تیشکۆ زەند: خوێندنەوەیەک دەرهەق بە گەشتەکەی نێوان!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چی فێربووین دەرهەق بە گەشتەکەی نێوان پۆتین و چی جیمپینگ سەرۆک کۆماری چین، هەم وەک کەسی یەکەمی دەوڵەت یان وەک سەرۆکی گشتی پارتی کۆمۆنیستی چین لە ئێستادا.
تا بێت کێشەکانی نێوان هەردوو بەرەی نەیارانی زلهێزەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئالۆزتر و ئاڵۆزتر، یان گەورەتر و گەورەتر دەبێت.
چین، سین China 🇨🇳 لە ئێستادا زیاتر هەوڵدەدات لووت بنێژێتە نێوان کێشەکانی جیهانەوەو دەرئەنجامیش هەر خودی خۆیی زەرمەندی یەکەم دەبێت (ئەو باسە بۆ ئەم نوسینە لە ئێستادا نابێت، چونکە دوو تەوەری جیاوازن) بەڵێ ڕاستە لە ئێستادا چین کەم تا زۆر باری ئابووری سەقامگیر بووە، بەڵام ئەوە ئەوەناگەیەنێت کە پشتێنی گەردن کڵۆفی لێبکاتەوە (شەقاوە، باڵتە) یاخود چاینە مەرجنیە کە باڵا دەستبێت لە هەموو جومگەکاندا، چونکە هێشتا لە زۆرباری High technology قوتابیە نەک پێشەنگ، ئەمریکا و ڕوسیا وەک تیم لە ناسادا NASA هێشتا کاری هەرەوزی و Team Warks پێکەوە دەکەن، چونکە یەک دەرچەی پڕ هەگبەی زانستیان هەیە، بۆیە بۆ زۆربەی ناکۆکی و بەرژەوەندیە هەنوکەیەکانیان هێشتا نەیان گەیاندۆتە مریشکە ڕەشە، چونکە سیاسەت کاری سیاسەتوانە، نەوەک شۆسیال میدیای کەم خەو، بەڵام ئەوە تەنها وڵاتی چینە کە خەو بەو ئازارەوە دەکێشێت کە کانوی ئاگردانە، کە زیاتر جۆش بدات بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی، هەروەک کورد دەڵێت: دوژمنی دوژمنم دۆستمە، بۆیە چین لەو سۆنگەیەوە بەو سیاسەتە و بەو ئاراستەیەشدا کار دەکات، کە لە ئێستادا بە هۆی جەنگی ساردی نێوان دووبەرەکەوە، دەیەوێت جێپۆلیتکی خودی خۆی زیادە ڕەو بکات، بەڵام هەر هێشتا ناتوانێت خۆی لە قەرەی زیادە ڕەوی تایوان بدات، چونکە باش دەزانێت کە جارێ بواری پۆزیی لە بەختی دانیە، تەنها خۆ گیڤکردنەوە و گەرای چەپینیزم بەس نیە بۆ بۆ گەیشتن بە دووا کۆتا کە ئایە ئەمریکا وەک ئەفغانستان معامەلە لەگەل تایواندا دەکات، ئایە مریشک پێش هێلکەیە یان پێچەوانەکەی، با بوەستین ڕۆژگار وەڵامی دەبێت، مەبەستم لە شرۆڤەکارە.
ڕوسیا. 🇷🇺 Russia بە هۆی کەلە ڕەقی سەرۆکێکی نەخۆشی پڕ لە ڕابوردوی بەگراوندی دەروونی خێزانی و ئەفسەری لێکۆڵینەوەی KGB وە کە پڕاو و پڕ، پڕ بووە لە ڕابوردی نێگەتیڤ دەرهەق بە دۆزی مرۆڤایەتی، لە ئێستادا خۆی و گشت کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و گەلانی ڕوسیای خستۆتە نێوان شەڕێکی چارەنووس سازەوە، کە ئایە براوەیە وەک ستالین یان دۆڕاوە وەک هیتلەر و موسۆلینی؟

ئەمریکا 🇺🇸 USA
ئەمریکا، جارێ هێشتا هەر وەک زلهێز کار بە مێنتاڵەیەتی سەدەی ڕابوردو دەکات، کەوا دەزانێت هەر خۆی لە بوردودا و ئێستادا پێشەنگە و پۆز بە خەونی کۆنی خەواڵوەوە لێدەدات، بۆیە گەورەترین زەرمەند کە چاینەی کردە زلهێز خودی ئەمریکا خۆی دەبێت و ڕۆژێک دەبێت کە چاینە بۆ بەرژەوەندیەکانی وەک دوپشک هەڵدەگەڕێتەوە بە Uncle Sam (ئەنکڵ سام) وە دەدات و تەنهاش بۆ ئەو خەونەی کە سۆڤێتی کۆن نەیتوانی دژ بە ئەمریکا بجەنگێت دەرهەق بە دووفاقی دژە شۆڤیەتی کۆن لە شەڕی ساردی ساڵانی نێوان 1945 بۆ 1991 دا.
کێن ئەوانەی بۆ سەدان و هەزاران ساڵە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیان دووجاری تەنگژی کردووە بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان؟ وەڵامی ئەم پرسیارە گەلێ قورس و سەختە، بەڵام ناشتوانین بۆ هەمیشە لێی بێ دەنگبین، سەرانی 13 خێزانەکەی وڵشیر + کەسانی نوێیی هەڵتۆقیوی سەرمایەدارانی جیهان کە دەبێت ڕێژەی خاڵی وەجەرخانیان پشتگوێ نەخرێت وەک Bill Gates ,Jeff Bezos, Elon Musk, Bernard Arnault, ETA
ئەمانەش ئەگەر هەموویان مووی ماست نەبن، ئەوە دەبێت حیساب بۆ هزر و ڕاڤە و سەرماییەی نۆیان بکرێت کە خاوەنی نەوەیەکی نوێی هوشیاری پڕ لە
Science Of Astronomy دەبن

کۆی گشتی وتەکانمان!
بۆچی (چی جیمپینگ) 20- 03- 2023 سەردانی پۆتینی کرد لە مۆسکۆ لەم کاتە دژوارەدا، کە کەم تا زۆر جیهان، یان بڵێین هەندێک لە وڵاتانی زلهێ،ز خەریکە گڕ دەگرێت بە هۆکاری شەڕی ئۆکرانیاوە (کە ئەوە باسێکیترە کە کێ ڕاستە، یان چەوت، دەرهەق بە سیاسەتی نەزۆکی زنڵینسکی، پۆتین یان ناتۆ)
‏پۆتین، لەوەتی هەیە سنگ دەرپەڕێن بووە وەک مێرمنداڵ، بەڵام لە دووای تێوەگلانی بە تاوانبارکردنی شەڕ هەڵگیسان کە دوو سێ ڕۆژ لەمەوەوپێش تاوانبارکرا بە بردنی منداڵان و فەرمانی کوشتنی کەسانی سیڤیل، پشتێنی کەمەری داترازا، چونکە یاسایەک هەیە لە لاهیی، هۆڵندا (Nederland) کە سۆڤیەتی کۆن یان خودی وڵاتی ڕوسیاش ئیمزای لەسەر کردووە کە کەسانی شەڕ هەڵگیرسێن یان تاوانبارانی چەنگ دەبێت سزابدرێت وەک نموونەی Slobodan Milošević کە پۆتین خودی خۆشی باش لەوە دەزانێت کە سزاکەی چەندە قورسە، بۆیە هاتنی چی جیمپینگ سەرۆکی چین چیاواز بوو لە پارساڵدا کە سەرۆکی فەرەنسا مەکەرۆن هات بۆلای پۆتین و چۆن گاڵتە ئامێزی پێکرد، بەڵام تکایە خوێنەری ئەم وتارەم کە ئیمڕۆ اغای چی جیمپینگ هات بۆلای پۆتین سەیری ڕووی پۆتین بکەن کە چەندە زەلیلە کە چەندە کۆمە، کە چەندە تێکشاکاوە لەبەردەم چی جیمپینگدا کە ئامادەشە کاغەزی سپی بۆ سەرۆکی چین واژوو، ئیمزا یان مۆر بکات، بێ هیچ پاساوێکی پرۆتۆکۆلی کە زۆر بە زووی و بێ مەرج پێویستی بە هاوکاری لۆجستیکی هەیە، نەوەک پارووەکە لە قوڕگیدا گیربێت، یان وەچەرخانێکی ناخۆی مێژووی لە ڕوسیادا ڕوبدات.
‏ڕەنگبێت تەنها سەدام حوسێنی گۆڕبەگۆڕ وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە، چونکە لە ئێستادا سەدام لە دۆزەخەدایە، کە ئەگەر دۆزەخ هەبێت، بەڵام مۆڕاڵی مرۆڤایەتی و ئاشتی و تەبایی دەبێت بۆ هەمیشە بژی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت