هەڵۆ بەرزنجەیی. زیرەکی دەستکرد و کاریگەرێتی لەسەر ئایندەی مرۆڤایەتی – بەشی دووەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەرنج: ئەم بەشە پێکهاتووە لە چاوپێکەوتنی چوار کەسایەتی شارەزا و پسپۆڕ و ئەقڵی ئەم بواری زیرەکی دەستکردە، تژییە لە زانیاری ورد لەسەر سەرجەم ڕەهەندەکانی ئەم شۆڕشە خێرا و زەبەلاحەی زیرەکی دەستکرد بەرپای کردووە.

چاوپێکەوتن لەگەڵ ستیوارت راسل
لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری ئەستێرە، شتێرن رۆژی 16. 3. 2023 لەگەڵ Stuart Russell پرۆڤیسۆری زانستی کۆمپیوتەری زانکۆی Berkeley تەمەن 61 ساڵدا کە ھاوکات ڕاوێژکاری گەلێ حکومەتیش دەکات!
پرۆفیسۆر Stuart russell دەڵێ: گۆڕانی جیھان ڕوو دەدات، مرۆڤ دەبێت سنوور بۆ زیرەکی دەستکرد دانێ، دەنا رۆژێ لە ڕۆژان زیرەکی دەستکرد کۆنتڕۆڵمان دەکات.
پ: پرۆفیسۆر راسل ئەزموونی ئێوە چی دەڵێ لەگەڵ چات گیپیتی قسەکردن دا Chatbotsی Open-AI ی Google یان Meta؟
و: جۆراوجۆرە خەڵک لەبەکارھێنانی چات گیپیتی ChatGPT دا رووبەری ئەمە دەبێتەوە: چ شتێ گەورەترە فیلێک یان پشیلەیەک؟ رۆبۆرتەکە، وەڵام دەداتەوە: فیلێک گەورەترە لەپشیلەیەک. ئینجا مرۆ پرسیارێکی تری لێ دەکات: کام لەو دوانە گەورەتر نین؟ وەڵامی ڕۆبۆرت ئەوەیە: نە فیل و نە پشیلە ھیچیان لەوی تر گەورەترە .

پ: لە ئێستا مرۆ زۆر شت دەخوێنێتەوە دەربارەی ئەو جۆرە ھەڵەکردنانە و زانیاری ھەڵە. بەڵام رۆبۆت گفتوگۆی دوورودێژی پڕ لەزانیاریش بەڕێوە دەبات؟.
و: بەڵام دیسان مرۆ شتی واش دەبینێ: گەورەترین ژمارەی تاک/ ناڕێک چییە؟ وەڵام دەداتەوە99 999 999 999. بەجۆرێک لە جۆرەکان پێکەنیناوییە.Chat GPT نازانێ، ناوبراو دەتوانێ لە دوو ڕستەدا دژ و پێچەوانەی خۆی بوەستێتەوە.

پ: لای OpenAI دەڵێن: ئەوە پرۆسێسێکە و ئێمە بەردەوام خەریکی چاککردنی ڕۆبۆرتەکەین.
و: مرۆ ناتوانێ ھەموو شتێک چاکتر بکات.. کێشەی بنچینەیی بریتییە لە دەست پێک. چات گیپیتی، دەتوانێ چەندین ئەرک باش ڕاپەڕێنێ. بۆنموونە لێی بپرسە: مرۆ چۆن بەری ھێلکەی مانگا دەچنێتەوە؟ وەڵام دەداتەوە: ھێلکەی مانگا گەورەترن لە ھی ھێلکەی مریشک ، رەنگێکی شێوەڕەشیان ھەیە و مرۆ دەبێ زۆر بتان کوڵێنێ.

پ: ئامۆژگاری دوورکەوتنەوە لەبەکارھێنانی چات گی پی تی دەکەن؟.
و: زۆر کەس ئەم پرسیارەم لێ دەکەن و بە سیاسیییەکانیشەوە ، من پێیان دەڵێم: تۆ ڕێگە دەدەیت کاروبارەکانت لە لایەن کەسێکی 6 ساڵییەوە جێبەجێ بکرێت، ئەگەر بێت تەنانەت ئەو 6 ساڵییە ھەموو ڕێنمایی و زانیارییەکانی بەکارھێنانی مەکینەی جلشۆرییەکەتی ئەزبەریش بێت!.

پ: لەگەڵ ئەوەشدا ChatGPT لە جیھانی کارکردن دا بەکاردێ و وەک زیرەکی دەستکردی ژیانمان زۆر بە گوڕ بگۆڕێ.
و: ئەوە وەک ماڵی کردنی Domestication سەگ و پشیلە . ئێمە بە ھێواشی بۆمان دەرکەوتووە سەگ چی دەتوانێ و چۆن لەگەڵ ژیانماندا دەگونجێ. پارێزەری مەڕەکان دەکات، پارێزگاری لە ماڵێک دەکات، شەیپوور لێدەدا – ھەموو ئەمانە دەتوانێ. ھەروەھا لای ڕۆبۆرتی گفتوگۆ یان قسەکردن چات بۆتس/ Chatbots ئەمە دەبینینەوە.

پ: زیرەکی دەستکرد زیاتر لە سەگێک دەتوانێ، لەمێژە بۆتە بەشێکی ژیانمان.
و: بەراستی بەشێوەیەکی فراوان بڵاوبۆتەوە و زیرەکی دەستکرد بڕیار دەدات لەسەر ھەر کردەوەیەکی دارایی. جا ئایا ئەو کردەوە داراییە ساختەیە. تەواوی راگەیاندنەکانی ئینتەرنێت لە ڕێگەی ئالگوریزمی زیەەکی دەستکردەوە دیاری دەکرێ. ئەو خۆی ئاڕاستەی ئەو شتە دەکات کە تۆ لە 48کاتژمێری ڕابردوودا بەدوایدا گەڕاوی.

پ: نابێت لە بیرمان چێت، ژیری دەستکردی بۆ چاودێریکردنی مرۆڤیش بەکاردێت، بەدیاری کراوی ناسینەوەی ڕوخسار.
و: ڕۆژانە زیرەکی دەستکرد لە زۆر کایەدا تاقی دەکرێتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی ئینتەرناسیونال نا بۆ ناسینەوەی ڕوخسار. خەڵک زۆر بەتوندی دژی بابەتی چاودێریکردن لەلایەن پۆلیسەوە. لە ئەوروپا خەڵک لەسەر ناسینەوەی ڕوخسار بە توندی سنووردارکردن Restrictions ھەیە. ئەوەش بەو شێوەیە شتێکی باشە.
من نامەوێ لەسەر کۆمپیوتەرەکەم/ Laptop دانیشم و کۆمپیوتەرەکەم ھەواڵ لەسەر من بدات. بۆ نموونە ئەگەر بێت و من بە توڕەییەوە سەیری بکەم، ئەو کاریگەرێتی لەسەر چوارچێوە و قەبارەی قەرزکردنەکەم دروست بکات.. کەس نایەوێ وا بژی لەژێر چاودێری بەردەوام و ھەڵسەنگاندنی بێ بڕانەوەدا..

پ: ئێمە ھێشتا ھەر قسە لەسەر شۆڕشێکی زیرەکی دەستکرد دەکەین. دەربارەی ئایندەیەک ، کە ھەر کاتێ بێت ژیری باڵا Super -Intelligenz دەتوانێ سەرکەوێ بەسەر مرۆڤدا.
و: ئێمە ھێشتا دوورین لە General Purpose Artificial Intelligence یاخود Artificial General Intelligence – واتە زیرەکێکی دەستکرد، کە بتوانێ ھەموو شتێک بکات، ئەوەی مرۆڤ دەتوانێ بیکات، ھێشتا لەوەش زیاتر .. بەڵام ھەموو نموونەکان لەسەر ئەوە بەرکوڵێکمان پێ دەدەن ، ئەوە چۆن چۆنی دەبێت، ئەگەر بێت و مرۆ بەپێی توانا ھێندە زۆر زیرەکی دەستکرد Anzapft . بە نموونە شارێک نەخۆشخانەیەکی نوێی پێویستە، General Purpose AI بێت نەخۆشخانەیەکی نوێی بۆ دروست بکات.

پ: ئایا ئێمە دەبینە خاوەنی ژمارەیەکی بێشومار لەرۆبۆرت بۆئەوەی جێی کرێکاران بگرنەوە؟.
و: دروستە، General Purpose AI بەتەنیا دەتوانێ ھەموو ئەو شتانە بکات کە ئێمە ئێستا دەتوانین بیکەین، بە ھەرزانتر و خێراتر و باشتر.
ئێستا نەخۆشخانەیەک نرخی ملیاردێکە، بۆئەوە پێویستت بە تەلارساز ، وەستا و ھەزاران مرۆڤ ھەیە کارەکە بکەن. لەگەڵ کەرەسەکاندا، ئەگەر تۆ ئەو ھەموو ھێزی کارە کەم کەیتەوە و جێگرەوی بۆ دانێی ھەرزان تر دێت بەدەستەوە.

پ: بەڵام ھەر پێویستت بە «پۆڵا» دەبێت.
و: تەواوی شتەکان کانزاکان / کەرەسەکان تا دەگاتە گوێزانەوە لەلایەن رۆبۆرتەوە ئەنجام دەدرێ.

پ: بەردەوام پێشەنگانی زیرەکی دەستکرد دەڵێن، دەرئەنجامی بە ئۆتۆماتیزەبوون لە ڕێی زیرەکی دەستکردەوە ، دەشێ 80%کارەکان نەمێنن. بەڵام ئەوە ھیچ نییە، خۆشگوزەرانییەکی وا فەراھەم دەکرێ، کەوا ھەموومان بەبێ ئیشکردن بتوانین باش بژین.
و: مرۆ ئێستا ھەستی پێدەکات بە ئۆتۆماتیزەبوون لە وەرگێڕان دا ، چەند کاریگەرە. زیرەکی دەستکرد دەتوانێ ھەمووی باش وەرگێڕێ، ڕەنگە جگە لە شیعر. AI دەتوانێ وەرگێڕان زۆر بەرھەمدارتر بکات. بەڵام ئایا ئەمە مانای وایە تۆ پێویستت بە 10 ھێندەی وەرگێڕانی ڕۆمانەکان ھەیە؟ ڕەنگە نا.

پ: ھەر دەبێت زیرەکی دەستکرد ژیانمان باشتر بکات؟
و: با بەنموونە دەستپێشکەریی کارێک بکەین، Graffiti نووسینی سەر دیواری شارێک بسڕینەوە. ئەگەر من تیمێکی رۆبۆرتی زیرەکی دەستکرد بە نرخی یەک لە دەی نرخی ئیمڕۆ، نووسینەکان کەمتر دەبنەوە . دوای ئەوەش تیمێک لە رۆبۆرت بێ سەرپەرشتی مرۆڤ تەواوی شارەکە ھەموو ساتێ لە نووسین بە پاکی ڕادەگرن. لەوەش زیاتر کرێکاری تر دانامەزرێ، جگە لەوانەی کار بە رۆبۆرتەکان دەکەن و ئەمەش لە ھەر دەڤەرێکدا دەکرێ. نرخی تێچوو ھێندە کەم دەبێتەوە و کارەکە ھێندە کارامە efficient دەبێت، ئەوەی کە جیھان دەیخوازێ. بە ژمارەیەکی کەم کرێکار جێبەجێ دەکرێ. وەرگێڕان، تیشکگرتن/ اشعە، سڕینەوەی گرافیتی ھەموو ئۆتۆماتیزە دەبن.

پ: ئەمە واتە ئایندە؟
و: خۆ لێلادانی نییە.

پ: کەواتە ئەو دەم پێویستمان بە پرۆفیسۆر Russell نییە؟
و: ڕەنگە نەبێت.

پ: ھەروەھا ھیچ رۆژنامەنووسێکیش کە پرسیار لە ئێوە بکات؟
و: ڕەنگە پێویست بەویش نەبێت. پرسیاری گەورە ئەوەیە دوای ئەوە مرۆڤ چی دەکات. ئێمە دەتوانین ڕێگای جیاواز بگرینەبەر و مرۆ دەتوانێ بڕیار بدات: بۆ ئەم یان ئەو جۆرە پیشانە بەکارھێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ کارکردن نافەرمی بێت. تۆ دەتوانی گرەو لەسەر ھەر دۆلارێک، بکەیت سیاسییەکان ھەر ھەموو شتێک دەکەن ، بۆ خولقاندنی ئەم یاسا و ڕێسایە بۆ خۆیان: تەنیا مرۆڤ بۆی ھەیە بێتە پەرلەمانتار.

پ: خەونی زۆر کەس ئەوەیە، چی تر کاری پاککردنەوە نەکات، گسک نەدات، پێویست نەبێ تەوالێت پاک بکاتەوە. بەڵام ئایا زەحمەت نییە، زیرەکێکی دەستکرد دروست بکرێ، بەھەر فۆڕمێک بێت کاروبار و ئیشی ماڵەوە نەھێڵێ؟
و: ماوێتی و کاتی دەوێت، General Purpose AI ھێشتا ھێندە دوور نییە.
پ: چەندی تر ؟
و: چەندی تر، ئەگەرێکی زۆر ھەیە لەم سەدەیەدا ببین بە General Purpose AI . بۆئەمەش پێویستمان بە تێکشکاندنی ترە.بەڵام وەبەرھێنان دەچێتە ناوخەڵکی مەزنەوە. بەھا و نرخی تەکنەلۆژی بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو بەرزە.
پ: چەند بەرزە؟
و: 10 بلیارد یۆرۆ. ئەوە نرخەکەیە. مرۆڤ وا بە خێرایی وازناھێنێ.

پ: کێ لە پێشبڕکێدایە لەپێناوی Super- Intelligenz ؟ لە کۆمپانیا گەورەکان: Google,Microsoft, Meta؟.
و: لە ئێستادا ئەوە ڕاستە، ھەروەھا لە چین چەند کۆمپانیایەک دەستیان دەگاتە ئەو کەرەسە و سەرچاوانە Ressourcen پێویستن. بەڵام پێدەچێ وا نەمێنێتەوە. کۆمپانیاکان پێویستیان بە داتایەکی بێ شومار و لە ژمارە نەھاتوو ھەیە ، لەبەرئەوەی ئالگۆریزمەکان گەمژەن.
مرۆڤ پێویستی بە خوێندنەوەی 80 ملیۆن کتێب نییە بۆئەوەی بتوانی بئاخفێ و گفتوگۆ بکات. منداڵێ پێویستی بە بینینی ملیۆنێ گرافیتی نییە، بۆئەوەی بزانی گرافیتی چۆن دیارە. مرۆڤێک پێویستی بە 20 وات ھەیە. کۆمپیوتەرێک پێویستی ملیۆنێ جار وزە و ھێزی زیاترە . پێویستیان بە ملیۆنەھا جار داتای زیاترە تا توانا و لێوەشاوەیی ئاسایی مرۆڤیان لە شارەزایی و لێوەشاوەیی Skills بەدەست بھێنن.

پ: لێکۆڵەرەوان ھۆشداری دەدەن لەبەردەم پروپاگەندە و زانیاری ھەڵە desinformation لە ڕێگای زیرەکی دەستکردەوە، لەدژی ئەوەی کە شکستەکەی فەیسبووک ھیچ نییە.

و: ئەو ئالگوریزمانەی لەناو تۆڕی کۆمەڵایەتییەکاندا ھەڵدەبژێرن، ئەوەی کە ملیۆنان کەس رۆژانە سەیری دەکەن، کۆنتڕۆڵێکی چڕیان لەسەر مرۆڤایەتی ھەیە و سەرلەبەر بە ناڕێکخراوەیی.
ئەم ئالگۆریزمانە فێربوون زانیاری ناڕاست و نادروست desinformation کە لەلایەن خەڵکەوە بڵاو دەکرێتەوە، ھێشتا زیاتر دەکات .. بەتایبەتی ئەو زانیارییە نادروستانە کە جەخت لەسەر پێگەی سیاسی مرۆڤەکانە پشتڕاست دەکاتەوە. زیرەکی دەستکرد دەزانێ: ئەگەر من بەمە خۆراکی مرۆڤەکان بدەم کرتەی لەسەر دەکەن. ئەم ئامانجە بەشێوەیەکی جوان و سەرسووڕھێنەر پەیوەستن بەو قازانجانەی کە پلاتفۆڕمێکی کۆمەڵایەتی لەڕێگای ڕێکلامەوە دروستی دەکات…

پ: پلاتفۆڕمەکان: -Facebook, Instagram, Twitter- سوود و قازانج لە زانیاری نادروست دەکەن؟
و: ئەمە ئامانجی بنچینەیی کۆمپانیاکان نەبوو. ئەوان تەنیا ئەو ئامانجەیان دەرکردووە: ئێمە دەمانەوێ بەشداریکردنی شکۆمەند بکەین.لەوێدا کە ئالگوریزم مرۆڤ لە خشتە دەبات، دەبێتە ھۆی جەمسەربەندی.. کەسێک گەر تۆزێ چەپ بوو بێت خزێندرایە گۆشەیەکەی چەپی پەڕگیرەوە..ئەوانەشی کەمێک راستڕەوبوون ، ترنجدرێندرانە لای فاشیزمی نوێوە. بۆ ئەمەش بەڵگەی ئەزموونی ھەیە.

پ: پێویستمان بە جۆرە شتێکی چاودێریکردنی ھەیە بۆ زیرەکی دەستکرد؟.
و: بەڵێ نووسەری دادگا لەلایەن حکومەتەوە مۆڵەتیان پێدەدرێ. لە لای بیمە خاوەن کۆمپانیاکە ئەوە دەکەن.ئەگەر مەسەلەکە بریتی بێت لە پارچە زەوییەک، حکومەت کاروباری تۆمارکردن بەڕێوە دەبات. بۆچی ئێمە متمانەمان بە داوودەرمان ھەیە؟ چونکە دەزگەیەکی ڕێگەپێدان ھەیە کە سڵامەتی دەرمانەکە زامن دەکات و لای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سیستەم شکستی ھێنا.

پ: ئەی چی دەڵێن لەسەر چەکی ئۆتۆماتیکی ، کە بە زیرەکی دەستکرد کاریان پێ بکرێ؟
و: بەکارھێنانی زیرەکی دەستکرد لەچەکدا بەو شێوە کار دەکات ، ئامانجی مرۆیی بدۆزێتەوە و دیاری و دەستنیشانی بکات و بیکوژێ. کێشە ڕاستەقینەکەیە ئەوەیە : ھەرکات چەک بتوانێ فەرمانی دیاریکراو بێ سەرپەرشتی مرۆڤ جێبەجێ بکات مرۆ دەتوانێ 10 چەک یان 1000 چەک یاخود 10ملیۆن چەک بەکار بھێنێ. ئەم چەکە فۆل ئۆتۆماتیکانە دەبنە چەکی کۆمەڵکوژ. یەک کەس دەتوانێ پەنجە بە دوگمەیەکدا بنێ ئەوەندە چەک کارپێبکات کە تەواوی وڵاتێک وێران بکات.

پ: مرۆ ئەوە چۆن ڕامان بکات؟ ھەرکەس بتوانێ دەستی بەم چەکە بگات؟.
و: ئەم چەکانە بە ئاسانی دروست دەکرێن، ئاسانتر لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلێک خۆت لێی خوڕی. دەتوانرێ بە بڕی زۆر بەرھەم بھێنرێ و لە سوپەرمارکتەکان بفرۆشرێن، ھەرکەس پارەی تەواوی پێ بێت بتوانێ بیکڕێت. ھۆکارێک ھەیە، بۆ ئێمە چەکی ئەتۆمی لەسوپەرمارکتەکان نافرۆشین تەنانەت لە ئەمەریکاش نییە. دروستکردنی چەکی
کۆمەڵکوژی ھەرزان ، کە بەئاسانی بەدەست بھێنرێ، بیرۆکەیەکی ترسناکە.

پ: لە ئۆکراینا زیرەکی دەستکرد بە ئامانجی وردی کوشتن بەکاردەھێنرێت.
و: مرۆ لە ئۆکراینا شەڕێکی ڕاستەقینە دەبینێ ، کە زۆر بە خێرایی ھەموو بەربەستەکان تێکدەشکێنێ. لە ئۆکراینا تەکنەلۆژی- درۆنەکان، بەردانەوەی بۆمباکان- بەھۆی ئامێری ھانی ھانییە، شیواندنی پەخش زۆر کاریگەر نین چونکە درۆنەکان بە ئاماژەی ڕادیۆیی/ زیگنال کار دەکەن.. لایەنی شەڕ ناچاری ئەوە دەکات، چەکی ئۆتۆماتیکی بەکاربھێنن. ئەمەش کێشەیەکە. ئیدی لەنێوەند و گۆڕەپانی شەڕدا ، ڕاستییە نوێیەکان بەم شێوەیە دەخوڵقێندرێن..

پ: ئێوە سەردەمی زیرەکی دەستکردتان بە شیمانەی سەردەمی زێڕینی مرۆڤایەتی ناوزەد کرد..زیرەکی دەستکرد دەتوانێ کێشە چارەسەر بکات وەک گۆڕانی کەشوھەوا، برسێتی و وشکبوونی زەویی..

و: تەواوی ئەو شتە ئالۆزە، ئێمە دەبوایە بیرمان لێبکردایەتەوە، دەمانەوێ بە زیرەکی دەستکرد چ بدەین بۆی ھەتە کامە کار بکات؟.. نەوەکانی ئایندەمان ڕووبەڕووی ئەو گرفتە دەبنەوە، کەچی تر پێویستیان بەوە نەبێت کار بکەن. ، بێگومان ئێستا خەڵک وا بیر دەکەنەوە ئەمە شتێکی دڵخۆشکەر و عەنتیکەیە. بەڵام ئەگەر چیتر ناچارییەکی ئابووری نەبێت، ھەوڵی خوێندن و فێربوونێکی باش بدەیت، ئەوە پاشان ھەموو بێ خوێندن و فێربوون دەمێننەوە.. ئەمەش ژیانێکی پڕ لە خۆشی سەخت و دژوار دەکات! ئەوسا ھەموو دەبینە قوربانی ئالوودەبوون ، بەدرێژایی رۆژ ھەر خەریکی یاریکردن دەبین بە یاریی ڤیدیۆ Videogames ؟..

پ: ئێمە دەتوانین ھەر خەریکی کتێب خوێندنەوە بین ، وەرزش بکەین، گەشت بکەین.
و:من لە Science- Fiction- Literatur بەدوای ئەم شێوە سیناریۆیەدا بێ سوود لە دوای گەڕام، ، بەدوای ئایندەیەکدا کە تێیدا زیرەکی دەستکرد ھەموو شتێ بکەن و ئێمەش حاڵمان باش بێت. لە Star Trek ھەرکەس دەیەوێ لە Starfleet بێت، لەبەرئەوەی لەوێ ئاڵنگاریی ھەیە. مرۆڤەکان بەدوای ئاڵنگارییەوەن و دەیانەوێ جیھان بگۆڕن. ئێمە ھێشتا زۆرمان لەبەردەمدا ماوە، بۆئەوەی تێ بگەین،ئایندە و داھاتوو چ دەبێت..

پ: لەو نێوەندەدا ژمارەیەکی زۆری بێ ئێش دروست دەبێت.
و: تەنانەت گەر بێت ئێمە خۆمان پلانێکی ڕاگوزەرمان ھەبێت، تێکەڵوپێکەڵی و خواروخێچی زۆری تێدا دروست دەبێت. زۆر لە کار و پیشەکان رۆژگاریان بەسەر دەچێ Obsolete و زۆر بەم زوانە. وەڵامی ئێوە بەم شێوەیە: کەوا ئێمە زۆرتر ئەندازیاری ڕۆبۆرتی یان پسپۆڕ و زانستکاری داتایی ساز دەین، بەڵام جیھان پێویستی بە 2,5 ملیارد لەمانە نییە.

پ: کێشەی گەورە وەک ھەندێ پسپۆر دەڵێن ، Super -Intelligence ە کە ڕۆژێ لە ڕۆژان بتوانن بیر لە خۆیان بکەنەوە و بیانەوێ مرۆڤ لە ناوبەرن .
و: ئەوە خەم و پەرۆشەکەیە، ئەگەر تۆ شتێکی وا بەدەسەڵات دروست بکەیت وەک Super – Intelligence زەحمەت دەبێ، بەردەوام دەسەڵاتت بەسەریدا ھەبێت، لێ کتومت دەبێت ئێمە ئەمە مسۆگەر بکەین. مرۆ دەبێ بیخاتە سەربارێ ھاوئاھەنگ بن لەگەڵ ئەوەی کە مرۆڤ دەیخوازێ.. دەنا وەکوو تر ئەوە یاری شەترەنجە. رۆبۆرتەکان ئامانجیان ھەیە، کە مرۆڤ نایخوازێ، بەڵام ئەوان دەسەڵاتیان زیاترە و بەم شێوەیە مرۆڤ کۆنترۆڵ لەدەست دەدات..

پ: کەواتە چارەسەر چییە؟
و: چارەسەر ئەوەیە: دەبێت تەنیا یەک ئامانج لە زیرەکی دەستکرد ھەبێت: ئەویش یارمەتیدانی مرۆڤ بۆ سازدانی ئایندەیەکی باشتر، ئەوەی ھەموو دەمانەوێ. ئەوە بەدروستی چییە، مەکینەکە ئەوە نازانێ. بەس تەنیا ئەوە دەزانێ کە مرۆڤ پێی باشە تەندروست بژی ، زامن و بە بەختەوەریی. پێویستە ئەم ھاندەرەی زیرەکی دەستکرد ھەبێت، بەردەوام بە پارێز و وریاییەوە کاری پێ بکەین؟؟؟؟ چارەسەری کێشەی پێ بکرێ، بێ ئەوەی زۆر شاڵاو بەرێ . ئەگەر ئێمە حەزمان لە شتێک نەبوو، بکوژێتەوە، لەبەرئەوەی ئەوە نایەوێ شتێ بکات کە ئێمە حەزمان لێی نەبێت.

پ: ئێوە چەند گەشبینن، کە دەتوانرێ ئەوە بکرێ ؟
و:من تا ڕادەیەک گەشبینم ، ڕەنگە ئەوەش پەیوەندی بە کەسایەتی خۆمەوە بێت، ئێستا پەرەسەندنی زیرەکی دەستکرد بە خێرایی لەگەڕدایە. توێژینەوەکان وەک پێویست و بە پەرۆش و ڕژدەوە ترس و مەترسییەکان وەرناگرن. بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کە تەماشای ئاکامەکان دەکەیت ، تێدەگەیت کەوا خەڵک داوا دەکەن پێویستە ئێمە ڕێ و ڕێچکەیەکی تر بگرینە بەر. ئەمەش تا بێت زیاتر دەبێت. من پێم باشترە ئەگەر بێت و ھەر لەسەرەتاوە بەبێ ئەو زیانە گەورەیە بڕوات، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەیبینین و ئەزموونمان کردووە . دەنا وەکو تر ئەو زیانە گەڕانەوەی تێدا نییە، دەکرێ ئێمە کۆنترۆڵ لەدەست بدەین.
سەرچاوە: گۆڤاری شتێرن ژمارە 12 ی رۆژی 16 ی ئاداری 2023

چاوپێکەوتن لەگەڵ 💭Richard Socher ڕۆژنامەی دێر تاگەسشپیگل رۆژی 2023.2.3
ناوبراو ئەڵمانە و بە یەکێ لە پێنج ئەقڵە گەورەکەی ئەم بوارە دادەنرێ..
وەک دووەم زمانی بێگانە، دەبێت منداڵان Python فێربن…

پ: بەڕێز Socher ھەموو قسە لەسەر زمانی- زیرەکی دەستکردی ChatGPT دەکەن، ئێوەش وەک زۆر لە پسپۆڕ و شارەزاکان چاوەڕوانی کاریگەرێتییەکان دەکەن وەک ئەوەی لە 2007دا، iPhone کردی؟.
و: کارکردن لەسەر زمان لە ساڵانی ڕابردوودا ھەنگاوی گەورەی بەرەو پێش ناوە. ChatGPT ئەم پەرەسەندنەی خستە ئاستێکی نوێ ترەوە. ئێستا ئێوە تێگەیشتن. زۆری ئەم ھەنگاوەش زیرەکی دەستکرد بۆی نزیک کردووینەتەوە، بزانە چەند دەتوانێ. توانای ئەم AI چیتر ڕێگە نادات بە بچووک و کەم تەماشا بکرێ و زۆر بەرھەم و کارکردنیش دەگۆڕێ.

پ: ئێوە وەک یەکێ لە ئەندازیارە/ ئینفۆرماتیکە سەرکەوتووەکانی ئەڵمان بنچینەی ئەم زمانی مەکینەیە داناوە، تەکنەلۆژیا بەر لەھەر شتێ لە کوێدا کاریگەری دەبێت؟.
و: دیارترینی مەکینەی گەڕانە. لەبەرئەوە ئێمە لە Start- up ەکەمان کاری لەسەر دەکەین. ئەگەر کارێک لەگەڵ زماندا پێوەندی ھەبێت، ئەگەر ھەیە گۆڕانی بەسەردا بێت. ھەمیشە گەر مرۆ ئارەزوو بکات Brainstorming و بیرۆکەی سەرنجراکێش پەرەپێ بدات، زیرەکی دەستکرد دەتوانێ ھاوکارێکی باش بێت، بۆ نموونە لە Werbeslogans. و دەتوانێ ئیمێلی قورس و ئاڵۆز بنووسێ.

پ: مۆدێلی داڕشتنی تێکستی باش خۆشە، بەڵام پڕ لەزانیاری ھەڵە ، لە ئیمێلی بازرگانی/ بیسنیزدا بەخێرایی ئەمە دەبێتە کیشە؟.
و: بەھەموو حاڵەتێک ، یەکەم ئایفۆنیش ھێندە توانا و لێوەشاوەیی نەبوو. جاران کەسانی بەناوبانگی وەک Steve Ballmerی مایکرۆسۆڤت وتی: بەمە – ئایڤۆن!- ھەرگیز ناتوانین ئیمێلێک بنووسین، چونکە تەختەکلیلیKeyboard راستەقینەی نییە. سەبارەت بە زیرەکی دەستکردیش مرۆ دەتوانین بڵێ ھەمووی schnullt و کێشە زۆر دروست دەکات.. یاخود مرۆ بەدوای چارەسەردا دەگەڕێ و زیرەکی دەستکرد باشتر و باشتر دەکات.. بەدروستی ئێمە لە YouChat ئەوە دەکەین لە کاری چاتی You.com.

پ: چۆن دەتانەوێ لەلای مەکینەی گەڕان، ڕێگری بکەن لە وەڵامی ھەڵەی زیرەکی دەستکرد ؟
و: ئەوە یەکێکە لەکێشە سەرەکییەکان لەChatGPT ئەوەیش، مرۆ نازانێ زانیاری لە کوێوە دێ و ئایا ڕاست و دروستن. YouChat بەردەوام سەرچاوەی ھەیە و مرۆ دەتوانێ خۆی بیخوێنێتەوە. لە لای چات گیپیتی زانیارییەکان لە 2021 کۆتایی دێ. ئێمەش بە ئینتەرنێتەوە گرێ دراوین. بۆنموونە دەتوانین وەڵام بدەینەوە، کێ ساڵی ڕابردوو جامی جیھانی بردەوە.

پ: مرۆ پرسیار لە YanChat دەکات: ئیمڕۆ ئەنگێلا مێرکل چی دەکات ، وەڵامەکە دەڵێ: ڕاوێژکارە لای McKinsey. ئەم جۆرە Fake News لە فیلتەر دەدرێ؟.
و: ڕەنگە ناوی ئەنگێلایەکی تری دۆزیبێتەوە و لێی تێکەڵ بێت. جگەلەوەش ھیچ zitirung لەگەڵ نەبوو. ئەگەر دوای زانیارییەک دوو تا سێ زیتیرون ھەبێت ، ئەگەر زۆرە کەوا وەڵامەکە ڕاست بێت. ئەگەر نا مرۆ دەبێ وریا بێت و مەکینەکانی تری گەڕان بەکاربھێنێ. لێ گەڕان بەدوای کەسەکان دا لە ئێستادا یەکێ لە خراپترین مەوداکانی بەکارھێنان لەلایەن مۆدێلی زمانەوە. لای فاکتگەلێکی نزیک لەمە ھەندێ کێشە ھەیە، بەڵام ئێمە بەزووترین کات چارەسەریان دەکەین.. ئێمە بیرۆکەی زۆرمان ھەیە، بەشێکی implementieren لە ھەفتە و مانگی داھاتوو بیھێنینە دەرەوە.

پ: مایکرۆسۆفت دەیەوێ چات گیپیتی لە گەڕانی بینگ Bing- Suche ببەستێ و دانێ.. گوگلەش لەڕێی تەکنەلۆژییەوە ھەیەتی.. ئایا بەمزوانە وەڵامی گشتی ھەیە، لەبری لیستی لینکەکان؟..
و: پێموایە لە شەش مانگی داھاتوودا گەڕانی ناوەکی زۆر بەجیاواز دەردەکەوێت لەوەی 20ساڵی ڕابردوو.. زۆر Copycats لە فونکسیۆن ھەبێت؟؟؟؟ ئەوسا جارێکی تر ئێمە دەبینە خاوەنی توانای زیاتریش. ڕەنگە لای مەکینەی گەڕانی گەورە مەسەلەکەی وا بەخێرایی نەبێت.. کە پارەیەکی زۆر لەرێی رێکلامەوە بەدەست بھێنن.. گۆڕان بۆ ئەوان زۆر سەختە. سەرەتا لای گوگل 4 و ھەندێ جار 6 جێگای رێکلام ھەبووە. ئەگەر مرۆ جێی ھەموو ئەمانە بە زیرەکی دەستکرد پڕ بکاتەوە، پێویستە دەیان ھەزار کەس لە کار دەرکەن کە مووچەکەیان لەداھاتی رێکلامەوە دەدرێت. بۆیە ئەوان لەوێدا گیریانخواردووە .

پ: باشە ئایا Yon.com چۆن دەیەوێ لە ئایندەدا پارە قازانج بکات؟
و: وەک ھەر کۆمپانیایەکی تری گەورەی ئینتەرنێت، فۆکۆسی خۆمان لەسەر گەورەبوون گەشە لەبری داھات . ئێمە دەتوانین ئەم لوکسوسە بگرینە ئەستۆ ، لەبەرئەوەی ئێمە سەرمایەیەکی زۆری سەرمایەگوزارەکانمان ھەیە.. بۆ ئایندە کردنی جۆرە رێکلامێک بە دوور نابینم، بەڵام بەڵێن دەدەم کەوا ئێمە ڕێکلامە بەئامانجکراوەکان targeted advertising ناکەین، لەوێدا کە پیکسلەکان Pixel لە ھەموو شوێنێکی ئینتەرنێت شوێنت دەکەون و رێکلامەکە تەواو بەتایبەتی لەسەر تۆیە.

پ: یەکێتی ئەوروپا دەخوازێ زیرەکی دەستکرد بە یاساورێسایەکی گشتگر و فراوان ڕیک بخات.. ئەمە چ ئاکامێکی لەسەر مۆدێلی زمان دەبێت و بە شێوەیەکی گشتی چەند مانادارە؟
و: بەگشتی ڕێکخستنی زیرەکی دەستکرد بێ مانایە بەڵام بۆ ھەندێ بەکارھێنان زۆر یارمەتی دەرە. بێگومان مرۆ ناتوانێ رۆبۆرت بۆ نەشتەگەری بەکار بھێنێ، لە پزیشکیدا ھەروەھا لە ئەمەریکاش ھەمووی لە پێشەوە کۆنترۆڵ دەکرێ. بەڵام ھیوادارم لە بواری دیکەدا ، ھێندە یاساورێسای ڕێکخستن نەبێت، بەراستی و بەتایبەت پێش ئەوەی مرۆ بزانێ ئایا ئەوە دەبێ و چۆن دەبێت!.

پ: ئێوە بیر لە چی دەکەنەوە؟
و: گشتگیرکردنی وێنەکە، ئێمە کاروئەرکێکمان/ فونکسیۆنێکمان ھەیە، بۆئەوەی بەنموونە وێنەی ساوایەک لە خۆھەڵدانە خوارەوە بەپەرەشووت بە ستایلی ڤان گۆخ یان ماتیسە گشتگیر بکەین، بێگومان ھەروەھا لەو ھونەرمەندانەی کە لەو چرکەساتەکاندا دەژین. وێنەکێشەکان ئێستا لەسەر بەربەستەکانن . ئەوە مەسەلەیەکی تەواو سەختی ڕەوشتی، فەلسەفی و یاساییە . دەبێت تۆ رێگری لە تەکنەلۆژی بکەیت بۆئەوەی وێنەکێشەکان کارەکەیان بمێنێ؟ ئەوسا دەبێت ڕێگری لە ئۆتۆمبێلیش بکرێ، بۆئەوەی عەرەبانچی کارەکەی لەدەست نەدات..

پ: ئەمە لێرەدا زیاتر دەربارەی کێشەکانی مافی لەبەرگرتنەوەیە؟..
و: بەڵێ بەڵام ھونەرمەندان ھەمیشە ئیلھامیان لە ھونەرمەندانی تر وەرگرتووە، لەبەرئەوە ئێمە Impressionismus، بەرانبەر Expressionismus ھەبووە و لە قۆناخی تریش تا ئەوکاتەی ھەموو بەجارێ بە شیوەوشێوازێکی نوێ وێنە دەکەن.
ھەروەھا ڤان کۆخ سکاڵای دژی ھەمووان نەکرد ، لەبەرئەوەی ئەوانیش بەم شێوەیە وێنەیان کێشاوە.. ئەوە سەرباری ئەوانەش پرسیاری قورسن. ھەرچۆنێ بێت مرۆ دەتوانێ ئێستا ھەمووی ڕێکبخات ، یاخود سەرەتا تەماشا دەکات چی ڕوو دەدات ئەوسا دەتوانێ ھەرکێ بێت بڵێ، کۆپی رایت نوێ بکاتەوە. Copyright updaten..
ئەز ھیوادارم ئەوروپا وا بەخێرایی ھەموو شتێک خراپ نەکات، پێش ئەوەی بتوانێ ئەم داھێنانە گەشە پێ بدات. بەڵێ شوێن ھەیە کە ڕێکخستنی تەواو مانادارە و یارمەتی ئێمەش دەدات.

پ: پێویستە سیاسەتمەداران چی بکەن، بۆئەوەی ئەڵمانیا گەیشتنی/ ھاتنە ڕیزی ئەڵمانیا بە تەکنەلۆژی لەدەست نەدات؟.
و: پێویستە زمانی پرۆگرامکراو/ لغةالبرمجة بکاتە مادە یاخود بابەتی خوێندنی ناچاری و ئەمە گرنگترە لە فێربوونی زمانی بێگانەی دووەم. – لە سیستەمی خوێندنی ئەڵمانیادا لەدوای زمانی دایک فێربوونی زمانێکی تری سەرەکی بە زمانی دووەم ناودەبرێ . و- دوای فێربوونی یەکەم زمانی بێگانە، دەبێت منداڵان زمانی پرۆگرامکردن Python فێربن لەبری زمانی لاتینی.

پ: لەبەرئەوەی زیرەکی دەستکرد تا بێت باشتر دەبێت لە ئایندەدا ھەروەھا مۆبایل ھەموو شتێ وەردەگێڕێ؟
و: مرۆ لە ئێستادا دەتوانێ دەستبەجێ بە مۆبایل کارتی لیستی خواردنەکان لە ریستەورانتەکان وەربگێڕێ. ئەم تەکنەلۆژییە من و ھاوڕێیەکم کردمان و فرۆشتمان بە گوگل. ھەروەھا فێربوونی زمانێک بە باشی پێویستی بەکاتێکی زۆر و زەحمەتێکی گەورەیە و مرۆڤایەتیش ھێندە ناباتە پێشەوە.. من خۆم لەکاتی خوێندنەکەمدا ساڵێک لە فەرەنسا ژیام، ویستم بۆ ماستەرەکەم لەپاڵ ئینگلیزی و فەرەنسیدا، چینی فێر بم.. لەگەڵ ئەوەشدا ھەر حەزم چووە کاری مەکینە و بیرم کردەوە ئەگەر بێت و زۆر باش بم کارکردن لەسەر زمان فراوانتر گەشەپێ بدەم . ئەمە کاریگەری زیاتر دەبێت لەسەر جیھان ، لەوەی من پێنج زمانی تر فێر ببم. لەراستیشدا و واقعیشدا ئێستا زۆر کەس بەھۆی ئەو بیرۆکەیەی منەوە لەناو باشترین پرۆگرامی وەرگێرانی جیھان دان.

پ: چی تر پێویستە لە قوتابخانەکان بگۆڕێن، بۆئەوەی منداڵان لە جیھانی ئایندە بە زیرەکی دەستکردەوە ئامادە بکرێن؟
و: سیناریۆ ھەیە، لە 20-50 ساڵی داھاتوودا زیرەکی دەستکرد ھێندە باش دەبێت، کە مرۆ بتوانێ بێ زەحمەتێکی زۆر، پێداویستییە مرۆییەکانی جێبەجێ بکات. مەکینەکان کارەکان دەکەن، کشتوکاڵ بەنێزیکی بە ئۆتۆماتیکی دەبێت و دەتوانرێ خانوو دروست بکرێ، ئەگەر پێویست بێت. ئەودەم کێشە و قەیرانێکی ئەقڵی ؟؟؟ گەورە بۆ مرۆڤ دەبێت، چونکە زۆر کەس لەسەر کارەکەی دێتە دیاریکردن/ پێناسەکردن . لەبەر ئەوە گرنگە منداڵان خۆیان لە قوتابخانە داھێنەرانە و پاڵنەری خودی فێربکرێن و رابھێنرێن، بۆئەوەی حەزکەن شتێ بدۆزنەوە و دابھێنن، فێربن پێناسەی کێشە نوێکان بکەن ، لەبری ئەوەی بەشێوەیەکی کارا پرۆگرامەکانی ئێستا چارەسەر بکەن.

پ: گۆڕانگاری بەزۆری کام کار/ پیشە دەگرێتەوە و کامە کارکردن کەمتر؟
و: ئەگەر داتای راھێنانی تەواو لەبەردەستدا بێت، دەتوانێ تیشکگرتن/رادیۆلۆگی Radiologie بەشێکی گەورەی ئۆتۆماتیزە بکرێ. ئێستا ھەوڵ و تێکۆشانی زۆر بۆ خوێندنی ئەمە دەدرێ، لێ لە ئایندەدا رادیۆلۆگی زۆر پێویست نییە.. بەھەمان شێوە لای وێنەکێشەکان Illustratoren و وەرگێڕانیش وایە. بەرانبەر بەمە زۆر زەحمەت دەبێت کاری پاککردنەوە ئۆتۆماتیزە بکرێ لەبەرئەوەی نەخشەی ھەر ماڵێک بەشێوەیەکی جیاوازترە، جگەلەوەی کارەکە ھەندێ فیزیکییە و دەبێت مرۆ داتایەکی یەکجار بێشومار پێکەوە ڕێک بخات پێکەوە کۆیان بکاتەوە، بۆئەوەی بۆنموونە رۆبۆرتێک بتوانێ لە ھەموو ماڵێکدا کاری خۆی بکات، ئەوە زەحمەتە – واتە ژوور و ھۆڵ و ڕاڕەوەکان پێچووپەنای جیاوازیان تێدایە نەخشەی ستانداردی خانوو نییە .و-

پ: لەوانەیە دۆخەکە ھاوشێوەی ئەوە بێت لە نەخۆشخانەکان و لە خانەی چاودێری و سەرپەرشتکاری بە ساڵاچواندا، کە بەڕاستی ئیستا کەمی کارمەندی/ ستاف ھەیە؟
و: بەڵێ ھەرچەندە رۆبۆتەکان لە ڕووی کولتوورییەوە بەشێوەیەکی تەواو جیاواز گفتوگۆیان لەسەر دەکرێ . بەم شێوەیە زۆری پێناسەی لە مێژووی فیلمەوە دەکرێ. لە ئەڵمانیا و ئەمەریکا یەکەم پەیوەندی Assoziation بەزۆری کۆتاییھێنان .؟؟؟؟؟
لە ژاپۆن بەپێچەوانەوە زۆر بیر لەوە دەکرێتەوە رۆبۆت یارمەتی ئێمە دەدات..زیاتر لەماڵەوە بژین و لە فیلمی ژاپۆنیدا بەردەوام رۆبۆرت ھەیە.. سەرباری ئەوەش ڕەنگە مرۆڤێکی بەتەمەن بخوازێ مێژووی ژیانی خۆی بگێڕێتەوە وەک لە رۆبۆرتێک.

پ: ساتەوەختێ دێ مرۆ بتوانێ لەگەڵ سیستەمی زیرەکی دەستکرد وەک لەگەڵ مرۆڤدا قسە بکات؟
و: ئەگەر مرۆ حەز بکات دەتوانێ ئێستا باوەڕ بکات، بەڵام پێویستە مرۆڤ تەنیا پرسیاری دروست بکات. لەبەرئەوەی لە ئێستادا ئەم جۆرە مۆدیلە ھێشتا داخوازییەکی زۆری لەسەرە، بۆ پشتڕاکردنەوەی بەکارھێنەر، لەبری ڕەتکردنەوە و دژایەتی. چات گیپیتی و یووچات ئێستا زۆر زۆر باشن لەگەڵ زمانی قسەکەران بەئاسانی گرێ دەدات..

پ: بابڵێن کۆمپیوتەر دەتوانێ وەک لە فیلمی ( Her) دایە تەنانەت حەز لە مرۆڤ بکات و ئەمەش بێتە ھەقیقەت؟.
و: بۆئەوەی سیستەمێکی وەک ئەوەی Her دروست بکەین، یادەوەرییەکی درێژخایەن نییە؟؟؟ مەبەستم لەمە ئەوە نییە، یادگەی جیھانی سەرلەبەری ئینتەرنێت، بەڵکوو لەوەی بەدروستی ئەو کەسەی ھەموو رۆژێ قسە لەگەڵ زیرەکی دەستکرد دەکات..
مرۆڤ دەتوانێ ھەموو ئەمانە بە ئاسانی عەمبار بکات/ سەیف . بەڵام بەشێوەیەک گرێی بدات، کە تۆڕی دەمار Neuronale بتوانێ ئەمە لۆژیکانە تێکەڵ و ڕێک بخات بەجۆرێ لە جۆرەکان ھێشتا زەحمەتە. لای ھەموو چاتبۆتەکان بەم شێوەیەیە: ئەگەر مرۆ درێژداڕی بکات لەگەڵیان دا، ھەر کاتێک بێت ئەوان لەبیریان دەچێت لەسەرەتادا چییان پێ وتراوە.

پ: ئایا ئەمە بە ئاسانی بە یادەوری و ھێزی ھەژماردن چارەسەر دەکرێت؟
و: بەڵێ و نەخێر، کێشەی سەرەکی ئەوەیە لە ھەنووکەدا زۆری ئەم مۆدێلانە لە چوارگۆشەی ئالۆزییەکانی Input دا گیریانخواردووە/ ھەڵواسراون ئەوە مانای ئەوەیە کە دووھێندە و سێ ھێندە قورسترە چەند Input درێژتر بێت . بۆئەوەی ھەزاران ھێندە ئینپوت کاری تێدا بکرێ.. پێویست بە سەرکەوتنە بۆ ھەزاران لە چوارگۆشەدا واتە یەک ملیۆن . بەم شێوەیە بەردەوام گەورەتر دەبێ.

پ: ئەوە چەند واقعییە سیناریۆکانی کۆتاییھێنەرTerminator کە تێیدا زیرەکی دەستکرد زاڵ دەبێت ؟ یان لەکاتی ھەوڵدان بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی کەشوھەوا کاراترین ڕێگا لەناوبردنی مرۆڤ وەک ؟؟؟؟
و: ئەوە ھەمووی بێمانایە ئەوە بەتەواوی ناواقعییە زیرەکێکی دەستکرد ھێندە ژیرە، بەکردەوە بتوانێ تەواوی مرۆڤایەتی لەناوبەرێت.واتە ھێندە ژیر نییە کێشەکە بەجۆرێکی تر چارەسەر بکات.. بێگومان کاتێ لە 70 ندا پرسیار لە خەڵک دەکرا،ئەوانەی ئەو ئینتەرنێتەی ئیمڕۆیان داھێناوە، ھیچ کام لەو پسپۆرانە نەیان دەتوانێ پیشوەخت بڵێن کەوا ئێمە دەبینە خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی و وڵاتانی تر بەکاری دەھێنێ بۆئەوەی رک و کینەی مرۆڤ بورووژێنین و دیموکراتی بخەنە گۆڕەوە…
زۆر بەئاسایی ئێمە پێویستە ئەوە قبوڵ بکەین، ئیمڕۆ مرۆ چەند کەم دەتوانێ لە ئایندە بڕوانێ. ئیدی چ بە ئاڕاستەی باشدا بێت یان ئاڕاستەی خراپ دا. مرۆ پێویستە کەمێک ڕاھێنان لەسەر خاکەڕایی/ تواضع بکات..

چاوپێکەوتنی Bill Gates لەگەڵ رۆژنامەی Der Tagesspiegel سێشەممە 14. 2. 2013 Sebastian Matthe
پ: بەڕێز Gates ئێوە خۆتان خەریک کردووە بە گەورەترین ھەڕەشەوە لەسەر مرۆڤایەتی لەتەک پەتا، برسێتی و کێشە و قەیرانی ژینگە، لێگەڕێ بە نیگایەک ئایندە لەسەر ئایندە دەستپێ بکەین: جیھان لە 10-15 ساڵی ئایندەدا چی بەسەر دێ؟…
و: ژیانی خەڵک باشتر دەبێت، ئێمە سەرکەوتنێکی گەورە لەشەڕی دژی شیرپەنجە دەبینین، مردنی منداڵان کەم دەبێتەوە و مرۆڤ زیاتر دەژی..

پ:زۆر ھەن بەھیچ جۆرێک لەم رۆژگاری قەیرانە گەورانەدا بۆیان نییە دوای ئەو گەشبیننیەی ئێوە بکەون.. ئێمە لە ئەوروپا لەشەڕداین، لە قەیرانی وزەداین ئاکامێکی گەورەی گۆڕانی کەشوھەوا دەبینین.
و: ھەموو ئەمانە شکستھێنانی گەورەن جەنگ لە ئۆکراینا ترسناکە ھەروەھا لە ساڵانێ شاھاتوودا ئاکامە خراپەکانی قەیرانی ژینگە دەبینین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ بتوانێ لەیەک کاتدا لەسەر کۆمەڵێ گرفت و کێشە کار بکات، بەک بەتەنیا یەک کێشە. پێموایە ھێشتا بەردەوام باشتر دەبێت ئەگەر لە 10-20ساڵی ئایندەدا لەدایک بیت تا ئێستا.. ھۆکار بۆ ئەمە خێرایی پەرەسەند لەزۆر بواردا زیاد دەکات….

پ: بەھەموو گەشبینیەکەوە، بەبینی ئێوە ، چی گەورەترین مەترسییە بۆ ساڵانی ئایندە؟
و:بێ ئەوەی جێی سەرنج بێت لە ھەنووکەدا تراژیدیایەکی گەورە لە وڵاتانی ھەژار ی جیھان بەڕێوە دەچێ: بەھۆی جەنگەوە خواردەمەنی کەم دەبێتەوە، پەینی کیمیاوی کەرەسەی؟؟؟؟؟
ئامادەیی یارمەتیدان بەتایبەت بۆ وڵاتانی ئەفریقا زۆر کەمترە لەوەی پێش جەنگ.. ئەم ھەواڵی خراپن ، چونکە دەستودڵی یارمەتیدانی ئەوروپا و ئەڵمانی زۆر گەورە بوو…

پ: وڵاتانی ھەژار لەکاتی قەیرانەکاندا لەبیر دەکرێن؟.
و: بەڵی، ئێستا بەرایی/ Prioritäten اولویة گۆڕاوە، من ئەوە تێدەگەم، نرخی وزە بەھای خۆچەکدارکردن، نرخی کۆچبەران: ئەوروپا دەبێت زاڵ بێت بەسەر زۆر شتدا
تەواو بێدەنگی بەرانبەر تێچووی شەڕی دژە گۆڕانی ژینگە

پ: گۆڕینی سیستەمی وزە بە یەکێ لە پرۆژە گەورەکانی ئەوروپا دادەنرێت، ئەمەش بەدروستی یەکێکە لە بابەتە گەورەکانی ژیانتانە: کاتێ قوتابی بوون لە قوتابخانەی ئامادەیی سۆڤتوێرێکتان بۆ ھەڵسوڕێنەرێکی تۆڕی وزە لە رۆژئاوای باکووری ئەمەریکا نووسی.. دواتر کتێبت لەسەر ئەم باسە بڵاوکردەوە و سەرمایەگوزاریت لە کۆمپانیای وزەدا کرد.. بە دیدف ئێوە قەیرانی وزە چ گۆڕانێکی لە ئەوروپا ؟ ئایا گۆڕانی وزە بەھۆی گەڕانەوەیComeback خەڵوز و گازەوە لە مەترسیدایە؟
و: تێگەیشتن ھەیە کەوا ئەوروپا دەیەوێ چراکان داگیرساو بن و خەڵک بەرەڵا ناکات ڕەق ببنەوە و دەیەوێ ئابووری ئابووری بپارێزی لەسەر ڕەوتی خۆی بەردەوام بێت.
بەڵام بە تێڕوانین بۆ 10-20 ساڵی تر، ئامانجەکانی شەڕی گۆڕینی کەشوھەوا/ ژینگە و سەلامەتی و مسۆگەری وزە دژ بەیەک نابن..

پ: مەبەستت لەمە چییە؟
تەماشای سۆلار یاخود دامەزراوی ھەوایی بکە یان ڕاکێشانی ھێڵی ئەلەتریکی/ کارەبایی: لەھەر یەکێ لە وڵاتانی ئەوروپاییدا وزەی شیاو بۆ خۆنوێکردنەوە بەھۆی ئافلاگەن و یاساوە بە ھێواشی لەبری ئەوەی بگاتە ئامانجی ژینگەی .. شەڕی خەمبارانەی ئۆکراینا، ئەمە دەگۆڕێ . ئێستا ویستێکی بەھێز ھەیە باری ڕاوەستاو/ الوضع الراھن بگۆرن.

پ: حکومەتی ئەڵمانیا دەیەوێ ئەو وزەناوەکییانەی ماوێتی لەم رۆژانەدا لەناوبەرێ. ئەمە بڕیارێکی ژیرانەیە؟
و: وای دەبیم لێی گەڕێن بەردەوام بێت، ھەم وزەیەکی پاک دەبەخشێ و ھەمیش مسۆگەرە. پێویستە بڕیار حکومەت بیدات، کە بۆ ئەم مەبەستە ھەڵبژێردراوە، پرسیاری قورس روون بکاتەوە.

پ: ئەی پاشەڕۆکی ئەتۆمی؟
و: پاشەڕۆک نابێت ھۆکارێک بێت ، وزەی ناوەکی بەکار نەھێنری. فەرەنسا ریاکتەر/ مفاعلی مۆدێرین دادەنەزرێنێ ، لەکاتێکدا ئەڵمانتا ئەمە ناکات.. ھیوادارم ئەڵمانیا بۆ / لەگەڵ تەکنەلۆژی بمێنێتەوە..

پ: ئێمە دەبێت جارێکی تر بێینەوە سەر باسی پاشەڕۆکی ئەتۆمی، کە بۆ ھەزاران دەبێتە سەرچاوەی قەرز/ رھن تیشک و ڕووناکی بۆ نەوەکانی ئایندە ، ئەمە بە گرفت نابینن؟..

نەخێر.. مرۆ دەتوانێ پاشەڕۆک لە ناوچەی جیۆلۆجی گونجاو لە قوڵایی چاڵ دا بۆ سەدان ملیۆن ساڵ دانێ/ عەمبار بکەین. ئەگەر ئێمە قسە لەسەر کەڵەکەکردنی CO2 بکەین، ئەوە لەسەر بڕێکی زەبەلاح دەدوێین.. بەڵام ئەگەر ئێمە ویستمان تەواوی ئەمەریکا بە وزەی ناوەکی دابین بکەین..ڕەنگە پاشەڕۆک چەند ژورێک تژی بکات.
وزەی ناوەکی لەبەر ھۆکاری تر کێشەیە: لەڕووی ئابوورییەوە زۆر پارە نادات و گومان ددڵەڕاوکێ لەسەر سەلامەتی ریاکتۆری سەردەمی نەوەی سێیەمەوە ھەیە . بۆیە پێویستە ئێمە ریاکتۆری نوێ دابمەزرێنین…

پ: لە ئێستا ڕۆڵی ئەوروپا لە کوێی بەرەنگاربوونەوەی دژی گۆڕانی کەشوھەوادا دەبینن؟ .
و: لە ھیچ شوێنێکی تری جیھاندا خواستی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوھەوا ھێندە بەھێزە. لەمەش باقی جیھان سوودی گەورە دەبینن.USA لەسەر خۆ وەدوو کەوتووە و ئەوروپا ڕابەرە..

پ: زۆر لە ئەوروپاییەکان ھیوای کارێک دەکەن لە پیشەسازییەکی سەوزدا. ئێستا بەدیاریکراوی کۆمپانیای ئاسیاییەکان لە سۆلار و خانەکانی پاتری لە پێشن. بەراستی لە چ بوارێکدا ڕۆڵی سەرکرشایەتی ناوبراو دەبینن؟.
و: بۆ نموونە لە وزەی ھەوادا ، چ لە گوند و دەرەوە . ھەروەھا نەوەیەکی تری خانەی باتری دێ و دامەزراوەی سۆلار دێتە بازەڕەوە، لەمەدا بەڵێندەرەکانی تەکنەلۆژی ئەوروپا چانسێکی زۆریان دەبێت.. دەشێ خولی یەکەم و دووەم چین بردبێتییەوە، ئێستا پێشبڕکێیەکە سەرلەنوێ کراوەیە. یاخود بیر بکەرەوە لە بەردەوامێتی پۆڵای بەرھەمھێنراو ، چیمەنتۆ، یاخود ئۆکسجینی سەوز ،ھەموو ئەمانە بوارێکن کە بڕیاریان تێدا نادرێ، ئەوروپا دەروانێ رۆڵێکی گەورە بگێڕێ.

پ: ئێوە خۆتان دەڵێن، کەوا باوەڕ ناکەن ئێمە بتوانین 1,5 پلەی ئامانجی لوتکەی کەشوھەوای پاریس ئەنجام بدەین و بەدەست بھێنین. جا کەوایە بەڕاست ئەم جۆرە کۆبوونەوە و بەیەک گەیشتنانە چ مانایەکییان ھەیە؟
و: بێگومان ئێمە بەھۆی ئەرگی قورس و گرانەوە نەمان پەرژاوە بچینە پێشێ. بەڵام ھەر گۆڕانێکی پلەیەکی وا بچوک گرنگە . لێ واباشە دیداری گەورە و فراوان ھەر دوو بۆ سێ ساڵێک پێک بێت.. بۆ بەدەستھێنانی ئامانج ساڵێک کورتە.

پ: سەرەتای ئەم ساڵ بەھێزەکانی جیھان لە داڤوس پێک گەیشتن، بۆئەوەی بیر لە ئایندە بکەنەوە.. لێرە قسە لەسەر ئاکامەکانی قەیرانی کەشوھەوا بکرێتەوە. بەڵام وا بە چڕی گفتوگۆ لەسەر سۆڤتوێری ChatGPT ی US-Start-ups ی کۆمپانیای OpenAI کرا کە بەیارمەتی زیرەکی دەستکرد تێکست، شیعر و تەنانەت کۆدی پرۆگرامیش دەتوانێ بنووسێ.
میکرۆسۆڤت ملیاردەھایەکی خستۆتە ناو ئەم کۆمپانیایەوە. لەژێر ناوی ئیستای Tech- Apologeten ئەم فۆڕمەی زیرەکی دەستکرد ھێندە گرنگە، وەک دۆزینەوەی ئەلەتریک/ کارەبا..ئایا ئەوان ڕاستن؟..
و: ئەوە شتێکی خۆشە کە ئەم سیستەمە ئێستا دەروانێ بخوێنێتەوە و بنووسێ.. لە زۆر ئەرک و فەرمانی رۆژانەدا ھاوکارێکی گەورە و بێ وێنە دەبن. بەتایبەت لە بواری تەندروستی و خوێندن و فێربوون دا چاوەڕێی بەدەستھێنانی لێھاتوویی گەورە دەکەم . سەرباری ئەوەش تەکنەلۆجی ھیشتا لەسەرەتادایە. پرۆگرامی زیرەکی دەستکرد ھێشتا پێویستی بە ھێزی ژمێریاری ھەیە و ھێشتا بەجۆرێک لە جۆرەکان ھەڵەی زۆر دەکەن!…

پ:ئێوە وتتان گەشەسەندنیChatGPT ھێندە گرنگە وەک دۆزینەوەی ئینتەرنێت.
و: بەڵێ ھەتا ئیستا زترەکی دەستکرد دەتوانێ بنووسێ و بخوێنێتەوە، بەڵام لە ناوەڕۆکەکەی تێناگات.پرۆگرامی نوێ وەک چات گیپیتی زۆر کاری نووسینگە کاراتر و لێھاتوو دەکات، چونکە لەبەرئەوەی ئەو یارمەتی دەدات، ھەژمارد بکات یان نامە بنووسێ.. جیھانەکەمان دەگۆڕدرێ!.

پ: ھەموو ئەمانە باشن. بەڵام ژیانی رۆژانە لەگەڵ زیرەکی دەستکردا وریاکەرەوەیە.. چات گیپیتی ھەڵە دەکات سمارفۆنەکەم تێناگات. ئایا بەو خێراییە ئەم ھەموو شتە دێت و روودەدات؟…
و: ئەم پرۆگرامە بەڕەوانی دەتوانێ بخوێنێتەوە و بنووسێ. بێگومن ھێشتا ساڵێکی تر دەخایەنێ تا ھەڵەی پرۆگرامەکە دەسڕدرێتەوە لێ چ ڕێگایەک بۆ گەڕانەوە نییە. ئەو ملیاردەھای کراوە بە قورگی گەشەپێدانی ئەم سۆڤتوێر و پرۆگرامانە و دیگیتالەکردنەدا گەورەتر و زیاترن لە بودجەی حکومەتەکان .

پ: پێش چەند ساڵێ ھوشیاریتان داکەوا بەھۆی زیرەکی دەستکردەوە مرۆڤ لە لە 20 ساڵی داھاتوو دەشێ کارەکەی لەدەستبدار، ئێستا بەوە گەتشتووین؟
و: ھەتا ئێستا وا بیر دەکرایەوە کە رۆبۆرت پێش ھەر کشسێ دەبێتە جێگرەوە کرێکاری کارخانەکان .. ئەم پەرەسەندە روویداوە . بەڵام شتەکە بەجارێ وا دەردەکەوێ ھەروەک ئەوەی زیرەکی دەستکرد لەمەدا ھاوکاری بکات، کاری نووسینگە/ ئۆفیست بەشێوەیەکی زیاتر لێھاتووتر بکات.

پ: بەڵام ھەر کاری نووسینگە ناگرێتەوە؟..
و: بێگومان نەخێر.. بەڵام سەرباری ئەوەش مامۆستای کەمترمان پێویست نابێت… تەکنیک تەنیا یارمەتیتان دەدات کارێکی باشتر بکەن. ئێمەی ژمارەیەکی کەمتر لە دکتۆرمان نابێت، بەڵام کاتێکی کەمتر بە کاغەز و کاغەزکارییەوە/ بیرۆکراتی بەسەر دەبەن..

پ: کەواتە بەھۆی چات گیپیتییەوە نابینە خاوەنی ملیۆنان بێ کار؟.. بە دیاریکراوی پێویستمان بە ژمارەیەکی کەمتری ھێزی کار دەبێت، لەبەرئەوەی ئێستا دیکۆمێنتەکان خۆیان دەنووسن. ھەروەھا ھەندێ کاروباری یاریدەرەکان/ ئاسیستەنێتەکان بەھۆی سۆڤتوێرەوەئۆتۆماتیکە دەبن. بەڵام ئەوە وایە: بەھۆی پیربوونی کۆمەڵگە و قاتبوونی ھەندێ ھێزی کاری پسپۆرەوە ، دەبێت ئێمە ھێزی کار زیاتر لێھاتووتر بکەین.. لێرەدا زیرەکی دەستکرد ئاسانکاریی دەکات.. لە داھاتوویەکی نزیکدا پێویستمان ەوە دەبێت کەمتر کار بکەین..

پ: کەم کارکردن نرخی خۆی ھەیە.. کێ ئەوە دەدات؟ پێش چەند ساڵێ باستان بزوێنەری رۆبۆرتێک کرد.

و:ئەوە ڕاستە سیستەمی باجدان بۆ ئەم جیھانە نوێیە دانەڕێژراوە. بۆئەوەی لەئایندەدا ڕاکێشانێک بۆ کارکردن دروست بکەین، بۆنموونە دەتوانین باجی مووچە لابەرین..

پ: لەنێوان ئەمەریکا و چین دا ھەرایەکی پێشبڕکێیە! بۆئەوەی باڵادەستی پێشوەخت بەدەست بھێنن. ئێوە کێ لە پێشەوە دەبینن؟..
و: ھەر وڵاتێ دەستی بەم تەکنەلۆژییە دەگات.ئەو کۆمپانیایانەی کە cloud- Rechenzentren بەڕێوە دەبەن دەستیان بە تەکنەلۆژیا دەگات لەبەرێەوەی پەیوەندی بە سیستەمی کراوەوە ھەیە.. دەشێ کۆمپانیای زەبەلاحی ئەمەریکی، چینف یاخود ئەوروپایی بێت . مۆڵەت/ لیسێنز زۆر ھەرزانە و بەم ھۆیەشەوە مایکرۆسۆڤت و گوگل بە تاکە کۆمپانیا نامێننەوە، ھی تریش دێتە پێشەوە.

پ: بەم ھۆیەوە وابەستەیی نوێ بۆ ئەوروپا سەرھەڵدەدات.ھەر دەچەرێکی سیستەمی زیرەکی دەستکردی خۆی پێویستە؟
و: من پێشنیازی ھیچ سیستەمێکی ھەرێمی و ناوچەیی ناکەم. مرۆ دەبێ ستراتیژانە بتر بکاتەوە ئایا دەتوانم پشت بە سیستەمەکە ببەستم و لەسەر ئەوە دەست بگاتە ئەوەی دەمەوێ؟

پ: لێرە لە ھیچ لایەکەوە/ ئاڕاستەیەیەکەوە ئاسایش نییە.
و: تاکە بەڕێکەری زیرەکی دەستکرد بەتەنیا نابێت، بەڵکوو بە دەوروبەرێک پێشبڕکێی تەنانەت ئەگەر خودی وڵاتە ئەوروپاییەکان بڕیار بدەن، بەھیچ جۆرێک داتاکان نابێت یەکێتی ئەوروپا بەجێبھێڵن «واتە لەم سنوورەدا بمێننەوە- و» بەھۆی کێبەرکێکانەوە ئۆڤەرێکی گونجاو بۆ ئەمە دەبێت.

پ: ھەروەھا گفتوگۆش رەھەندی ڕەوشتی / ئێتیکی ھەیە، ئالگوریزم دەکرێتە بەرپرسی ئەوەی ھەواڵی درۆ و زانیاری ناڕاست بڵاو دەکاتەوە . لێرەدا پێویستمان بە گفتوگۆی زیاتر چڕوپڕە دەربارەی زیرەکی دەستکرد پشت بە کام سیستەمی بەھادار ببەستێ.

و: من ھێشتا لەژێر شۆکدام بەھۆی ئەوەی ئێمە ساڵی ڕابووردوو چیمان لەئەمەریکا بینی. من چاوەڕێ نەبووم مرۆڤ لە ئەمەریکا ھێرش بەرێتە سەر کاپیتۆل و ئاکامی ھەڵبژارد پەسەند نەکات.. ئەوانە مرۆڤ بوون ڕێگەیان دا ئەو کارە بکەن و ناکرێ خەتاکە بدەین بە زیرەکی دەستکرد.

پ: بە ڕژدی؟ بڕیاردان کام زانیاری یاری پێ دەکری، لە سۆسیال میدیادا یەخەی ئالگوریزم دەگرێتەوە.
و: میدیای دیگیتال بەرزترین کاریگەرییان ھەیە ، کە تیۆری پیلانگێڕی Conspiracy Theories
زیرەکی دەستکرد دەتوانێ کتومت وەک مرۆڤ بێ مانایی بەرھەم بھێنێ.. چارەسەری سیاسی جەمسەرگیری لە تەکنەلۆژیدا نییە،. ئێمەی مرۆڤ دەبێت چارەسەرەکە بدۆزینەوە…

پ:گەنگەشەکردن لەسەر ئەوەی چۆن پێویستە مرۆڤ زیرەکی دەستکرد ڕێک بخات، تازە دەستی پێکردووە. ئێستا لەکوێ ئەم گەنگەشەیەدان؟
و: نەوەی ئێمە لە زۆر ڕووەوە دیگیتالیزەکردنی پێش خستووە؟ بەڵام ھێشتا بێ شومار پرسیاری چارەسەر نەکراو ماوە .

پ: لەم بارودۆخەدا کارێکی باش بوو Elon Musk تویتەری کڕی؟..
و: من نازانم ئایا ئەو ئیمڕۆ جارێکی تر تویتەر دەکڕێ. لێ ئەوە بڕیاردانێکی خۆیەتی ، چۆن دەیەوێ کاتی خۆی بەسەر ببات. لەو کاتەدا کەخۆی تەرخانی SpaceX & Tesla کرد سەرکەوتنێکی نائاسایی بەدەست ھێنا.

پ: گەورەترین ھەرای نێوان ئەمەریکا و چین بەھۆی تازەترین تەقاندنەوەی بالۆنەکانی چین لە لایەن ئەمەریکاوە توندوتیژتر بووە. ئێوە بە چڕوپڕی لەگەڵ پەیوەندیدانی ئەمەریکی و چین خەریک بوون. ئایا لێرەدا گەیشتوونەتە خاڵێک کەس نەتوانگ پاشەکشەی لێ بکات؟…
و: باوەڕ ناکەم.. ئامانجی خەڵک لە ئەمەریکا ، ئەوروپا و لە چین لە شەڕوھەرای یەکتردا نییە. قاتوقڕی لە زەوی و کانزاکان نییە.. بەڵام بۆئەوە پێویست بەیەکتر نییە شەڕ بکەین. من لەگەڵ ئەوەم کەمێک شێوەی قسەکردنمان بگرینەوە دەبێت ئێمە ھەموو خۆمـان بۆ ئەوە تەرخان بکەین ، بەرەنگاری و شەڕی گۆڕانی کەشوھەوا و تیرۆریزم بکەین و داوای خوێندەواری و فێربوون و تەندروستی بکەین.

پ: ئێوە بە 19 ساڵی مایکرۆسۆڤتان دامەزراند خۆتان زۆر شتتان کرد. چ ئامۆژگارییەک بە نەوەی لاوان دەدەن ؟ چ ھەڵەیەک ئێوە کردووتانە ئەوان باشتر خۆیانی لێ لا بدەن؟…

و: بەھیوا بووم زووتر گرنگی و بایەخی راستەقینەی فرەڕەنگی پاشخانەکان و کەسایەتییەکان لە کۆمپانیاکەمدا فێربوومایە . لە پەیمانگاکەمدا سەرەتا زانینم ،پێویستمان بە کەسانێکی بیرکەرەوەی بێدەنگ ھەیەو مرۆڤگەلێکمان پێویستە بۆئەوەی بتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین- ھەم زانستکار و ھەمیش مرۆڤگەلی لەوێ کار دەکەن. ھیواخوازم کەوا زووتر ئەم وانەیە فێربوومایە.
پ: لە ژیانتاندا گەلێ مرۆڤ سەرکەوتووتان بینیووە . ئەوانە شتێکی ھاوبەشیان ھەیە؟ شتێ ھەیە وەک ئەوەی وەک ھۆکارێکی یەکلاکەرەوەی سەرکەوتن؟
و: ئەو مرۆڤانەی لە کۆمەڵگەدا ئامادەییان ھەیە، ئەوانەن کە بەردەوام فێردەبن. گرنگە مرۆ بە کەسانێک چواردەوری بگرێ، کە زیاتر لە خۆت، ئەزموونیان ھەبێت لە بوارە سەرەکییەکانی ئایندەدا.

چاوپێکەوتن لەگەڵ Paul Raineyبەڕێوەبەری ئینیستیتودتیMax- Planck بۆ گەشەپێدانی بایۆلۆژی و لێپراوی تاقیگەی Laboratoire Génétique لە پاریس، رۆژنامەی دێر تاگەسشپیگل ٢٠٢٣/٣/٣١ لەلایەن Brigit Herden

گەڕان ، ژوانەکان، تەندروستی – زیرەکی دەستکرد بۆتە بەشێکی دانەبڕاوی ژیانی رۆژانەمان ، وەک خاوەن دیدی گەشەپێدەری تییوریتیکەر پاول رانەر دەڵێ : خەڵک و زیرەکی دەستکرد لەداھاتوویەکی نێزیکدا زۆر لێک دوور نابن لێک نزیک دەبنەوە.

پ: بەڕێز Rainey ئێوە لەوتارێکدا ئەوەتان خستە ڕوو، کە مرۆڤ و زیرەکی دەستکرد ، لەسەر لێواری یەکسانی و پەرەسەندنێکی ھاوبەشن..چۆن بەم بیرکردنەوەیە گەیشتن؟
و: بە ئاوڕدانەوەیەک بۆ گەشەسەندنی ژیان ، دەبینین گەلێ بازی بنچینەیی لەم وێستگەیەدا نراوە… ئەمەش بەرەو ئەو ئاراستەیەی ھێناوین کە ژیان بەشێوەیەکی ھیراشی/ ھەرەمی دروستکراوە ..وەک لای بووکەشووشەی ماترۆشکای رووسی کە مرۆ دەیکاتەوە بەردەوام دانەیەکی بچوکتر دەبینێتەوە.

پ: کەواتە ھەروەکو ئەوەی ئۆرگانیزمی فرەخانەیی زیاد دەکەن بەھەمان شێوەی مرۆڤ پێی زیاد دەکات.
و: بەڵێ لێرەدا ئۆرگانیزمە سەرکەوتووەکان دەستنیشان دەکرێن.. نەک چیتر تاکە بەتاکەی خانەکان. لە ڕەوتی پەرەسەندنی ژیان دا بۆ نموونە گرووپی خانە دەچنە سەر خانەی تر پێکەوە..کە دواتر پێکەوە وەک یەکەیەکی بەھێز بەھێزتر خۆی دووبارە دەکاتەوە.. تەنانەت پێشتر ، دوو بەکتریای دێرینی گرنگی دیکەی پەرەسەندنی خانە ھاوشێوەکان دەرکەوتن.. پێویستە خانە مۆدێرنەکان بەرھەم بھێنن کە ئیمڕۆ ئێمەی لێ دروست بووین. دەکرێت ئاستی دووبارەبونەوەکان بگەڕێندرێنەوە بۆ لابردنی ژیان لەماددەوە؟؟؟؟ چەمکی پسپۆڕی بۆ ئەم جۆرە وەرچەرخانە بنچینەییە بریتییە لە Major Evolutionary Transisition ´MET

پ: ئێوە شیمانە دەکەن، گەشەکردنی مرۆڤ دەکەوێتە بەردەم وەرچەرخانێکی نوێ؟
و: بەڵێ ئەرگومێنتەکان بۆ ئەمە کەوا مرۆڤ و زیرەکی دەستکرد پێکەوە گەشەکردنێکی نوێ پێک دێنن، دەرکەوتووە لەڕێی فراوانکردنی نەخشە و بۆچوونی/ کۆنسێپتی کە بۆ روونکردنەوەی ھۆکاری METs سەنتراڵن. مرۆڤ و AIلە پرنسیپدا دەتوانن یەک یەکەیەکی گەشەکردن پێک بھێنن، کە تێیدا چ مرۆڤ و چ AIبەشێکی تاقە دانەیەک بن، لەسەر ئاستێکی بەرز یەکەیەکی نوێ دووبارە بکەنەوە.

پ: ئەوە بە کۆنکرێتی مانای چییە؟.
و: من پێموایە لە ھاتوویەکی نە زۆر دووردا مرۆڤ خۆی بە ئۆتۆنۆم گەشە ناکات. ڕەگەز و جۆرەکانی ئێمە لە ڕێگەی بەھێزی ھەڵبژاردنی سروشتەوە ھاتنەبوون. لەھەر نەوەیەکدا ئەو کەسانەی کە منداڵەکانیان بە باشترین شێوە خۆیان لەگەڵ ژینگەکەیاندا دەگونجێنن توانیوتانە زۆرترین زاوزێ بکەن.. بەتەواوەتی وەکو ئەوەی لەگەڵ تەواوی زیندەوەرەکانی تردا. دەشێ ئێستا ئەمە بگۆڕێ. لە ئایندەدا ئەوانەیباشترین چانسیان ھەیە ، کە پێژەوە لەگەڵ زیرەکی دەستکرددا بەسەرکەوتووترین شێوە ڕەفتار بکەن.

پ:مەبەستتان ئەوەیە مرۆڤ و مەکینە تێکەڵ دەبن؟
و: دەستێوەردانێکی ڕیشەیی پێویست نییە بۆئەوەی کەوا مرۆڤ و زیرەکی دەستکرد ببنە یەکەیەکی پەسەرەندن. ھەنووکە ھەر یەکێ بە ھۆی ھەڵگرتنی Smartphone ەوە فۆڕمێک لە AI پێیە . بەھۆی ئەمەوە دەگەڕێین بە جیھان دا، گفتوگۆ دەکەین، چاودێری دەکەین و پشتیوانی لە تەندروستیمان دەکەین، بەدوای زانیاریدا دەگەڕێین ، یاخود لەسەر DatingApps ھاوژینەکەمان دەیدۆزینەوە. زیرەکی دەستکرد سەر تەلەفونە زیرەکەکەمان ئێستا سوودی گەورەی مانەوەمان لەسەر ژیان دەداتێ، ئەوەی ئێستا دەیبینین و دەیکەین سەرەتاکەیەتی.

پ: بەڵام ئامێرەکان بەخێراییەکی زۆر گەورەتر لە مرۆڤ گەشەدەکەن . چۆن دەتوانرێ گەشەسەندنێکی ھاوبەش پێکەوە بکرێ و رووبدات ؟.
و: ئامێرەکان یەکلاییکەرەوە نین ، بەڵگو ئالگوریزمەکان.، کە لە ڕەوتی ژیانی ئێمەدا بەردەوام باشتر لەگەڵ پێداویستییەکانماندا خۆماندا بگونجێنین. ئەوەی گرنگە بۆ گەسەندنێکی ھاوبەش ئەوەیە، ئایا ئێمە زانیارییەکان کە ئالگوریزم لەسەر ئامێرەکانمان فێری بوون، دەیدەین بە منداڵەکانمان.. ھەر ئێستا ئەو دیاردەیە ھەیە، کە دایک و باوک مۆبایلە کۆنەکانیان دەدەنە دەست منداڵەکانیان. خۆ گەر مۆبایلەکانیش نەبێت وا Apps و دەستگەیشتن بە داتاکان لە خێزان…
بەمزوانە دەتوانرێ لێھاروویی و توانا، ئالگوریزمی گونجاو لە باوک و دایکەوە بێت بەمیراتی منداڵان.

پ: بۆچی لەئیستادا زیرەکی دەستکرد بەکەڵکی دایک و باوک دێ؟
و: بیھێنە بەرچاوتان کەسێک لەژێر باری سەختی خەمۆکیدا دەناڵێنێ، دوایی پاش ھەوڵێکی دوورودێژی ژیانی بەھۆی یارمەتی زیرەکی دەستکردەوە وەک ڕاھێنەرێک دەستکێکی باش بەدەست دێنێ.. ئایا ئەم گەنجینەیە لە ئەزموون لە فۆرمی زیرەکی دەستکرددا لەمە زیاتر دەچێتە پێشەوە، دەتوانن منداڵەکانی سوودی لێوەرگرن. دەکرێ ئەمە کارە ھەمان شت بێت لەگەڵ چەندین ئالگوریزمی پێشکەوتووی تر کە بەسوودن بۆ ژیانێکی سەرکەوتوو ببێتە ھۆی وەچەی زیاتری مرۆڤ و زیرەکی دەستکردزبەسوود بێت

مەودای خێرایی سەرکەوتنی ھاوبەشی مرۆڤ و زیرەکی دەستکرد جێبەجێ دەکرێ؟..
و: دەرێ خێرا بڕوات، میکانیزمی ھەڵبژاردن زۆر لەوە بەھێزترە کە زۆربەی خەڵک تێی دەگەن. دەتوانێ وابەستەیی لە میانەی چەند وەچەیەکی کەم دا، دروست بێت.. ھەر کە ھەڵبژاردن لە ئاستێکی بەرزتردا کار لێک دەکات، مرۆڤ و زیرەکی دەستکرد، ئێمە بە MET نوێدا تێپەڕین، گواستنەوەیەکی بنچینەیی نوێ لە پەرەسەندندا. ئەمە کاریگەرییەکی قووڵی دەبێت لەسەر ڕێڕەویداھاتووی پەرەسەندنی مرۆڤ و ئەوەی کە زیرەکی دەستکرد..

پ: ئایا ئەمە شتێکی باشە یان خراپ دەبێت بۆ مرۆڤ؟
و: پەیوەندی بە ڕوانگە و بۆچوونەوە ھەیە. لەدەرەوە توانای نوێی سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت، شتێک وەک گواستنەوە لە زیندەوەرە تاک خانەییەکانەوە بۆ زیندوەرە فرەخانەییەکان. فرەچەشنی بوونەوەرە زیندووەکان ئەوەی کە حەز دەکەین سەرسامیان بین ئیمڕۆ ئەوە زەحمەتە

پ: ئایا زیاتر ئەگەرێکی ئەوە نییە، رۆژێ لە ڕۆژان زیرەکێکی دەستکرد دروست بێت، کە بکەوێتە پێشبڕکێوە لەگەڵ مرۆڤدا لەسەر سەرچاوەکان ؟ زیرەکێکی دەستکرد نابێت کە باڵادەستترە لەمرۆڤ، جیھان بگرێتە دەست ؟.
و: بێگومان ئەوە بەگشتی دەشێ، ئالگوریزم خۆی لەڕێگای میکانیزمی گەشەکردنەوە بە مانا داروینییەکەی زیاترپەرەبسێنێ. مەرجێکی بنەڕەتی بۆ ئەمە توانا و لێھاتووییە بۆ کۆپی ھاوشێوە و دووبارەیە. ھەڵسان بە راقیکردنەوەی شتێک لەم جۆرە . من پێموایە کەوا گەشەپێدەری زیرەکی دەستکرد ئەوە لەبەرچاو دەگرێ.. ، دەسەڵاتی ھەڵبژاردنی سروشتی بەکاربھێنن بۆئەوەی گەشەبدەن بە ئالگوریزمی وریا و زرنگ.. لە کۆتاییدا، دەستکردی زیرەک دەتوانێت بە سەربەخۆیی لە کاریگەری مرۆڤ بڵاوببێتەوە و پێشبڕکێ بکات بۆ ئەنجامدانی پرۆسێسەرەکان. بەڵام دواجار ھەموو زیرەکی دەستکرد ھێشتا پشت بە جیھانی فیزیک و ئێمە دەبەستێ . ئێمە پێویستە لەکاتی مەترسیدا تەنیا لەکاتی خۆیدا لە پلاکەوە بیکوژێنینەوە…

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت