شــــوان خورشـــید: مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکوک/ بەشی دووەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەک لە بەشی یەکەمی ئەم بابەتەدا، ئاماژەمان بە کەرکوکدا وەک ناوچەیەکی گرنگی سەردەمەکەو، جموجوڵە سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازیەکانی کە کەرکوکی پێ دا تێ پەڕیوە، هۆکارێکیش بوە تا لە ڕەوتی پێشکەوتنەکان و هەنگاو نانی جیهانی سەردەم دوا نەکەوێت و، شانبەشانی پێشکەوتنەکان و جموجوڵە سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیەکان هەنگاو بنێت، بۆیە لەم بەشەشدا هەوڵ ئەدەین چەندین ڕۆژنامەو گۆڤاروو بڵاوکراوە، کە لە کەرکوک و ناوچەی کەرکوک لەسەر دەستی کەرکوکیەکان دەرچونە لە ڕابردودا ئاشنای خۆێنەرانی ئازیز بکەین، تا هەست بەوە بکەن کە چۆن شاری کەرکوک بە ئێستا گەیشتوە، ئاشنای ڕابردوی کەرکوک بن لە ڕووی ڕۆژنامەگەری و بڵاوکراوەو چاپ و چاپخانەو خوێندەواریدا.

٭بڵاوکراوەی هەللولیا
بڵاوکراوەیەکی دەسنوسی بوە بە کوردی و عەرەبی لە نێوان ساڵی 1966 و1967 دا بڵاوکراوەتەوە، لە گوندێکی نزیک کەلار بەناوی (دێبنە)ناوی بڵاوکراوەکە بەمانای بەخێرهاتن دێت کە لە ڕۆمانێکی یابانیەوە ناوەکەی وەرگیراوە، تا وەستانی هەشت ژمارەی لێ دەرچووە بە قەبارەی مامناوەندی، هەللولیا لە نێوان 4 تا 8لاپەڕە بوە، چەندین نوسەریش بەشداریان لە نوسینی بابەت و هەواڵی ناوچەکەو بارودۆخی کشتوکاڵ وگوزارشت لەکوردایەتی دا کردوە، جگە لە گرنگی دان بەکاریکاتێری وەک ئەمجەد شاکەلی و شێخ محەمەد ئەحمەد شاکەلی.

٭ انباء الریاضه والشباب
ڕۆژنامەیەکی وەرزشی هەفتانە بوە بەزمانی عەرەبی دەرچووە،تەنها ژمارە یەکی بە چوار لاپەرە لە 20/11/1967 دەرچووە،خاوەن ئیمتیازی ئەحمەد محمەد کەرکوکلی و دەستەی نوسەرانی نەبیل نازم تەبەقچلی بوە، لەبەر باری دارای تەنها یەک ژمارەی گەیشتۆتە بەر دیدی خوێنەران.

٭بڵاوکراوەی بەرزنجە
لەنێوان ساڵی 1967_1968 بەشێوەی دەسنوس 15ژمارەی لێ دەرکراوە لەلایەن لەتیف هەلمەت ەوە،بریتی بوە لە بڵاوکراوەیەکی ڕوناکبیری بەزمانی کوردی، هەر یەکە لە ئەمجەد محمەد عەبدولقادر(ئەحمەد شاکەلی)بەناوی ئەنوەر شاکەلی بەرهەمەکانی تیا بڵاوکردۆتەوە، لەگەڵ لەتیف هەڵمەت و فەرهاد شاکەلی.

٭ گۆڤاری مەشخەڵ
لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، وەک گۆڤارێکی سیاسی ژمارە یەکی لە تشرینی دووەمی ساڵی 1967گەیشتۆتە کتێبخانەکان، ئەم گۆڤارە بە کوردی و عەرەبی و تورکمانی لەلایەن لقی سێی کەرکوکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە بەچاپی ڕونیۆ.

٭ کرکوک الیوم
له لایەن لجنه التوعیه شارەوانی کەرکوکەوە بەزمانی عەرەبی بڵاوکراوەتەوە، بڵاوکراوەیەکی ناوخۆیی بوە، ژمارە یەکی لە 1968دەرچووە تا1972 پێنج ژمارەی لێ دەرچووە لە چاپخانەی شارەوانی چاپکراوە،

٭ بڵاوکراوەی باوەشاسوار
لەشاری کفری تەنها ژمارەیەکی لێ دەرچوە، لەلایەن لەتیف هەڵمەت و فەرهاد شاکەلی و کەنعان محمەدەوە، وەک بڵاوکراوەیەکی ئەدەبی ڕوناکبیری.

٭ الكواكب
لە دواناوەندی کفری، بە زمانی عەرەبی لە ساڵی 1969 لەلایەن حەمە ساڵح تۆفیق بەبابەتی هەمەجۆرەوە بڵاوکراوەتەوە و تەنها دوو ژمارەی لێ دەرچووە.

٭ العامل
زمانحاڵی یەکێتی سەندیکای کرێکارانی کەرکوک بوە،گۆڤارێکی کرێکاری ڕۆشنبیری، پانزە ڕۆژ جارێک بە عەرەبی دەرچووە، ژمارە یەکی لە 18/12/1969 بڵاوکراوەتەوە، سەرنوسەرەکەی ئیبراهیم حوسێن کەنانی و بەڕێوەبەری نوسینی عبدالامیر خضر خالد و سکرتێری نوسینی محەمەد حسێن داغستانی بوە.

٭ الازهار
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیری گشتی بوە، خاوەنی ئیمتیازی ناوەندی کچانی الازهار بوەو ژمارە یەکی لە 1969دەرچووە، مامۆستایان سەحاب محەمەد و فەوزیە عەبدوڵا وهندی و شەهناز عەبد محەمەد بارودی ڕۆڵیان لە دەرچونی هەبووە.

٭ گیڤــار
گیڤار بڵاوکراوەیەکی سەردیواری بوە،لەلایەن فەرهاد شاکەلی لە ساڵی 1970 بڵاوکراوەتەوە.

٭ جیکـــۆ
تایبەت بوە بە نوسینی ئەدەبی و ووتار،فەرهاد شاکەلی لە دواناوەندی کفری وەک پەخشنامەیەکی سەردیوار ئەرکی بڵاوکردنەوەی گرتۆتەئەستۆ،یەک ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە.

٭ شــەپۆلەکان
وەک بڵاوکراوەیەکی دەسنوس تەنها دوو ژمارەی لێ دەرچووە، بە دەس خەتی سیروان حاجی ئەمین نوسراوەتەوە، نوسەرانی وەک و فەرهاد شاکەلی و غازی فەیسەڵ و محمەد داماو بابەتی ڕوناکبیریان تێی دا بڵاوکردۆتەوە،

٭المــربي
وەک بڵاوکراوەیەکی ناوبەناوی ئەدەبی ڕۆشنبیری، یەکێتی مامۆستایانی کەرکوک، بە عەرەبی و تورکمانی دەریانکردوە، هەشت ژمارەی لێ دەرچووە بە چاپی ڕۆنیۆ، ژمارە یەکی لە 27/12/1972 چاپ کراوە.

٭ المــــربي
پەیمانگای دار المعلمین بەزمانی عەرەبی وەک بڵاوکراوەیەکی ناوبەناو دەریان دەچواند، ژمارە یەکی لە 1969دەرچوەو پاشان وەستاوە، هەریەکە لە پسپۆڕانی زمانی عەرەبی، بورهان حسامەدین، حسامەدین کۆپرلو، نجدت قاسم ساڵەیی عەبد المتلب السعیدی، سەرپەرشتی دەرچون و چاپکردنیان دەکرد.

٭ناوەندی کچانی کەرکوک
گۆڤارێکی قوتابخانەی بووە، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری قوتابخانەی ناوەندی کەرکوکی کچان، مامۆستا سەحاب تۆفیق و فائزە موراد لەساڵی 1969یەکەم ژمارەی بە حەڤدە لاپەڕە بە قەبارەی گۆڤار دەرچووە.

٭ المعـرفه
گۆڤارێک بوو لەلایەن ئامادەیی کەرکوکی کوڕان لە ساڵی 1970بە ئینگلیزی لەچاپخانەی شیمال بەهەژدە لاپەڕە دەرکراوە لە شاری کەرکوک.

٭ منع وقوع الحوادث
بڵاوکراوەیەک بوو کۆمپانیای نەوتی عێراق لە 1970 دەرکراوە،بەشێوەی گۆڤار بە قەبارەی بچوک، تا وەستانی تەنها سێ ژمارەی لێ چاپکراوە.

٭ گۆڤاری النمر
گۆڤارێکی ڕۆشنبیری سەربازی بوە،قیادە الفرقە2 دەریکردوە، دەستەی نوسەرانی هەریەکە لە العقید الکن طارق نجم الدین، المقدم نامق البریقدار،الرائد الركن عبد الجواد ذنون بونە، ژمارەیەکی لە 6ی کانونی دووەمی 1971 دەرچووە.

٭ الصداقــه
گۆڤارێکی منداڵان بوە،ژمارە یەکی لە کانونی دووەمی 1972دەرچووە، لە ناوەندی مەرکەزی کوڕان لەلایەن هەردوو قوتابی وەلید عەبدوڕەحمان و سلێمان عومەرەوە، مانگانە دەریان چواندوە.

٭ ڕۆژنامەی العبـــور
سەندیکای مۆسیقای عێراقی، لقی کەرکوک ناوە ناوە بەزمانی عەرەبی تەنها سێ ژمارەیان لێ دەرچواندوە،فازڵ محەمەد حوسێن حەلاق و بەهجەت مەردان غەمگین ڕۆڵیان لە دەرچونی ڕۆژنامەکە هەبوە،ژمارە یەکی لە مایسی 1965گەیشتۆتە چاپ و بڵاوبوەتەوە.

٭ گزنــــگ
گۆڤارێکی هەمەڕەنگی نوسەرانی کەرکوکە،لە ژمارە دووەوە یەکێتی نوسەرانی کەرکوک،لقی کەرکوک بەپێی دەرفەت دەریان دەکرد، لە چاپخانەی شیمال و چاپخانەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان چاپکراون، خاوەنی ئیمتیازی ڕەزا شوان بوە، تا وەستانی ڕۆژنامەکە سێ پاشکۆی بڵاوکردەوە.

٭ گۆڤاری ئاڵای سوور
ئۆرگانی کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستانی عێراق بوە لەلایەن شەهید شەهاب شێخ نوریەوە سەرپەرشتی کراوە، ژمارە یەکی کۆتایی 1972 و ژمارە سێی لە 1973لە کەرکوک دەرچووە، بە زمانی کوردی و بە ڕۆنێۆ چاپکراوە.

٭ بابەگوڕگوڕ
لقی کەرکوکی قوتابیانی کوردستانی عێراق دەریان دەچواند بەزمانی کوردی، دوو ژمارەی لە ساڵی 1973 دەرچووە،دوای هەڵگیرسانەوەی شەڕی نێوان ڕژێم و شۆڕشی کورد لە ساڵی 1974و جێگیربونی لقی یەکێتی قوتابیان لە تەوێڵەی هەورامان، زۆر هەوڵ درا بەردەوام بن لە دەرکردنی گۆڤارەکەو ژمارە سێ دەربکەن، بەڵام نەتوانرا بەردەوامبن.

٭ باوە گوڕگوڕ
گۆڤارێکی سەربە لقی کەرکوکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی عێراق بوو، لە کانونی یەکەمی ساڵی 1983ژمارە یەکی لێ دەرچووە بە پێوانەی نیوفلۆسکاب، لەچاپخانەی ئیبراهیم عەزۆ لە سەرگەڵوو بە زمانی کوردی چاپکراوەو، ژمارەی لاپەڕەکانی بیست لاپەڕە بووە.

٭ سەنگەر
گۆڤاری ڕاگەیاندنی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو لە سەرگەڵوو تەنها ژمارەیەکی لێ چاپکراوە، بە زمانی کوردی و بە قەبارەی چل لاپەڕە.

٭ گۆڤاری باوە گوڕگوڕ
گۆڤارێکی سیاسی ڕۆشنبیری لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە ناو بەناو بەکوردی بڵاو دەکرایەوە، تەنها پانزە ژمارەی هاتۆتە چاپکردن، ژمارە یەکی لەمانگی هەشتی 1948لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی بە چاپ گەیشتوە.

٭ پاشکۆی شــانۆ
پاشکۆی گۆڤاری گزنگ بووە، لە شاخ لە ساڵی 1984 دەرچووە، تایبەت کراوە بە شانۆی کوردی.

٭ نێرگـــز
گۆڤارێکی ساڵانەی ڕۆشنبیری ئەدەبی بووە، لە تەمەنی دا دوو ژمارەی لێ دەرچووە، بەزمانی کوردی لە چاپخانەی حوادث لە بەغدا چاپکراوە بە 76لاپەڕە، یەکەم ژمارەی لە ساڵی 1984و ژمارە دووی لە 1985چاپکراوە.

٭ میهرجان کرکوک
ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی هەواڵی بووە، لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندنی پارێزگای کەرکوک دەرچووە بە زمانی عەرەبی لە ساڵی 1985تەنها چوار ژمارەی لێ چاپکراوە، سەرنوسەری موحسین دوازە عەلی بوەو لە چاپخانەی شارەوانی کەرکوک جاپکراوە.

٭ پەیامی برایەتی
گۆڤارێکی وەرزی بوە بە زمانی کوردی و عەرەبی،لقی کەرکوکی حیزبی سۆشیالیستی کوردستانی عێراق لە 1986تا ساڵی 1988بەردەوام بووە و 75ژمارەی لێ دەرچووە.

٭ گۆڤاری ڕابەر
گۆڤارێکی دەسنوسی ڕوناکبیری ئەدەبی بوە، تا وەستانی حەڤدە ژمارەی لێ دەرچووە، کۆمەڵێک ئەدیب و ڕۆشنبیری شاری کەرکوک لە ساڵی 1983 بە قەبارەی 30-40لاپەڕە دەریان کردوە، هەریەکە لە نوسەران نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، حەسەنی شێخ عەلی، ئومێد محەمەد بەشداریان لە دەرکردنی دا کردووە.

٭ بەیــــان
گۆڤارێکی سیاسی ڕۆشنبیری بووە، ئۆرگانی لقی کەرکوکی یەکێتی قوتابیان و لاوانیدیموکراتی کوردستانی عێراق دەری دەکرد، ژمارە یەکی لەبەهاری 1987دەرچووە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت