عیماد عەلی: مۆزەخانەکەی بارزانی و کڵاو خستنە سەر من.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چەند ساڵێکی پێش، هاورێیەکی پەیکەرتاشم وتی: سبەی دەرۆم بۆ هەولێر، ئەگەر سەرقاڵ نیت لەگەڵمدا وەرە. وتم ئیشت چیە لە هەولێر کاکە؟ وتی هاورێیان دەبینین و جەوێک دەگۆرٍین و زوو دەگەرٍێینەوە. وتم باشە. بۆ بەیانیەکەی کە کەوتینە رێ هیچ باس و خواستێکی ئەو مەبەستەی ئەو بۆی رۆیشتووە بۆنەگیٍرٍامەوە بە هیچ شێوەیەک بەلای ئەوەدا نەرۆیشت کە ئامانجی راستەقینەی ئەم سەفەرەی چیە و بۆ چی دەرٍۆین. تاگەیشتینە دورٍیانی هەریر و نازەنین، وتی من چاوەرٍێی برادەرێک دەکەم لێرە دەوەستم با بێت. وتم زۆر باشە. دواتر دووئۆتۆمبیل لە هەولێرەوە هاتن و هاورێ پەیکەرتاشەکەی منیش لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزی بەرٍێ کەوت بۆ بینینیان و منی لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بەجێهێشت، دوایی گەرٍایەوە و وتی: کاکە من لەگەڵ ئەو برادەرانە ئیشێکمان هەیە و ئۆتۆمبێلەکەم لێرە بەجێ دێڵم و تۆ تێیدا دانیشە و دواتر دەگەرێینەوە. منیش وتم کەی دەگەرێتەوە؟ وتی نازانم لەوانەیە هەندێک کاتمان پێ بچێت. منیش وتم مەعقولە کاتتان پێ بچێت و منیش لەناو ئۆتۆمبیلەکەی تۆدا بە تاق و تەنیا لێرە بمێنمەوە؟ دواتر وتی دەباشە مادام نامێنیتەوە با بزانم ئەو برادەرانە چی دەڵێن. دواتر هاتەوە و وتی باشە تۆش وەرە لەگەڵماندا و گەشتێکە و دونیا دەبینین و دەگەرٍێینەوە. وەلحاڵ هاورێی پەیکەرتاشم ئۆتۆمبێلەکەی لەوێ بەجێهێشت و منیش کەوتمە رێ و لە ئۆتۆمبیلێکی ئەوان لەگەڵ ئەواندا سەرکەوتم، هەر لەو چرکەدا بینێم کۆمەڵێک خەڵکن و( فەرهاد پیرباڵ)یان لەگەڵدایە و ئەو سەرپەشتیان دەکات. کە ئەم پیرباڵە منی بینی کە نە دەیناسم و نەش دەمناسێت و وەعد نیە من لەو ئەرکەیان ئامادەبم، زۆری پێ ناخۆش بوو دەموچاوی گۆرٍا. وایزانی من بە داواکاری خۆم رۆیشتووم بۆ ئەوێ، کەچی نەیزانیبوو من ئاگام لە مەحموی بێزەوان نیە. دواتر دەرکەوت ئەم برادەرە پەیکەرتاشە ئازیزەی من بە قسەی پیریاڵ کەوتۆتە رێ بۆ ئەوێ، گوایە فەرهاد پیرباڵ دیوارە پەیکەری مۆزەخانەکەی بارزانی بێ هیچ تەندەرو شتێک بەوی بدات و ئەویش پارەیەکی باشی خەیاڵی لەوە دەست کەوێت. تا ئەو کاتە من ئاگام لە هیچ کەین و بەینێکی نێوان ئەوان نەبوو، تاوەکو گەیشتینە بلە و بارزان. ئاگام لە مردنی خۆم بوو ئاگام لەم رێککەوتنە ژێربەژێرەی فەرهاد پیرباڵ و هاورێ پەیکەرتاشەکەم نەبوو. هەر ئەوەندەم زانی گەیشتینە شوێنی مەبەست و بەرپرسێکی باڵای پارتیمان بینی و نانی نیوەرٍۆمان لەوێ لە بارزان لەماڵەکەی ئەودا خوارد و کەوتینە رێ بۆ مۆزەخانەکە، لەوێدا دواتر کە فەرهاد پیرباڵم بەو وەزع و بارە لاواز و ملکەچی و زەلیلیەوە بینی، کە لەبەر پێی ئەو بەرپرسە باڵایەی پارتی دەجوڵایەوە و بچوکیی دەکرد، نەفرەتم لە هەموو رۆشنبیرێک کرد و بە هاورێ پەیکەرتاشەکەم وت، بەرێز ئەمە کڵاوێکی ئاسنینە تۆ لەسەر منت ناوە و تۆ هەڵوێٍستی من لەمەر ئەم حزبەو رەفتار و سیاسەتی دەزانیت و هەر هیچ نەبێت ئاماژەیەکت لەسەر ئەم شتە بۆ من کردبا، هەر لەو شوێنە جوێنێکم لە بنا گوێی ئەودا و قسەیەکی زۆر توندم کرد کە جێگەی نوسین نیە، وتم هەر هیچ نەبێت شتێکت پێ بوتبام برالە، بۆ ئەوەی بیرم لەم کەتنە بکردایەتەوە و بریارێکم دابا، نەک بەم شێویە گوایە بۆ سەردانی کۆمەڵێک هاورێی هەولێر دێین من بێنیت بۆ ئێرە ئازیزەکەم پارە کەی ئەوە دێنێت کە کڵاو بکەیتە سەر من و خیانەتێکی مەبدەئیم لێ بکەیت. لەوێدا هەموو شتێکم بۆ روون بووەوە و کردەوەی ئەو برادەرەم بە خیانەت لەقەڵەم دا و لەو کاتەوە ببرای ببرای هاورێیەتیم لەگەڵدا پچرٍاند و بنبر کرد.
ئەوەی شایانی باسە دواتر فەرهاد پیرباڵیش خوائاسا کڵاوێکی جوانی کردبووە سەر ئەم هاورێ پەیکەرتاشە ئازیزەم و مافی دروستکردنی پەیکەرەکەی پێنەدابوو، بەڵکو بە بێ تەندەر دابووی بە کۆمەڵێک پەیکەرتاشی کوردی رۆژهەڵات و هاورێی پەیکەرتاشی ئازیزی منیش، جگە لەوەی خیانەتی لەمن کرد، دەستی لە بن هەمبانەکەی فەرهاد پیرباڵ و پارتی بە بەتاڵی دەرچوو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت