عوسمان عومەر: چیرۆکە سەیرو سەمەرەکانى جەعفەرى شەفیعزادە – بەشى سێیەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دزیکردنى عەبا بەشانەکان
پێش هاتنى خومەینى هەرڕۆژە مەلایەکى مێزەربەسەر زیادى دەکرد. لە فرۆشگایەکى بەناوبانگى پاریس بەناوى گەلەرى لاڤایت, ئەو مەلایانە پارەیان پێدەدرا بەفەرمانى خومەینى بۆ ئەو کارەیان (دژە باران – مطرى)یان بەکار دەهێنا بۆ ئەو جۆرە دزیانە، هەم کەمتر دەکەوتە بەرچاو, هەندێجار گوڵدانێکى کریستاڵ لەناو گیرفاندا جێى دەبۆوە. فەرەنسیەکان ئەوانیان وەک پیاوى خودایی تەماشا دەکرد. حوجەت الاسلام والمسلمین مەحمود دوعایی, دواى نزیکەى 10 ڕۆژ پێش هاتنى خومەینى گەیشبووە پاریس. زۆرجار دەچووە گەلەرى لاڤایت و هەرجارە شتێکى دزیوە. سەرەنجام دواى چاودێرى کردنى لەکاتى دزى کردندا، دەستگیرکرا و هەوالەکەش لە ڕۆژنامەکانى پاریس بڵاوکرایەوە. بە خومەینیش ڕاگەیەندرا. بۆیە دەتوانرا وێناى ئەم بونەوەرانە بکرێ کاتێک دەگەنە دەسەلات، دەبێت چ کارێک بکەن.

تلیاک کێشانى قوطبزادە:
لەنوسینگەى قطبزادە, ئەحمەد خومەینى و شێخ محەمەد مونتەزیرى و بیاتریس خۆشەویست و سکرتێرى قوطبزادە خەریکى تلیاک کێشان بوون، دواتر هەمویان لە شەقامى شانزەلێزى خۆیان کردووە بەیانەیەکى شەوانە بەناوى ڕاسپۆتن. دواى کۆمەلێک کار و کردار، قوطبزادە دەیەوێ بلێ باسەیرى کەنالێکى تەلەفزیۆنى بکەن لێرەدا (دووریان مەکگرەى) ئەو ژنە ئەمریکیە دەلێت: بۆچى نا کەناڵەکە قوطبزادە هەمیشە بەرنامەى هەیە دۆمنیکى هاوکارى کاسێتێکى ڤیدیوى خستە ناو ڤیدۆکەوەو دواتر گرتەى سەیید ئەحمەد و شێخ موحەمەدى خەریکى داکەندنى جل و بەرگى مەلایەتى بون, تلیاک کێشانەکەى قوطبزادەش تۆمار کرابوو. قوطبزادە دەیەویست ببێت بەهاوسەرى یەکێک لەنەوەکانى خومەینى، هەر ئەو فلیمەش بووە هۆى کوژرانى قوطبزادەو لەو روداوەوە لەبەرچاوى خومەینى کەوت. یەکێک لە لێکەوتەکانى ئەو شەوە فاتمە خومەینى هاوسەرى ئەحمەد خومەینى خوشکى صادق تەباتەبائى هەتا لێوارى لێک جیابونەوە رۆیشت، بەلام بە نێوەندگیرى هاوسەرەکەى ئیمام و براکەى و خوشکەکەى موسا سەدرپەشیمان کرانەوە.
جەعفەرى شەفیعزادە دەگێرێتەوەو دەلێت: ئەو بابەت و روودانەى تر لە پشت پەردەوە, دوور لەچاوى ڕاگەیاندنەکان ڕوویان دەدا، گەر سەدا یەکى ئەو روداوانە بکەوتایەتە دەست ڕاگەیاندنەکان و بڵاویان بکردایەتەوە، بێگومان خومەینى و هاوەڵەکانى و منیش هەرگیز نەدەگەیشتەوە ناو خاکى ئێران.

ئەمریکیەکان و ئینگلیزەکان و ئاژاوەنانەوە:
بۆ ئەوەى پشیوى و ئاژاوەو ترس لەناو ئێراندا دروستت ببێ، لیستى ناوى 4830 کەسى لەخۆ گرتبوو لە فەرماندەکانى سوپا, ئەفسەران, وەزیرو پارێزەرو بازرگانەکان و مامۆستایانى زانکۆ, ئەندازیارانى بەڵێندەر, پزیشکانى خاوەنکارى دەوڵەتى, پیاوانى ئاینى ڕۆژنامەنوسان کە دەبوایە لەماوەى 10 ڕۆژى یەکەمى شۆرش لەسێدارە بدرێن, بەلام خومەینى و ڕاوێژکارانى زۆرێک لەوکەسانەیان نەدەناسى, ئەوە هۆکارێک بووە هەتا خومەینى زۆر زووتر لەوەى بیرى لێبکاتەوە ڕازى بونى خۆى لەسەر لیستەکە نیشان بدات، بەلام ناکۆکى لەسەر لیستەکە لە نیوان ئەمریکیەکان و ئینگلیزەکان هۆکارى دیکە بۆریاردان لەسەرى. لیستەکە 3000 کەس لەلایەن ئەمریکیەکانەوەو 1830 کەس لەلایەن بەڕیتانیەکانەوە بوو, ئەمریکیەکان هەمان لیستیان دابوو بە باڵوێزى شا ئەردەشیرى زاهیدى لەکاتى سەفەرکردنى بۆ ئێران لەگەل خۆى بردبووى بۆ ئێران زیاتر لە 4000 هەزار ناوى لەخۆى گرتبوو بێ ڕەچاوکردنى لیستى بەڕیتانیەکان. جەعفەرى شەفیعزادە دەلێت: تا ئەو جێگەیەى ئاگاداربوم زۆرێک لەوانە بەشێوەیەکى دڵتەزێن کوژران لەوانە ئایەتوڵا عەلامە بوشەهرى, ئایەتوڵاحاج سەیید ئەسەدوڵانیزام العلماى تەفشەرى و ئایەتوڵا رەحمەتوڵا ئیمامى دەستجرى. ئەوەى جێى ئاماژەیە ناوى ئایەتوڵا سەید مەحمودى طالەقانى لەلیستى بەڕیتانیەکان هاتبوو کە خومەینى رەزامەندى لەسەر دەرنەبڕى کە لەسێدارە بدرێ، بکوژانى ئایەتوڵاتالەقانى دکتۆر مستەفا چەمران و فەخرەدین حیجازى بوون.
جەعفەرى شەفیعزادە دەلێت: دووریان مەکگرەى بەحوکمى ئەوەى هاوسەری ئایەتوڵابەهەشتى بووە، دیارە فارسیەکى باشى زانیوە لەیەکێک لەکۆبونەوەکان دا کە محەمەد ڕەزامەهدەوى کینى و هاشمى ڕەفسنجانى و ئەندازیار چەمڕان, سەرەتا خۆى لە عەبایەکەوە پۆشیوە دواتر خۆى ئاشکرا کردووە باسیان لە کۆمیتەکان و ژەهراوى کردنى ئاوى خواردنەوەى تاران و دروستکردن و بڵاوکردنەوەى بارودۆخى ترس تۆقاندن و لەناو کۆمەڵگا و هەریەک لەوانە بەکەسێک سپێردرا لەوانە ژەهراویى کردنى ئاو خرایە ئەستۆى ئەندازیار تەوەصلى بە هاوکارى زاواکەى مەهدى بازرگان و هەڵکوتان و ترساندنە سەرماڵى هاووڵاتیان و سەربازان و ئەفسەران خرایە ئەستۆى زەمانى واتە ئەبو شەریف.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت