عیماد عەلی: ئەم جارەش پارتی مانۆر ناکات؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەموو جارێک کە هەڵوێستی پارتی نەرمی تێدا دەردەکەوێت، خەڵکی دڵسۆز لە خودا داواکارن ئەم کارەی بە قەناعەتەوە بێت و راست بکات و بەڵکو خوایە رەفتار و سیفەتەکانی گۆریبێت و شەقی زەمانە کاریگەری هەبێت و رێگەی راستی گرتبێتەبەر و میلەتیش قوتار بێت لەو کردەوە نابەجێیانەی لە بەردەوامدانی لەو شێوە ململانێیەی نێوخۆیی کوردستاندا، دەبێت بزانین یەکێتیش لەو بارەوە ئەوەندە راستگۆ نیە و لایەنە بچوکەکانی تریش سەرقاڵی کاری تایبەتی خۆیانن و ناپەرژێنە سەر باری سیاسی کوردستان بە گشتی.
بە پێی ئەو مێژووەی رەفتاری پارتی و بە تایبەتی لە دوای راپەرٍین و ئەو مانۆرٍانەی پەیرٍەوی کردوون و زۆر جار ئەویتری بەرامبەری پێ هەڵخەڵەتاندوون، لە کاتی لاوازی و پاشکەوتن و چەقبەستنی باری سیاسی و نەبونی رێگەیەکی تر و کەوتنە قەیرانیدا، ئینجا بە ناچاری رووی لە چاکسازی و ئاشتەوایی و مامەڵەی جیاوازی لەگەڵ ئەویتردا کردووە، تەنها لەوکاتانەدا زانیویەتی کە هێز و کەسی تر لە مەیدانی سیاسی کوردستان بوونی هەیە و ململانێی ئەو دەکەن و دەبێت چاوی لەوە بێت و حسابی تایبەتی خۆی دەوێت. بۆیە هەمیشە هەموان باوەریان بە دروستیی سیاسەتی پارتی زۆر لەق بووە و گرفتەکە لەوێدا بووە کە چۆن متمانەی پێ بکەیت و سیاسەتی ئەم حزبە بە پاڵنانی هەڵوێستی لاوازی ئەو و نەبوونی هۆکارێکی سیاسی ناجۆر لەگەڵ ئامانجەکانیەوە نەهاتبێت و وەکو هەمیشە بۆچونێکی کاتپی قۆناغبەند نەبێت و لە کاتی نەمانی هۆکارە راستەقینەکەی دروستبونی هەڵوێستەکەی بە خۆی لەم مانۆرەش پەشیمان نابێتەوە و پاشەکشە ناکات لە هەڵوێستەکانی ( بێگومان، جگە لە بۆچونی خۆی، ئەم سیاسەتە نوێیەی پارتی هۆکاری بابەتی خۆی هەیە و رەفتار و سیاسەتی لایەنەکانی دیگەی رکابەری رۆڵی گەورەیان بینیوە لەم سیاسەتەکانی و تا ئێستاش بۆی چووەتە سەر و بەردەوامە بۆ خۆی لە سەر ئەم رێچکەیە).
لەم رۆژانەدا بە ناوی هەمەجۆر و بە تایبەتی یادکردنەوەی شۆرش و بۆچونەکانی بارزان و مێژووەکەی، راستیەکەی و لە بنەرٍەتدا لەبەر هۆکاری راستەقینەی خۆقورتارکردن لە سەختی رێگەکەی لە چوونە پێشەوەی لە رارٍەوی سیاسیی کوردستانی ئەمرٍۆ، تەکتیکێکی نوێی گرتۆتەبەر و گوایە دەیەوێت باری سیاسی کوردستان لەو قەیرانە قووڵە تێی کەوتووە رزگار بکات. بەڵام ئەوەی راستی بێت هیچ کاتێک پارتی ئەوەندە نەرم نەبووە، ئەگەر زانیبێتی لە رەفتاری هەمیشەیی خۆی گرفتی لەبەردەمدا نەهاتبێتە پێش وبزانێت بێ گرفتی قورس دەتوانێت لە ئامانجە تایبەتەکانی خۆی نزیک دەبێتەوە.
پاش ئەو هەموو شکستی سیاسیە گەورانەی کوردستان بە گشتی، لە دەرئەنجامی شکستی پەیرٍەوکردنی کاری سیاسی حزبیانەی لایەنەکان و بەتایبەتی پارتی بە خۆی، ئەوەتا ئەگەر تەکتیک نەبێت وا قۆڵی ئاسانکاری پەیرٍەوکردنی پیادەکردنی رەفتاری سیاسی گشتی میانرٍەوانەی گرتۆتەبەر و بۆ یەکەمجار ملی داوە لە رێگایەک بۆ ئاسانکاری لە چونە پێشەوە و قوتاربوون لەو قەیرانە زەبەلاحانەی کە خۆیان دروستیلن کردووە و هەوڵێک دەدات بۆ دەرچوون لەو قورٍولیتەیەی بە خۆیان دروستیان کردووە و ئەو واقیعەی بۆتە هۆکاری چەندین تەنازول و ملدان بۆ خەڵکی نەیاری دەرەکی و ناوەکی عیراق.
ئەم رێگایەی گیراوەتەبەر سەرەتایەکی نوێیە و خەڵک بەهیوایە تەنها رەفتار و تاکتیکێکی کاتی نەبێت، بەلکو ئەم گەلە بەدبەختە لە سیاسەتە چەوتەکانی ئەم لایەنانەی کوردستان رزگاری بێت و هەر هیچ نەبێت پرسەکەی بە نیوە ناچڵی ورێژەیەک شکستخواردوییش بێت بەلایەکدا بکەوێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت