عیماد عەلی: پشتگیریی ئاشکرای کونسولی ئەمریکا چی دەگەیەنێت؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

با باس لە ئەرک و ماف و هەڵوێستی رۆشنبیر بە هەموو بەشەکانیەوە نەکەین، زۆری لەسەر وتراوە، ئەگینا کەس نیە نەزانێت پشتگیریی هەڵوێستی نوێنەری دیبلۆماسی ولاتَێکی غەیری وڵاتەکەی خۆت چی دەگەیەنێت، ئەگەر کتومت هەڵوێستەکە راستیش بێت و بەرژەوەندیی هاوڵاتیانی گەلەکەشت لەبەرچاو گرتبێت. ئا ئەمەیە نەزانی و جەهلی پێرۆز و هەڵەی ناراٍاستەوخۆ سودبەخشی کاتی و زیانبەخشی دوورمەودا.
کەس نیە هەڵویِستی مێژوویی ئەمریکا و سیاسەت و بیرکردنەوە و بەرژەوەندیەکانی لەم ناوچەیە و بەتایبەتی لە عیراق و هەرێمی کوردستان نەزانێت و ئەوەی لەبەرچاو نەبێت کە هەموو هەنگاوەکانی لە پێناو چی مەرامێکدا دەنێتەو تەنها لە پێناو بەرژەوەندی و سیاسیەتی تەسکی خۆی و تێروانین و دید و ئامانجە دوور و نزیکەکانی خۆی نەبێت کەس ناتوانێت بەدەر لەوە هیچ شتێکی لێ هەڵکرٍێنرێت.
دەبێت هەڵویِستی سیاسی لایەنەکان و دەسەڵات لەمەر هەر کردار و جوڵە و هەنگاوێکی ئەمریکا ئەگەر تەکتیک و کاتی بێت یان ستراتیجیی، زۆر لایەنی پەیوەندیدار بەو رەفتارە بخوێنرێتەوە و ئینجا بە وردی بیر لە تەنها وشەیەکیش چیە نەک زۆرتر بکرێتەوە و ئینجا هەڵوێست لەمەر ئەو هەڵوێستەی دەرببرٍێت. کەس نیە رەفتار و هەڵوێستە و گوفتاری ئەم دوو حزبە نەزانێت و هەمووان دەزانین بە ئاشکرا سیاسەتی چەوتی خۆیان بۆتە گڵۆڵەیەک لە گەردنی خۆیاندا پێچراوە و رۆژ نیە فەڵتەیەک نەکەن و حساب بۆ زیانەکانی نەکەن و مێشیش میوانیان نیە. بەڵام ئەوە رێگە نادات کۆمەڵێک خۆیان بە رۆشنبیر و کەسایەتی بژاردە بزانن و راستەوخۆ پشتگیری بۆ هەڵوێٍستی دیبلۆماسی ئەمریکا دەربرٍن، ئەگەر کاردانەوەیەکیش بێت لە دژی دەسەڵاتەکەی خۆیان و رەفتار و گەندەڵی ئەم حزبانە. ئەم هەڵوێست و رەفتارە لە ریزبەدەرەی رۆشنبیران زۆر ناونیشانی خراپ لەخۆ دەگرێت و هەموو سنورێک دەبەزێنێت و لە هەڵوێستی نیشتمانیانە و نەتەوەییانە دەردەچێت و بە هەمان شێوەی هەڵوێستی لایەن و حزبە کەندەڵەکان دەکەوێتە خانەی ریایی و بەرژەوەندخوازیی کەسی و لەبەرچاو نەگرتنی هیچ بەرژەوەندیەکی دوورمەودای گەلە ستەمدیدەکە و خۆ بەستنەوە بەویتری بێگانە و، هەنگاوێکی دوورە لە سیاسەتی راستە و دروست و پاک و بێگەرد.
بۆیە، ئێمەیەک کە تا چەند نارازی بین و نەهی لە رەفتار و سیاسیەتی حزب و دەسەڵاتی گەندەڵی کوردستان بکەین، واتای ئەوە ناگەیەنێت وەک رۆشنبیر و خەلًکی کاریگەری کۆمەڵایەتی کە مێژووی نزیک و دووری ئەو وڵات ولایەنانە لەبیر بکەین و بە قسەی سیاسی و بەرژەوەندخوازانەی ئەویتر فریو بخۆین و کورٍی خۆمان بکەینە قوربانی کچی بێگانە. با ئەمانج و ئەخلاق و رەفتار و بیرکردنەوەی بەدڵیشمان بێت و بکەوێتە سیاقی قازانجی گەلی کوردستانیشەوە، ئەم کردار و رەفتار و هەڵویٍستانە لە هیچ کونجێکی دونیادا نیە و نەبووە و تەنانەت خودی ئەو ولاتانەی ئەم رەفتارەی ئەو کۆمەڵەیە لەمەرٍ هەڵوێستەکەی خۆیانیش بەو شێویە ببین رێزیان ڵیناگرن، نەک هەر بۆ ناو ناوبانگیان زۆر خراپە بەڵکو ساویلکەیی و نەزانی و کەم ئەزمونی میلەتەکەش دەردەکەوێت و هەموو کەسێک دەزانێت چیمان پێدەڵێن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت