پشکۆ ئەمین: ترس و دڵەڕاوکێ لە ئێرانی خاوەن چەکی ئەتۆمی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سیاسەتمەدارێکی ئەمریکا پشتراستی دەکاتەوە کە ڕێژیمی ئێرانی، لە ماوەی12 ڕۆژیتردا دەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی!
لەدوا سەردانی پشکنێرەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، کە لە مانگی یەکدا ئەنجامدراو توانیان رێژەی گەردیلەکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی نزیک و گونجاو بۆ بەکارهێنان لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی لە ئێران بدۆزنەوە، لە راپۆرتێکدا ئاشکرایان کردووەو بڵاوکرایەوە.
هەر پاش بڵاو بوونەوەی ئەم راپۆرتە ڕافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەر بەنەتەوە یەکگرتوەکان، پشتراستی ئەم هەواڵ و راپۆرتەی کردەوە.
وتی ئێران توانیویەتی پیتاندنی یۆرانێۆم بگەیەنێتە پلەی 83.7% لە ئێستادا بەشێکی زۆر یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەیە، ئەم ڕیژەیە زۆر کەمی ماوە بۆ ئەو ڕێژەیەی کەپیویستە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.کە بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی یۆرانیۆمی پیتینراوی پیویست، بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم دەبێت رێژەکەی بگاتە لە 90% بۆیە ئێران ئێستا زۆرنزیکەو تەنهالە %4 ماوە!!،
بەمە ئێران دەتوانێت لە ماوەیەکی زۆر کەمدا چەندین چەکی ئەتۆمی هەبێت، گەر زیاتر بپیتێنێت، ئیستا ئاوها رۆژهەلاتی هەراسان کردووە، وەرە ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم، چیدەکات؟
ساڵانێکی زۆرە گومانی ئەوە لەئێران دەکرێت،کە کار لەسەر دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی بکات، هەموو جارێک ئێران بەدرۆی خستۆتەوە، بەڵام ئەمجارە، تاران پشتراستی کردەوە کە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی راستیان کردوە لە پیتاندنەکە،لەکاتێکدا کە تاران هەمیشە جەختی لەوە کردۆتەوە کە یۆرانیومی بۆ تەکنەلۆژیای ئاشتاینە دەوێت، لەهەندێک کاتیشدا بۆئەوەی بڕوای پێبکەن، دەیوت بەپێی دینی ئیسلامی چەکی کۆمەڵ کووژ وەک (ئەتۆم) حەرامە. هەر دووای راپۆرتەکەی رەفائیل گرۆسی،محەمەد ئیسلامی سەرۆکی وزەی ئەتۆمی ئێران لە تاران ڕایگەیاند، کە لە یەکێک لە بنکەکانماندا هەڵاوسانێکی کەم دەرکەوت،ئەمەش هەڵچوونێکی نەخوازراو بوو) دەسەڵاتدارانی ئێران بەمە وەڵامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیان دایەوە، ئەمە خۆی لە خۆیدا دان پێدانان بوو.
ئەم دۆزینەوەیەو راپۆرتەکەی گرۆسی دەریخست کە ڕژێمی مەلاکانی ئیران، پێشێل کردنیی ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەیە کە لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمیدا کردویانە.
هەردوای ئەم هەواڵ و راپۆرتە کۆڵن کال،یاریدەدەری وەزیر، لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی، ڕۆژی سێ شەممە بە کۆنگرێسی ئەمریکای ڕاگەیاند،حکومەتی ئیسلامی ئێران لە ماوەی 12 ڕۆژدا بۆمبی ئەتۆمی دروست دەکات!
بەرپرسانی ئیدارەی بایدن چەند مانگێکە دەڵێن ئێران تەنیا پێویستی بە چەند هەفتەیەک هەیە،بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانێۆمی پیتێنراو تا گەیشتن بە پلەی چەک دروستکردن، واتەبۆ گەیشتن بە بۆمبی ئەتۆمی.
ئێستا وتووێژ لەگەڵ تاران، بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم بابەتە لە ئارادایە، بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی لە بەردەستی ئاژانسی ڕاگەیاندنی ئەڵمانیادایە. دیپلۆماتکارێکی باڵا کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران دەکات وتی،( شتێکی لەم شێوەیە دەتوانێت بە هەڵە یان بە ئەنقەست ڕووبدات، بەڵام شیکارییەکانی پێشووی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەریانخست، کەگەیاندویانەیە %83،7 ئەمەش پێمان دەڵێت کە ئێستا پیویستیان بە بڕێکی زۆر کەم ماوە).
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئیلی کۆهین داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد، کە لەچوارچێوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا گوشاری دپلۆماسی بۆ سەر ئێران زیادبکەن و، ئاماژەی بەوەدا کە ڕژیمی ئێران،(هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی وە ڕژێمی ئێرانی بە مەترسی نەک تەنیا بۆ ناوچەکە، بەڵکو بۆ ئەوروپیەکان و جیهانیش وەسف کرد) کۆهین داوای لە ئەڵمانیا کرد کە ( سپای پاسداران) ی ئێران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لەچوارچێوەی ئەڵمانیاو لەسەر ئاستی یەکێەتی ئەورووپا پۆلێن بکات،
لەکاتێکدا کە هەفتەی ڕابردوو بەرپرسانی ئەورووپا ڕایانگەیاند کە هێشتا هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە، بۆ پۆلێنکردنی سپای پاسدارانی ئێران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی. هەروەها کۆهین داوای لە ئەڵمانیا کرد، هەنگاوی یەکلاکەرەوە لە دژی دەسەڵاتدارانی ئێران و بەرنامە ئەتۆمیەکەی بگرێتەبەر،
بۆهەمان مەبەست دوێنێ سێ شەممە، کۆهین لە بەرلین لە دیدارێکدا لە گەڵ هاوتا ئەڵمانیەکەیدا، ئانالینا بێربۆک وتی: ئیتر کاتی هەنگاونانە، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە ئێران، تانەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
پرسیار لە کۆهین کرا، کە چۆن رێگری لەئێران بکرێت تا نەبێتە خاوەن جەکی ئەتۆم؟ کۆهین وتی: دوو بژاردە هەیە، بەرامبەر بە ئێران:
1/ دانانەوەی هەموو سزاکان لەسەری تاچۆک دادەدات.
2/ بژاردەی سەربازی، کە لە سەر مێزە.
کۆهین بەهەواڵگری وڵاتەکەی وت: کە ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ کارکردن لەسەر ئەو دوو هەنگاوە.
ئانالینا بێربۆک هۆشداری دەدات و دەڵێت: (نابێت ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی)!
بێربۆک لە گفتوگۆ ڕۆژنامەوانیەکەیدا لەگەڵ کۆهین، جەختی لە دۆستایەتی نێوان ئەڵمانیا و ئیسرائیل کردەوەو،موتی( ئەڵمانیا پشتگیرو بەرپرسە لە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل.
سەبارەت بە ئێران بێربۆک وتی( رژێمی ئێران بە دڕندانەترین شێوە هاووڵاتیانی خۆی دەچەوسێنێتەوە و هەڕەشە لەسەقامگیری ناوچەکە دەکات، ئێمە نیگەرانین لەو پیتاندنی یۆرانیۆمە تاپلەی ئەتۆم، وەک لە دواین ڕاپۆرتدا سەبارەت بەو ئاستەی پیتاندنی یۆرانیۆم باسکراوە، ئێران نابێت بۆمبی ئەتۆمی بەدەستەوە بێت) و ئاماژەی بە هەوڵە دیپلۆماسیەکان کرد بۆچارەسەر کردن،
لەمکاتەدا حوسێن ئەمیر عەبدولهیان وەزیری دەرەوەی ئێران هاتۆتە جنێڤ، لەناو بینای نەتەوە یەکگرتووەکاندالە ژوورێکەوە بۆ ژوورێکیتر دەڕوات، هەوڵی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ڕۆژئاوا دەدات، تا قەناعەتیان پێبکات کە ڕژێمی ئێران (رێز لە مافەکانی مرۆڤ دەگرێت)!
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵ دەری( فارس) کە سەر بە سوپای پاسدارانە بڵاویکردەوە، رافایل گرۆسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ڕۆژی هەینی دەگاتە ئێران کۆبونەوە لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دەکات وداوای دەست پێکردنەوەی گفت و گۆی ئەتۆمیەکەی لێدەکات.
هەردوای ئەو سەفەرەو گەڕانەوەی رافایل گرۆسی بۆ جنیف کۆبونەوەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەکرێت لەسەر دواپێشهات ،

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت