شـــــوان خورشــــید: مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکوک – بەشی شەشەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەرکەوتنی ڕۆژنامەو سەرهەڵدانی زیاتر لەو سەردەمانە، گڕوگاڵی کردوە کە دەنگی ئازادی و ڕێزگرتن لە دەربڕینی ڕای ئازاد بڕەوی هەبوە،بۆیە دەبینین هەر لە دوای پڕۆسەی ئازادی عێراقەوە بەلێشاو لەشارەکانی عێراق ڕۆژنامەو گۆڤارو بڵاوکراوەو کۆڕو کۆبونەوەو دەربڕینی ڕای جیاواز گەشەی کردوە،ناوچەکانی کەرکوکیش بێ بەش نەبوە لەو هەڵتۆقینە ڕۆشنبیریەو، لەڕێی ڕۆژنامە و گۆڤارو بڵاوکراوەی ناوچەکە، بیروڕاو پەیامی خۆی ئاراستە کردوە،

؛؛ گۆڤاری زیبان
وەک گۆڤارێکی مانگانە لقی کەلاری بنکەی گەلاوێژ بەزمانی کوردی دەریکردوە، ژمارە یەکی لە ساڵی 2004 گەیشتۆتە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

؛؛ ڕۆژنامەی کرکوک تورکمن ایلی
هەفتانەیەکی ئەدەبی گشتی و ڕوناکبیری بوە،یەکێتی نوسەرانی تورکمان لقی کەرکوک ژمارە یەکی لە حوزەیرانی 2003دەرکردوە، بە زمانەکانی عەرەبی و تورکی لاتینی، سەرنوسەری ڕۆژنامەکە مەولود تەها قایەچی و بەڕێوەبەری سەرنوسەری ایدن کرکوکی بوە.

؛؛ الوحدە
ڕۆژنامەیەکی هەفتانەی سیاسی کۆمەڵایەتی ڕوناکبیری گشتی بوە، پاشماوەی بەعسیەکانی کەرکوک دەریان دەکرد، خاوەنی ئیمتیازی تجمع الوحدة الوطنیة العراقي و سەرنوسەری ڕەعد مطشر و بەڕێوەبەری نوسینی عەلی الشمري بون، ژمارە یەکی لە حوزەیرانی 2003دەرچووە.

؛؛ ڕۆژنامەی ڕوناکی کەرکوک
مەڵبەندی ڕێکخستنی کەرکوک دەری دەکرد، وەک بڵاوکراوەیەکی مانگانەی سیاسی، خاوەنی ئیمتیازی مەڵبەندی کەرکوک یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو،سەرنوسەری بەهجەت ڕەئوف و جێگری سەرنوسەری عەدنان مەنسور بوون.

؛؛ گــــەڕانەوە
ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆ بوو،کۆمەڵێک گەنجی ئازدیخواز لە کەرکوک دوو هەفتە جارێک دەریان دەکرد، خاوەنی ئیمتیازی عارف قوربانی و سەرنوسەری حەکیم عوسمان و بەڕێوەبەری نوسینی فاروق جەمیل بون، ژمارە یەکی لە 2003دەرچوە دوای بەردەوامیەکی زۆر لە دەرچون وەستاوە.

؛؛ کەرکوکی ئەمڕۆ
ڕۆژنامەیەکی ڕوناکبیری کۆمەڵایەتی بوو، دوو هەفتە جارێک کۆمەڵەی ڕوناکبیری کۆمەڵایەتی پارێزگای کەرکوک دەری دەکرد، سەرنوسەری سمکۆ بەهرۆز و بەڕێوەبەری نوسینی هاشم کاکەیی بوون، ژمارە یەکی لە تەموزی 2003 دەرچوە، ڕۆژنامەکە سەرەتا ڕەنگاوڕەنگ بوە، پاشان دوای چواردە ژمارە لە دەرچونی بوەتە ڕەش و سپی و وەک ڕۆژنامەیەکی سیاسی گشتی بە دوانزە لاپەڕە ،درێژەی بە تەمەنی خۆی داوە.

؛؛ ڕۆژنامەی الفیصل
تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق وەک ڕۆژنامەیەکی هەفتانەی سیاسی بەهەشت لاپەڕە دەریان دەکرد، خاوەنی ئیمتیازو سەرنوسەری محەمەد شاهین و جێگری سەرنوسەری ئامینە مەحمود بون.

؛؛ بانەڕۆژ
گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشـــتی کۆمەڵەی ڕوناکبیری و کۆمەڵایەتی پارێزگای کەرکوک بوو، سەرنوسەری لەتیف فاتیح فەرەج و جێگری سەرنوسەری عەدالەت عەبدوڵا بون، ژمارە یەکی لە کانونی یەکەمی 2003 بەشێوەی ڕەنگاوڕەنگ دەرچووە.

گۆڤاری المستقبل (بانەڕۆژ)
وەک گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتی کۆمەڵەی ڕوناکبیری و کۆمەڵایەتی پارێزگای کەرکوک، بەعەرەبی دەریان دەکرد،سەرنوسەری لەتیف فاتیح فەرەج و جێگری سەرنوسەری عەدالەت عەبدوڵا بوە،ژمارە یەکی لە یەکی ئاداری 2004 دەرچووە.

؛؛ ڕۆژنامەی خۆرنەوازان
ڕۆژنامەیەکی گشتی ئازاد بوو مانگی جارێک دەردەچوو، خاوەنی ئیمتیازی سەڵاحەدین عەبولحەمید سەرنوسەری سەڵاح گەرمیانی بوو.

٫٫ ڕۆژنامەی بەرەو شار
ڕۆژنامەیەکی مانگانەی سەربەخۆو ئازاد بوو، لە کەلا لەلایەن کۆمەڵێک گەنج، ژمارە یەکیان لە 20. 2. 2004 دەرکرد، هەریەک لە عەدنان سەید حوسێن وەک سەرنوسەرو سامان عەزیز بەڕێوەبەری نوسین و، ئەحمەد کاکە سەرپەرشتیاری هونەری.کاری ڕۆژنامەکەیان تێ دەپەڕاند.

،، ڕۆژنامەی ئاوەسپی
کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسانی دوزخورماتو، دوو هەفتە جارێک چاپ و بڵاویان دەکردەوە، وەک ڕۆژنامەیەکی ڕۆشنبیری گشتی ئازاد.

،، گۆڤاری زانســـت
نەخۆشخانەی ئازادی لەشاری کەرکوک وەک گۆڤارێکی زانستی بە زمانی ئینگلیزی دەریان دەکرد، ژمارە یەکی لە ئۆکتۆبەری 2003 بڵاوکرایەوە، خاوەنی ئیمتیازی دکتۆر سەباح زەنگەنە و سەرنوسەری دکتۆر هیوا محەمەد شوانی بون.

،، التمریض
بڵاوکراوەیەکی ناوبەناوی پەرستاری بوو، سەرپەرشتیاری گشتی بڵاوکراوەکە دکتۆر حەمید محەمەد السبعاوی و سەرنوسەری ئەیاد گورگیس داود بون.

گۆڤاری الاصلاح
گۆڤارێکی سیاسی ڕوناکبیری بوو حیزبی ئیسلامی عێراقی لەکەرکوک دەریان دەکرد، سەرنوسەری عەبدول کەریم عەلی بوو.

٫٫ گۆڤاری زەوی
گۆڤارێکی سیاسی ڕوناکبیری مانگانە بوو، حیزبی سەلامی کوردستان لە کەرکوک دەری دەکرد،خاوەنی ئیمتیازی سوار رەشید باجەلان و سەرنوسەرەکەی بێستون جەلال بون.

بڵاوکراوەی الشفاء
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک دەری دەکرد، ژمارە یەکی لە 2002 بڵاوکرایەوە.

،، الذهب الاسود
بڵاوکراوەیەکی بزیشکی زانستی بوو، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک دەریدەکرد.

،، گۆڤاری التاجر
ژوری بازرگانی کەرکوک دەریدەکرد، گۆڤارێکی مانگانە بوو تایبەت بە کاروباری بازرگانی و ئابوری و ڕۆشنبیری، ژمارە سفری لە ئەیلولی 2003 بڵاوکراوەتەوە، سەرنوسەری سەباح ساڵەی و سکرتێری نوسینی محەمەد تۆفیق بون.

،، کەرکوکی ئـــازاد
بڵاوکراوەیەک بوو تایبەت بە ئازادکردنی شاری کەرکوک، ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی خۆێندکارانی کوردستان دەریان دەکرد، خاوەنی ئیمتیازی کۆمەڵەی خۆێندکاران و سەرنوسەری سامان جەلال بوو.

،، بابە گوڕگوڕ
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیری گشتی وەرزی بوو، کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی بابەگوڕگوڕ دەری دەکرد.

گۆڤاری ڕابون(الصحوة)
مەڵبەندی کەرکوکی حیزبی ئیسلامی عێراقی دەریدەکرد، وەک گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتی، سەرنوسەری گۆڤارەکە خالید جاف و دەستەی نوسەران یوسف عوسمان و محەمەد حەمید و ئەحمەد پاڵەوان بون.

،، صوت كركوك
بڵاوکراوەیەکی هەفتانەی گشتی سەربەخۆ بوو بە زمانی عەرەبی، ژمارە یەکی لە حوزەیرانی 2003 چاپ و بڵاوکراوەتەوە، لە سەر بڵاوکراوەکە نوسراوە(تصدر عن رابطة كركوك للثقافة والفنون).

،، پنــــار
گۆڤارێکی هونەری ڕۆشنبیری بوو لە قەبارەی کتێب، ژمارە یەکی لە تەموزی 2003 بڵاو کرایەوە، بە زمانی عەرەبی و تورکمانی.

،، شـــەم
گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتی بوو، بەشی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان، سەنتەری کفری دەریدەکرد، سەرنوسەری شەم ئاری عوسمان خەیات بوو.

،، گۆڤاری باوە شاسوار
گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتی بوو، لە کفری جارنا جار دەردەچو، سەرنوسەری سامان کەریم و بەڕێوەبەری نوسینی هیوا عەلی بون.

،، گۆڤاری ڕازی
گۆڤارێکی پزیشکی بوو، ژمارە یەکی لە 2003 دەرچوە، سەرنوسەری گۆڤارەکە جاسم محەمەد شندی بوو.

،، گۆڤاری الرحیق
گۆڤارێکی ئیسلامی ڕۆشنبیری مانگانە بوو،ژمارە یەکی لە تەموزی 2003 بڵاوکراوەتەوە، سەرنوسەرەکەی حازم نازم فازل و بەڕێوەبەری نوسینی سامی سلێمان عارف بوون.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت