گۆران هەڵەبجەیی: حەقیقەتی ئەردۆغان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بۆ ئەو مسوڵمانە کوردەی هەموو کورد دەکاتە قوربانی تورکێکی مسوڵمان، بۆ هەودارانی ئەردۆغان لە باشوور.
ئەردۆغان ئەو کەسەیە کە زیرەکانە ئیسلام بۆ بەرژەوەندی خۆی و حیزبەکەی بەکاردەهێنێت، ئیدی ئەم بەرژەوەندیە چۆنی خواست، ئەو خۆی لەگەڵیدا دەگونجێنێت، با ئەگەر لەسەر حسابی ئاینەکەیشی بێت.
بۆنمونە لەم ماوەیەدا ئەردۆغان پەنای بۆ چەند کردەیەک بردوە کە بەهیچ جۆرێک لەگەڵ قەناعەتی ئاینی و پرەنسیپی ئیسلامیدا یەکناگرنەوە، بەڵام ئەو چاوی لەبەرژەوەندی خۆی و حیزبەکەیەتی نەک بەرژەوەندی ئاینی.
+ چەند ساڵێک بوو پەیوەندی نێوان تورکیاو ئیسرائیل تێکچوبوو، هەردوولا یەکتریان بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ تاوانبار دەکرد، لێ بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا کەساڵێک کەمتری ماوە، وە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی کێرڤی حیزبەکەی، ئەردۆغان چەندین هەنگاوی نا، یەکێک لەوانە ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانیان بوو لەگەڵ ئیسرائیل، ئەم هەنگاوە کووتووپڕەی ئەردۆغان بۆ ئیسرائیلیەکانیش جێگەی سەرسوڕمان بوو.
+ تورکیا یەکەم دەوڵەتی ئیسلامیە کە ئیعترافی بە ئیسراێیل کردوە.
+ تورکیاو ئیسرائیل گەورەترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوانیاندا هەیە کە ساڵانە بە چەندین ملیاردۆلار دەخەمڵێنرێت.
+ گەشتیارانی ئیسرائیلی بۆ تورکیا ساڵانە لە نیوملیۆن گەشتیار تێپەڕدەکات.
+ مەزنترین کارگەی درووستکردنی کەرەستەی سەربازی ئیسرائیلی لەتورکایە.
+ تورکیا گەورەترین هەناردەکەری چیمەنتۆیە بۆ ئیسرائیل [کە بۆ بیناکردنی مستەوتەنەکان بەکار دەهێنرێن]
+ ناوی تورکیا لە نێو ئەو وڵاتانەدا {نیە }کە لەڕووی داراییەوە کۆمەکی فەلەستینیان کردووە.
+ ئەردۆغان یەکەم سەرۆکی مسوڵمانە کەمەدالیای [جوامێری ئیسرائیلی] پێبەخشراوە.
+ ئەردۆغان یەکەم سەرۆکی وڵاتێکی مسوڵمانە کە زیارەتی گۆڕی دامەزرێنەری بزافی زایۆنزمی{ تیودۆر هەرتزل} ی کردوە.
+ ئەردۆغان یەکەم سەرۆکی مسوڵمانە کە تا ئێستا [ 5 ] جار سەردانی ئیسرائیلی کردوە.
+ سەفەرکردنی هاوڵاتیانی ئیسرائیلی بۆ تورکیا بێ ڤیزەیە، بەڵام بۆ فەلەستینیەکان [ئەگەر ڕێگەیان پێبدەن] ئەوە بە ڤیزەیە،
+ دەمێک ئەردۆغان کووفیە{جامانە} ی فەلەستینی لەمل نابوو، لە بەردەم میدیاکاراندا گووتی [قودس هێڵی سوورە]و بەرەنگاری هەر وڵاتێک دەبینەوە باڵوێزخانەکەی بگوێزێتەوە بۆ ئەو باژێڕە، بەڵام هەر زوو لەو قسەیە پەشیمان بوویەوە، بەوەی بە فەرمانی خودی خۆی کۆمپانیای{لیماک}بەگوژمەی [ 21 ] ملیۆن دۆلار، درووستکردنی بینای {باڵوێزخانەی ئەمریکای لە قودس} لە ئەستۆگرت. شایانی ئاماژەیە خاوەنی ئەو کۆمپانیایە [نیهاد ئۆزدمیر] ە کە دۆستێکی نزیکی ئەردۆغانە، هاوکات زاواکەی ئەردۆغان [بیرات بەیرەق] و [بن علی یەڵدرم] پشکیان تێیدا هەیە.
بەمەش تورکیا بووە سەرمەشقی هەموو وڵاتانی جیهان کە دەستی بۆ کارێکی هەستیار و مەترسیدار برد، هاوکات دۆستایەتی و دڵسۆزی خۆی بۆ ئیسرائیل سەلماند.
+ لەتورکیا 26 قاعیدەی عەسکەری ناتۆ هەیە.
+ تورکیا تاکە وڵاتی ئیسلامیە کەبەفەرمی ڕێگەی بە هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازەکان داوە.
+ تورکیا تاکە وڵاتی ئیسلامیە کە [ کەناردەریای نوودیست]ی هەیە، واتە ڕووتبوونەوەی تەواو .
+ تورکیا تاکە وڵاتی ئیسلامیە کەدژی قورئان و بنەماکانی ئیسلام کاری کردوە، بەوەی فرژنی تێیدا قەدەغەیە.
+ یەکەم دەوڵەتی ئیسلامی تورکیایە کە بەفەرمی ڕێگەی بە لەشفرۆشی داوە.
+ ژمارە ئەو ماڵانەی کاری لەشفرۆشیان تێدا دەکرێت لە سەرانسەری تورکیادا پتر لە { 20.000} ماڵە.
+ داهاتی ساڵانەی تورکیا لە بواری لەشفرۆشیدا [چوار ملیار دۆلارە]
+ ئەوانەی کاری لەشفرۆشی دەکەن بە گەوادەکانیشەوە ژمارەیان [300.000]کەسە.
+ 265 کارگەی درووستکردنی مادەکحولیەکان لەتورکیا هەیە.
+ دەرکردنی ئیخوانەکانی میسر لە تورکیاو داخستنی بارەگاو میدیاکانیان، بێ دەنگی مسوڵمانانی جیهانی لێکەوتەوە بەکوردیشەوە.
+ ئەردۆغان، وەک ئامرازێک ئاین بۆ گەوجاندنی کوردە ئیماندارەکان بەکاردەهێنێت، بەتایبەتی ئەوانەی ئەردۆغان بە خلیفەی نوێی موسوڵمانان دەزانن.
+ لەکن ئەردۆغان هەموو کورد دوژمن و نەیارن، ئیدی با مسوڵمانی عەیار 24 بێت، وەک عەلی قەرەداغی و هاو فکرەکانی.
گەر ئەم حەقیقەتانە لەکن هەندێک کاڵفامی ئیسلامی باشوور نوێبن، ئەوە بەدڵنیاییەوە بە دوونوێژی ئەردۆغانی نەژاد پەرست و فاشست لەخشتە براون.
+گەر پرسیار ئەوەبێت ئەی بۆچی لەگەڵ ئەم هەموو فەزاحەتەشدا هێشتا ئیماندارانی باشوور سەرسەختانە داکۆکی لێدەکەن؟
+ بەبۆچوونی من وەڵامەکە ئەوەیە، ئەو جۆرە کوردە ئیماندارانە بڕیاریان داوە گەر فەزیحەتەکانی ئەردۆغان لەوەش زیاتربن، هەر داکۆکی لێدەکەن و وەک ئیماندارێکی بێگانەپەرست و خۆفرۆش بمێننەوە،کە ئەمەش لادانە لەپرەنسیبە ئەخلاقی و نەتەوەیی و نینسانیەکان.
ئاشکرایە کوردی مسوڵمانی حیزبی و غەیرە حیزبی نیشتەجێی باشوور هەستی نەتەوایەتی و مرۆڤدۆستی لەکن زۆربەیان غائیبە، ئەوانە ئازاری مسوڵمانێکی فەلەستین یا بورما [کە دڵنیام زۆربەیان نازانن بۆرما دەکەوێتە کوێوە] کە هەزارەها کم لێمانەوە دوورە، هەستیان دەبزوێنێت و داکۆکییان لێدەکەن و فرمێسکیان بۆدەڕێژن،کەچی لەئاست ئازار و مەینەتی و چەوساندنەوەی کوردانی باکوور و ڕۆژئاوا { کەڕوکوێرولاڵن}، دەتوانم بڵێم بەکارە نائینسانیەکانی ئەردۆغان دژی هاوزمانی خۆیان خۆشحاڵن و خەنی دەبن.
سەرنج/ ساڵی پار کۆتایی مانگی { 8 } ئەم بابەتەم بە ناونیشانێکی دیکە نووسی، کە ئاراستەی علی قەرەداغیم کرد بوو. هەست دەکەم دووبارە پۆست کردنەوەی لەم دۆخەی ئێستادا کە[هەڵبژاردنەکانی تورکیا]بەڕێوەیە، بەپێویست دەزانم.
جگەلەوەی ناونیشانەکەیم گۆڕی، هاوکات کوورتم کردەوەو لەهەندێک شوێنیش دەستکاریم کرد.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت