سەلامە موسى: خەونی فەیلەسوفان/ بەشی سێیەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانی: عیماد عەلی
سەردەمی پیشەسازی و خەونەکانی
سەدەی هەژدەهەم و نۆزدەهەم بەوە ناوزەد دەکرێت کە داهێنانە پیشەسازیەکانی تێدا دەرکەوتوون و زۆربوون، ئەم داهێنانانە لەم ماوە کورتەی هاتۆتەدی زیاتر بوون لە داهێنانی ئامێرەکانی مرۆڤ لە ماوەی پەنجا هەزار ساڵدا، ئەگەر لەرووی قازانجیەوە نەبێت لە زۆری جۆرەکانی و جۆراوجۆری کارەکانی بووە. بەتەنها ئەم زۆریە پاڵنەرێکی بەهێز بوو بۆ ئەوەی مرۆڤ بیر لە ئایندەی ئامێرەکان بکاتەوەو، بە هیوا بێت جێگەی خودی کرێکار بگرنەوەو ئاسودەیی بە کرێکار ببەخشن. دەرکەوتنی ئامێر و گرنگیدانی خەڵک بە پیشەسازی بوونە هۆکاری ئەوەی سامانە زەبەلاحەکان لە ماڵانەوە بگوازرێنەوە بۆ دەستی تاکی نوێگەر، ئەم گواستنەوەیەش بووە هۆکاری لەقبون و ناجێگیری کۆمەڵگە، لەبەر نەوەی نوێی داهێنراو جێگەی کۆنەکەی نەگرتەوەو نوێکە وەک ئەڵتەرناتیڤی کۆنەکە پراکتیزە نەکرا و نەسەپێنرا، ئەم حاڵەتەش بە شۆرشی فەرەنسا کۆتایی هات. لە حەقیقەتدا شۆرشیش هەوڵێکی توندە بۆ چاکسازی و گۆرٍینی کۆنێک نەگونجێت بۆ ژیانی نوێ و دوور بێت لە باری نوێ، ئەگەر چاکسازی سەرنەکەوێت شۆرشگێر روو دەکاتە روخاندن. هەموو ئەم حاڵەتانە خاکێکی بەتینە بۆ ئەوەی پیاو نمونەی باڵای وەکو ئەوە بێت خەیاڵپڵاوی لێکات لە شێوازی کۆمەڵگەیەک بێت لەگەڵ ئەوەی خەونی بە چاکسازیەکەیەوە دەبینێت بۆ ئەوەی بیهێنێتەدی. پێشتر وتمان مرۆڤ لە ئاست ئەو ناوەندەی کە تێیدا دەژێت و هەست بە گەندەڵیی دەکات، یان هەست بە قورسایی سیستمەکەی دەکات: یان لەوێ رادەکات و نامێنێت و دەروات بۆ ناوەندێکی دیکە کە لەگەڵیدا بگونجێت، یان بەرگری دەکات و خۆی لێ دەپارێزێت، یان بۆ ئەوەی بیگۆرٍێت بە ئەنقەست هێرشی دەکاتە سەر.
ئێمە کە تەماشای پیاوی سەدەی هەژدەهەم دەکەین، ئەگەر ئەوە بکەین ئێمە لە پیاوانی جۆری یەکەمین و ئەمانەوێت رابکەین. واتە کە گەندەڵی زۆر بوو ئەوەمان پێ باش بوو، وازی لێ بێنین، لە جیاتی ئەوەی چارەسەری بکەین. هەموومان روحی ( رۆبنسۆن کرۆز)مان تێدایە، کە بە حاڵی دەشتەکیانەی ساکار لە دورگەیەکی بچوک رازی دەبێت و وەکو تاکێک دەژێت کە پێداویستیەکانی ژیانی هەبێت. ئەم بارە کاریگەریی هەیە لەسەر شارستانیەتی شار و ئەوەی لە خۆشگوزەرانی و قەرەباڵغی و خەرجیی زۆردا دەژێت. بۆ نمونە ( جان جاک رۆسۆ) کتێبێک دەنوسێت لەسەر گەندەڵی شارستانیەت بەو پێیەی لە کاتی بڵاوبونەوەی زانست و ئەدەب ئازاردانی خەڵک دێتە ئاراوە. هاوار بۆ خەڵک دەکات بۆ ئەوەی بگەرێنەوە بۆ سروشت. ئینجا لەوێدا ( شاتوبریان) هەیە هیچ جوانی و سەربەرزیەک نابینێت لە لایەن درٍندەی خانەدانەوە نەبێت، کە بە ساکاری لە دەشتی بادیتما میرکا دەژێت، ئینجا کە خۆی دەپشکنێت( درٍندەی خانەدان) لە خودی خۆیدا دەبینیت و ئارەزووی راکردن لە شارستانیەت دەکات. ئینجا لەوێدا (برناردین سان بییر) هەیە، بێزی لە شارستانیەت و خەرجیەکانی دێتەوە. ئەو شانۆیەکی نەدۆزیەوە جێگەی خەیاڵەکانی خۆشحاڵی ئەو بێت، جگە لە ئەوپەری باشووری ئەفریقا، کە سروشتی تێدا جارێک لە سەرەتادایە. تەنانەت حۆشحاڵی خۆشەویستی و هەوەس و ورٍێنەی دڵداری بە کتوپرٍی خۆی لە گیانی مرۆڤ دەدات کە کورٍی گەنج پێی نازانێت و کچیش هەڵەی تێدا دەکات، لەبەر ئەوەی لە باری دەشتەکیانەی سەرەتاییدا دەژین و نوقمی نەزانی و ساکارین، هەردووکیان بناغەی دڵخۆشی و خۆشحاڵین، رای ئەم وایە کە ئەمانە رایانکردووە لە قەڵاچۆکردنی شارستانیەت.
رووکردنە سروشت و ساکاریەکەی بۆ دەشتەکی و ئازادیەکەی، کاردانەوەیەکی لە دەروونی هەموو مرۆڤێکدا هەیە، کە تێچووەکانی شارستانیەت زۆربن، ئێمە زیاتر هەست بە بەهێزی ئەم کاردانەوە دەکەین. ئەگەر هەموو پیاوانی نمونەی باڵا لە قورٍی ئەو قەشانەش دروست کرابن کە لە رووبەروبونەوەی حەقیقەتەکان رادەکەن، خەیالڕ بە فەردەوسێکەوە دەکەن کە نایەتە دی، ئەوەی لای ئەوان گرنگە لە باسکردنی خەونەکانیان ، ئەوەیە ئێمە لێرەدا مەبەستمان ئەو خەباتگێرٍە هێرٍشبەرانەیە کە بینای شارستانیەتی نوێی تەواو یان نیمچە تەواممان بۆ وێنە دەکێَشن بەدەر لەوەی تێیدا دەژیان.
ئەگەر وات دانابێت ئەو یۆتۆبیایەی فەیلەسوفان یان ئەو خەونانەی کە خەیاڵی سیستمیان تێدا کرد پێشکەوتو ترین شت بێت لای ئەوان ، لەوێدا دەزانیت کە دوو لەسەر سێیی ئەم یۆتۆبیانە دەکەونە سەدەی تۆزدەهەمەوە و یەک لەسەر سێکەی دیکە دەکەونە سەرجەم سەدەکانی ترەوە، ئەوەش لەبەر ئەوەی داهێنان لەم سەدەیە زۆر بووەو پیشەسازیش بەربڵاوتر بووە تێیدا و تێکچونی هاوسەنگیی شێوازی کۆمەڵایەتی زۆر روون و دیار بووە و چینێک لە خەڵک دەرکەوتن، کریکارانیان سەرکوت دەکرد و قازانجی زۆر بۆخۆیان دەکرد و شتێکی زۆر کەم نەبێت کە تەنها بەشیان بکات هیچیان بە کرێکار نەدا.
پیشەسازی لە پێش هاتنە ئارای ئامێر، بە دەستی پیشەوەرانەوە بوو، بەدەست کاریان دەکرد. پینەچی بە کەمترین نرخ ئامێرەکانی دەکری و لە قەراغی شاردا دوکانێکی دەکردەوە و پێڵاوی تێدا دروست دەکرد و بۆخۆی دەیفرۆشت، هەموو ئەوەی دەکرد لە ناخی خۆیدا رازی بوو لە حکومەتەکەی و لەو شارستانیەی ئەم سیستمەی بۆ فەراهەم کردووە. بەڵام لەدوای ئەوەی ئامێرەکان دەرکەوتن، هەزاران پیڵاو لە کاتێکی کەمدا دروست دەکران و پازارٍیان بە کاڵا نغرۆ دەکرد، تاوەکو بازارٍ جێگەی ئەو هەموو پێڵاوەی نەدەگرت و پینەچی ساکاریش پێڵاوەکەی چی لێ بکات. وای لێهات کە پینەچیەکەش ببێتە کرێکارێک لەو کارگە گەورانەی کە بە هەزاران لەو کاڵایانە دروست دەکەن. سەرجەم پیشەسازیەکان بەم جۆرەی لێهات. ئەو پیشەوەرانەی کە کاڵاکەیان بەدەستى دروست دەکرد، بوون بە کرێکار، هیچ سەرمایەیەکیان نەبوو. کارگەکە لەکاتی کەڵەکەبوونی کاڵا دەریان دەکرد و بەهای کرێکەشیان گەیشتە نزمترین ئاست، ئەمە سەرباری هاتنە ئارای ململانێی کریکارەکان لەگەڵ یەکتردا، ئەوەش وایکرد کە کرێکار لە باری هەژاریەکی پرٍوکێنەردا بمێنێتەوە و خاوەن کارگەش بدرٍێت لە دەوڵەمەندیدا، ئەم جیاوازیەی بەختی هەردووکیان لە ژیان وای کرد کە کرێکار بێزار و نارازی بێت و ئەمەش ببێتە هۆکاری دەرکەوتنی بزوتنەوەی سۆشیالیزم. هیچ نامۆ نیە کە وشەی سۆشیالیزم لە نزیکەی ساڵی 1852 دا دەرکەوت، سیستمی سۆشیالیزم هیچ نیە جگە لە یۆتۆبیایەک کە کرێکاران ئاواتەخوازن لە دواجاردا بێتەدی، ئەمەش ئاوات و خەونیان بوو، بەڵام کە لاپەرەی وەزعی سیاسیی گەلانی رۆژئاوا هەڵدەدەیتەوە، ئەوان لەو رێگایەن بوون بۆ بەدیهێنانی ئەم یۆتۆبیایە یان هاوشێوەکەی. زۆرینەی یۆتۆبیاکاران، پیاوانی نمونەی باڵا بوون لە سەدەی نۆزدەهەم، بۆیە زۆرینەیان سۆشیالیست بوون. ئەم سۆشیالیستانە کە ئەو ئامیرە پێشکەوتوانەو ئەو برٍە زۆرەی کاڵای بەرهەمهاتوویان بینی، دەپرسن: بۆچی میلەت ئەم ئامێرانەی نیە یۆ ئەوەی هەر جلوبەرگێکیان بوێت بۆ خەڵک دروستی بکەن؟ بۆچی ئەم ئامێرانە بۆ کشتوکاڵ بەکارناهێنن و جوتیار کاتی زیاتری بێت بۆ ئەوەی هەرچیەکی بوێت لە پەروەردەی خۆی و حەسانەوە و رابواردن بیکات؟ بۆچی ئەم ئاسن و ئاگرە و ئەو هەموو پارەیە بۆ ئەو خاوەن پارانە دابین دەکرێت؟ ئایا ئەو هەموو داهێنانانە بۆ هەمووان بێت و هەموو تاکی میلەت لە کەسایەتی حکومەتدا بێت دادگەری نیە؟
یەکەم خەون لە خەونەکانی سەدەی نۆزدەهەم باسی بکەین خەونی (شارل فۆرییە)یە، ئەمیش یەکێکە لە سەرکردەکانی سۆشیالیزم لە فەرەنسا. فۆرێیە ئەوەی دەبینی کە کەسێکی رابوو دەیبینی. کۆمەلێک ژمارەیان دەدات لە نزیکەی 1600 کەس بەیەکەوە دەژین و ئەندامەکانیان هەڵدەستن بە دابینکردنی سەرجەم پێویستیەکانیان. میلەتێک ئەم کۆمەڵەی تێدابێت، بەسەر شێوە تەرزی ئەم کۆمەلانە دابەشکرابێت و هەر یەکەیان بەخۆی بێ هیچ پشت بەستنێک بە کۆمەڵەی دیکە پێویستیەکانی خۆی دابین بکات. بە رای فۆرییە، مرۆڤ کەسایەتیەکی سیانیە: پیشەوەرەو دەیەوێت بە پیشەسازی لە گەڵ ناوەندەکەیدا رابێت، کەسێکی کۆمەڵایەتیە و دەیەوێت لەگەڵ کۆمەڵگەکەی خۆیدا رابێت. کەسێکی زیهنیە دەیەوێت لەسەر ئەو یاسا و رێسایانە بێت کە بۆ سیستمی ئەم گەردوونە کاردەکات. ئەویش بەم کەسایەتیە سیانیەوە، کۆمەڵە 1600 کەسیەکەی لە جێگەیەک دادەنێت دیمەنی شێوە جیاوازی تێدا بێت و پێکهاتبێت لە شاخ و رووبار و جەنگەڵستان و دەشت و شار.
کاری سەرەکیی خەڵکەکە کشتوکاڵە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەمووخەڵکەکە هونەر و پیشەکانی تریش دەکەن، هەر کۆمەڵەیەک سەربەخۆیە و جیاوازە لەویتر.
لە ناوەرٍاستی هەر جێگەیەکدا کە کۆمەڵەکە تێیدا دەژین، بینایەک هەیە: (تەلارێکی تەواوە پێویستیەکانی خەڵکی کۆمەڵەکە دابین دەکات، سێ بەشی هەیە، یەکێکیان پیشەسازی ئەویتر کۆمەڵایەتی و سێەم زیهنی. یەکەم کارگە و هۆڵەکانی تێدایە، ئەوەی کۆتایی کتێبخانە و کۆمەڵەی زانستی و مۆزەخانە و هۆڵی هونەر و لەو بابەتانەی تێدایە، لە ناوەرٍاستدا، بەشی کۆمەڵایەتی هۆڵی خواردن و پێشوازی و رابواردن. لەوپەری تەلارەکەوە پەرستگای بەیەکەوەبوون، تایبەتە بە دانس و مۆسیقا و هەڵپەرکێ و شیعر و وێنەکێشان و ئەو شتانە. لەم پەرٍی تەلارەکە لە لایەکی ترەوە، پەرستگای یەکێتی کە بە سروتی گونجاو لەگەل یەکگرتنی مرۆڤ و گەردوون ئاهەنگ دەگێرٍن. لەوێشدا قولە و روانگەی تێدایە بۆ پەیوەندی بەسەرجەم کۆمەڵەکانەوە)
بێگومان ئەم تەلارەش هەموو شارەکەیە. خەڵکەکەی هەموو پێکەوە دەژین، یەک چێشتخانەیان هەیە، منداڵەکانیان هەر لە بچوکیەوە فێری چۆنێتی چێشت لێنان دەبن. هەموویان پێکەوە چێشت دەخۆن، هەرچەند هەر کەسێک دەتوانێت بۆ خۆی بە تەنیا چێشتی خۆی بخوات. هەر کەسێک لە کۆمەڵەکە برٍێکی زانراو لە چێشت و خواردن و خانوو و جێی یاری هی خۆی دەبێت، بەشی سەرجەم تاکی کۆمەڵەکان دەکات، بەچاو پۆشین لەوەی چی کارێک بکات. لەگەڵ ئەوەدا بۆی هەیە ئیمتیازی تری هەبێت و بەوەش رٍێگەی پێ دەدات کە چەند پشکی هەبێت لە کۆمپانیای ئەم کۆمەڵەدا. لێرەدا جیاوزای لە نێوان کرێکاری گورج و گۆڵ و کرێکاری خاوخلیج دەبێت. لێرەشدا تا رادەیەک مۆڵەت دەدەن بە تاک موڵکی تایبەتی خۆی هەبێت، کۆمەڵەکە پشکدارن و بە هاوبەشی پێکەوە دەژین و هەموویان یەکسانن تێیدا، ئینجا هەندێک لێیان لەوەدا جیاواز دەبێت کە پشکی زیاتر لەویتر هەبێت. بەڵام ئەم ئیمتیازە کاریگەری کەم دەبێت، لەبەر ئەوەی لە کۆتاییدا سودی پاش خەرجی لەم ژیانە بچوک دەبێت و هیچ گرنگیی پێنادرێت. لەمەشدا وەکو خوێنەر دەیبینێت، سازانێک لە نێوان سۆشیالیزم و تاکگەراییدا دێتەئاراوە. پیشەسازیەکان لەسەر سیستمی فراوانی ئابووری، لەسەر خەرجی ژیان دەبێت. هەر کرێکارێک بەشێک لە کارەکان دەکات، وای لێ دێت کە زۆرێک لە کارەکان بە کەمترین کات تەواو دەکات. کۆمەڵەکەش پێکەوە بازرگانی دەکەن، وەکو ئەوەی دەستەیەک بن، ئەوەی بۆ خۆی پێویستی پێ نەبێت دەیفرۆشێت بە کۆمەڵەکانی دیکە، قازانجەکەی بەسەر ئەندامەکانی بە پێی پشکەکانیان دابەش دەکرێت، وەکو چۆن کۆمەڵە هاوکاریەکانی ئێستا دەیکەن.
ژن لەم سیستمە ئازادە، وەکو چۆن پیاو کار دەکات ئەمانیش کار دەکەن.. فۆرییە وا دەیبینێت کە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەم ئازادیەدا ناگونجێت. لە ناو تەلارەکە شوێن بۆ پەروەردەی منداڵی شیرەخۆر هەیە. کۆمەڵەکە سوپایەکی هەیە گرنگی بە جەنگ نادات، بەڵکو لەسەر ئەوە دەرٍوات کە سروشت رێکبخات. کەناڵی روبارەکان بکاتەوە، جەنگەڵستانەکان برٍوێنێت، پرد دروست بکات و زەوی قورٍاوی وشک بکاتەوەو لەو شتانەدا کاربکات. فۆرییە لەوەدا مەبەستی ئەوەیە کە ئەمە دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی لەجێگەی جەنگ پاڵ بە گەنجانەوە بنێت بۆ چالاکی دیکە.
جیاوازی رۆبەرت ئۆین لەگەڵ ئەوانەی باسمان کردن لەوەدایە کە ئەم بە تەواوی خۆی رادەستی خەیاڵ نەکردووە و مەبەستی ئەوە بووە کە شێوازێکی کۆمەڵایەتی بدۆزێتەوە بەئاسانی نیشتەجێ بن. بە خۆی لە نێوان کرێکارەکاندا دەژیا و کارگەکانی بەرێوەدەبرد و لەو پەیوەندیەی لە نێوان ئامێر و مرۆڤ تێگەیشت، کە دەتوانێت ئامێر بکات بە ئامرازێک بۆ چاکسازی. یان گەندەڵی. تەنها بە نوسینی کتێب و راڤەکردن نەوەستا، بەڵکو بە خۆیشی کاری دەکرد، کۆمەڵێک کارگەی دامەزراند. ئەوەی بوێری بوو تێیدا بە پێی راوبۆچونەکانی لەگەڵ( بنتام) یاسادانەری بەناوبانگ ئەمەی پراکتیزە کرد، بەڵام ئەم ئەزمونە کردەوەییانەی بە شکست کۆتایی هات.
بەڵام ئەوین و هەروەها بیریاری فەرەنسی ( سان سیمۆن) بە هەردوکیان داوای ئەوەیان کرد، یان راستتر بڵێین بەرەو ئەو بیری سۆشیالیزمە هەنگاویان دەنا کە وا ئێستا ئێمە دەیزانین و باوەرٍمان پێی هەیە. پوختەی داواکەی سان سیمۆن ئەوە بوو کە بازرگانی یان مامەڵەی نێوان خاوەن کار و کرێکار تێکەڵی ئەخلاق بکرێت. ناکرێت مرۆڤ قازانج لە هەر شتێک بکات کە دەتوانرێت بفرۆشرێت بەڵکو دەبێت بە قازانجێکی مام ناوەند رازی بێت و هیچ شتێک دروست نەکات جگە لەوەی بەرژەوەندیی خەڵکی تێدا بێت. ئەو لە نێوان ئەمە و ئەوە خۆی ناچار دەبینێت کە خراپیەکانی ئەوە ببینێت کە بۆ تاک فەراهەم بێت، وەک خاوەندارێتی ماڵ و موڵکی گرانبەها. سەرەرای هەر شتێک ئەو بەرەو سۆشیالیزم هەنگاوی دەنا. بەڵام رۆبەرت ئەوین، کە ئەو وشەی سۆشیالیزمەی داهێنا کەوا ئێستا بەکاری دێنین، کارەکانی بناغانەیەکمان پیشان دەدەن لە سەدەی نۆزدەهەم سۆشیالیزمی لەسەر بنیاتنرا.
ئەوین پیاوێکی دەوڵەمەند بوو کارگەیەکی لە ( مانچستەر) هەبوو، نزیکەی پێنج سەد کرێکاری تێدابوو، کاری رستن و چنینی لۆکەیان دەکرد. لەسەر کارەکەی بەردەوام بوو تاوەکو کارەکانی فراوان بوون و رستنەکەی بەناوبانگ بوو و سامانەکەی زیاتر بوو. بەڵام خەمی گەورەی ئەو دەوڵەمەندبونی خۆی نەبوو، لەبەر ئەوەی گرنگی دەدا بە حاڵ و ماڵ و خۆشگوزەرانی کرێکاران. کاتێک دەوڵەمەند بوو کارگەیەکی گەورەی لە نیولانارک لە ئینگەلتەرا دروست کرد کە 200 کرێکاری تێدا بوو، بینایەی کارگەکە سەرجەم مەرجەکانی تەندروستی و جوانی تێدابوو. لەگەڵ ئەوەی کارکردنی منداڵ لەو کاتەدا رێگە پێدراو بوو و کرێکەشیان کەم بوو، بەڵام ئەو رەتیکردەوە منداڵ لە کارگەکەی کار بکات. کاژێرەکانی کاری کەم کردەوە بۆ کەمترین ماوەو کرێی بۆ بەرزترین ئاست زیاد کرد و لە رۆژانی پشووی ناچاری بە هۆکاری بێ بازارٍیەوە کرێی کرێکارانی دەدا. لەکاتی پشوو خەریکی ئەوە بوو بۆچاکسازی کۆمەڵگەی دەنوسی. دەکرێت خوێنەر بە ناوی نوسینەکانیەوە شتێک لە فیکرەکانی بزانێت. لەو نوسینانەدا مەقالەی لەسەر ( پێکهاتنی ئەخلاقی مرۆڤایەتی) و (رای تازە لە سەر کۆمەڵگە) بوو. ئەم نوسینانەی وای کرد کە ئاور لە حاڵی خراپی کرێکاران بدرێتەوە، بۆیە پەرلەمانی بەریتانی یاسای تایبەتی بۆ پاراستنی منداڵ لە کاری کارگەکان دانا.
ناوبانگی ئەوین بڵاوبوەوە، (بنتام) یاسادانەری ئینگلیزیی بەناوبانگ هاورێی بوو، پشکی لە کارگەکانی هەبوو، گراندۆق نیقۆلا کە دواتر بووە قەیسەری روسیا سەردانی کرد. باوکی پاشا فەکتۆریا هاورێی بوو و زۆر سەردانی دەکرد. ناوبانگی گەیشتە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەندێکیان داوایان لیکرد کارگەیەکی هاوشێوەی کارگەکەی نیولانارک لەوێ دروست بکات. سەردانی ئەوێی کرد و کۆمەڵێک کارگەی لەوێ دروست کرد، بەڵام بە هۆی کەڵەکەبوونی کار لەسەری نەیتوانی لەوێ سەرکەوێت.
ئەوین گەرٍایەوە بۆ ئینگلتەرا، خۆی بۆ بیری سۆشیالیزمی تەرخان کرد و دژی موڵکداری تاک شەرٍی کرد، سەرجەم خراپیەکانی فاشیەت لەو زەمانەدا خرایە پاڵی. بەرپرسان بینیان کە جەماوەر خەریکە خوشی دەوێن و رۆژنامەکان لاپەرەکەیان بۆ نوسینی ئەو لەسەر ئەو تەرخان دەکەن، بۆ دژایەتی کردنی ئەوین، روویان کردە پرسێکی هەستیار ئەویش ئایینە، وەکو چۆن دواکەوتووانی لای ئێمە دژ بە نوێگەران دەیکەن، تا ئێستاش تۆمەتی کوفر و ئیلحاد دەدەنە پاڵ ئەو کەسانە بۆ ئەوەی خەڵک لەو جۆرە کەسانە دوور بخەنەوە.
(ئەوین) ویستی قازانجی بەرهەمهێنانی کاڵا لای کرێکار بمێنێتەوە، نەچێتە گیرفانی بازرگان، یان ناوەندگێرٍ، یان خاوەن کارگەوە. وای دەبینی کە نمونەترین رێگەش بۆ ئەوەو بۆ بەدیهێنانی ئەوەی کرێکار روو لە دروستکردنی کارگە بکات. هەر کەسێک برٍێک پشکی هەبێت، بە خۆیان دوکان بکەنەوە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانیان و کەرەسەی خاو بۆ دروستکردنی کاڵا بکرٍن و ئینجا بە دروستکراوی بیفرۆشن بە خەڵک، بەو شێوەیە خۆیان ئەو قازانجە دەکەن کە خاوەن کارگە، یان ناوەندگێرٍ و بازرگان لە ئارەقی نێوچاوانی ئەوان بیخۆن، ئەم فیکرەیەش گرنگی کرێکاری بەرزکردەوەو، ئەمەش سەرەتای دروستبونی کۆمەڵە هاوکاریەکانی جیهان بوو. نامۆترین شت کە ئەوین بیری لێکردەوە ( بەنکەنوت) یان بلیتێک هەبێت بۆ ئەوەی کاژێری کارکردنی لەسەر بنوسێت نەک پارە لە جێی کاژێری کارەکە بدرێت. وای دەبینی کە بەهای پارە جیاوازە، بە گرانبونی قرشی ئەوکاتە بەهای پارەش کەم و زیادی دەکرد. ئەو جنێیەی کە ئێستا سەد نانی پێدەکرٍین سبەی زیاتر لە 95 نانی پێ ناکرٍین. یان لەوانەیە 105 نانی پێبکرٍین. بەنکەنوتی داهێنا کە کاتی کاری بە کاژمێر دانا، کاژمێر لە هیچ کاتێکدا ناگۆرٍێت. لەسەر ئەم بەنکەنوتەی کە بەناوی خۆیەوە بڵاوی کردەوە، ئەم دەستەواژەیەی نوسی: زنجیرەی هەڵگری کاڵا لە بری بەهای بیست کاژمێر کار بە فەرمانی رۆبەرت ئەوین.
با بگوازینەوە بۆ لای خاوەن خەیاڵی بەناوبانگ جیمس پیکنگهام زۆرینەی رۆژەکانی لە رۆژهەڵات بەسەربرد، زۆربەی رۆژنامە ئینگلیزیەکانی لە هیند دەرهێنا، لەگەڵ ئەوەشدا جیهانگەرێک بوو بێ وەستان. سەردانی زۆرێک لە وڵاتانی کرد و تەماشای دونیای کرد و لێی وردبووەوە، ئینجا کتێبێکی نوسی لەسەر خراپەکاریەکانی خەڵک و چارەسەریە کردەییەکانی و وێنەی شارێکی نمونەیی کێشا، ئەم کتێبەی لە ساڵی شۆرٍشەکانی هەمووئۆرپا لە نزیکەی ساڵی 1848 نوسی. ئەم رووداوانەش ئەو دەربرٍینانەی لە خەیاڵ و عەقڵی ئەم بیریارەدا جوڵاند.
ئەم شارە نمونەییە چیە؟ ئەم شارە پێی دەڵێن ( فیکتۆریا) کۆمەڵە تاکێکی هاوبەشن کارگەیەکی هاوشێوەی کۆمپانیای پشکداری بەرپرسیارێتیی سنوردار دروست دەکەن. ئەم شارە هەموو چاکسازیە نوێکانی لە رووی وێنەکێشان و جوانکاری و ئاوەرٍۆ و باکێش و بینا و ئاو و روناکی و سەرجەم ئاسودەیی و خۆشی بەخشەکانی تێدایە. رووبەرەکەی یەک میلی چوارگۆشەیە. ژمارەی دانیشتوانی لە دە هەزار کەس زیاتر نیە. کارگەکان لە لاپەریی شارەکە دروست دەکرێن، چی دروستدەکرێت دەبێتە موڵکی کۆمپانیاکەن نەک هی ئەو تاکانەی کە دروستی دەکەن. هەروەها لەدەوروبەی شارەکە زەویەکی کشتوکاڵی هەیە رووبەرکەی نزیکەی دە هەزار دۆنمە، موڵکی کۆمپانیاکەیە، خانوەکان و سەرجەم بیناکانیش موڵکی تاکەکان نین، بەڵکو موڵکی کۆمپانیاکەن. ئەم کۆمپانیایە ئەم هەموو شتانە بەکار دێنێت و قازانجەکەی بەسەر تاکەکاندا بە ریژەی ئەو پشکانەی هەیانە تێیدا دابەش دەکات. نابێت ئەگەر هەر کەسێک کەمتریمن شت بیست پشکی کەمتری تێدا نەبێت و نیازپاکی خۆی لە شارەکە نەسەلمێنێت و بەڵێنێک نەدات کە مەی ناخواتەوە و جگەرە ناکێشێت و مادەهۆشبەرەکان بەکار ناهێنێت بەشدار بێت تێیدا.
لە شارەکەدا قاپ شۆر و موبەق و چێشتخانەی گشتی هەیە و، هەروەها شوێنێکی گشتی بۆ پەروەردەی منداڵی شیرەخۆر هەیە. چارەسەری نەخۆشی بە خۆرٍاییە، هەروەکو لە سوپا وایە. دادوەر و داداگا لە شارەکەدا نیە، بەڵام لەوێد یاسای پەیرٍەو کراو هەیە کە خەڵک لەسەری دەرٍۆن. ئەگەر ناکۆکی روویدا، هەردولا حوکمێک هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی ناکۆکیەکەیان یەکلابکاتەوە، خەڵکەکەش لەو پەیمانانەی دەیدەن سکالا نەکەن، رازی بن لەسەر ئەو حوکمەی دراوەو ئەو بەڵینانە زەروورین، لەبەر ئەوەی دەیانەوێت شاری فکتۆریا لە ناوەراستی هەر وڵاتێکدا دروست بکەن، بۆیە دەبێت ئەم بەلێنانە بدرێت، تاوەکو سەربەخۆ و جیا بێت لە دەوروبەرەکەی لە بەرێوەبردندا.
پرۆژەکە هەرچۆنێک تەماشای دەکەیت ئینگلیزیە، شتێگی کردەییەو دەتوانرێت لە هەر شوێنێکدا دروست بکرێت، کەسیش لەسەر ئەوە ناچار ناکرێت و ئەویش پێویستی بەوە نیە کە هەموو میلەتەکە ئەم کارە تاقیبکەنەوە. بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆژەیە پێویستی بەوەیە دە هەزار کەس پێی هەڵسن. بیکنگهام دەڵێت: ئەگەر لەم شێوە کۆمپانیایە دروست بکرێت و سەربکەوێت، لەو رێگەیەوە سەرجەم خەڵکانی ولات لەو پرۆژەیەدا میراتی دەبێت. وەکو خوێنەر دەیبینێت، ئەمە لە گەوهەردا کۆمپانیایەکی هاوکاری گەورەیە، کاڵا بە خێزانەکانی خۆیان دەفرۆشێت و قازانجەکەی دەدات بە پشکدارەکان.

لە خەونەکانی سۆشیالیزم
هەموو خەونەکانی سەدەی نۆزدەهەم و چارەکی یەکەمی سەدەی بیستەمیش، هەموو خەونی ئامێر و کرێکار بوون. بێگومان هەمووی رووە و سۆشیالیزم بوون، هەروەکو خەونەکانی رابوردوو، بەڵام ئەوەی جیاواز بوو لەم خەونانەدا گرنگیی بە کرێکار دەدات و وادەکات کە ئامێرەکان بناغەی شێوازی کۆمەڵگە دیاری بکەن. ئەفلاتۆن ئەم دوو تایبەتمەندیەی نەزانی. وەکو خوێنەر دەزانێت، ئەفلاتۆن مەسەلەی پیشەوەر و کرێکاری لە زیهندا نەبوو، هیچ گرنگیەکی پێ نەدان، بەڵام لەکاتی ئەودا ئامێر هیچ مەترسی و کاریگەریەکی لەسەر کۆمەڵگەدا نەبوو، بۆ ئەوەی لەوبارەوە بیری لێبکاتەوە. بەڵام هەموو ئەم بارودۆخانە لە سەدەی نۆزدەهەم گۆرٍٍا و لەگەڵ سەدەی بیستەمیش دەکرێت بڵێین بوو بە سەردەمی کرێکار و ئامێرەکان پێکەوە.
لەوانەی خاوەن خەون بوون لە سەدەی نۆزدەهەم( ئاتین کابێە) بوو کە لە دەوروبەری چرکەساتی شۆرشی فەرەنسا لە ساڵی 1788لەدایکبوو، لە سەرەتای ئیمبراتۆریەتی نابلیۆنی سێیەم ساڵی 1856یش کۆچی دوایی کرد. لە منداڵیدا یەکێک لە بلیمەتەکانی مێژوو نابلیۆنی گەورە ی بینی کە لە سەدەی نۆزدەهەم ، شۆرشی گەورەی ساڵی 1848ی بەرپاکرد. لەراستیدا داهێنانی زۆری نێدا کرا و کاریگەریی کەورەتری لە شۆرشەکان لە سەر سیستمی کۆمەڵایەتی هەبوو.
گۆرٍەپانی خەونەکە ( ئیکارێە)بوو ، هەرێمێکە لە سەر رٍێگەی شۆرشی فەرٍەنسی بە یەک لەدە بەشی دابەش کراوە. سەد بەرێوەبەرێتیی تێدایە، هەموویان لە رووبەر و ژمارەی دانیشتوان یەکسانن. هەروەها هەر بەرێوەبەرایەتیەک بۆ دە ناوەندی یەکسان دابەش دەبێت، کابیە لەوەدا جیاوازی شاخ لە دەشتایی ، یان دۆڵی نوێ لە دۆڵی بەتین لەبەرچاو ناگرێت. ئەو بە شێوەی وێنەی سەر کاغەز موڵکەکە دابەش دەکات. ئەم رەهەندە بە هێزی شۆرشی فەرەنسی لێی دەکاتەوە کە رێگەی مەتری دروستکرد. لە ناوەراستی ئیکارێە شاری ئیکارێەی پایتەخت دروست دەکات.، کە هاوشێوەی پاریسە، رووباری هەیە هەروەکو چۆن پاریس رووباری سین ی هەیە. شارەکە بازنەییە و رووبارەکە دابەشی دەکات بە دوو بەشی یەکسانەوە. لەسەر بەشەکاندا دوو دیواری بە بەرد دروست دەکرێت بۆ ئەوەی دانەرٍمێت. رووبارەکە تاوەکو قووڵایەکەی پاک دەکرێتەوە، تاوەکو کەشتیەکانی ئۆقیانوسەکان تێیدا هاتوچۆ بکەن و کاڵا بۆ ئیکارێ بێنن و لەوێشەوە بیگوازنەوە . پەنجا جادەی تێدایە هاوتەریبی رووبارەکە و پەنجای تریش دەیبرَێت. ( لێرەدا رێگەی یەک لە دە دابەشکاریی لەگەڵیدا نایەتەوە، لەبەر ئەوەی وەکو باسمان کرد شارەکە بازنەییە و چۆن بازنەییەکەی لەگەڵ سیستمی دەبەشکاری جادەکان رێکبکەوێت) . شارەکەش لە 60 گەرەک پێکهاتووە، هەر یەکەیان قوتابخانەیەک و نەخۆشخانەیەک و پەرستگایەک و دوکانیشی تێدایە. شارەکە کۆمەڵە تەلارێکی تێدایە و هەر تەلارێک 15 خانووی تێدایە و باخچەی گشتیش دەورەی داوە.
گوندەکانی هەرێمی ( ئیکارێە) لە رووی پلانرێژیەوە هاوشێوەی شارن. ئەوەی دایناوە زۆر خەمی تەندروستی و خۆشگوزەرانی خەڵکەکە بووە لە چۆنێتی دارٍشتنی جادەکاندا، رێرٍەوی خەڵک لە تەنیشت جادەکەوە بووە و وێستگەکانی چاوەرٍێی خەڵکەکەش بە شوشە سەریان گیراوە( ئایا ئێستاش لەم کاتەدا وانیە؟). بەڵام گەورٍ و قەسابخانە و نەخۆشخانەکان لە دەرەوەی گوند یان شاردان. کارگە و کۆگاکان لەسەر رووبارن یان لەسەر هێڵی ئاسنینن بۆ ئاسانکاری لە گواستنەوەی کاڵاکانیان.
ئێستاش با تەماشای ئەو سیستمە باوە بکەین کە دانیشتوان لەسەری دەرٍۆن..
(ئاتیین کابێە) تێربوو بە روحی ئەو زەمانەی تێید دەژیا ، نابلیۆنیش وەکو فیززل و سەرکێش و دێو فیزی بەسەردا دەکرد، بۆیە کابێە خەیاڵی ئەوەی لە خەونەکەیدا دەکرد کە ئیکار میرێکی سەرکوتکەرە و سیستمی حکومەتەکەی بەسەر خەڵکدا دەسەپێنێت، هیچ کەس ناکۆکیی لەگەڵدا نابێت. باشترین شت بۆ روونکردنەوەی ئەم سیستمە باسی دۆخی یەکێک لە دانیشتوانی ئەوێ بکەیت.
ئالاینکارێە رۆژەکەی لە کاژێر شەشەوە دەست پێدەکات، لە چێشتخانە یان کارگە قاوەڵتی دەکات. جۆری قاوەڵتیەکەی لیژنەیەک لە زانایان بریاریان لەسەر داوە، لە بریارەکەیاند تەماشای تەندروستی قاوەڵتیکەرانیان دکردووە. لەوانەیە تۆ گومان لەم قاوەڵتیە بکەیت، سەرەرٍای بریاری زانایان، پێش تۆش کابێە گومانی لێبووە، بۆیە رێگەی بە دانیشتوان داوە چی قاوەڵتیەکیان دەوێت و لە کوێ بیانەوێت بیخۆن با بیخۆن. کە ئالاینکارێە قاوەڵتی کرد دەرٍوات بۆ کارگە، لە هاویندا 7 کاژێر کار دەکات و لە زستاندا 6 کاژێر. دانەر خەڵکی وڵاتێکی ساردە پێی خۆشە لە هاوین کاربکات بە پێچەوانەی ئەوەی لای ئێمە روودەدات. سەرجەم خەڵکی ئیکارێە ئەو هەموو کاژێرانە بە بێ ئیمتیاز پێدانی یەکێک بە بێ ئەویتر کار دەکەن.
حکومەت خاوەنی کارگەکانە،، ئەو کاتەکانی کارکردن رێکدەخات،، ئەو ئەسپ و گالیسکەی هەیە کە کاڵاکان دەگوازێتەوە. ئەمەش سۆشیالیزمێکە کە هیچ گزیەکی تێدا نیە . لێرەوە ناوی کتێبی( کۆچکردن بۆ ئیکارێە) هاتووە، ئەو کتێبەیە کە کریکاران لە چاپی یەکەمیەوە لە ساڵی 1845 بەدەستیانەوە بوو ، ئەم کتێبە کاریگەریی هەبوو لەسەر تێر بوونی کرێکاران بە فیکری سۆشیالیزمی لە ئۆرپا .
کاتێک ئالاینکارێە کارەکەی تەواو دەکات جلەکەی دادەکەنێت ( ئەو جلانەی کە لیژنەی جلوبەرگ برٍیاری لەسەر داوە) هاوشێوەی ئەوەی فەرماندەیی سوپا برٍیار لەسەر جلوبەرگی سەربازەکان دەدات. لە واقیعدا ئیکارێەکان سەربازبوون و خۆیان بۆ پیشەسازی تەرخان کردبوو ، لە هەموو کاروباریاندا سیستمی سویایان بەسەردا سەپێنرا .
پێش ئەوەی ئالاینکارێە لەدایکبێت دایکی وانەی ئەرکەکانی دایەنگەیی وەرگرتبوو، کە تەمەنی گەیشتە پانزە ساڵی دەستی حکومەتی پێگەیشت، بۆ پەروەردەکردنی بە پێی بەرنامەیەک هەموو گەنجانی ئیکارێە تاوەکو ساڵی هەژدە بۆ کورٍان و حەڤدە بۆ کچان لەسەری رێک کەوتبوون ، لەوێدا هەر کچ و کورَێک لە خوێندنێکدا دەبێت کە بگونجێت بۆ ئەو پیشەیەی کە دواتر بەکاری دێنێت. ئەم پیشەسازیانەش سنوردارە و دیاریکراوە و لیژنەیەک سەرۆکایەتی دەکات کە هەموو ساڵێک ژمارەی پیشەوەران لە هەموو کارگەکان دەژمێرێت و برٍی ئەو کاڵا کۆکراوانەی کۆگاکانیش دەژمێرێت، ئینجا ژمارەی پێویستی ئەو پیشەوەرانە دیاری دەکات کە لە هەر پیشەسازیەکدا پێویستیان پێیە وچەندیان بوێت لەوانە دەبەن کە لە قوتابخانەکان دەرچوون، هەرچەند پێویستیان بێت لە کچان و کورٍان دەیانبەن. پیاوانیش ئەگەر بگەنە تەمەنی شەست و پێنج ساڵ خانەنشین دەکرێن و ئافرەتانیش لە پەنجا ساڵیدا خانەنشین دەکرێن.
نابێت خەڵکی ئیکارێە لە پێش تەمەنی بیست ساڵی هاوسەرگیری بکات، بەڵام ئافرت لە تەمەنی هەژدە ساڵیەوە دەتوانێت هاوسەرگیری بکات. حکومەت لە کاتی دروستکردنیدا سەرکوتکەر بووە، لەبەر ئەوەی کابێە بەوە خەیاڵی ( ئیکار)ی کرد کەوا کەسێک بێت دەسەڵات و سوڵتانی نابیلیۆنی هەبێت وکار بۆ چاکسازی بکات، بەڵام لە دوای مردنی دەسەڵات بوو بە نوێنەرایەتی و هەر بەرێوەبەرایەتیەک ئەنجومەنی خۆی هەبوو ، هەرێمەکەش بە هەمووی ئەنحومەنێکی هەبو، لە ئەنجومەنی بەرێوەبەرایەتیەکان پێکدەهات و دەستەیەکی جێبەجێکاری هەبوو کە وڵاتی بەرێەودەبرد، حکومەت رۆژنامەی دەردەکرد، بەڵام ئەم رۆژنامانە تایبەتکرابوون بۆ ئەوەی هەواڵەکان بگەیەنن نەک راو بیروبۆچون پێشکەش بکەن، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی بیانویەک بۆ جێگیربوون و قایمبوونی پێی حکومەت.

ساڵی 2000
(ئەوین و کابێە) هەردوکیان سۆشیالیستی بوون، لەکاتی ئاگاییدا دوور لە خەوبینین خەیاڵیان دەکرد و خۆیان خەونیان ریکدەخست و مەبەستیان لەوەش پراکتیزەکردن و کار بوو. هەر یەکە لەوان کۆلۆنیالیەکیان لە ئینگلتەرا و ئەمریکا دروست کرد بۆ تاقیکردنەوەی تیۆرەکانیان و بەدیهێنانی خەونەکانیان و هەردوکیان شکستیان هێنا.
بەڵام (ئیدوارد بلامی) وەکو ئەوان نەبوو. ئەوان هەردوکیان چاکسازیخواز بوون لە ئاوەدانکردنەوە و بارودۆخی کریکاران و پیشەوەرانیان دەخوێندەوە، بەڵام بلامی ئەدیبێکی ئەمریکی بوو، بووە سۆشیالیستی و چیرۆکەکەی ( دیدێک بۆدواوە )، بەو شێوەیە باسی جیهانی کردووە، وەکو چۆن خۆی بۆ ساڵی 2000خەیاڵی لێکردبێتەوە. لەسەر تیشکی ئەو ساڵە دوورانە رەخنەی لە دۆخی ئەو کاتەی گرتووە. هەموو ئەمانە بە زاری ئەدیبێکی بلیمەت لە هونەری چیرۆکدا نوسیوە، بۆیە تا ئێستاش چیرۆکەکەی ناوی هەیە لە ناو جەماوەری ئینگلیزی و ئەمریکیدا، بەتایبەتی لە ناو کرێکاراندا.
چیرۆکەکەی بەوە دەست پێدەکات کە یەکێکی بە خەولێخستنی موگنایسی خەواندووە و تاوەکو ساڵی 2000 هەڵنەساوە. جۆرێک لە خۆشەویستیی لەگەڵ کچێکدا لە ساڵی 1887 هەبووە، ئەو خۆشەویستیە کۆنە دەگەیەنێت بە کورٍەزاکەی لە ساڵی 2000، کە هیچ کارمان بە درێژدادرٍیەکەیەوە نیە، لەبەر ئەوەی ئامانجی ئێمە ئەو پلان دارٍێژیەی چاکسازیەکەیە کە بۆی دایناوین.
بلامی شتێکپی مەزنی باس نەکردووە لە رووی قەبارەوە. لە رووی توندوتۆڵیشەوە شلوخاوترین بینا بووە و زۆر نزیک بووە لە دارٍمان. ئەگەر تۆ چیرۆکەکەی بخوێنیتەوە، لە رووی ئەدەبیەوە باڵادەکەی و مەبەستە باڵاکەی چیرۆکەکە بۆ باڵاترین سۆز بەرزت دەکاتەوە، بەڵام کە وەستایت و تێرٍامانت تێدا کرد وادەزانیت کە بلامی باسی شارێکت بۆ دەکات لە کاغەز دروست کرابێت، لەگەڵ ئەوەی خەیاڵی ئەفلاتۆن سادەیی تێدایە بەڵام کۆڵەکەکانی توندوتۆڵترە و سیستمەکەی متمانەپێکراوترە لەم خەونەی کە بلامی لە کۆتایی سەدەی بیستەم دەیبینێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەست بەو پاڵنەرە پایەبەرزانە دەکەیت کە هانی بلامی داون بۆ ئەوەی ئەم خەیاڵە بکات، ئەو ئارەزووی ئەوە دەکات شێوازێکی کۆمەڵایەتی ببینێت کە تاک تێیدا لەسەر مێزێک دانیشێت و بەتامترین خواردنی لەبەر دەستدا بێت و هیچ کەسێک لە تەنیشتیەوە نەبینێت خەریک بێت لە برسا بمرێت و ئیرەیی بە خۆشگوزەرانی ئەو ببات. بلامی ئارەزووی ئەوە دەکات کە پەروەردە گشتی بێت و فێرکردن هەمەگیر و بۆ هەمووان بێت، لەبەر ئەوەی نەزان دیمەنێکی ناشرینی هەیە و کاریگەریی لەسەر هەموو تاکەکانی میلەتدا هەیە، هەر میلەتیش خراپیەکانی نەزانیەکەی هەڵدەگرێت و هیچ گوناحێکی لەوەدا نیە. دەیەوێت هەندێک لەو قورساییە هەڵبگرێت کە پاککەرەوە و گسکدەرەکان و خەڵکی تری خاوەن ئەم کارانە هەڵیدەگرن.، لەبەر ئەوەی ئەم کارانە قورستر و بەئازارترن لەوەی کۆمەڵێک بە تەنها هەڵیگرن. ئارەزووی ئەوەی هەیە کە خەڵک لە رەخساندنی هەلی دەوڵەمەندبوون یەکسان بن، بەڵکو سامان بەرکەوتن وەکو هەڵکەوتێک نەبێت کە هەندێک خەڵک بەختی لەوەدا هەبێت و خەڵکی تر نەیبێت. ئەو لەسەرووی ئەوانەشەوە ئەدیب بوو، ئارەزووی ئەوەی دەکرد کە کە پیشەی خۆشەویستی بێت و هیچ ناوێکی وەکو قەساب و بەقالًَ و بەرگدروو رێگرنەبن لە رێگەی خۆشەویستی لە نێوان کچ و کورٍێکدا ، کە نەتوانن هاوسەرگیری بکەن لەبەر ئەوەی کورٍەکە نەتوانێت ئەم شت و ئەویتر پێویست بۆ هاوسەرەکەی بکرٍێت. ئارەزووی ئەوەی دەکرد کە ژیانی خەڵک سادە بێت و بە شتی لاوەکی قورسایی نەکەوێتە سەریان، دەبێت کچەکە بە راشکاوانە بە خۆشەویستەکەی بڵێت خۆشم دەوێی و هەر جلێکی سادەی بوێت لەبەری بکات، بێ ئەوەی وابەستە بێت بە نەریتێکی رووگیر و حەیایەک گۆشەگیر و لاتەریکی بکات رای خۆی بۆ خەڵک دەربرٍێت.
ئەم هەموو ئارەزووانە لە خۆیدا شتێکی چاکە ، بەڵام کاتێک دەیەوێت لە خەیاڵی خۆیدا بیهێنێتەدی هەڵە دەکات. لێرەدا دەبێت وچانێک بدەین بۆ ئەوەی جیاوازی نێوان خەیاڵی ئەفلاتۆن و خەیاڵدانی ئەمانەی کورٍانی سەدەی نۆزدەهەم بکەین . ئەفلاتۆن زۆر و کەم هیچ لای بە لای کرێکاراندا نەکردۆتەوە و وەکو چۆنن وای هێشتونەتەوە، بەڵام هەموو فەیلەسوفانی سەدەی پێشووبیریان لە چاکسازیی کۆمەڵگە نەکردۆتەوە ئەگەر مەسەلەی کرێکار لە پێشەوەی هەموو مەسەلەکانی دیکە نەبوایە. پەندیش لەوەدا ئەوەیە کە ژمارەی کرێکاران لەم سەدەیە زۆربوو و ئەوان بوون بە جەماوەری گەل و زۆرینەیان پێکدەهێنا، ئەمەش جیاوازی بوو لەگەڵ شێوازە کۆمەڵایەتیە کۆنەکان، هۆکاری ئەمەش زۆربوونی ئامێر و کەڵەکەبوونی سامان بوو لە دەستی کەم و دۆرٍاندنی موڵکداری بچوک بوو لە بەرامبەر موڵکداری گەورە، ئەمەیە کاروباری بلامی، ئەو یۆتۆبیاکەی یان نمونە باڵاکەی لە شێوازی کۆمەڵایەتی بە چارەسەری مەسەلەی کار دەست پێدەکات. ئەو دەڵێت: خەڵکی ولایەتە یەکگرتووەکان لە سەدەی نۆزدەهەم لەسەر راییکردنی کارەکانیان لە رێگەی کۆمپانیا گەورەکانەوە راهاتن، ئەوە جارێک کۆتایی ئەم سەدەیە نەهاتووە ئەوەتا ئەم کۆمپانیایانە لە بەرٍێوەبەرایەتیەکدا تێکەڵبوون و بوون بە بەشێک لە حکومەت . کرێکارانی ئەم کۆمپانیانە بوون بە سوپایەکی گەورە و گەنجانی میلەت پێکیدێنن، ئەوان وەکو سوپا کاردەکەن کە حکومەت زاڵە بەسەریدا و بە سیستمی خۆی بەرٍێوەی دەبات و کرێکەیان لەو وەردەگرن. کار لەم سوپایە هەروەکو سوپای سەربازی ئێستا ناچاریە ، ئەگەر گەنج لە کۆلێج دەرچوو سێ ساڵ دەچێتە سوپا و لەوێدا کاری قورس و بێ بەها دەکات. ئەو ماوەیەی تەواو کرد بۆ پسپۆرٍێتی لە یەکێک لە پیشەسازی یان هونەرەکان کار دەکات کە حکومەت رایدەگەیەنێت کەوا پێویستی بە کرێکار هەیە لەوێدا کاربکات. ئەوان لەو پیشەیە دەمێننەوە کە هەڵیدەبژێرن. لە دوای ئەوەش دەبنە سەربازێک لە سوپای مەزنی کرێکاران، کە حکومەت بەرێوەی دەبات.، هەر کرێکارێک کارەکەی هەرچۆنێک بێت کرێکەی هاوتایە لەگەڵ ئەوانی دیکەدا کە برٍەکەی 800جنێیە لە ساڵێکدا. هیچ جیاوازی کرێکارێکی چالاک لەگەڵ کرێکارێکی تەمبەڵدانیە، هەر کەسێکیش ئەرکەکەی بەجێنەگەیەنێت سزا دەدرێت، هەرچەند کارەکی قورس بێت یان ئاسان بێت، حکومەت بۆ پێشکەش کردن و وەرگرتنی کرێکار بۆ کاری ئاسان سڵ دەکاتەوە. بۆ ئەوانەی لە کاری ئاسان کار دەکەن ماوەکەی درێژ دەکاتەوە و ئەوانەی لە کاری قورس کار دەکەن ماوەکەی کورت دەکاتەوە ، بەلام لە کرێکەیدا هیچ جیاوازیەک لە نێوانیاندا نیە. کرێکار بگاتە تەمەنی 33 ساڵ دەتوانێت وازبێنێت و ساڵی 400 جنێە وەربگرێت، یان بمێنێتەوە بۆ تەمەنی چل و پێنج ساڵ و خانەنشین بێت و 800 جنێە وەربگرێت. بەڵام بۆشاییەک لەم سوپایەدا هەیە ، هەموو گەنجان ناچار دەکات جگە لەوەی پیشەیان دانانی کتێب بێت . دانان و داهێنان لە دەرەوەی ئەم سیستمەیە. بۆ زانا و دۆزەرەوە یان ئەدیب هەیە بە ئازادی کارەکەی خۆی پیادە بکات وەکو چۆن ئێستا دەیکەن و چیی بوێت لە جەماوەر بەدەستی دێنێت. لەبەر ئەوەی بلامی خۆی چیرۆکنوسە ، لە نهێنییەکانی پیشەکەی ئەوەی زانی کە وای لێویست متمانە بە حکومەت نەکات. لەبەر ئەوەی حکومەت بە سروشتی بوونی خۆی مەیلی بەلای وەستان و مانەوەیە لەسەر حاڵی حازری و دۆزەرەوە و داهێنەر و ئەدیب بە هەموویان پیشەکەیان وا دەخەوازێت کە لەو بارەوە لە بیر و کردەوەی باو دەربچن. بۆیە لە حکومەتدا ئەوە نابینن کە ژینگەیەکی چاک بێت بۆ گەشەکردنی ئەندێشەیان.
با ئێستا بگەرٍێینەوە بۆ سوپای کرێکاران ، دەڵێن هەموو کارەکان لە بەرهەمهێنان و بەکاربردن لە حکومەتی ساڵی 2000 بۆ سەر دە بەرژەوەندی دابەش دەبێت، هەندێک لە پیشەسازی گونجاو خۆی دەخزێنێتە نێویاندا. بۆ هەر پیشەسازیەک پێنوسێکی تایبەتی خۆی هەیە و فایلی تایبەتی بە خۆی هەیە، ئەوەی لە کرێ بمێنێتەوە دەروات بۆ ئامێر و بیناکان کە ئەم پیشەسازیە پێویستی پێی هەیە. ئەم پێنوسە نرخی ئەو کاڵایانە دیاری دەکات کە دروستی دەکەن بەڵام ناتوانێت سەرکوتکەر بێت، لەبەر ئەوەی یاسای دەوڵەت نرخی زیادە قەدەغە دەکات جگە لە رێژەیەکی دیاریکراو نەبێت کە لەسەر کاڵاکە خەرج دەکرێت.
سەرۆکی ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرۆکایەتی سوپای کرێکاران دەکات، کە بە راستەوخۆ لە لایەن سەرجەم دانیشتوانەوە هەڵدەبژێرێت. ئەمە لە پاش هەڵاوردنی سوپای کرێکاران بۆ ئەوەی ئەم سوپایە سەرکوتی خەڵکەکە نەکات.
بەڵام لەوێدا ئەگەرێکی دیکە هەیە ئەویش: ئەم سوپایە بەو زۆریەی خۆیەوە رازی دەبێت سەرۆکێک دیاری بکرێت کە ئەو دەنگی بە دیاریکردنی نەدابێت، ئایا ئەم سەرۆکە کار بۆ زیادکردنی خۆشگوزەرانی کرێکاران دەکات، کە بەو شێوەیە هەڵدەبژێردرێت؟
لەوێدا گومانێک دروست دەبێت لە بەرێوەبردنی سوپایەکی تەواو، بۆ ئەوەی هەموو کارەکان لە نێو میلەتێکی گەورەدا بکات، ژمارەی دانیشتوان دەگاتە نزیکەی ملیۆنێک کەس. لەبەر ئەوەی ئەم سۆشیالیزمە حکومەتیە و دوورە لەوەی لە سەرجەم پیشەسازیەکاندا بێتەدی. ئێمە لەوەدا نین ئەوە رەتبکەینەوە کە هەندێک پیشەسازی لەسەر رێگەی سۆشیالیزمی حکومەتی سەرکەوتوو دەبن، بەڵام سۆشیالیزمی بیرۆکراتی زیاتر بەدەست تاکەوە سەردەکەوێت ، وەکو لە هێڵی ئاسنی میسردا دەیبینین. بەڵام لەوێدا ناتوانرێت پیشەسازی سەرکەوتو بێت مەگەر لە سەر پێوەری پیشەسازی بچوک چارەسەر بکرێت و بەرێوەبەرایەتیەکی رووبەر دیاریکراوی هەبێت. بۆ هەر پنتێک کەسایەتیەک لە پیشەسازیەکەیدا دەردەکەوێت، بەڵام ژینگەیەک مۆرکی خۆی هەبێت لەسەر ئەو پیشەوەرەی کە یەکێک لەو پیشانە دەکات. سۆشیالیزمی حکومەتی لە هەموو پیشەسازیەکدا سەرکەوتو نابێت، بۆیە لە ناو سۆشیالیستەکان رایەک هاتە ئاراوە باس لە سۆشیالیزمی شارەوانیەکان دەکات، شارەوانیەکان هەڵدەستن بەوەی تاکی سەربەخۆ لە جیاتی حکومەت ئەو کارە بکات.
با تەماشایەکی ئەو ژیانی کۆمەڵایەتیە بکەین کە بلامی خەیاڵی لێوە کرد. ئێمە لە یۆتۆبیاکەیدا پۆلێکی گەورە ی خانەنشینان دەبینین کە لە خۆشگوزەرانیدا دەژین و بە هۆی ئەو هەموو موچە زۆرەی وەریدەگرن گەشت بۆ هەموو جیهان دەکەن، یان یەکێک لەو پیشانە دەکەن کە ئارەزووی دەکەن یان وەرزشێک کە حەزیان لێیە. لێرەدا بلامی زۆر بایەخ بە وەرزش دەدات، دەلێت: ئەگەر نان یەکەم پێویستیەکانی ژیان بێت ، وەرزش دووەم پێویستیە.
پۆلێکی گەورەی دیکە ( سوپای کرێکاران) دەبینین کە تاک تێیدا 24 کاژێر ناچارە کار دەکات، ئەگەر کەمتەرخەم بێت سزا دەدرێت، بە باوەرٍی ئێمە ئەم کۆڵەکەیەی بونیانی شێوازی کۆمەڵایەتی لای بلامی دادەرٍمێت ، ماوەی کارەکە لەوە زۆرترە کە مرۆڤ بە رازیبونی خۆی بەرگەی بگرێت.
بەڵام خێزانی خانەنشین، پێویستی بە چێشت لێنان نیە، لەبەر ئەوەی بۆ هەر پۆلێک یان بەشێک لە گەرەکێک لە شارەکە، چێشتخانەیەکی گەورە هەیە و بۆ هەر خێزانێک ژوورێکی تایبەتیی تێدایە. ئامێری تەلەفۆن هەیە کە تەنها بۆ قسەکردن بەکار نایەت بەڵکو بۆ بیستنی گۆرانیش بەکاردێت، لەبەر ئەوەی بوقێکی هەیە دەنگ گەورە دەکات، خێزان لە کاژێرێکی دیاریکراو دادەنیشن بۆ ئەوەی گوێبیستی گوتاری ئامۆژگاری و سیاسیەکان و سرودی گۆرانیبێژان بن. بلامی ئەوەی بە مێشکدا هات لەو کاتەدا ئاماژەی بەو رادیۆیەی کردووە کەوا ئێستا لە هەموو ئەوروپا بەکاری دێنین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت