لاوک کونجرینی: مانیفێستی هەستانەوەی حیزبی کوردی/ بەشی پێنجەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەوڵاتی دیموکراسیدا، حیزب کاتێک دەچێتە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، کۆمەلێك بەڵێنی ئابوریی و لابردنی کۆمەڵێک لەمپەر لەبەردەم خواستی خەڵکدا دەکاتە بەرنامەی کاریی دەوڵەتداریی، ئەگەر سەرکەوتوو بوو. ئەم ئاوەزەیە، لە دەمارەکانی دەسەڵاتی کوردیدا بوونی نییە.
دەوڵەتداریی، لەسەر دوو چەمگی گرنگ ڕاوەستاوە:
یەکەم/ قەوارەی دامەزراوەیی دەوڵەت بە پێی کۆمەڵێک پایەی ستاندارتی.
دووەم/ ئەزموونداریی بە لایەنە ئەرێنییەکەی.
دامەزراوەیی بەناو حوکمەتەکەی هەرێم، کڵێشەیەکی حیزبی و ئارەزومەندی کەسی هەیە. لەهەر ئەگەرێکی دۆڕاندنی حیزبی دەسەڵات، کۆی کلێشە حیزبییەکە دەبێت هەڵوەشێتەوە. بەو دیوەی ئەو حیزبەی کە دەسەڵات دەگڕیتە دەست. خوا نەخواستە حیزبە براوەکە، هەمان ئاوەزەو بیرکردنەوەی هەبێت. ئەوا کۆی کڵێشەکە سەرەوبن دەکات و جارێکی تر ئەمانیش بە خواستی خۆیان دایدەڕێژنەوە. ئەم هەنگاوە لە وڵاتێکی پاشاگەردانی و میلیشیاو مافیا گەریدا ڕوودەدات. لەبەر ئەوەی گەر یاسا سەروەر بێت، دامەرزاوەی دەوڵەتی بە پێی مێژوویەک لە داڕشتنی یاساو ڕیسای دەوڵەتداریی و پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئەزموون و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتان دەبێت و بە گۆڕینی حیزب و هاتنە سەرکاریی دەسەڵاتێکی نوێ، بڕگەکانی دامەزراوەی دەوڵەتداریی مشتوومڕێکی زۆریی دەوێت و دەخرێتە دەنگدانی گشتییەوە.
جگە لەمانە، دەسەڵاتی کوردیی، لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا، هیچ هەنگاوێکی بەرەو دامەزراوەیی شارستانی کۆمەڵگا نەناوە. پچووکترین هەنگاو دەیتوانی کە بینێت، کە جیاکردنەوەی دین لە دەسەڵاتەو هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتێکی بەناو ئەوقافە، مادام ئەم دەسەڵاتە قسە لەسەر دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکات. کە کۆمەڵێک بیکار و مشەخۆریی لە خۆیدا کۆکردۆتەوە، خەرجییەکی بێ سنوریی دەوێت. ئەم هەنگاوە زۆر ئاسان و بەسوودە هەم بۆ حوکمەت و هەم کۆمەڵێک کێشەی دارایی بنە بڕ دەکات، چۆن؟
مزگەوتەکانی کوردستان شوێنی ئاودەستی گەورەیان هەیە. لە ڕووی شارستانیەوە، هیچ مەرجێکی تەندروستی تیا نییە. دەکڕێت بە پێی پلانێکی شارەوانی، نیووەی ئەو ئاودەستانە بدەن بە کڕێی و بە پێی مەرجی شارەوانی ئاودەستەکان بە شێوەی مۆدێرن دروست بکڕێت، واتا ئاودەستی کۆن و نوێ. ئەویی تریش وەک خۆی بمێنێتەوە.
ئاودەستە نوێکانی مزگەوتەکە بدرێت بەکڕێی و، شارەوانی و ئیدارەی شارەکە، نرخێکی گونجاو و ئاسان دابنێت بۆ خەڵکەکەی دەچنە سەر ئاودەست، هەروەها تەندروستی بە شێوەیەکی باش سەرپەرشتی پاک و تەمیزیی بکات.
ئەم کارە لە ڕووی سوودە:
1- خەرجی پێش نوێژو پاکەرەوە و مجەوەریی مزگەوتەکە دابین دەکات.
2- بڕێکی باج بۆ حوکمەت دابین دەکات.
3- بۆ خەڵکی بیانی فۆڕمێکی نوێ و شارستانی دەبێت.
4- زۆرجار خانمان کێشەیەکی زۆریان بۆ دروست دەبێت، لە نەبوونی ئاودەست لەناوشاردا، ئەم کێشەیەش چارەسەر دەکات.
5- دامەزراوەیەکی بەناو وەزارەتی ئەوقاف کۆتایی پێ دێنێت، کە جگە لە حیزب و کۆمەڵێک مافیا تیا سوودمەندە دەبن. هیج سوودێکی نابێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت