عیماد عەلی: قووڵایی ستراتیجی لە کوێی راپرسی و سەربەخۆیی دایە؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بنەماکانی قووڵایی ستراتیجی خۆی لە؛ هاوسەنگی نێوان ئاسایش و ئازادی و باوەرٍبوون بە پەیوەندیی بەتینی بێ پچرٍانی نێوان لایەن و پێکهاتەکان و نەبوونی کێشە و گرفت و پرسی گرنگ و کاریگەریی هاوبەشی هەمووان لەسەر سیاسیەتی گشتی و هەماهەنگی هەمەرەهەندی هەنگاوەکانی سیاسەتی وڵاتەکە و یەک ئامانجیی میلەت و گرتنەبەری رێگەی ئاشتی و ئارامی و لەیەک تێگەیشتن و چارەسەرکردنی بنەرٍەتی ناکۆکیە ریشەییە مەبدەئیەکانی نێوان هەمووان، دەبینێتەوە.
تۆیەک لە بنەرٍەتدا گەل و نیشتمان و قەوارە و مێژوو و جوگرافیایەکت هەبێت و خاوەن مافی دەوڵەتی خۆت و قەوارەی تاتیبەتی خۆت بیت و مافت خورابێت و وڵاتەکەت داگیرکرابێت و نەتەوەی سەردەست جێگەی بە ئازادیت لەق کردبێت و دیدگای هاوبەشی خودپەسەندت لەگەڵ ئەویتردا نەبێت و سیاسەتی ناوەندیی بەشیک بێ قەناعەتی تەواوی تۆ بەسەرتدا سەپێنرابێت و خۆت بە خاوەن مافی سەرەکی راپرسی و پێکهێنانی دەوڵەت بزانیت و لە وڵاتێکدا بیت هیچ بنەمایەکی قووڵایی ستراتیجی لەگەڵ واقیعی ژیانی میلەتەکەی تۆدا نەگونجێت، تۆ چۆن قووڵایی ستراتیجی خۆت دەخوێنیتەوە و لە خۆرٍاو بۆ مەبەستی سیاسی و قازانجی کاتی و خودی و حزبی خۆت بە قووڵایی ستراتیجی جێگایەک دەبەستیتەوە کە تەنانەت هیچ پەیوەندییەکی ئاسایی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریت لەگەڵیدا نیە؟
ئەگەر بەرٍاستی خۆت بە هاوبەشیی سیاسی و خاوەن یەک قوولایی ستراتیجی بە عیراقێکەوە دەبەستیتەوە، دەبێت پێش هەموو شتێک پەشیمانی خۆت لە راپرسی و پەنجە گەزینت لە هەنگاو و ئیدعاکانی دوێنی رابگەیەنیت و ئینجا پەنا بەریت بۆ پایتەختی وڵاتێک کە بە رەزامەندی و قەناعەتی تەواوەوە، بواری پێکەوەژیانی گەلەکەت لەگەڵ ئەودا نیەو ناچار کراوە بە خۆبەستنەوەی بەو ناوەندێکەوە کە تۆ قووڵایی ستراتیجیەکەت بەوەوە دەبەستیتەوە و ئەو بێمنەتە لە تۆیەکی خۆ بەکەمزان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت