فەرەیدون کونجرینی: بۆ کوڕە ئازاکەی کۆلێژی وێژەیی زانکۆی سەڵاحەدین لە ھەولێر.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ھاوەڵ و ھاوبیرمان سەردەشت عوسمان“ ڕۆژی ڕفاندن و تیرۆرکردنت یاددەکەیینەوەو بۆ ئەبەد لەگەڵماندا دەمێنیت” لە پاش کۆچی تۆ دەیانکەس ھاتن و کەسایەتی تۆیان بەکارھێنا بۆخۆجێگاکردنەوەو بەرژەوەندییەکانیان شەقامیان ھەژاند» پاش خۆدەرخستن و ناساندن و گەورەبونیان ھەموو ئەوشتانەی بەویژدانیانەوە ھەڵواسرابوو فرۆشتیانەوە بە حزبێک یان بەرپرسێک” لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی بۆ کابینەی نــۆ، کۆنەبەعسیەک کەیسەکەتی بەکارھێنا لە خۆکاندیدکردنیدا، ھەندێک لەوانەی لە ڕۆژی بەخاک سپاردنتا دەیانگوت: ئێمە ھەمومان سەردەشت عوسمانین.! قۆناغەکانی حزبی دامەزراوەیی بەگەندەڵی تێپەراندو ئێستا خانەنشینن. ساڵی پار داوام لەیەکێکیان کرد 5.5 یادی ڕفاندن و تیرۆرکردنی تۆیە!؟ لە وەڵامدا گوتی: بابەتێکی گرنگترنییە باسیکەی، لەوڕۆژەوە ڕۆشنایی ھاوڕێیەتیم لێ خامۆشکردوە.
لەپاش کۆچی تۆ زۆرمان نوسی و خوێندنەوەشمان بۆ ھەر بیروڕایەک ھەبوە، بەردەوام ڕۆشنبیرانی سەربەخۆو» ئازادیخوازان لە پێشبڕکێدابوون و بیروڕایان فراوانتر تاوداوەو گوتارەکان لە گۆڕانکاریدان، بەڵام ھۆزەکانی باشورو دەسەڵاتداران لەشوێنی خۆیاندان و نەگۆڕاون، ئەوان ھێشتا لەجەنگی ناوخۆدان و شەڕی گەندەڵی و پێگەیانە. لە گەڵ مەرگی تۆو ڕۆژانی دوایی زیاتر لە 13 ساڵە لەنێو قوتابخانەیەکداین، وانە بە سەرکردەکان دەڵێینەوە، لە سایت و رۆژنامەو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان. چەقبەستویی دیموکراسی و ئازادی بەجۆرێکە گوتارەکانی ئەوکاتی بوونت، بۆ دۆخی ئێستا گونجاوەو لەگەڵ رەوشی ئێستای سیاسیان دەگونجێ.
ئەوانەی خۆیان نــەفرۆشت و قەڵەمیان بۆ ھێشتنەوەو نوسینی، وشەی ئازادی رادەربڕین بەکارخست، خوێنەرو نوسەرو چەند ھاوڕێیەکی کەمی ئەوکاتن و ھێشتا بەردەوامن. بەجۆرێکی ھۆشیار پەروەردەبوون و ئەزمونی چارەسەرو خۆدەربازکردنیان ھەیە، بەڵام متمانەیان بەیەکتریی نیەو بەگومانن” لە پاش کۆچی دوایی تۆ دەیان کەسی کامڵنەبوی ئازاو بەھەڵوێستی ڕوناکبیر ھاتونەتە کایەی ڕۆژنامەگەری و نوسەری باشن» بەھۆی خراپی باری ژیانیان لە ئاستێکی باشدانین و نەگەیشتون بەھیواکانیان” یەکیان پاکەت و ئەویتریان ساردەمەنی دەفرۆشێ، دوانیان عەرەبانچیە” ھەندێکیشیان بەھۆی کەمتەرخەمی حکومەت وڵاتیان بۆ ژمارەیەک لەگەندەڵ و دزو چەوسێنەرو ژمارەیەکی گەورە لە چەوساوە جێـــھێشتوە” ھەندێکیان گیرۆدەی بارودۆخێکن، بەھۆی بەردەوامی لە بیروڕاو ئازادی سەربەخۆ، ھەڵدەکوتنە سەر ماڵیان و دەسگیر دەکرێن و لەزینداندا بەشکۆمەندی ماونەتەوە.
ڕۆشنبیری سیاسی چەواشەکار زۆربوون» بەرپرسە بکوژەکان، دەیان قەڵەم فرۆشی ھاوشێوە سەردەمی بەعسیان ھەیەو پیاھەڵدانیان بۆدەکەن و ھەمیشە لە ئاشوب نانەوەو گێرشێوێنیدان، بەرپرس و حزب لە چاوەڕوانی ھاتنی غولامێکدان بیکڕن و بیکەنە کۆیلەو پاسەوانی خۆیان و سەرمایەو موڵکیانی پێ ببستنەوە، ئەوان خەڵکانێکیان کڕیوە بەھەمان ئەو مافەی لێی سەندراوەو بەرپرس داگیریکردوە پێیان دەفرۆشنەوە، ئیدی لەھونەری ستران” موسیک” شانۆ” سینەماو ئەکادیمی” مامۆستا” نوسەر” ڕۆشنبیر و دەیان جۆریتر و دەبنە بەربەستی چون بەرەو شارستانی نوێ.

خوێنەری بەڕێز
سەردەشت عسمان سەرەتاو دوایین نیە” ئەوان ویستیان بە تیرۆرکردنی بەکر عەلی و عەبدول ستارو سۆران و سەردەشت و کاوە گەرمیانی و ویداد دھۆکی زیندانیانی بادینان و… ھتد، ئازادی بمرێنن و قڕوقەپ بە خەڵکی مەدەنی بکەن و ڕاستیەکان نەگوترێ و شەقام کپکرێ” ھەموو ئەوانە ڕەت دەکەینەوەو قەلە ڕەشەکانی باشور شەرمەزار دەکەیین بەجۆرێک، باڵەکانیان دەبڕن و پێیەکانیان دەشکێنین.
ئازادیخوانی پەروەردەیی دەوێ، بۆ پەروەردە پێویستە وانەی یەکەم خوێندنەوەی ژیانی تیرۆرکردنی ئەوانەبێ لە ڕابووردودا خۆیان بەخشی لە پێناو بیروڕای ئازادو ئازادی تاک، دەکرێ ئازادیخواز سڵ نەکاتەوە لە ڕفاندن و ھەڕەشەی دەسەلاتداران” بوێرانە ڕووبەڕووی ھەر بەرپرسێک ببنەوە، وێنەی گەندەڵکاران بەرز بکەنەوەو لەسەر وێنەکان ئاماژە بە تاوانەکانیان بکەن، گەندەڵی و جۆری پیشەکانیان ئاشکراکەن، کاتێک بەئێوە دەگوترێ ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی دەبێت قۆڵی مەردایەتی ھەڵکەن و وشەی گورس وەشاندن ڕوبەڕوی ھەر بەرپرسێک بکەنەوە تا چاک دەبن یان ڕیشەکێشدەبن لە کۆمەڵگەی کوردیدا.
سەردەشت عوسمان (25ی کانوونی یەکەمی 1987 – 4ی ئایاری 2010 ڕۆژنامەوان و قوتابی بەشی زمانی ئینگلیزیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین بوو. لە کاتژمێر 8ی بەیانیی 4ی ئایاری 2010 لەبەردەم زانکۆی سەڵاحەدین لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو ڕفێندرا. دوای دوو ڕۆژ لە دیارنەمانی، لە 6ی ئایاری 2010، تەرمەکەی بە قۆڵبەستراوی لە دەوروبەری مووسڵ دۆزرایەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت