عوسمان عومەر: چیرۆکە سەیرو سەمەرەکانى جەعفەرى شەفیعزادە – بەشى پێنجەم و کۆتاىى.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پارە دانان بۆ خومەینى :
دواى گەیشتنەوەى بۆ تاران زۆر کەس دەهاتن، هەبووە یەک ملیۆن دۆلاى داناوە, مەلا شەهابى ئیشراقى هەوالى بە ئیمام داوە کە لەم یەکدو ڕۆژەدا بازرگانانى تاران 386 ملیۆن تومەنیان پێشکەش کردووە. کەچى بەوتەى دوعایی خومەینى پارەى 18 مانگ کرێى خانوەکەى نەجەف قەرزار بووە.

دامەزراندنى دادگاى شەرعى
هەرچەندە ڕۆژ و مانگەکەى دیارى نەکردووە، چونکە جەعفەرى شەفیعزادە ئاستى خوێندەوارى کەم بووە و زۆرجار خۆى دانى بەو ڕاستیەدا ناوە. دادگاى شەرعى کاتێ دامەزرا کە مەهدى بازرگان سەرۆکى حوکمەتى کاتى لە دیدارە ڕۆژنامەوانیەکانى خومەینى توڕە کردووە. جگە لەوەش دکتۆر ئیبراهیم یەزدى لەگەڵ دکتۆر حاج جەوادى ئەسەدوڵا شەبستەرى بەسەرو گوێلاکی بریندار خۆیان دەکەن بەلاى خومەینى دا، چونکە دووکەس لە ژەنەڕالەکانى (نادر جەهانبانى و مەنوچەهرخسرۆداد)بەدەست و قاچ بەستراوى لەکاتى لێکۆلینەوە لەسەر ئەو کورسیەى پێوەى بەسترابوونەوە دەشکێنن و هێرش دەکەنە سەر دکتۆر یەزدى و بەسەختى بریندارى دەکەن، بۆیە خومەینى بەدەنگى بەرز هاوارى کردووە، ئەو صادقە شێتە لەکوێیە؟ مەبەست سادق خەلخالیە. لەو رۆژەوە دادگاى شەرعى دامەزراوە, یەکەمین تۆمەتبارەکان کە گولەباران کران ژەنەرڵ نەصیرى و ژەنەڕاڵ خوسرەوداد و ژەنەڕاڵ ڕەحیمى و ژەنەڕاڵ ناجى بوون, هەرچەندە ژەنەڕاڵ ناجى سەرەتا حوکمى هەتا هەتایی بۆ بڕابۆوە، بەڵام دواى ئەوەى خەلخالى کەوتە ژێر تانەو تەشەرى خومەینى، بۆیە بڕیارەکەى گۆڕى بەگولەباران. بەم جۆرە هەر چواریان لەسەربانى قوتابخانەى ژمارە دووى عەلەوى گولەباران کران, شەفیعزادە دەلێت: بەڕاستى گالتەیان بەمەرگ دەهات. ئەمریکیەکان بەبیانوى پارستنى سوپاى هەڵوەشاوەکەى شا، پێداگیرییان دەکرد هەرچى زوترە فەرماندەکانى سوپا لە سێدارە بدرێن، بۆیە لیستێکیان بەناوى 643 کەس کە ناوى فەرماندەکانى سوپاى شانهشاهى تێدا بوو، دەبوایە هەمویان دواى دادگاىی کردن، لە سێدارە بدرێن.
لەعیراقیش دواى 2004 سوپاى عیراقیان بەهەمان شێوە هەلوەشاندەوەو هەندێکیان گرتن و هەندێکیان لەسێدارەدا و هەندێکیان لەبەندیخانە توندکرد و هەندێکیش چونە ناو ڕێکخراوى قاعیدەو جیهاد لە بلاد الرافدین و ئەبو مەسەعب الزرقاوى تاکوژرانى و سوننەکان زۆربەیان دژى ئەمریکیەکان وەستانەوە و حوکمڕانى عیراقیان بە بیانوى زۆرینەوە بە شیعە سپارد. ئەوانیش درێخیان لەکوشتنى سوننەکان و کریستیانەکان نەکردووەو ئیشتاش حوکمى عیراق بەدەست چەند ملیشیایەکى شیعە مەزەبەوەیە. دواتر هەندێ لە ئەفسەرانى سوپاى هەلوەشاوەى بەعس. خۆیان خزاندۆتە ناو رێکخراوى توندڕەوى داعش.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت