رەزا شـوان: خـۆشـتم دەوێـت دایـکە گیـان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پەخـشـان بـۆ منـداڵان و مـێردمنـداڵان

دایــکە گـیـان زۆر تــۆم خـۆشــدەوێـت
کـاتـێک کە کـۆرپـــەیـەکی سـاوا بـووم
بە شـیری پـاکـی خـۆت تـێرمـت دەکـرد
دەمـتکـردە باوەشـت و ماچـت دەکـردم
کە نەخـۆش دەکـەوتـم، خــەوت دەزڕا
ئـۆقـرەت ناگـرت تا چـاک دەبـوومەوە
فـێری زمانی شـیرینی کوردیـت کـردم
فـێـرتـکـردم کـە چـۆن بـخـــوێـنـمەوە
چـۆن خـۆم جـلـەکـــانـم لەبـەربــکـەم
چـۆن دووگمەکانی کراسەکەم دابخـەم
چـۆن قەیتانەکانی پێڵاوەکـەم ببەسـتم
چـۆن رۆژانە ددانـەکانم پاک پـشۆرم

لەبەرچـاومە بەخەنـدە و رووخۆشییەوە
پـێـشـوازیـت لـە هـاوڕێـــــــکانـم دەکـرد
فـێرتکـردم لەگەڵ کەسانی تر دلـۆڤـانـبم
خاکی و لێو بەخەنـدە و زمان شـیرینـبم
فـێری خۆشەویستی و لێبووردنت کردم
فـێری جوانخوازی و ژینگەپارێزت کردم
فـێرتکـردم راسـتگـۆبـم و راســتی بـڵـێـم
مـتــمانـەم بـە تـوانـاکـانی خـۆم هـەبـێـت
هەردەم لەژیانـدا هـیـوادار و گەشـبـینـبم
لـە ئـاسـتی تێکـۆشـان و کـۆڵـنـەدان دا
هـەرگـیـز نـەزانـــم کـە ئـەسـتـەم چـیـیە
فـێرتـکـردم خـەبـاتـگــێڕ و قـارەمــانـبـم
کوردسـتان پەروەرێـکی سەرسـەخـتـبـم
بـۆ کـوردســـتـانی جـوان و پـیـرۆزمـان
دڵـسـۆز و پـێـشەنـگ و کـۆڵـنـــەدەربـم
درێغی نەکەم لە ئەرکەکانی سەرشــانم
سازش نەکەم لەسەر بستێکی نیشتمانم

دایـکی خـۆشـەویسـت و میهـرەبانـم
لە قوتابخابەی بنەڕەتی و ئامادەیـیم دەرچـووم
ئێستا لە زانکـۆم.. لە کـۆلـێژێـک بە دڵی خـۆم
درێـژەش بە رێـنمایی و بە وانەکانی تـۆ دەدەم
کە لە قوتابخانە تایبەتییەکەی تۆ فـێریان بووم
بە هـەوڵ و کـۆشـشـم، زانـکـۆش تەواودەکەم
دەبـم بە خـزمەتـکاری نیـشــتـمان و گـەلـەکەم
بەڵام هـەردەم قـەرزاری تـۆم و لەیـادت ناکەم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت