یووسف ئیسماعیل: نیچە لە خۆشەویستی چارەنووسدا.

نووسەر:- چیڕۆکنووس و ڕەخنەگری ئەدەبی، لە پاڵ ئەوانەوە بابەتی لێکۆڵینەوە، فیکری و فەلسەفە لەنێو دەقەکانیدا بەرچاو دەکرێن، ساڵانە کتێبە تازەکان لە بواری: ڕۆمان و چیرۆک،...Read more

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکێک لە نامۆترین و سەرنجڕاکێشترین دیوەکانی بیری فریدریش نیچە* ئەو دیوەیە، کە بەپەرۆشیەوە و بەردەوام ئەو چەمکەی دووبارە دەکردەوە کە خۆی ناوی نابوو ” Amor Fati ” گەر لە ڕووی لاتینەوە وەری بگێڕینەوە سەر زمانی شیرینی کوردی دەبێتە ” یەکێک چارەنووسی خۆی خۆشبوێت ” یان دەتوانین بە جۆرێکی تر بیناسێنیین بە شەوقەوە هەموو ئەو شتانە لەژیاندا ڕوودەدەن وەریان بگێڕین، بە ” ڕازیبوونی هەموو ئەو کارانەی لەژیاندا ڕوودەدەن بە ورە و ویقارەوە، ئەو کەسەی چارەنووسی خۆی خۆشدەوێت، با هیوا نەخوازێت کە هیچ شتێک لەڕابردووی خۆی ڕەشبکاتەوە. بەڵکو چارەنووس هەرچیەک بۆمان بهێنێت قبوڵی دەکات. باش بێت، یان خراپ. هەڵە بێت، یان دروست بێت. ئەوەش بەهێز و سوپاسگوزارییەکی بێسنوورەوە باوەش بە هەموو ئەو شتانەی ناوناخیدا دەکات، ئەم ڕەتکردنەوەی پەشیمانییە، و ئاشتبوونەوەیە لەگەڵ ڕابردوو وەک فەزیڵەتێکی لێ دێت لای نیچە، ئەمە چەندەها جار لە بەرهەمەکانیدا بانگەشە و ئاماژەی پێداوە.
لە کتێبی ” زانستی شاد ”دا ئەم کتێبەی لەماوەیەکی زۆر ناخۆشی ئەم فەیلەسووفەدا نووسراوەتەوە، نیچە وەک خۆی دەڵێت: من دەمەوێت زیاتر و باشتر فێربم، تا پێویستی شتەکان وەک جۆرێک لە جوانی ببینم، ئەوسا دەبمە یەکێک لەو کەسانەی وا دەکەن شتەکان جوان بن، چارەنووس لێرە بەدواوە وەک مەعشوقێک لێی دەڕوانم، چیتر نامەوێت بە گژ ناشرینیدا بچمەوە. ئیتر کەس تاوانبار ناکەم، تەنانەت نامەوێت چیتر ئەوانیش تاوانبار بکەم، کە خۆیان توانبارن. دوور ڕوانین تاکە بەرپەرچدانەوەی من دەبێت، بە گشتیش دەمەوێت ڕۆژێک ببم بە یەکێک لەو کەسانەی هەمیشە بەڕووی ژیاندا دەڵێن ” بەڵـێ ”. و داوی چەند ساڵێک نیچە لە کتێبی ” ئەمەتانێ مرۆڤەکە ” دەنووسێت و دەڵێت: هاوکێشەی من بۆ مەزنێتی لای مرۆڤ خۆشویستنی چارەنووسە، کەسێک نایەوێت هیچ شتێک بگۆڕێت نە لەڕابردوودا و نە لەداهاتوودا، و نە لەهیچ شتێکدا نەک تەنها بەرگەی ئەوە بگرێت کە پێویستە و بەلای کەمەوە بیشارێتەوە بەڵکو خۆشیبوێتیش.
لەهەموو دیوەکانی ژیاندا زۆربەی کاتەکان ئێمە ڕێک پێچەوانەی ئەم قسەیە دەکەین، ئێمە کاتێک زۆر سەرف دەکەین بە لێکدانەوەی هەڵەکانمان، پەشیمان دەبینەوە و شیوەن بۆ بەدبەختی چارەنووس دەکەین. هیوادەخوازین گەر بهاتبایە ڕووداوەکان بەجۆرێکی تر بوونایە ئێمە بەشێوەیەکی نموونەیی دوژمنی هەر شتێکین تەسلیم بوون و قبوڵکردنی چارەنووسی بوێت. ئێمە دەمانەوێت خۆمان شتەکان بگۆڕین و چاکیان بکەینەوە سیاسەت ، ئابووری ، ڕەوتی مێژوو.. هتد… و بەشێک لەمەش ئەوەیە دەگەیەنێت ئێمە ڕەتی دەکەینەوە، لەبەرامبەر هەڵە و نادادپەروەری و ناشرینییەکانی خۆمانەوە و ڕابردوو بە گشتی.
نیچە خۆشی لە هەندێک دۆخدا بەر بەم بەرنگاربوونەوەیە کەوتووە، لە بەرهەمەکانیدا جەختی زۆری کردووە لەم ڕەفتارە و دەستپێشخەری و پشتبەستن و متمانەکردن بەخۆم. چەمکەی ” ئیرادەی هێز ” بەتەواوی ئەم هەڵوێستە زیندوو و بەربەستشکێنە بەرجەسەتە دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ئاگادارە بۆ ئەوەی ژیانێکی باش بژێین، ئێمە دەبێت ئایدگەلێگی ناکۆک بەیەکەوە لە زەینی خۆماندا بئاخنێنین و ڕێزی بکەین، بەگوێرەی پەیوەستبوونیان بەیەکەوە، ئێمە بە تێڕوانینی نیچە نابێت هەرگیز چەقبەستوو بین، بەڵکو پێویستە ئایدیاکانمان ڕادەستی ئەوە دەستە بکەین کە دەتوانێت یارمەتیمان بدات لە ساڕێژکردنی برینەکانمان. نیچە داوامان لێ ناکات هەڵبژاردن بکەین لەنێوان جەبریەت و ئیرادەیەکی خورت و چالاکدا، بەڵکو ڕێگەمان پێ دەدات بەپێی زەروورەتی دۆخەکە پەیا بۆ هەر یەکێکیان بەرین. ئەو دەیەوێت کەرەستە ئەقڵییەکانمان زیاتر بن لە ڕیزێک ئایدیا، تا وەک چەکوش و موشارێک بن بەیەکەوە. هەنێک بۆنە هەیە ڕوونە پێویستی بەو داناییە هەیە کە لە فەلسەفەوە دێت، هەندێک کاتیش پێویستە بزانین چۆن ڕازیببین و لەئامێزی بگرین و بوەستین لە بەرەنگاربوونەوە.
لەژیانی تایبەتی نیچەدا، زۆر شت هەبووە هەوڵیداوە بیانگۆڕێت و بەسەریاندا زاڵ بێت. نیچە لە ئەڵمانیە لە خێزانە بەکۆتوبەندەکەی هەڵدێت بەرەو چیاکانی ئەلپی سوسڕی، هەوڵیدا لە کۆتوبەندی ژیانی ئەکادیمی ڕزگاری بێت و ببێتە نووسەرێکی سەربەخۆ، هەوڵیدا هاوسەرێک بدۆزێتەوە هەم خۆشەویست و هەم و هاوفکریشی بێت، بەڵام زۆربەی پڕۆژەکانی سەبارەت بە خۆ داهێنان و سەرکەوتن بەسەر خۆیدا بەڕێگەیەکی هەڵەدا چوو. نیچە نەیتوانی باوک، دایکی و خوشکە خۆشەویستەکەی لە مێشک و فکریدا دەربهێنێت، بۆیە نیچە کتێبەکانی زۆر بەشێوەیەکی خراپ دەفرۆشران، و بەشێکی ناچاربوو سۆزی بۆ هاوڕێ و خێزانەکەشی هەبێت تا بتوانێت بەردەوام بێت، لەهەمان کاتدا هەموو هەوڵە گێڕ و گۆجەکانی بۆ ڕازیکردنی ئافرەت بەگاڵتەپێکردن و ڕەزفکردنی کۆتاییان هات. بەدڵنیاییەوە نیچە حەسرەت و پەشیمانی خەیاڵی داگیرکردبوو لە گەشتەکەیدا بە ئینگیلتەرادا هەروەها ئەو شەوانەشی کە کۆلێتە سادەکەی لە سیلیس ماریا بەسەری دبرد، نیچە گەر بهاتبایە خۆم بە پانتایی ئەکادیمیاوە هەڵبواسیایە، ئەوکات متمانەیەکی زۆر زیاترم بەخۆم دەبوو لە بابەتی ئافرەتدا، و گەر بهاتبایە بە ستایلێکی باوتر بمنووسیبایە، گەر بهاتبایە و لە وڵاتی فەڕەنسا لەدایکبوومایە. بەهۆی ئەم ئایندانەوە کە هەموو کەسێکیش کۆمەڵێ ئایندەی تایبەتی بەخۆیەوە هەیە کە دەکرێت زۆر وێرانکەر و زۆر ناخ پروکێنەر بێت، بۆیە بیرۆکەی خۆشویستنی چارەنووس لە مێشکی نیچەدا بەشێوەیەکی ناچاری گەشەیکردووە.
خۆشەویستی چارەنووس ئەوە بیرۆکەیە بوو کە نیمچە پێویستی پێ بوو تا مێشک و دەروونی بێنێتەوە سەرخۆی ئەمەش دوای چەند کاتژمێر لەخۆداچوونەوە و خۆ ڕەخنەکردن، ڕەنگە ئەمە تاکە ئایدیا بێت لە چواری بەیانیدا و بێتە هانامان تا مێشکمان ئارام بکاتەوە کە خەریکە لە نیوە شەودا خۆی دەخواتەوە.
لە ترۆپکی دۆخی خۆشویستنی چارەنووسدا ئێمە بەڕاستی دەتوانین لەوە تێبگەین کە شتەکان نەدەکرا بە جۆرێکی تر ڕوویان دابا، چونکە ئێمە هەرچەنێک بین و هەرچیەک بیکەین ئەوە بەشێوەیەکی توند پەیوەستەوە بە زنجیرەیەک ئاکام کە هەر لەگەڵ هاتنە دونایەوە دەستی پێکردووە، ئەوەی وای دەبینین بەشێوەیەکی دروست ڕۆیشتووە و ئەوەشی بەشێوەکی هەڵە ڕۆیشتووە وەک یەکترن. بەڵام لەکۆتایدا چاو بەگریانەوە فرمێسکگەلێک دەڕژێنین کە بێهودەیی تێکەڵ بە جۆرێکی نەشوەت بووە دەڵێین: بەڵێ؛ بەڵێیەکی گەورە بەڕووی هەموو ژیاندا، لە تەنگەژییە ڕەهانییەوە بۆ ساتە تێپەڕو پەڕ جوانییەکانی.
نیچە لە نامەیەکیدا بۆ هاوڕێکەی لە هاوینی 1882 ، نیچە هەوڵیداوە ئەم ڕۆحیەتی قبوڵکردنە نوێیەی کە فیری بووە لەسەر پیداگیربێت تا خۆ پێ بپارێزێت لە ژن و ئازارەکانیان، من لە دۆخێکی تەسلمبوونم بە خودایەک کە من ناوی دەنێم خۆشەویستی چارەنووس زۆر زۆر، بە ڕادەیەک ئامادەم بچمە باو دەمی شێرەوە، بەم شێوەیە. دوای کۆمەڵێ پەشمانی و ئەسەف دەبێت فێربین هەنێک کات پێویستە داوی بکەوین و بچینە پاڵیەوە. لەکۆتایدا نیچە دەڵێت: مرۆڤ هەتا کۆمەڵایەتی تر بێ کەلە پوت تر ئەبێت.
* : نیچە فەیلەسووفی ئەڵمانییە، لە ساڵی 1844ی عیسایی لە پڕۆس لە دایکبووە. و لەساڵی 1889 نیچە تووشی نەخۆشی مێشک دێت لە تەمەنی چل و پێنچ ساڵیدا، و ساڵی 1900 مەرگ کۆتایی بە نەخۆشی و لێهاتوو و فەلەسووفی هەموو جیهان هێنا. ماڵئاوایی هەمیشەیی کرد.

سەرچاوەکان:
– Great Thinkers, BOOk
– Ar.m.wikipedia.com
– Channle Youtoby: Outlierz insight
– Nietzsche ecce homn, BOOK

نووسەر:- چیڕۆکنووس و ڕەخنەگری ئەدەبی، لە پاڵ ئەوانەوە بابەتی لێکۆڵینەوە، فیکری و فەلسەفە لەنێو دەقەکانیدا بەرچاو دەکرێن، ساڵانە کتێبە تازەکان لە بواری: ڕۆمان و چیرۆک، ناساندن و ڕانانیان بۆ دەکات. هەر بابەتێک لە دەورەی ڕۆمان و چیرۆک و فیکری فەلسەفەیدا بسوڕێتەوە سەرنج و تێبینی بۆ نووسەر و خوێنەران دەخانە ڕوو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت