پشکۆ ئەمین: ئەمڕۆ چوارشەمە، شەری برسیەتی و زستانی ناڕەزیی شانشینی بەریتانیای خستە باری نائاسایی بە هۆی مانگرتنەوە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەیان ساڵ دەبێت مانگرتنی ئاوها گەورە لەم شانشیندا نەکرابێت، مانگرتن هەموو شووێنێکی گرتۆتەوە، نزیکەی نیوملێۆن کارمەندی چەندین کەرتی کارگوزاری هاتنە سەرشەقام و کارەکانیان راگرت. بەمە هەموو دامودەستگاکانی بەریتانیا ئیفلیج بوو، سووپا ئامادەکرا بۆ هاوکاریکردن، مامۆستایان، مامۆستایانی زانکۆکان، شۆفێرانی شەمەندەفەر، فەرمانبەرانی حکومەت و کەرتی ئەهلی، شۆفێرانی پاس و هێزە ئەمنییەکان و پەرستاران و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریا گوزاری هەر هەموویان مانیانگرت و کارەکانیان راگرت.
لەئینگلتەراو وێڵز مەزەندە دەکرێت کە 120 هەزار مامۆستا ئەمڕۆ 4شەمە دەوامیان راگرت، بەمە نزیکەی 23 هەزار قوتابخانە داخرا، دەیان هەزار فەرمانبەر لە 150 زانکۆدا پەیوەندیان بە مامۆستایانی مانگرتووەوە کردو بوونە پالپشتیان، موچەی مامۆستا زۆر نزم و کەمە، بەهۆی مووچەکەمیەوە سەدان مامۆستا کارەکانیان وازلێهێناوە.
شۆڤیرانی شەمەندەفەر لە 14 کۆمپانیای ئەهلی هێڵی ئاسندا، ئەوانیش مانیانگرت، لەگەڵ خۆپیشاندەرانی کەرتی حوکمیدا بوون، نزیکەی 100 هەزار کارمەندی کەرتی گشتی لە 124 دەزگای جیاوازی حکومەت مانیان گرتووە. بەشی زۆری کارمەندەکانی تریش پاڵپشتی و پشتگیریان بۆ خۆپیشاندانەکە راگەیاندو بەشداری خۆپیشاندان بوون.
مانگرتووەکان یەکگرتوو هاوران و پشتی یەکدەگرن، هەمووان داوای زیاد کردنی مووچەکانیان لەسەر بنەمای زیاتر لە هەڵاوسان دەکەن، ماوەی چەند مانگێکە حوکمەتی بەریتانیا دەیەوێت بەیاسایەک، کە تا ئێستاش هەر مشت و مڕی لەسەر دەکات، خەڵک هێورکاتەوە. لە کاتێکدا ئەوەی کە حوکمەت دەیەوێت و بەنیازە بیکات، خەڵکەکە رەفزی دەکات و لێی نارازیەو نایەوێت.
ڕێژەی هەڵاوسان لە بەریتانیا 10% تێپەراندوە، بەرز بوونەوەی نرخی وزەو خۆراک کاریگەریەکی خراپی لەسەر ژیانی خەلکی شانشین داناوەو ئەم خۆپیشاندانە بەهۆی خراپی باری ئابوری و برسیەتیەوەیە.
حوکمەت دەیەوێت بە لە 5% ی زیادکردنی مووچە رازیان بکات، لە کاتێکدا هەڵاوسان لە سەدا 10 تێپەراندوە، جگە لە زیادبوون نرخی وزە، مانگرتوەکان خۆپیشاندان دەکەن بۆ زیادکردنی مووچە، بە شێوەیەکی بەرچاو و بەرزتر لە سەروو هەڵاوسانەوە. واتە بۆ دابینکردنی پارەی پێویست بۆ خۆراک و وزە، کە زۆر بەرزبۆتەوە. هەروەها بۆ باشترکردنی بارودۆخی کارکردنیان، وە بۆ مافی ئازادی خۆپیشاندان و مانگرتن، کە ماوەیەکە حوکمەت بیرلەوە دەکاتەوە کە رێگری لە خۆپیشاندان و مانگرتن بکات بەیاسا.
شانشینی یەکگرتوو تووشی قەیرانێکی توندی ئابووری بۆتەوە، ملیۆنان بەریتانی توانای کڕینی خۆراکیان نییە، یان ناتوانن گەرمکەرەوەی پێویست بەدەستبهێنن، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزەوە.
ئێستا هەندیک لەکتێبخانەی شارەوانییەکان و ناوەندە کۆمەڵایەتییەکانیان بیناکانی کە بوونەتە شوێنی گەرمی و پێشوازیکردن بۆ دانیشتوانە هەژارەکان،
حکومەتی کۆنەپەرستی ڕیشی سوناک لەم زستانەدا پارەی سنووردار کردنی پارەی کارەبا و غاز دەدات، بەڵام هێشتا خەڵکەکە ناچارن پارەی زۆر زیاتر لەوەی ساڵێک لەمەوبەر، واتە پێش شەڕی ئۆکرانیا بدەن.
مارینا فلین، تەمەن 54 ساڵ، کە ڕۆژەکەی لەناو کتێبخانەکەدا بەسەر دەبات، دەڵێت:شوێنەکە گەرمە بۆ بەسەربردنی کات تێیدا،بە لەبەرچاو گرتنی تێچووی زۆری وزەی ئەمڕۆ” ناوبراو بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە ” ناو ماڵەکەی بەقەد دەرەوە ساردە لەم زستانەدا،پلەی گەرما لە شاری ئیپسویچ 5 پلە دابەزیوە”.
فلین کە بێکارە، ماوەی ساڵێکە بە بەردەوامی دەچێتە کتێبخانەی چانتری بۆ ئەوەی خۆی گەرم بکاتەوە،کات بەسەر ببات و ژەمەکانی خواردن بخوات،
سەندیکاکان کە حەوت سەندیکایەو ریکخەری خۆپیشاندانەکانن، پێکەوە ئەم یاساو پلانەی حوکمەتەکەی ریشی سۆناک بە نا دیموکراسی دەزانین، بە فێڵێکی حوکمەتی دادەنین و رەتی دەکەنەوە.
سەندیکاکان دەڵێن ئەم زیادکردنە کەمەی مووچە چارەسەری نرخ و هەڵاوسانەکە ناکات، میلەت برسیەتی مووچە و هاوکاریی زیاتریدەوێت.
ریشی سوناکی سەرۆک وەزیرانی بە رەچەڵەک هندی، پێدەچێت ئەویش وەک ئەوانەی پێش خۆی لە کارەکەیدا سەرکەوتوو نەبێت و، نەتوانێت چارەسەری هەڵاوسان و قەیرانی ئابووری بکات، کە ماوەیەکی زۆرە بەریتانیا بە دەستیەوە دەناڵێنێت، بەتایبەتی لەپاش دەرچوونی لە یەکیەتی ئەوروپا.
سوناک نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت کاتێک کەتیمەکانی ئاگر کوژینەوەش دەنگیان بە مانگرتنداوەو بەشداری دەکەن.
پاش دەیان ساڵ لەدیموکراسیەت وا دیارە شانشینی بەریتانیاش بەرەو دواوە بگەڕێتەوەو پاشەکشە لە دیموکراسیەتە درۆزنا نەکەشی بکات، ئەوەتا سوناک و سکرتیری بازرگانیەکەی( گرانت شاپس)
Grant Shapps نیازیان هەیە یاسایەک دەربکەن کە مافی مانگرتن سنوردار بکات، بە تایبەتی بۆ ئەفسەرانی پۆلیس و ئاگرکوژێنەوەو کریکاران و کارمەندانی هێڵی ئاسن. سەندیکاکان رەخنە لەم هەوڵەی حوکمەت دەگرن، سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی سەندیکاکان پۆڵ نۆواک، رەخنە لەو یاسایە دەگرێت و دەڵێت: یاسایەکی نادیموکراسی و نایاساییە.
مانگرەکان ئەم رۆیان وەک رۆژی پاراستنی مافی مانگرتن ناو برد، خۆپیشاندەران داوای دەست لەکار کێشانەوەی رێشی سوناک دەکەن. ئۆپۆزسێۆن دەڵێت: ئەم یاسایە دەبێتە هۆی ئەوەی کریکاران ترسی لە دەستدانی کارەکانیان هەبێت، لەتاو هەژاری مل بۆگشت ناڕەوایەتیەک دادەن، ئەم یاسایە رەنگبێت ببێتە هۆی دروستکردنی ناکۆکی لەنیوان سەندیکاکان و کریکاراندا، چوونکە ئەوسا ناتوانین گوێرایەڵی سەندیکابن.
ئەنجیلا ڕێنەر جێگری سەرۆکی پارتی کرێکاران دەڵێت: ئەم یاسایە مانای دوورخستنەوەی پەرستارەکانە لە ئیشەکانیان. پۆڵ نوواک دەڵێت: دوای ساڵانێک لە کەمکردنەوەی دڕندانەی مووچەی، پەرستاران و مامۆستایان و ملیۆنان فەرمانبەری دیکەی حکومی، ئێستا ئاستی ژیانیان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوەو تووشی نەهامەتی و برسیەتی زیاتر دەبن لە کەمی مووچەدا. ناوبراو زیاتر دەڵێت: لەبری یاسادان و پلاندانان بۆ رێگری و هێرشکردنە سەر مافی مانگرتن، پێویستە وەزیرەکان مووچە لەسەر ئاستی کەرتە ئابوورییەکان بەرز بکەنەوە، سەرەتا بە زیادکردنێکی گونجاو بۆ مووچەی کرێکارانی کەرتی گشتی دەست پێبکەن. پۆڵ نوواک پێیوانیەکە دووبارە دان و ستاندن بکرێتەوە لەسەر زیاد کردنی مووچە.
سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، جەخت لەوەدەکاتەوە کە هەمیشە دەرگای ژورەکەی کراوەیە بۆ دانوستان و گڤتوگۆ کردن، بەڵام پێناچێت دانسوتان لەسەر زیادکردنی مووچە بکات.
سۆناک و حکومەتەکەی، تا ئێستا هێڵێکی توندی لەگەڵ مانگرتنەکانی کەرتی گشتی گرتووەتەبەرو دەڵێت: خۆبەدەستەوەدان لەبەردەم داواکاریی زیادکردنی مووچەی گەورە بۆ خۆپیشاندەران، دەبێتە هۆی زیاتر بوونی هەڵاوسان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت