عیماد عەلی: رۆژئاوا پشت لە ئۆردوگان دەکات؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەر لە بوونی هۆکاری سەرەکی لەوەرگرتنی تورکیای ئەتاتۆرکی وەک ئەندامی ناتۆ لە ساڵی 1952ەوە، جگە لە پێگە جوگرافی و سیاسیە ستراتیجیەکەی، پێویستبوونی بوو لەو ململانێیەی شەرٍی ساردی رۆژئاوا و یەکێتی سۆڤێت بۆ ئەو قۆناغە، بۆیە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم وڵاتە وەک کورٍە بەنازەکەیان و جێبەجێکردنی هەموو داواکاریەکانی و چاوپۆشی لە سەلبیاتەکانی شتێکی ئاسایی بوو، بەتایبەتی رۆژئاوا ئەوەی لەبەرچاو دەگرت کە تورکیا لەدەرئەنجامی هەرٍەشەکانی یەکێتی سۆڤێت و باری نێوخۆیی و ناوچەیی خۆی چۆتە ئەو هەوپاێنیتەوە. ئامانجی سەرەکی پەیمانی ناتۆ بەرقەرارکردنی بنەما سەرەکیەکانیانە لە سەقامگیریی ناوچەکە لەبەرژەوەندی و قازانجی سیاسی خۆیان و بەرقەرارکردنی بنەما سەرەکیەکانی رۆژئاوا لە رێزگرتن لە ماەفە گشتیەکان و مافی مرۆڤ و سکیولاریزم و ئازادی و دیموکراسی بوو لە رۆژهەڵاتی ناوەرٍاستدا.
بەڵام تورکیای ئەردۆگانی زۆر شتی گۆرٍی و بۆشایی نێوان خۆی و رۆژئاوای زۆر گەورە کردەوە. ئەگەر تورکیای ئەتاتۆرکی زۆر مەیلی بەلای رۆژئاوا بوو لەبەر شوناس و کەلتور و عەلمانیەتەکەی، لەو کاتەدا هاوپەیمانی ناتۆ لەم بارەوە رێک لەگەڵ ئامانجەکانیدا دەهاتەوە، لەلایەکی تریشەوە ئەم هاوپەیمانێتیە گرنگترین ئەرکی بە پلەی یەکەم؛ بەرگریکاری بوو لە رۆژئاوا و سەقامگیریی ئاسایشی رۆژئاوا و ئۆرپا بە تایبەتی و هەوڵی توندکردنەوەی شوناسی رۆژئاوایی و پارێزگاریکردن لە سکیولاریزم و وەستانەوە لەبەرامبەر ئامانجە هەمەچەشنەکانی هاوپەیمانی وارشۆ بوو.
پاش لێکهەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤێت، ئەم ئامانجانە گۆرٍانکاریان بەسەردا هات و تورکیای ئەردۆگانیش بە پێچەوانەی رۆڵی پێشتری، بووە جێگەی هەرٍەشە لە ئامانجە سەرکیەکانی ناتۆ، بۆیە کێشەی زۆری لە نێوخۆی ناتۆدا هێنایە ئاراوە، بەتایبەتی کە توکیای نوێ لە پۆلێنبەندی وڵاتەدیموکراسیەکان زۆر دواکەوت تا گەیشتە ریزی سەد و سێیەمی وڵاتانی جیهان، ئەوەی بەناوی دیمۆکراسیەوە پەیرٍەو دەکرد زۆر پەشمدار و ساختە بوو، لەگەڵ ئەو ەی لەسەر سەرکوتکردن و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بەردەوام بوو ، دژی مافە گشتیەکانی پیکهاتەکانی تورکیا بە توندی دەوەستایەوە ، بێ حسابکردن بۆ بنەما سەرەکیەکانی رۆژئاوا و بە پیچەوانەی وڵاتانی ناتۆ بوو. لەگەڵ ئەوەشدا شوناسی تورکیای لە عەلمانیەتەوە گۆرٍی بۆ ئیسلامگەرا، ئەو بۆشاییەی نێوان وڵاتانی ناتۆ دروستکرد، لە رووی بنەما سەرەکیەکانەوە، دەلاقەیەکی گەورەی خستە نێوان ئەندامانی ناتۆوە. بۆیە تورکیای ئەردۆگانی کەوتە دەرەوەی بازنەی هەموو پێوەرەکانی رۆژئاوا و بە تایبەتی ئۆرپا. لە بەرامبەریشدا، ئەوەی راستی بێت ئەردۆگان لای خۆیەوە رۆژئاوای بە هاوبەشی خۆی نەزانی و وەکو سەرچاوەیەکی رۆتاندنەوە و سودبینین بەکاریهێنا و دەیزانی بۆ مەبەستی ترچی کاتێک روو لە ناتۆ دەکات، ئەگینا لەیەکەم رۆژی وەرگرتنی دەسەڵاتی تورکیاوە خۆی بە بەشێک لە رۆژائاوا نەزانی و رۆژئاواش دەزیزانی ئەردۆگان چۆن و لەبەرچی تا ماوەیەکی درێژ ئەو مانۆرە دەکات و چیی لە بن سەردایە و ئامانج و ستراتیجەکەی چیە، واتە رۆژئاواش دەیزانی کە ئەردۆگان تەنها وەکو سەرچاوەی قازانج و بەرژەوەندی و روتاندنەوە رووی لەوان وەرنەگێرٍاوە . بۆیە رۆژئاواییەکان وەک کەسێکی نابوت و گەمژە ئەردوگانیان دەبینی، بەڵام ئەوان زانیان لەم کاتەدا مانەوەی ئەردۆگان لەو هاوپەیمانتییە گرنگە بۆ ئەوان و پێویستیان بەم پیاوەیە و نایانەوێت باری نێوخۆیی ناتۆ بشلەقێت و مەترسی بکەوێتە سەر بەرژەوەندیەکانیان، سەرەرٍای ئەوەی ناکۆکی زۆر لە نێوان رۆژئاواو و ئەردۆگان و ئۆرپا و ئەردوگان و ئەمریکا و ئەردۆگان هاتە ئاراوە. لە لایەکی ترەوە، بە تایبەتی لەم کاتەدا و لە پێناو شەرٍی ئۆکرانیا و بۆ دوورخستنەوەی لە روسیا لەم ناوچەیە زۆر پێویستیان پێ بوو و بە توندی دەستیان پێوە گرت.
لەم ماوە درێژەدا و لەبەرامبەر سەرەرٍۆیی یەکانی ئەردۆگان ئەمریکاش هەروا دەستەوەستان نەوەستاوە، چاوەرٍێ بکات بۆ ئەوەی رۆژێک کتوپرٍ گوێی لەو ئەگەرە بێت کە تورکیا بۆتە بەشێک لە هاوپەیمانی چین و روسیا و کۆریای باکوور و ئەویش توشی شۆک بێت، کاری بۆ ئەوەش کردووە، وەکو ئەلتەرناتیڤێک بۆ بنکە سەربازیەکانی لە تورکیا نۆ بنکەی سەربازیی لە یۆنان کردۆتەوە، بۆندی فرۆکەی ئێف 35 ی لەگەڵدا هەڵوەشاندەوە و بۆندی فرۆکەی ئێف 16ی تەواو نەکرد، ئەم کارانەی ئەمریکا نەک ئەوە دەردەخات کە هەر دژ بە روسیا و هاوپەیمانێتیەکەیە لەگەڵ چین و نزیگبونەوە و مانۆری تورکیایە لەم نێوەندەدا، بەڵکو ئەم کارە ئەوە دەگەیەنێت کە ئەمریکا بە تورکیا دەڵێت تۆ سنورێکت هەیەو ناتوانیت تێیپەرٍێنیت.
ئێستا ئەردۆگان لە بەرامبەر رۆژئاوا ئەم چەکانەی هەیە: بەکارهێنانی تیرۆر و هەوڵی بەئیسلامی سیاسی کردنی ناوچەکە و کۆمەڵگەی ئۆرپی ، پاڵنان بە کۆچبەران بۆ هێرشبردن و کۆچی بەکۆمەڵ بۆ ئۆرپا لەگەڵ بەکارهێنانی شەری ئۆکرانیا و دورگەی قرٍم لە بەرژەوەندیی خۆی و بەکارهێنانی رەوەندی تورکی بۆ فشار خستنە سەریان، بۆ سەرخستنی ئەوانەی دەیەوێن لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتانی ئەورۆپی بۆ ئەجێنداکەی خۆی گونجاون. بۆیە ئۆروپا و بەتایبەتی هۆڵەندا و ئەلَِمانیا رێگریان لێ کرد لە کاتی هەڵبژاردنەکانی تورکیا قسە بۆ رەوەندی تورکی لەو وڵاتانە بکات. بەتایبەتی ئەوان دەزانن ئامانجی سەرەکی ئەردوگان لەناوبردنی سیستمی دیموکراسی و زیانگەیاندنە بە ئۆرپا، هەروەها بۆ ئاسانکاریی بەدەستهێنانی ئامانجە تایبەتەکانی خۆیە لە تورکیا و نەهێشتنی ئەو فشارانەی ئۆرپایە کە بە هۆکاری نەبونی دیموکراسی و ستەم و تۆقاتدنی پێکهاتەکانی تورکیا و بەتایبەتی لە هەوڵی سرٍینەوەی کەلتور و شوناس و مێژوو و جوگرافیای کورد دایە و ئایینیش بۆ مەبەستی سیاسی خۆی لە تورکیا بەکاردێنێت، بە ئامانجی دووبارە گەیشتن بە قۆناغی عوسمانی.
ئەوەی لەم کاتەدا بۆ ئەردۆگان ماوەتەوە، یاریکردنە لەسەر چەند پەتێک لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا و ئەورۆپا و ئەمریکادا. بۆیە ئەمریکا لە هەموو لایەکەوە باش لە یاریەکانی تورکیا تێگەیشتووە، بەڵام ئەمریکا باشیش دەزانیِت چۆن و بۆچی پێویستیان بە ئەردۆگانە: لەبەرچاوگرتنی ئەگەرٍی گەرٍانەوەی شەری سارد و پێگە ستراتیجیەکەی تورکیای لەبەرچاوە . رۆژئاوا نایەوێت لەم کاتەدا یەکگرتوویی نێو هاوپەیمانی ناتۆ لەق بکات ، لەگەلچ ئەوەشدا باش دەزانێت کە تورکیای پێویستە بۆ نەهێشتنی ئابڵوقەی روسیا لە سەر بەندەرەکانی ئۆکرانیا و گەیاندنی یارمەتی چەک و تەقەمەنی بۆ ئەو وەڵاتە و هەناردەکردنی دانەوێلە لەو بەندەرانەوە بۆ وڵاتانی جیهان، لەگەڵ ئەوەشدا جارێک و تا ئێستاش لە نێو ناتۆ، پێویستیان بە سوپاکەی ئەردۆگان هەیە، بۆ هەندێک کاری پێویستی ناوچەکە.
بەڵام فشارەکانیان لە کەمکردنەوەی وەبەرهێنان لەو وڵاتە و دابەزاندنی بەهای لیرەی تورکی، بەشێکە لە چاو سورکردنەوە بەرامبەر ئورکیا و کاردانەوەیەکی ئاشکرایە دژ بە رەفتارەکانی ئۆردوگان.
ئەوەی راستی بێت، رۆژئاوا و ئۆروپا لەم کاتەدا پێویستیان بە ئەتاتۆرکێکی دیکەیە نەک ئەردۆگانێکی دیکە لە تورکیادا، بۆیە لەوبارەوە ئەگەری ئەوە هەیە کە کلیچدار ئۆغلۆ چانسی دەرچونی لە هەڵبژاردنی داهاتوو لە ئەردۆگان زیاتر بێت. بەڵام بۆ کورد قۆناغێکی هاوشێوەی زەمانی شەرٍی سارد دروست دەبێت، ئەگەر کورد و بەتایبەتی لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان جموجوڵێکی باش نەکات و بنەما سەرەکیەکانی رۆژئاوا و ئۆرپا و بەتایبەتی ئەمریکا لەبەرچاو نەگرێت و یاری دەرەکی لە قازانجی خۆی نەکات و لە شەرٍی ساردی نوێ پێگە نوێیە جیاوازەکەی لەوەی پێشتر زیاتر بەهێز نەکاتەوە یان وەکو خۆی نەیهێڵێتەوە.
بۆیە لە حاڵەتی یەکلایی بونەوەی رۆژئاوا لە بوونی ئەڵتەرناتیڤێکی گونجاو بۆ ئەردوگان، بۆی هەیە و ئەگەرێکی زۆر بە هێزە رۆژئاوا و ئەمریکا لەم کاتەدا بە تەواوی پشت لە ئەردوگان بکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت