هۆشیار جەمال: 17 ی شوبات و چەند پرسیارێک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە کوێین چالاکوانەکانی ئەو ڕۆژە؟ چەندیان 17 ی شوباتیان کرد بە کەیس و ئیقامەیان پێ وەرگرت له ئەوروپا؟
لە کوێن ڕۆشنبیریەکانی ئەو ڕۆژگارە، گەنجی تەمەن 18 ساڵیان گەرم ئەکرد بۆ سەربارەگای حیزب و خۆشیان خاوەنی موچەی خانەنیشینی بوون بە پلەی نەقیب! لە کوێن مەلاکانی دوێنێی سەرا، کە بوون بەخاوەنی پۆستی حکومی لە حیزبی عیلمانیدا!
لە کوێن ڕۆژنامەنووسەکانی ئەو ڕۆژە کە له میدیای ئۆپۆزسیۆنی ساختەوە بانگەوازی شۆڕش نێرگزیان دەکرد، چەندیان ئێستا له سەرۆکایەتی هەرێم کە بڕیاربوو دایبخەن، چونکە بارگرانی بوو بۆ سەر بوودجەی گشتی، بەڵام ئێستا ڕاوێژکارن بە مووچەی خەیاڵی!
لە کوێن سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنە ساختەکان، کە دەیانووت کەی پێویست بێت دەچینە ڕیزی خۆپیشاندەران، ئەی بۆ نەچوون؟
لە کوێن ئەوانەی میدیاکانیان له جیاتی ناوێک لەگەڵ ڕاگەیاندن بگونجێت خۆیان ناو نابوو تۆپخانە و یەکێتی و پارتیان کردبوو بەشەیتان، ئەی ئێستا کوا تۆپخانە و کوا خراپی یەکێتی و پارتی؟
لە کوێن ئەوانەی حکومەتی حیزبیان لەسەرا هەڵوەشاندنەوە و حکومەتی تەکنۆکراتی بێلایەنیان دروست دەکرد؟
لە کوێن ئەو توتیانەی هاواری ئازادیان دەکرد و دواتر سوپای سکرین شۆتیان بۆ کادرانی خۆیان دروستکرد تا هەر کەسێک ڕەخنەی گرت سزای بدەن.
لە کوێن ئەوانەی خوێنی 10 شەهید، کردنی بە پەرلەمانتار و خاوەن مووچەی زەبەلاح، دواتر حیمایەکانی خۆشیان کرد بە کۆیلە و بندیوار!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت