ئیلهام مانع: ڕەمەزان مانگی ڕۆژوو گرتنە بۆ کەسێک کە ڕۆژوو بگرێت!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانی : حەسەن ڕازانی
تێبینی: إلهام مانع مامۆستای یاریدەرە لە پەیمانگای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی زیوریخی سویسرا، نووسەر و چالاکوانی مافی مرۆڤەو لە بنچینەدا خەڵکی یەمەنە و ئێستا وەک شارەزایەک بۆ ڕێکخراوە سویسری و نێودەوڵەتییەکان کاردەکات. نووسەری چەندین کتێبە بە زمانەکانی ئەڵمانی و ئینگلیزی.

“ڕەمەزان مانگی ڕۆژوو گرتنە بۆ کەسێک کە ڕۆژوو بگرێت!”
ڕەمەزان هاتەوە، سەرلەنوێ
بەیانی، بەخێر بێتەوە.
ڕەمەزانیش مانگی ڕۆژوو بوونە بۆ کەسێک کە بیەوێت بە ڕۆژوو بێت!
بە زۆر نیە، ” دەبێ هەر بە ڕۆژوو بیت، بتەوێت یان نا، لە باوانتەوەیە”
ئەوەیە کە ئێمە دەیکەین، جا ئینجا جنێویش دەدەین! ڕەمەزان بەخشندەیە، لە هەمووش بەخشندەتر ئەوەیە کە نەیسەپێنین بەسەر ئەوانەدا کە بە ڕۆژوونابن!
هەر وەک چۆن ئایین بە ئارەزوویە، واتە مرۆڤ ئەو ئایینە هەڵدەبژێرێت کە دەیەوێت! کەواتە مافی خۆشیەتی کە بەڕۆژوو بێت یان نەبێت!
بە زۆر نیە، واجیب نیە، کێ دەیەوێت بەڕۆژوو دەبێت و کێش نایەوێت بە ڕۆژوو نابێت، مپەیوەندی بەخۆیەوەیەتی، مافی خۆیەتی.
مافێکی ئینسانییە، دەچێتە ناو چوارچێوەی ئازادیی باوەڕو ئایین!
ئازادیی فەردییە، چەمکی ” مڕۆڤ ئازادە چ ئایینیکی هەبێ و ڕێوڕەسمەکانی بەجێبگەێنێت”
چەمکێکی نامۆیە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت بە ئێمەمان!
ئەمەش پەیوەستە بە کاتەوە، بۆ ئاخیری هەر پێی ڕازی دەبین!
من بەهۆی ئەویاسایانەوەیە کە هەندیک دەوڵەت بۆیان داناوین ئەوە دەڵێم! ئەوانەی بەڕۆژوو نابن سزا دەدرێن، “دەبێ هەر بەڕۆژوو بیت، بتەوێت یان نا، لەباوانتەوەیە! ئەگەر نەشیکەیت زیندانیت دەکەین، پووڵت لێدەستێنین، وەسەرباری ئەوەش لێشت دەدەین و تف و لەعنەتیش لە باب و باپیرانت دەکەین!” زۆرێک لە دەوڵەتەکانی ئیمە وا دەکەن.

بووە بە سیمایەکی شەرمەزاری.
یاسایەک کە قامچی جەلادی بەدەستەوەیەو دەڵێت: ئەوانە ڕێکاری یاسایین و بە زۆر دەیسەپێنین بەسەرتاندا، دەبێ بەڕۆژوو بن بتانەوێت یان نا”
ئەو یاسایانە بۆیە داڕێژراون، چونکە خەڵک ئیتر تێدەگات کە توانای هەڵبژاردن و دیاری کردنی هەیە! ئەو یاسایانە بۆیە داڕێژراون، چونکە دەسەڵاتداران و هێزە ئایین و ئیسلامیەکان ترسیان لە ئازادی مڕۆڤ هەیە! ئەوان لە مڕۆڤی ئازاد دەترسن. هەر بۆیەش سوورن لەسەر تێکشکاندنی ئیرادەی مڕۆڤ.
ئەوان تێگەییشتوون کە دەسەڵاتیان نامێنێت، هەر بۆیەش پەنا دەبەنە بەر سەرکوت و تۆقاندن، بەڵام ئەوەش بۆ هەتا سەر نابێت! چونکە ترس و تۆقاندن هەتا سەر نابێت و بەڵگەشمان لە مێژوودا بەدەستەوەیە!
لە وەڵاتی مەغریب لە مانگی ڕەمەزاندا چەندین گروپی گەنج و لاو بە ئاشکرا خواردن دەخۆن بۆئەوەی جەخت لە یەک شتی سادە بکەنەوە، ئەویش ئەوەیە کە : مافی دەوڵەت نیە، هیچ دەوڵەتێک، کە ئایین بسەپێنێت و دەوڵەت نابێت ڕێوڕەسمەکانی هیچ ئایینێک بەسەر خەڵکدا بسەپێنێت. چونکە ئایین ئازادییەکی فەردیەو مافێکی ئینسانییە. بە تایبەتی دەربارەی فرە ئایینی و هەڵوێستی نا ئایینی.
ئەو بیانوەی کە دەسەڵتداران و هێزە ئایینی و ئیسلامیەکان و موحافزکاران بەدەستیانەوەیە ئەوەیە کە خواردن بە ئاشکرا لە نێو خەڵکدا هەستی ڕۆژووەوانانی موسڵمان بریندار دەکات !
وەڵام و بەرسڤی ئەو بیانوەش بریتییە لە :” ئەوەی کە بە ڕۆژوو دەبێت بۆ خۆی بە ڕۆژوو دەبێت و بۆخۆیەتی و بۆ خوای خۆیەتی. بەڵام کاتێک کە چاوەڕوانی لەخەڵک دەکات بۆ ئەوەی هاوکارو یارمەتیدەری بن لە ڕۆژووگرتنەکەیدا ، ئەوەیان شتێکی سەیرە!
تۆ خۆت دەتەوێت ئەو کارە بکەیت و بەڕۆژوو بیت. کەواتە دەبێ هەرخۆشت بەرگەی بگریت.!
https://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت