هوشیار ئەحمەدی: کورد ئاگرپەرست نەبوو، ئاگردۆست بووە، چەواشەکاری مەکەن!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نەجمەدین غوڵامی و ئەوانەی ئێژن کوردئاگرپەرست بووە، ئاگایانە و نائاگایانە، ساویلکانە و ئامانجدارانە خەریکی چەواشەکارین و هیچ بەڵگەیەکیان بۆ ئەو قسەیە نیە.
کورد قەت ئاگرپەرست نەبووە. بەڵکوو بە هۆی جیوگڕافیا، ژینگە و سرووشتەکەیەوە ئاگری وەک یەکێ لە گرینگترین توخمەکانی ژیان (ئاو، خاک، با و ئاگر) لا گرینگ و خۆشەویست بووە.
بە هۆی ئەوەی ئەگەر لە ژینگە و ژیانی کەونار و بێ ئیمکاناتی ڕابردووی هەزاران ساڵ پێش ئێستادا، ئاگر لە بەستەڵەکی زستانا لە شوێنێ بکوژایاتەوە، ئاستەم ئەبوو هەم دیسان بیژێننەوە، دایگرسێننەوە ، ئەبووا لە شوێنێکی دووری تر بۆی بێننەوە، ئەویش کارێکی قورس بوو.
زۆ پارێزگاریی لە ئاگر و زیندوو مانەوەی ئەبووا شوێنێ بۆ ئەوە هەبێ. بۆ ئەوەش ئاگردان یان ئاتەشگە بونیات نراوە و بۆ پارێزگااریی لە مانەوەی ئاگرەکەش خزمەتکار یان خزمەتکارگەلێ وەک مجێوری ئەمڕۆی مزگەوتەکان دادەنرا.
کاری ئەوان ئەوە بوو چڵیان دارێ، واتە کۆگادارێکیان هەبوو، لای ئاگرەکە دائەنیشتن و چڵ چڵ وەک پێویست داریان بە ئارەکەوە ئەنا بۆ بەردەوامیی ئاگرەکە. ئەوانە بە نۆبە ئەبووا ئاگایان لە ئاگرەکە بێ.
هەر شارێ چەن ئاگردانێ، هەر گوندێ لانیکەم ئاگردانلکی هەبوو. هەر کەس ئاگری کوژاباوە، ئەچوو لە ئاگردان بە دەفرێ تایبەت ئاگری پێویستی ئەبردەوە.
خەڵکی نان و خوان و پۆشاک و پێداویستیی خزمەتکارانی ئاتەشگەیان دابین ئەکرد.
زۆر کەس بە هەڵە تێگەییشتوون، وایان زانیووە ئەو ئاتەشگەیە پەرستگە بووە، کەچی وا نەبووە تەنیا شوێنی پارێزگاری و دابینکردنی ئاگر و دابەشکردنی بووە.
ئەوەی ئەیانەوێ ئاگرپەرست بوون بە سەر کوردا ساغ بکەنەوە، تەنیا تۆمەتێکی چەواشەکارانەی ئامانجدارە بۆ لێدانی ڕابردوو و شارستانییەتی کەوناری کورد و گەرەکیانە بەو جۆرە بڵێن، ئیسلام کوردی ڕزگار کردووە لە ئاگرپەرستی و بەو جۆرەش ڕووی دزێوی ئیسلام و دایرکاری و کوشتوکوشتار و ئەنفال و کاولکاری و سڕینەوەکانی سپی بکەنەوە.
بەڵام لە سەر بە ئیسلامی کرانی کورد، گومانتان نەبێ کوردیش وەک زۆربەی گەلانی تری بە موسڵمان کراو، بە زۆری شیر و تیر و کوشت و کوشتار قەتڵی عام و ژینوساید و خوێنڕێژی و بە سەدان ساڵ شەڕ و بەرەنگاری، ئیسلامی بەسەرا سەپێنراوە.
شایانی ئاماژەیە، تەیموری لەنگ کاتی داگیرکارییەکانی ئەچێتە ناو یەکێ لەو ئاتەشگانە لە کرمان و لە سەرۆکی خزمەتکارەکانی ئاتەشگەکە ئەپرسێ، ئێوە بە ئاگرپەرست ناسراون، ئەوەم بۆ ڕوون بکەوە.
ئەویش هەر تەقریبەن بەو جۆرەی سەرەوە بۆ تەیمووری ڕوون ئەکاتەوە. ئەمە بۆ ئاتەشگە سەرەکیی زەڕتوشت لە پاوە و ورمێش هەر ڕاست بووە.
کەوا بوو ئەو باسانەی لە سەر ئاگرپەرست بوونی کورد ڕێسراون، ناڕاست و بوختانی ئامانجدارن. جا ئەگەر مەلا و موفتییەکی ئیسلامی بێژێتی یان نەجمەدینێکی گۆرانیبێژ.
باش نیە ئێمەش بۆیان بسەلمێنین.

One Click Demo Import – log_file_2023-03-14__17-11-34

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت