عیماد عەلی: تەنها نوسین دەستکەوتی رۆشنبیریی قووڵ نیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بۆ زیاترکردنی مەعریفەت و تێکەڵنەکردنی رۆشنبیری و فەلسەفە و زانست، پابەندبوون بە پسپۆرٍێتی رۆڵی خۆی دەگێرٍێت. جا ئەمە خۆرٍسکانە بێت، یان بە پێی پۆلێنکردنی تایبەتی رۆشنبیری و زەمینە سازی بۆ فەراهەمکردنی ئامرازەکانی رۆشنبیریی، یان وردبوونەوە و تێرٍامان لە جەوهەر و پێوبیتبە سەرەکیەکانی ژیان و رەخساندنی رێگەی پێشکەوتنی باوەرٍی مرۆڤایەتی لە پێش هەموو بیرێکی دیکەدا.
جا بۆ زیاتر سودبینین لە دەرئەنجامەکانی کاری تایبەتی بوارە هەمەجۆرەکانی رۆشنبیری، پێویست ناکات تەنها بیر لە نوسین و تۆمارکردنی بەرهەمی رۆشنبیری بکرێتنەوە. لە مێژوودا ئەوە سەلمێننراوە کە زۆر شت رۆڵی کاریگەریان لە رەوتی بەرەوپێشچونی ژیانی خەڵک بە گشتی هەبووە، بێ ئەوەی تەنها لە نوسین یان تۆمارکردنی بەرهەمی رۆشنبیری قەتیس بکرێت، بۆ نمونە سۆکرات وەکو فەیلەسوفێکی پر برٍشت و زۆرێک لە مامۆستایانی بلیمەتی زانکۆکانی ئۆرپاو ئەمریکا و تەنانەت کورد و عەربیش لەسەر ئەو رێچکەیە دەڕۆن. لە قۆناغی زانکۆمدا دکتۆرێکی میسری پر بەرهەم و بیری قووڵی بە توانامان بە ناوی دکتۆر شوکری هەبوو، بەخۆی هیچ کتێبێکی نەبوو، کە پرسیارمان لێکرد، وتی: بە گفتوگۆی من و ئێوە زیاتر سودتان پێ دەبەخشم، لەوەی تەنها چەند برگەیەکی نوسینی کتێبێکی من بخوێننەوە، تاوەکو من کتێبێکتان بۆ دەنوسم، زانیاریی نوێ زیاتر دێتە ئاراوە، کە کاریگەری کتێبەکەی من ناهێڵێت و زۆرینەی کتیێبەکەی من رەتدەکەنەوە، بۆیە گفتوگۆی ئەمرٍۆمان لەسەر زانیاری ئەمرٍۆیە نەک دوێنێ. سەردەمەکە سەردەمی خێرایە و بۆ کتێبێک ناوەستێت.
ئینجا دکتۆر برایمی خۆمانی پسپۆرٍی کوردی بەرەحمەت بێت، هیچ بەرهەمێکی زمانەوانیی یان زانستیی بە نوسراو نەبوو، کەچی ناوێکی گەورە و بەتوانا و پر لە بەرهەمی زانستی بوو،. کە پرسیارمان لێکرد بۆچی ئەو هەموو زانست و ومەعریفەتەت لە دوتوێی کتێبکێکدا ناخەیتە بەردەستی ئێمەو نەوەکان؟ وتی: نەوەکانی داهاتوو لەمەی من باشتر و راستتر و جوانتریان دەکەوێتە بەردەست و بەم لاپەرٍانەی من هیچیان لێ ناگۆرێت، ئەگەر خۆیان لەگەڵ رەوتی پێشکەوتن و زانست و مەعریفەتەدا رانەیەن و هاوتەریب لەگەڵیدا نەرٍۆن و بە کردەوە دەستو بیری خۆیان لەکەڵ پێشکەوتنە زانستیەکان نەگونجێنن، بۆیە ئێمە وەکو نەخوێندەوارێکمان لێدێت.
بۆیە، هەرچەند هیچ کەسێک ناتوانێت بەیەکجاری رۆڵی کتێب و تۆمارکردنی زانست و مەعریفەت بخاتە لاوە، بەڵام زۆر شتی دیکەی وەکو سیمینار و گفتوگۆ و کۆر و کۆبونەوەی تایبەت و تاقیکردنەوە و گەشت و سەردانی شوێنە تایبەتیەکان و هەوڵی سودوەرگرتن لە ئەویتری پرٍمەعریفەت و بەتوانا، ئەگەر لە چەند لاپەرەیەک زیاتر نەبێت کەمتر نیە.
بۆیە، ئەوەی لێرەدا زۆر پێویستە بیڵێین: کە لەم کاتەدا خوێندنەوە، تەنانەت لە جیهانیشدا زۆر کەم بۆتەوە، لەکوردستانش هیچ هاندانێک لە لایەن حکومەت و هیچ دەزگا و لایەن و ناوەندێک نابینرێت و تا دێت لە هەموو جیهان و بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەرٍاتست و بە تایبەتیتر لە کوردستاندا خوێندنەوە خۆی لەکەمی دەدات. بۆ جێگرتنەوە و ئەڵتەرناتیڤی واقیعی، ئەگەر وەزارەتی رۆشنبیری و حکومەتی دڵسۆزمان هەبێت، دەتوانن ئەو هەموو کاتەی گەنجان بە فیرٍۆ دەرٍوات بە پلان و ئەڵتەرناتیڤی رۆشنبیری گونجاوی بەردەست کار لە قەرەبوکردنەوەی نەخوێندنەوە بکرێتەوە و هەر هیچ نەبێت نەوەکانی داهاتوومان لە جەهل و نەزانی و نەخوێندەواری بپارێزین. شەهادە و زانکۆ تەواو کردن هیچ پەیوەندیەکی بە رۆشنبیریەوە نیە، ئەگەر کەسەکە خۆی لەو بارەوە هەوڵ نەدات.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت