رەزا شـوان: شانۆ بۆ هـەرزەکاران، گـوێـدرێـژ و گـورگ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

(کەسـایـەتییەکـان: گـوێـدرێـژ. سـەرۆک ، گـورگ ، رێـوی ، مـشـک ، ئاژەڵـەکـان)
(شـوێـن: دارسـتانـێکی جـوان و گـەورەی پـڕ لـە ئـاژەڵی هـەمـەچـەشـنەیە)

بەشی یەکەم
چـيرۆکـبێژ: هـەبـوو نەبـوو، لە سـەردەمـێکی زوو، دارسـتانێکی زۆر جـوان هـەبـوو. کۆمەڵـێکی زۆر لە ئـاژەڵانی هەمەچـەشـنە، پێکەوە بە ئاشتی و ئارامی و هـێمنی لەم دارستانەدا دەژیـان. بە هەڵـبژاردن ئاژەڵـێکـیان کردبوو بە سەرۆکی دارسـتانەکەیـان.
رۆژێـک گـورگـێک سەردانی ئـەم دارسـتانەی کـرد. چـیی وت؟ وەرن بـا پـێـکەوە ئـەم گـورگـە بناسین و بـزانـین نیـازی چـییـە؟
گورگەکە: بێگومان ناوبـانگی ئەم دارسـتانەم بـیستووە، کە چـۆن ئاژەڵـەکانی لە سایەی سەرۆکە خۆشەویستەکەیاندا، بە تەبایی و ئاشتی و خۆشی دەژین و هـیچ کێشەیان نییە. هەلێکی باشم بـۆ رێککەوتووە، بۆ ئەوەی ئاشتی و سەقـامگیریی لەم دارستانە جوانەدا تێکـبدەم. ئاژاوە و گـێرەشێوێنی دەخەمە نێـوان ئاژەڵەکانەوە، تا بگەم بە مەرامی خـۆم. مەرامیشـم ئەوەیە، کە ببـم بە سەرۆکی ئاژەڵـەکـانی ئـم دارســتانە گـەورەیە. کە پـڕە لە کەروێـشک و بـاڵـندە و ئـاسکە و جـۆرەهـا ئـاژەڵ. ئـەوەش دەزانـم کە هـێنانـەدیی ئـەم ئامـانجـەم ئاسـان نیـیە و قـورسە. دەشـزانـم کە چـۆن هـەنـدێ لە ئـاژەڵە سـاویـلکەکـان و ئەوانەشیان کە فـێڵبازن هەڵیانبخەڵەتێنم و یارمەتیم بـدەن، تا بگەم بەوەی دەمەوێت.
چـیرۆکـبێژ: دوایی گورگە گـوێێ لە بانگەوازێـکی گـوێـدرێـژەکە بوو. دەبێـت چی بڵێت؟
گوێـدرێـژەکە: ئەی خەڵکی بەڕێـزی دارستانەکەمان، دانـای دارستان و سەرۆکمان، ئەو مژدەیەتان دەدەنێ و پێتان دەڵێن، ئەمساڵ ساڵێکی تایبەتی دەبێت، کە هەموو رۆژەکانی هـەر خـۆشی و شـادی و کارکـردن دەبـێـت.
گورگەکەکە: ئاهـا.. کەواتە گـوێـدرێـژی گـەورە، یـاوەر و قـسەکەری تایبەتی سەرۆکە. ئەو کەسەیە کە دەتوانێت لە بەدیهـێـنانی پـلان و تەگـبیرەکەم یارمەتیـم بـدات. ئەوەش دەزانـم، کە گوێـدرێـژەکە دڵسوزێکی راستیی سەرۆکەکەیانە، بەڵام منی گـورگ، بەڵێ مـنی گـورگ، دمناسن کە گـورگ کـێیـە و چـیی لەدەسـت دێـت.
چـیرۆکبـێژ: گـوێـدرێـژەکە قـسەکـانی تەواوکـرد و وتی:
گوێـدرێـژەکە: ئەوانەی لێرە ئامادەن، با ئەم مـژدەیە بە ئەوانە بگەیەنن کە لـێرە نین.
چـیرۆکـبێژ: دوایی گـوێـدرێـژەکە ئـاژەڵـێکی بیـنی کە خەڵـکی دارسـتانەکەیـان نەبـوو. ئاژەڵـەکە لـێی نـزیک بـۆوە، تا گەیـشـتە لای گـوێـدرێـژەکە، ئەویـش گـورگـەکە بـوو.

بەشی دووەم
گورگەکە: رۆژ باش ئەی مامۆستا گوێـدرێژ، مامۆستای هەموو گیانلەبەران و سەرۆکی ئاژەڵانی ئەم دارسـتانە، خـاوەنی دەنگـێکی خۆش، کە خۆشترە لە قـاسپە قـاسپی کەو و لە جـریـوەی چـۆلەکە. بەڕێـزتـان بە ئارامی و دانـایی و دڵـپاکی و خۆڕاگـری ناسراون.
گـوێـدرێـژەکـە: تـۆ کـێیـت؟ ئـەم سةتایشانە چـین دەربـارەی مـن دەیـانـڵـێیـت؟
گورگەکە: رەنگە ئەوە نەزانیت، کە باپـیرەی مـن و تـۆ ئامۆزای گیـانی بە گیانی بوون. ئەم سـتایشانە زۆر کەمـن دەربارەی گـەورەیی و دانـایی بەڕێـزتـان.
گوێـدرێـژەکە: تـکایە خـۆت بناسێـنە و پێـم بـڵێ تـۆ کـێیـت؟
گـورگەکە: گەورەم من گـورگم و خـزمێکی نزیکـتم. من لەو کەسانەم کە زۆر سەرسامی کەسـایەتی تـۆی مـەزن و ئـەو کـارە گەورەکـانەی کە دەیـانـکەیـت. گـەورەم گـوێـدرێـژ، گـەر تـۆ نەبـوویـتـایە، ئـەم ژیـانە خـۆشـەی کە لە دارســتانەکـەدا هـەیە نـەدەبـوو.
گوێـدرێـژەکە: ئەهـاااا. قـسەکـانت دروسـتن.
گورگەکە: بەڵێ گـەورەم، من لە دارستانـێکی دوور لێـرە دەژیـم. بەڵام ناوبانـگی تـۆمان بیستووە. لە هـەمـوو کـۆبـوونەوەکانی ئاژەڵـەکانی دارسـتانەکەمـانـدا، کـاتێک کە بـاسی ئـارامی و دڵـسـۆزی و خـۆڕاگـری دەکـەیـن، بـۆ نمـوونە ئـامـاژە بـە بەێـزتـان دەدەیـن، منـیـش بە شـانازییەوە دەڵـێم کە تـۆ خـزمی منـی.
بەڵام پرسیارێک رامانی کردووم، نازانـم تـۆ چی سوودێکت لەم مانـدووبوون و کارانەت دەستکەوتووە؟ هەموو کارەکانت لە پەرژەوەندی سەرۆک دایە، کە تێر دەخەوێت و پاڵی لێـداوەتەوە و هـەر خەریکی خـواردنە، تـۆ دەیکەیـت و ئـەو بەرەکـەی دەخـوات. بـەڵام ئەو داماوەی کە لە بەیانییەوە تا ئێـوارە رەنـج دەدات و خەریکی چارەسەری کێشەکانە
ئـەوە تـۆی، لەگەڵ ئەوەشدا تێر خواردنت ناکەن. مـن دڵـم بـۆت دەئێشـێت.
گوێـدرێـژەکە: قـسەکانـت راسـتن. بە داخـەوە کە ئەمـە سـروشتی ژیـانە.
بەڵام سەرۆکمان بە دەنگ و بە رازیبوونی هەموو ئاژەڵەکان هەڵـبژێراوە و کـردوومـانە بە سـەرۆک و بە فەرمانـڕەوامان.
گورگەکە: بەڵام بەڕێـزم تۆ شایەنی ئەم پۆستەی، دوودڵ مـەبە، من لە ئێستا بە دواوە ئامانج ئەوەیە کە تـۆ ببیت بە سەرۆکی دارستانەکە. بۆ خـۆت پـاڵی لێبدرەوە و فەرمانکە، خۆشترین خـواردن دەخـەنە بەردەمت. بەڵام پێویـستە گوێـدێـربیـت و بە قـسەم بـکەیـت.
گوێـدرێـژەکە: بە دڵـنیاییەوە بە قـسەت دەکەم.
گورگەکە: ئێـستا ببـمبە بـۆ لای سـەرۆک، تـا رازی بـکەم، بۆ ئـەوەی واز لە دەسەڵات بهێنێت و تۆ لە شوێنی خۆی دابنێت و لەسەر کورسی سەرۆکایەتی دابنیشیت و فـەرمانـڕەوابیـت.

بەشی سـێیەم
چـیرۆکـبێژ: گـوێـدرێـژەکە گـورگـەی بـرد بـۆ لای سـەرۆک و پـێی ناسانـد.
گوێـدرێـژەکە: سەرۆکی گەورەم، ئەم گورگە میوانی دارستانەکەمانە، کەسێکی باش و رووخۆشـە. دەمـەوێـت بـیکەیـت بە یەکـێک لە نـزیـکەکـانی خـۆت.
سەرۆک: فەرموو بەخـێربێیت گورگ. بێگومان گەر وابێت لە خۆمی نزیک دەکەمەوە.
چـیرۆکبـێژ: گوێـدرێـژەکە، چـووە دەرەوە. خەریکی کارەکـانی خـۆی بـوو. گورگەکە لە لای سەرۆک مایەوە و دەستی بە ستایشکردنی سەرۆک کرد و زۆری بە شان و باڵـیدا هـەڵـدا. زۆ مـەرایی لە بەردەمیـدا کرد. دەیهـێنـایە پێـکەنین، تا سەرنـجی سەرۆکی بۆ لای خـۆی رابکـێشێـت و پێی سەرسـام بێـت.
سەرۆک: لە ئەمـڕۆ بەدواوە تـۆ لـە جـێی گـوێـدرێـژەکە، جـێگـری تایبـەتی منـیـت.
گـورگـەکە: زۆر سوپـاس سـەرۆک، کە بە زوویی ئەم پـۆسـتەت بە مـن بەخـشی.
چـیرۆکبـێژ: گـوێـدرێـژەکە کە ئەمـەی زانـی، زۆر لە گـورگـەکە تـووڕەبـوو.
گوێـدرێـژەکە: چی روویـدا؟ ئـەی ئێـمە لەسەر ئەوە رێکـنەکـەوتین کە من بکەیت بە سـەرۆک؟ تـۆ ناپاکـیت لەگـەڵمـدا کـرد.
گـورگەکە: ئامـۆزا گیـان، تـووڕە مـەبە، قـوربـانی گـوێیە درێـژەکانت بـم. چـون بۆ ئـەم کارە سەرۆک رازی بـکەم، ئەگـەر لـێی نـزیـک نەبمـەوە.
گوێـدرێـژەکە: ئەهـاااا، بـەڵی راسـتە.
گـورگـەکە: گەورەی بەڕێـزم سەرۆک، ئەمەوێت لە کارێکی گرنگ ئاگادارت بکەمەوە.
سەرۆک: فەرمـوو قـسەبـکە و چـی هـەیە بـۆمی بـاس بـکە.
گـورگـەکە: هـەمـوو ئاژەڵـەکـان لـە دارسـتانەکـەدا، باسی ئـەوە دەکـەن، کە بەڕێـزتـان دەتەوێـت واز لە دەسەڵات بهـێنیـت و دەستبەرداری پـۆستی سەرۆکی دارستانەکە بیت. گوێـدرێـژ لە جـێگای خـۆت دابنێیـت و بـکەیـت بە سەرۆک. هەمـووشیان گوێـدرێـژ لە تـۆ لەپێـشـتر و بە شـایـەنی سـەرۆک و دەستەڵاتی دەزانـن. ئایـا راسـتە کە بەڕێـزتان دەست لە سەرۆکـایەتی هـەڵـدەگـرن و گـوێـدرێـژ لە شـوێنی خـۆت دادەنێـیـت؟
سەرۆک بە تـووڕەییـەوە: کـێن ئەوانـەی وا دەڵـێن، هـەر هـەمـوویـان دەکـوژم.
گـورگـەکە: کەواتە ئـەمـە درۆیـە، ئـەم قـسەیـەیـان بە دەمی تـۆوە هـەڵـبـەسـتووە. وا دیـارە کە گـوێـدرێـژ، چـاوی بـڕیـوەتە دەسـتەڵات و سـامـانـەکـەی بەڕێـزتـان.
چـیرۆکـبێژ: لە دوای چەنـد رۆژێـک، گورگەکە، بـووختـانی بـۆ پاسەوانەکانی سەرۆک هەڵـدەبەستێـت.
گـورگةەکە: سەرۆکی گـەورەم، ئاشکرایە کە پاسەوانە تایبەتییەکانـت، گوێـدرێـژەکەیـان خۆشـدەوێـت، دەستیان لەگـەڵـیدا تێکەڵکـردووە. قەرسیل و کاوجـۆی زیاتری دەدەنێ تا کـێشی زیـاتربێـت. دڵگـرانـم کە لە مـن زیـاتر، هـیچ کەسێکی دڵسۆز بە دەورتەوە نییە.
سەرۆک: قـسەکانت راسـتن، هەر ئێستا هەموو ئەو تاوانبـارانە دەخەمە بەنـدیخانەوە.
چـیرۆکـبێژ: سـەرۆک گـوێـدرێـژەکە و پاسەوانـەکـانی خـستە بەنـدیخـانـەوە.. لە دوای چەنـد رۆژێـک، با بـزانین گـورگە چئ پیـلانێـکی تـری لەبـن سـەردایە.
گـورگـەکە: سـەرۆکی گـەورە و رێـزدارم، ئێـستا هـیچ نـاپـاکـێک بە دەورتـەوە نیـیە. گـەر رێـمپێـبـدەدەیـت، پێـشـنیاری کارێـکی گـرنگـت بـۆ دەکـەم.
سـەرۆک: بێگـومـان جێگـری دڵپـاکـم، رێپـێـدراوی، فـەرمـوو پێشـنیارەکەت چـییە؟
گورگەکە: گەورەم، من بە پێویستی دەزانـم، کە خودی بەڕێـزتان سەردانی بەندیخانەکە بکەن تا لەوە دڵـنیابن و دڵتـان داکەوێـت، کە هـەمـوو ناپاکەکـان لە بەنـدیخـانەدان و بە چـاوی خـۆت بیـانبـینیـت.
سـەرۆک: بـەڵێ ئەمـە دەکـەم. دەی تـۆش هـەسـتە با بـڕۆیـن بـۆ بەنـدیخـانەکە.
چـیرۆکـبێژ: سـەرۆک دەچنـە بـەردەم دەرگـای بەنـدیخـانەکە
گـورگەکە: سەرۆکی پایەبەرز، ئەوەتە واین لە بەردەم ئەو تاوانبارانە. بەڵام خۆت بە تەنیـا بچـۆرە نـاو بەنـدیخـانەکـەوە. بـۆ ئـەوەی هەمـوویان رەزیـل بکەیـت.
سەرۆک: ئـەی تـۆ بۆ نایەیتـە ژوورەوە؟
گـورگەکە: مـنی پاسەوانە دڵسـۆزەکـەت. لە دەرەوەدا دەوەسـتم و چـاو بە هـەمـوو لایەکـدا دەگـێڕم و ئاگـاداریـت دەکـەم.
چـیرۆکـبێژ: سـەرۆک هەر خۆی چووە ناو بەنـدیخانەکەوە. گورگەکە یەکسەر دەرگای بەنـدیخـانەکەی داخـست و قـاقـا پێکەنی قـوفـڵی کـرد و کـلیلەکەی لە گەڵ خـۆی بـرد.
گـورگـەکە: ئەوا سەرکەوتـم و بە مەرامم گەیشتم، ئێستا من سەرۆکی ئەم دارستانەم.
چـیرۆکـبێژ: سـەرۆک کە زانی کـەوتە داوی پیـلانی گـورگـەکەوە، داوای لێـبووردنی لە پاسەوانەکانی و لە گـوێـدرێـژەکە کـرد. گـوێـدرێـژەکەش داوای لـێبووردنی لە سەرۆک کـرد. کە وایـزانی کە جـێگەی سـەرۆک دەگـرێتەوە و دەستەڵاتـەکـانی دەگـرێتە دەسـت.
هەمـوویـان بیریـان لەوە دەکـردەوە کە چـیبکەن بـۆ ئـەوەی لە بەنـدیخـانە رزگـاربـن.
لە دەرەوەی بەندیخانەدا، گورگەکە متمانەی بە رێـوییەکەی هـاوڕێی هەبوو، پشتی بە ئـەو دەبەسـت. رێـوییـەکە بە هـەمـوو لایـەکی دارسـتانەکـەدا رۆیـی راگـەیـانـد.
رێـوییەکە: خەڵـکی دارستانەکەمـان، سەرۆکمـان بـۆ گەشتێکی یەکجـار دوور رۆیی و ناگـەڕێتەوە. گـورگەکەی لە جـێی خـۆی کـرد بە سـەرۆک و هـەمـوو دەسـتەڵاتـەکـانی بە ئـەو سـپارد. لە ئەمـڕۆوە گـورگـەکە سەرۆکمـانە. دەبێت ملکەچی بڕیـارەکانی بـن.
چـیرۆکـبێژ: ئاژەڵـەکـانی دارسـتانـەکە، سەریـان سـوڕمـا، دەیـانـپرسی چـۆن شـتی وا دەبێـت؟ چۆن سەروک ماڵئاوایی لێمان نەکـرد؟ بەڵام هـیچ وەڵامێکیان دەستنەکەوت. بـۆیـە بـڵاوەیـان لێکـرد. تەنیـا مشکـێکی بچـکـۆلە نەبـێـت. کـە بـڕوای بە قـسـەکەی رێـوییـەکە و گـورگـەکە نەکـرد. بـڕیـاری دا کە راسـتی بـزانێـت.

بەشی چـوارەم
چـیرۆکـبێـژ: لـە نیـوە شـەودا، مـشکەکـە بە دیـواری شــوورەی کـۆشـکی سـەرۆکـدا هـەڵگـژا و سەرکەوت و دابـەزی، تا گەیشتە شوێـنێکی زۆر نـزیک لە کـۆبـوونەوەی نێـوان گـورگەکە و رێـوییەکە، خۆی شاردەوە و نەیان بینی، گۆێی لە قسەکانیان گرت.
رێـوییەکە: گەورەم گـورگ، بۆم بگـێڕەوە، کە چـۆن بەم خـێراییە بوویـت بە سەرۆك؟ تـۆ مـاوەیـەکی زۆر کـەمە ا بـوویـت بە میـوانی ئـەم دارسـتانە.
چـیرۆکـبێژ: گـورگـەکە قـاقـا پـێـکەنی و بە تەڵـفـیـسی و بە دەنگـێکی بـەرزەوە.
گـورگەکە: ساوێـلکەیی و گـەمـژەیی گـوێـدرێـژەکـەم قـۆسـتەوە. ئیـنجـا فـێـڵ و پیـلانی خۆم بۆ بەدەستهێنانی بڕوا و متمانەی سەرۆک. تا توانیم گوێدرێژەکە و پاسەوانەکانی سـەرۆک و سـەرۆک خـۆشی بـخـەمـە بەنـدیـخـانـەکـەوە. دەرگـای بەنـدیخـانـەکـەشـم کلـیل دا. کـلیلەکەی لەژێـر سەرینـەکەم دامنـاوە. ئێـستا مـن سـەرۆکی ئـەم دارسـتانەم.
لـە بەیـانییـەوە دەسـتـدەکـەم بـە خـواردنی کەروێـشـکەکـان و ئاسـکەکـان و ئـەودوای ئاژەڵـەکان. هەر رۆژی یەکـێکـیان دەخـۆم. بەشی تـۆش لەو خواردنە خۆشانە دەدەم.
چـيرۆکبێژ: مشکەکە گوێی لە هەموو قـسەکانی رێـوییەکە و گورگەکە بوو. بە خـێرایی و بێ ئەوەی بیبینن لەو شوێنە هاتە دەرەوە. بە پەلە هەموو ئاژەڵەکانی دارسـتانەکەی کۆکـردەوە، قسەکانی رێـوییەکە و گورگەکەی بۆ گـێڕانەوە. ئاژەڵەکان سەرسـام بوون. پـرسییان چـیبکەین لەگـەڵ ئـەم گورگـە ناپـاکە و ئـەم رێـوییـەی هـاوڕێیـدا؟
مـشکەکە: دوودڵ مەبـن، ئـەوەی لـێـتانـم دەوێـت، بەیـانی زوو لـە دەوری کـۆشـکی سەرۆکـدا کـۆببنەوە، گـەر بینیتـان گـورگـەکە و رێـوییـەکە دیانـەوێـت لە کـۆشکەکە رابـکەن، دەرفـەتیان مـەدەن و هەر هەمـووتـان هـێڕش بکەنە سەریان و بیانگـرن.
چـیرۆکـبێژ: بەیانی زوو مشکەکە چووە ناو کۆشکەکە و لە ژووری گورگەکەدا خۆی شاردەوە. هـەرکە گورگەکە لە ژوورەکـەی دەرچـوو، مشکەکـە بە خـێرایی کلیلەکەی لەژێـر سـەرینی گورگەکە دەرهـێنا. چـووە بـەردەم دەرگای بەنـدیخـانەکە و کـلیـلەکەی بـۆ سەرۆک هـەڵـدا.
مـشکەکە: سەرۆکی گەورەم، ئەمە کـلیلی دەرگای بەندیخانەکەیە و قـوفڵەکی بکەنەوە. بەڕێـزت و گـوێـدرێـژەکە و پاسـەوانەکانـت وەرنە دەرەوە، لە دەوری بەنـدیخـانەکـەدا چاوەڕێتان دەکەن. هەموومان هـێڕش دەکەینە سەر گورگەکە و ڕێویییەکەی هاوڕێی. دارستانەکەمان لـەو ناپـاکانە پاک دەکەینـەوە.
سەرۆک: زۆر زۆر سـوپـاس مـشکی ئـازا و دڵسـۆز.
چـیرۆکـبێژ: دوای چەنـد خـولەکـێک سەرۆک و گوێـدرێـژەکە و هەموو پاسەوانـەکان، لە بەنـدیخـانەکـە هـاتـنە دەرەوە. هـەمـوویـان دەوری کـۆشـکەکـەیـان دا. رێـویـیـەکە شارەزابـوو، لە کونێکی گەورەی دیـواری کۆشکەکەوە لەگـەڵ گـورگەکەدا دەرچـوون. توانیان رابکەن، بەڵام لە دەروازەی دارستانەکەدا رووبەڕووی ئاژەڵـەکان بوونەوە و هـێڕشیان کـردە سەریـان و هـەردووکیانیـان گـرت. خستیانیان نـاو بەنـدیخـانەکەوە و دەرگـاکەیـان لەسەریـان کـلیـل دا.
چـیرۆکـبـێژ: منـداڵـە چـاوگەشـەکـان، بـینەرانی خـۆشـەویـست، یەکـێتی و خـوشی و ئاشـتی و سـەقـامگـیری بـۆ دارسـتانـەکە گـەڕایـەوە. سـەرۆکـیش میـدالیـای زێـڕی ئـازایـەتی و دڵسـۆزی لـە مـلی مـشکە بچـکـۆلـەکـە کـرد.
چـەپـکێ گـوڵ و چـەپـکـێک نـێـرگـز.. مـەرگـتـان نـەبـیـنـم هـەرگـیـزا و هـەرگـیـز.

تـەواو ـ
(*) بە دەستکارییەوە، ئەم شانـۆیەم لە عـەرەبییەوە، وەرگـێڕاوە بۆ کـوردی. ناوی نووسـەری لەسـەر نـییـە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت