆ چارەسەری سکچوون باشە، بزان سەرەت بەر دەکەوێت؟
کوڕە کەرە فەقێ، ئەو کوردە داماوەی باشوور، لۆژیک و ڕۆشنبیر و بیرکردنەوە و زانست و ئەقڵ و شت لای نرخی عانەیەک ناکات.
کوردی باشوور ئەهلی لۆژیک نین نا، ئەوان لە پێڕەوانی تەریقەتی خوڕافەن. وەڵاهی ئێستا سوقرات و مەلا قوشە بێن و خۆیان کاندید بکەن لۆ پاڕلەمانی کوردستانێ، بزان مەلاقوشە دەجار هێندەی سوقرات دەنگان دێنێت یان نا !
کوڕە لەتۆ و لەوانیش گێلتربم گەر دەجاریش زیاتر نەهێنێت. بۆیە مەترسە گێلە فەقێ، تا بۆت دەکرێت، به کاهی دڵی خۆت لۆی پێوەنێ و ترش و خوێی بەسەر دابکە.
ئەوجە برێ چیتر؟ مەلا قوشەی ساختەچی و سپڵە، یەک تۆپەڵە پەڕۆی لەگەڵ پشتوێنێکی سەوزی لەخۆی بەستووە و خۆی لەو خەڵکە داماوەی کردووە بە نەعێمی و دەڵێت ئێمە ئەولاد ڕەسول و سەیدین و بە بنەچە و لە سەد و سی و چوار پشتان دەگەڕێینەوە سەر نەسەبی ئیمامی عەلی !
دەک لە درۆت بەم مەلا قوشەی وەستای پێوەنانێ!
مەلا قوشەی داماو.
تۆی بێ ئەمەک و سپلە بەرامبەر بە مێژووی باب و باپیرانت، بەرامبەر بە ئێزدانیەت و ڕابردووی خۆت، مەلا قوشەی نەخوێنەوار، تەنها سێ بۆ چوار پشت بگەڕێیتەوە بۆ دواوە، ئەوجا باش دەزانیت کە تۆ لە عەشیرەتی شێخانی ئێزدایی و نەوەکانی میترایی ئاسکی کەڵەک(کەڵەکی داسنیان)کەڵەکی یاسین ئاغایت و سەردەمی پاشای کۆرە لە ترسی کەرامەت و شەڕەفی خۆتان و لە ژێر هەڕەشە، خانەوادەکەی ئێوە و دەیان خانەوادەیتری عەشیرەتی شێخانی ئێزدی، ئایینتان لە ئێزدانییەتەوە گۆڕیوە بۆ ئایینی ئیسلام.
گێلە مەلا قوشە، هەموو کەسێک دەزانێت کە هۆزی شێخانی هۆزێکی بن داسنی و بن ئێزدین و باب و باپیرانیان لەسەر ئایینی ئێزدانییەت بوون و بۆ پاراستنی ڕۆح و گیانی خۆیان لە کووشتن، لەسەر دەمی پاشای کۆرەی گۆڕ بە گۆڕ، بوونەتە موسوڵمان.
مەلا قوشەی سپلە، هەی گۆری شێخانییەکانی کۆبانی ڕۆژئاوای کوردستان و پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شێخانییەکانی باکوری کوردستان بیت باشه، کە هەموان بەردەوام دەڵێن ڕاستە ئێمە ئێستا موسوڵمانین، وەلێ بۆ هەمیشە شانازی بەوە دەکەین کە بە بنەچە ئێمە ئێزدانین و باب و باپیرانی ئێمە لەسەر ئایینی ئێزدی بوون و هەرکاتەک کە دەگەن بە خوشک و برایەکی ئێزدی خۆیان، بە یەکدی دەڵێن:ئێمە لە دین بووین، بەڵام لە خوێن نابین هەرگیز.
کەرە مەلا قوشەی خۆ فرۆشی بنەچە ئێزدی و شێخانی، لە پێناو دوو دیناری حیز، هاتووی خۆت دەکەیت بە سەید و ئەولاد ڕەسوڵ و عەرەبی نعێمی و نەسەبی خۆت لە ئێزدانییەت و شێخانییەت و داسنییەتەوە، دەبەیتەوە سەر عەلی و عارەب !
دەک داوەشێیت مەلا فسکەنی جاهیل، مەلای دەروون نەخۆشی دۆڕاو، مەلا عانەپەڕستی خۆ فرۆش.
شەڵڵا دایک و باوکە بەڕێزەکەت کەرێکیان بە چوار گوێوە ببووایە، بەڵام قوشەیەکی وەک تۆ نا جنس و سپلە و هیچ و پووچ نا.
ئەی ڕەحمەت لە گۆڕەکەت پیرەمێردی نەمر، چەند جوان فەرمووتە:
عاقڵ کەر ئەبێ، کەر عاقڵ نابێ
کەر بیبەیتە بەغدا، بە ئێستر نابێ.
ئەو مەلا قوشە دۆڕا و لە خۆ گۆڕاوەیش ئاقڵێ کەربوو، ئەقڵ، بە خوا بفڕێت بۆ بۆشایی ئاسمان و بچێتە فەڕەنسایش هەر ئەو کەرە مەلایەی ماڵی خێڵانی دەبێت و هەرگیز، ئاقڵ نابێتەوە !
گێلە فەقێ، بەلاش نییە گوتراوە:ڕێوی لە کونی خۆی هەڵگەڕێتەوە گەڕ دەبێت.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت