یوسف اسماعیل: نزیک بوونەوە لە کتێبی شەقامی شاعیران.

نووسەر:- چیڕۆکنووس و ڕەخنەگری ئەدەبی، لە پاڵ ئەوانەوە بابەتی لێکۆڵینەوە، فیکری و فەلسەفە لەنێو دەقەکانیدا بەرچاو دەکرێن، ساڵانە کتێبە تازەکان لە بواری: ڕۆمان و چیرۆک،...Read more

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە خوێندنەوەم بۆ ئەم کتێبە ناتوانم بەدرێژی باسی ناوەڕۆکی کتێبەکە بکەم، چونکە ئەمە نەگڕانەوەیە نە ڕۆمانە، نەکورتە چیرۆکە. بۆیە بەپوختەیەک دەستی پێدەکەم، لێرەدا نووسەر هەڵساوە بە کۆکردنەوەی کۆمەڵێک شاعیری گەورەی و مەزن کە تێدا خوێندنەوەی دەقی شیعری و نەرمە رەخنەی بنیادنەرەنا باسی کردووە، لە 33 بەشی سەرەبەخۆدا خۆی گرتووە.
لێرەدا گرنگی و باشترینەکان شاعیرانن، بۆیە زۆر جار لە مامۆستا و کەسەکانی خۆم پرسیووە بۆ شیعر؟! بۆ چیڕۆک نەبووە بۆچی ڕۆمان لێرە پێشەنگ نەبووە، هەمووان یەک وەڵامیان هەیە. شیعر وەک ئاین و مامەڵەیی کەسی قسە و گفتوگۆکردنی لەسەرە، هەر بە شیعر تواندراوە هەست و داواکردنی مافەکانی مرۆڤ داوە بکرێت، هەروەها بە شیعر تواندراوە ڕاپەڕینێکی شۆڕشگێڕانە بکرێت تواندراوە هەموو ئەو مەبەستانەی کە نەیان توانیەوە بە قسە و باس بیکەن بە شیعر دەریان بریەوە، نووسنی شیعر کارێکی ئاسان نییە، تۆ کە دەقێکی شیعریت لەبن دەست دایەوە و بە ئاسایی دەی خوێنیەوە، بەڵام ناتوانی ئاوا بەئاسانی لێی تێبگەی و نێهنی ئەو نووسین و گوزارشتە بدۆزیتەوە، لێرەدا ڕوون و ئاشکرایە کە دادانەی شیعر کارێکی یەکجار ئەستمە، بەڵام لێرەدا شاعیرە کوردەکانی باشوور و ڕۆژھەڵات و… هتد. توانیویانە لەسەدەکانی ڕابردوو مافەکانی گەلی کورد و هەستی نەتەوەی و خۆشەویستی خۆیان درەببڕن.
من بە پێویستی دەزانم زیاتر و قووڵتر نەچمە نێو دونیای واقیعەی کتێبکە هەوڵدەدەم کەمێکی بچووک ڕوون بکەمەوە و تا خوێنەر بتوانێ کتێبی شەقامی شاعیران بخوێنێتەوە و لەهەست و لێکۆڵینەوە و تێگەیشتنەکان بگات.
دەقێک لە کتێبی شەقامی شاعیران و کۆتایی.
شیعر، وەک ئاین بەردەوام مشتومڕی لەسەرە، رەهەندی جیا جیا و تێڕوانینی شەبەنگیی و فەزای فرەوانی ئاسۆیی و شاقوڵی دەکڕێتە خۆی، بە شەپۆلی دەریاکان دەچێتر بەردەوام لە جووڵە و گەیشتن بە کەنارەکان ماندوو نابێت.
ژیان خۆی بریتییە لە جووڵەیەکی سەرمەدییانەی درێژخایەن، تا ژیان هەبێ، شیعر هەیە، شاعیری بلیمەت و ئەفرێنەریش وەک مرواری هەر بەجوان و نرخ بەرزی و نەمریی دەمێنێتەوە، ئەگەر تەمەن و زەمەنیشیان بەسەر بچێت…

کتێب: شەقامی شاعیران
نووسینی: بۆتان جەلال
ژانـەر: خوێندنەوە و نه‌رمه‌ ره‌خنه‌ی بنیادنەر
چاپ: یەکەم ساڵی 2022
پەڕ: پێکهاتووە لە 221 لاپەڕە

نووسەر:- چیڕۆکنووس و ڕەخنەگری ئەدەبی، لە پاڵ ئەوانەوە بابەتی لێکۆڵینەوە، فیکری و فەلسەفە لەنێو دەقەکانیدا بەرچاو دەکرێن، ساڵانە کتێبە تازەکان لە بواری: ڕۆمان و چیرۆک، ناساندن و ڕانانیان بۆ دەکات. هەر بابەتێک لە دەورەی ڕۆمان و چیرۆک و فیکری فەلسەفەیدا بسوڕێتەوە سەرنج و تێبینی بۆ نووسەر و خوێنەران دەخانە ڕوو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت