عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: پێشمه‌رگه‌ و جاش.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کوردی، له‌ دوای راپه‌ڕینه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ دادپه‌ره‌رن، جیاوازی نێوان شەهید و خائین – پێشمه‌رگه‌و جاشیان ‏له‌ لیستی شه‌هیدان و خانه‌ نشیناندا نه‌هێشت.
گه‌ر به‌ وردی و قوڵی بڕوانینه‌، وێنه‌ی سوتاندنی ئەو تراکتۆرە و دەیان تراژیدیای جەرگ بڕ و غەدر، گه‌ر چیرۆکی مه‌رگه‌ساتی روداووه‌که‌، بۆ هه‌ ر که‌سێک له‌ هه‌ر ‏نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر، نیشتمانێکی تر باس بکه‌ین، بڕواناکه‌م هه‌ستی مرۆیانه‌ی بتوانێت له‌ ئاستی ‏ئه‌و خیانه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌دا، نوقمی شه‌رم نه‌بێ و بێ ده‌نگ بێ، له‌ ناخ و ویژدانی خۆیدا، هه‌ست به‌ ئازارێکی ئاڵۆزی ده‌رونی و رسوایی قوڵ نه‌کات.
ته‌نیا ‏سه‌رکرده‌کانی کورد نه‌بێ، شانازی به‌م تراژیدیا و ئه‌م جۆرە سیناریۆ ی کورد کوشتن دەکەن، به‌ سه‌رکه‌وتن و داستانی سه‌روه‌ری ‏و شکۆ ی ده‌زانن.
ئه‌م سه‌رکردانه‌، وه‌ک سه‌دام مه‌دالیای ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی به‌و جاش و مسته‌شارو خائین و جاسوسانه‌ ‏ده‌به‌خشن، که‌ به‌پاڵپشتی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری سوپای عێراق، توانیویانه‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌و ‏فه‌رماندانه‌ له‌ ناو به‌رن، له‌و سه‌رده‌مه‌ دژاوار و ئالۆزه‌دا. رووبه‌رووی پرۆسەی ته‌عریب و خاپورکرنی گونده‌کان ‏دە بوونه‌وه‌ بۆ ئەوەی پلان و بەرنامەی دروستکردنی ئۆردگاکان تێک بشکێنن.
هه‌ندێک له‌ سه‌رکرده‌کانی کورد خه‌ت مائیل بوون، فایله‌کانیان به‌ڵگه‌ی ته‌واون دۆکۆمینتن، هیچ ده‌ستوورو یاساو رێسایه‌ک ناتوانێ وشه‌و رسته‌و زانیاری و راپۆرتەکانی ناو ئه‌و فایلانه‌ بسڕێته‌وه‌.
هه‌ندێ له‌ سه‌رکرده‌کان به ‌نه‌خشه‌و پیلان، له‌و سه‌رده‌مانەدا پەیوەندیان بە ده‌یان جاش و مه‌فره‌زه‌ خاسه‌و ره‌فیق حیزبی و ره‌فیق سه‌دام و نه‌سیر موته‌قه‌دیم و جاسوس و خائینەوە هەبووە.
وه‌ک له‌ ‏ وێنه‌کەدا تراکتۆرەکە دیارە، ئەو سەرۆک جاشانەی ئەو مەرگەساتەیان ئەنجام داوە. به‌ جیهازی تایبه‌تی بە بەردەوامی پەیوەندیان بە ئیستیخباراتی عه‌ سکه‌ری سوپای عێراقی لیواکانی فه‌یله‌قی یه‌ک و فه‌یله‌قی پێنج، له‌ که‌رکوک و هه‌ولێر هەبووە. به‌ ئوتۆمۆبیلی تایبه‌تی به‌ هاوکاری هێزه‌کانی سوپای عێراق و ‏کۆپته‌ر، تاریک و لێڵی به‌یانیان خۆیان ده‌گه‌یانده‌ ناو گوندو شوێنه‌ چه‌په‌که‌کانی نێو ‏گردۆڵکه‌و دامێنی کێوه‌کان.
به‌دوای پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه‌و که‌رت و هه‌رێمه‌کاندا ده‌گه‌ڕان، بۆ ئه‌وه‌ی ئە و پێشمه‌رگانە گوله‌ باران بکه‌ن، یا دەستگیریان بکەن و بۆ مشتێ پاره‌ بیفرۆشن.
دوای راپه‌رین زۆر لەو سه‌رکردانه‌ و سەرەک جاش و جاسوس و خائینان، ده‌یان ته‌لار و کۆمپانیای جۆراو جۆریان له‌سه‌ر خوێنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌و فه‌رماندە شەهیدانە دامه‌زراند.
ئێستا ئه‌و جاش و خائین و جاسوس و مسته‌شارو ئه‌و ره‌فیق حیزبی و نه‌سیر موته‌قه‌دیمانه‌، هاورێی گیان به‌ گیانی ئەو سه‌رکردانەن، پێکه‌وه‌ پێکی ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتنه‌کان هه‌ڵده‌ده‌ن.
ئیستا ناوی ئه‌و جاشانه‌ی به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ کوژراوه‌، له‌ ناو لیستی شه‌هیدانی نیشتماندایە، به‌ پله‌ی باڵای جیاجیا تۆمارکراوە، ناویان له‌ لیستی خانه‌نشینی ‏پێشمه‌رگه‌ به‌ جۆرێک تۆمارکراوە، پله‌کانیان زۆر له‌ شه‌هیدو پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان باڵاتره‌.‏ ئه‌مه‌یه‌ کۆمیدیای پڕ له‌ تراژیدیای سایکۆلۆژی عه‌قڵی سه‌رکردایه‌تی خه‌باتی رزگاریخوازی ‏کورد.
بروانه ئه‌م سه‌رکردانه‌ چه‌ند دادپه‌ره‌رن، چه‌ند به‌ به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه‌ی چڕ و پڕ، له‌ دوای راپه‌رین ‏و په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
جیاوازی نێوان شەهید و خائین – پێشمەرگە و جاشیان نەهێشت.‏

+ له‌ شه‌وی 29- 30 /1979 سیروان تاڵه‌بانی فه‌رماندی هه‌رێمی 5 قه‌ره‌داغ و حه‌سه‌ن خاوێ ی و عه‌لی چه‌له‌بی و حاجی چاوشین و نه‌جات که‌رکوکی و محه‌مه‌د که‌ریم و هه‌ژار، له‌ کاتی گه‌رانه‌وه‌یان له‌ سه‌کردایه‌تی یه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، له‌ گوندی زێڕین جۆی شاره‌زوور ده‌کەونه‌
که‌مینێکی جاشه‌وه‌ و دواهه‌ناسه‌ ده‌سپێرن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت