شەماڵ بارەوانی: گێلە فەقێ/ بەشی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەلا خدر باندڕانی..!
ها گێڵە فەقێ، بۆ هیچ ناڵێیت؟
بە خوا وابزانم هێشتا ترسی ئاشکرا بوونی ئەو درۆیەی (ئۆروپا دەڕووخێت) لە خەیاڵی پووچ و مێشکە گوواویەکەتدایە؟
کوڕە گێلەفەقێی مێشک سفر کیلۆ مەتر، بەسە دڵ لە دڵ و گوو لە گووی بدە. کاکە گەر لێیان پرسیت، ئەگەر ئۆروپا لەو بەروارەی نەڕووخا؟
کوڕە لەو وڵاتەی کێ دەپرسێت و گومان دەکات؟
ئەو خەڵکە هۆشیار کز و بە مێگەڵ بووە توزانیت پرسیار و لۆژیک چییە.
هەمووی بەس دەزانێت سەربڵەقێنیت و بلێت جەزاکەاللە و فیکی فیکی.
خوا نەخواستە، گەر هەر پرسیشیان:
بە فێڵێک مەوزوعەکەیان لەبیربەرەوە و بڵێ پشتیوان بە اللە، سەد لەسەد دەرووخێن، هەوڵدە عاتیفەیان بجولێنەوە و بلێ ئۆروپا دارستانە دارستان، یەکپارچە هەمووی بێ دین و جێندەرباز و مناڵ باز و نێربازن.
هەموویان مناڵ و گەنج و پیر، وەک نێرەکەرێ، سواری یەکتری دەبن.
بڵێ ئیماندارینە، وڵاهی برادەرەکم دەیگوت دەساڵ لە ئۆروپا ژیام، بەڕۆژ هەموو ئۆروپا، یەکتری دەگێن، بە شەویش سێکس لەگەڵ سەگ و پشیلە و دار و درەخت و مار و مێر و هەرچی ئـاژەڵە دەکەن.
ئیمانداڕینە، دەیگوت:وەڵاهی ئۆرۆپا یەک کەرخانە و ولاخخانەیەکە، هەر مەپرسە !
هیچ کەسێک لەوێ، داک و باب و خوشک و برا و خاڵ و پلکی خۆی ناناسێتەوە و هەمووی ئاژەڵانە دەژیت.
وەڵاهی وەڵاهی، سومه وەڵاهی، دەیگوت بڕۆ ئەو ئۆروپایەی سەلیبیەت و بەرازخۆران، یەک خێزان نابینیت و خێزان بە تەواوی هەڵوەشایتەوە.
ئەعازەنااللە.
ئیماندارینە دەیگوت:لەو ئۆروپایە ڕۆژ نییە دووسەت قەشەی گەورە گەوره و سێسەد زانا و چوارسەد فەیلەسوف و پێنج سەد ژنە ئەکتەری ناوداریان موسوڵمان بوونی خۆیان جاڕنەدەن.
ئیمانداران، ئەلحەمدولیلا عەلی نیعمەتولئیسلام، کە نووری ئەو ئایینە پاکە، ڕۆژ دوای ڕۆژ، لەو ئۆروپای قوندەران هەر لە درەوشانەوەدایه.
کو ناڕووخێن و خوا غەزەبیان لێ ناگریت، ئەو بەراز خۆر و بێ ئەخلاق و جێندەرباز و کافرانە.
لە ڕۆژنامەی (شڕڵی ئیبۆدۆ) بوو نازانم چی بوو.
ناوەکی وا قۆڕی لێبوو، جوێن بە پێغەمبەری خوا دەدەن، هەی قوندەرینە، بە خوای دەڕووخێن.
گێلە فەقێ، بە قسەی من بکە و ئەتو، وا بڵێ، بزان چۆن ئیتر هەموو خەڵکی مزگەوت گەرم دەبن و حەماسەتی دینی و عاتیفەی دینیان هەڵدەستێت و دەست بە تەکبیر و الڵە و ئەکبەران دەکەن.
کوڕە هەی گێلە فەقێ، بە مەلا خدری باندڕانیت تێنابیت؟
مەلا خدر باندڕانی، حەفتەی پێشوو لە کەناڵەکی لێیان پرسی:مامۆستا حوکمی ژن کوشتن چییە لە ڕوانگەی ئایینەوە؟
فەقیرەی نەخوێندەوارە و نەیزانی وڵام بداتەوە !
دەزانی چی گوت؟
گوتی:حەی، چما ژن کوشتن هەوەنتەیە؟
هاهاها
فێڵبازەی بەو قسەیەی خۆی قورتارکرد.
ئەوجە بڵێ چی گێلە فەقێ؟
بە غەوسی مال لە بەغدایێ، چوار برایان دەناسم، بە هەر چواریان عەلاگە علومی شەرعییان پێ نییە و وا لۆخۆیان لە ڕێگای مەلایەتییەوە مەدارەتی خۆیان دەکەن و مانگانە، سەر و موچەی تەڕ و چەور و قەڵە و لە وەزەراتی ئەوقاف وەردەگرن.
وەڵاهی دووسێ مەلایتر دەناسم، کە هەمووی پێشووتر فیتەر و وایەرمەن و ڕوونگۆڕ و شت بوون و لەڕێگای تەعدیل شەهادە و پەیمانگایەکی ئیسلامی مەهزەلەوە، بە کەمترین ماوە و هێندە خێرا، دەتگوت لەسەر وەزارەتی ناوخۆ تەعین بوون، خۆیان کرد بە مەلا و ئێستا یەکە و دیشداشەیەکی خەلیجییان پۆشیوە و تۆپەڵە ڕیشیان هێشتووەتەوە و یەکە و پەیجیشیان داناوە و هەرجاری وتارێکی قۆڕی بێ ناوەڕۆک و خوڕافی خۆیان دادەنێن، هەزاران جەزاکە الڵە یاشێخیان بۆ دەچێت و هەیانە هێندەی لە پەیجەکەی بڵێت: شێری وتارەکە کەن خوشک و برایانی ئیماندار، ژمارەی لایکەکانی خۆی بۆ سێسەد هەزار بەرزکردووەتەوە و ئیتر بە تەواوی وازی لە پیشەی فیتەری و وایەرمەنی و ڕوونگۆڕی هێناوە و لە ماڵەوە لێی دانیشتووە و مانگانە، لە پاڵ کەسابەتی مەلایەتی، بەهۆی لایک و کۆمێنتی مێگەڵیشەوە، پارە و دۆلارێکی چاک چاک، دێتە سەر حیسابەکەی و نان و پیاوازی خۆی ئاوا دەخوات.
هەمووشیان، ژنی دووەم و سێیەم و چوارەمیان هێناوە و ئۆتۆمبیلی ئاخر مۆدیلیان کڕیوە.
کوڕم مەلایەتی گەر ئاقڵ بیت و بزانیت نانی خۆت بخۆیت، باشترین و ئاسانترین کاسبییه.
بەڵام بەخوای با پێت بڵێم، تو هێندە فەقێیەکی گێل و کەللە کەرانی بیت، نابیتە خاوەنی یەک شت و جگە لە خۆ ماندیکردن و خۆ کەرکردن و قوون دڕان، هیچیترت پێ نابڕێت
جا وەر هۆش و ئاقڵ بە و بە گێم بکە و ئەو کاسبیە ئاسان و چەور و خۆشەی لە دەست خۆت مەدە.
کەرە فەقێ، ئەو ڕۆژە بیستم لە لایان مەسولێکی ئیسلامی سیاسیەوە، کارتێکی موبایلت وێدراوە لە پاداشتی ئەو هەموو دەنگەی بۆ هەڵبژاردن بۆت کۆکرنەوە، کەچی تۆی مێشک پۆستاڵ، ئەو کارتە حیزەت ڕەتکردەوە و گووت خوارد و گوتت: من لۆ سەحابەی دەکەم نەک کارت و شت !
کوڕە جڕڕڕڕڕڕڕت، جڕتێکی سێ مەتری لۆ ئەو مێشکە حیز و کەللە پووچ و تێگەیشتنە گووایەت باشە؟
لۆکێ دەکەیت؟ لۆ سەحابەی باوکەڕۆ مردم هاهاها
قۆندەرە فەقێ، پێڵاو فەقێ، سووک فەقێ، گێلە فەقێ،
تودیارە سەرەڕای ئەوەی هەموو قورئان و ئەو هەموو فەرموودە و شتەت ئەزبەرکردووە و دووسێ فەردەی پڕ، بەس کتێبت لەسەر مێژووی ئیسلام و ژیاننامەی پەیامبەری ئیسلام و سیرەی سەحابە و شت خوێندیتەوە، کەچی بەو دەماخە پەڕۆییانەت هێشتا هیچی لێ حاڵی نەبوویتی !
کوڕم سەحابە بە دڵی خۆیان ژیانیان کرد و کچ و داک و ژنی خەڵکیان کرد بە کەنیزە و کۆیلە و سێکسیان لەگەڵ کردن و هی وایان تیابوو هەر ڕۆژەی ژنەکی لە خۆی مارە دەبڕی و دانەکی تەڵاق دەدا، کوڕە فەقێی سەرک ئەستوو بەخوا سوێند، کە هیچ سوێندێکت لەسەرە من نییە، هەندەکیان لەسەر غەنیمە و دەستکەوت و تاڵانی جەنگ، هەر خەریک بوو یەکتری بخۆن. قورئان خۆی وا دەڵێت.
تازە بە تازە، تۆی ئەقڵ پڕ کەستەک و مێشک بە بەردبوو و ئێکسپایەربوویش هاتوویت و دەڵێیت:کارتی کۆڕەکم ناوێت من لۆ سەحابان کار دەکەم هاهاها ئەی لەو هۆش و ئیدراکەت بەم کە نیشتە، سەگە فەقێی ناحاڵی.
ئاخ خودایە، ئەو خەڵکە کەرە بە من حاڵی ناکرێت.
کوڕە مردنی سەگ و سەگباب، ئەتوو بەمن ناڵییت تۆ لە کوێیت؟ کوڕە بابی بام دەزوو وەرە، وەڵاهی جەهلەکانی ئەو کوردەی باشور و ئەو فەقێ جاهیل و گێلە کوشتمی !
گێلە فەقێ نەڵێیت تۆ بوختان دەکەیت و ئەو قسانەت لەبارەی هاوڵەکانەوە هیچی وانین!
دەی بێ زەحمەت ئەو ئایەتەی سورەتی (ئال عیمران)مان بۆ بکەوە بە کوردی ((مِنكُم مَّن يُرِيدُ الدُّنْيَا وَمِنكُم مَّن يُرِيدُ الْآخِرَةَ ۚ ثُمَّ صَرَفَكُمْ عَنْهُمْ لِيَبْتَلِيَكُمْ ۖ وَلَقَدْ عَفَا عَنكُمْ ۗ وَاللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ (152)
و بڕۆی سەیری (سبب نزول)هۆکاری دابەزینی ئەو ئایەتە و سەیری تەفسیری (قورتوبی) و (ڕازی) و ئیبنولکەسیر) و موفەسیرەکانی تر بکە.
بەڵام لەگەڵ گێلە فەقێی وەک تو سودی نییە.
هەی بە ساقەی ئەو: گوتەی چاک و بیری چاک و ڕفتاری چاکەت بکەم، کە پیرۆزی ئابادی زەردەشتی کورد، لە کاتی خەنجەر لە ورگ ڕاکردنی (عومەری کوڕی خەتاب) گوتی.
ئەو پیرۆز ئابادییە، کوردییە، زەردەشتییەی کە تۆی گێلە فەقێ، بە هەمان ئاوازی عەرەبە ڕق لە دڵ و دەمارگیر و پێپەتی و داگیرکەرەکانی شەڕەف و خاک و هەموو شتێکی کورد، چەواشەکارانە و فێڵبازانە و قینە لە دڵانە هاتووی و گووی دەخۆیت و دەڵێیت:(ئەبو لوئلوئەی مەجوسی) !
هەی گەوجە فەقێی کەللە هێسترانی. دەک داوەشێیت بۆخۆت و فەهم و ئیدراکی حیزت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت