دوکتۆر بێرگ: تەمەن درێژی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تێبینی: لەمەودوا وتاری کورد هەوڵ دەدات بەشێکی تەندرووستی بکاتەوە کە تایبەت دەبێت بە وەرگێڕانی بابەتەکانی دوکتۆر بێرگ  و هەندێک بابەتی تری تەندروستی.

تەمەن درێژی
سەرچاوە: ئێریک بێرگ ناسراو بە دوکتۆر بێرگ
ئامادەکردنی: حەسەن ڕازانی
بەستەری بابەتەکە لە یوتوب: (8) 11 Ways to Boost Oxygen and Live Longer – YouTube
ئەوڕۆ دەربارەی یەکێک لە باشترین پێوانەکانی تەمەن درێژی قسە دەکەم ، تا بزانم کە دەتوانم چی بکەم بۆ ئەوەی زیاتر بژیم و باشترین تاقیکردنەوەش چیە؟ یەکێک لە باشترین تاقیکردنەوەکانیش کە دەتوانی بیکەی بریتیە لە (ڤی ئۆ 2 ماکس). جا ئەمەیە کە ئەوڕۆ دەمەوێت قسەی لەبارەوە بکەم. ئینجا دەمەوێت بڵێم: چۆن دەتوانین (ڤی ئۆ2 ماکس) زیاد بکەین؟

پێشی هەموو شتێک (ڤی ئۆ2 ماکس) چیە؟
ماکس بریتیە لە ئاستی ئۆکسجین لە ناو لەشدا، یان: بریتیە لە توانای لەش کە لە ماوەیەکی دیاریکراودا چەندە ئۆکسجین بەکاردەهێنێت؟
ئەو ئۆکسجینەش بە میلیلیتر دەپێورێت لە کیلۆگرامێکدا لە خولەکێکدا باشترین تاقیکردنەوەشە بۆ وەرزشی ئەڕۆبیک(ئایرۆبی) یان بۆ لەشجوانیی ئایڕۆبی. هەروەها بۆ توانای بەکارهێنانی ئۆکسجین، وە تاقیکردنەوەیەکیشە کە تۆ دەتوانی بەدەستی بهێنیت لە ڕێگەی: چەند دوکتۆرێکی تایبەتەوە کە تایبەتن بە داوودەرمانی وەرزشەوە. جا ئەگەر ئێمە لە بەهای ئەو (ڤی ئۆ2 ماکس)ە تێفکرین سێ پۆلێنمان هەیە، وەک: دانیشتوو، چالاک، وە زۆر چالاک.
ئەگەر ئێمە سەیری ئەو سێ پۆلێنە بکەین دەبینین کە: ڕادەی (ڤی ئۆ2 ماکس) بۆ پیاوان کە دانیشتوون و ناچالاکن بریتیە لە نزیکەی 35 بۆ40،
کاتێک کە تۆ دەبزوویی و بەرەو چالاکبوون دەڕۆی ڕادەی (ڤی ئۆ 2 ماکس) دەگاتە نزیکەی 42 بۆ 46، وە ئەگەر هەر بەڕاستی کەسێکی وەرشوانی و تا ئەوپەڕی کەسێکی چالاکیت ئەوا ڕادەی (ڤی ئۆ2 ماکس) بەرزدەبێتەوە بۆ 75 بۆ 85.
ئینجا ڕادەی (ڤی ئۆ 2 ماکس) بۆ ژنان تۆزێک نزمترە، لە ژنانی دانیشتوو، ناچالاک، ڕادەی (ڤی ئۆ 2 ماکس) بریتیە لە 27. ژنی چالاکیش بریتیە لە 33 بۆ 36 و ژنی هەرێ چالاک و وەرشوانیش بریتیە لە نزیکەی 77.
هەندێک لە باشترین پلەکانی(ڤی ئۆ2 ماکس)یش کە لە لایەن وەرشوانە دیارەکانەوە بەدەست هاتوون کە جێی سەرنجە هەموویان لە وەڵاتی نەرویجن!
یەکێکیان پاسکیل سوارە و تەمەنی 18 ساڵەو ڕادەی (ڤی ئۆ2 ماکس)ی 97.5 کە ئەوەش بەڕاستی زۆر بەرزە.
دوانەکەی تریش خلیسکانێ دەکەن لە نەرویج و زۆریش گەنجن و (ڤی ئۆ2 ماکس)یان گەییشتۆتە 96. من ئەو ژمارانەم پێ باشە.
ئەو ژمارانە هەموو کات هەلی ئەوەمان دەدەنێ کە بزانین ئێستا ئیمە بە بەراورد بە ئەوان لە کوێین؟ هەروەها ڕۆژێک لە ڕۆژان دەبێ بە کوێ بگەیین؟
بەڵام لەوانەشە بە هیچ شوێنێک نەگەی، بە تایبەتی کە بەرەو پیری دەڕۆی، هەروەک و من ههههه، بەڵام حەزم لە یاریەکەیە! حەزم لێیە کە بەهاکان بزانم و حەزیشم لێیە کە بە بەردەوامی (ڤی ئۆ2 ماکس)ی خۆم باشتر بکەم. جا کە تۆ ووزە لە ناو لەشی خۆتدا دەسووتێنی پێویستت بە ئۆکسجین هەیە. هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی (ڤی ئۆ2ماکس)ی ناو لەشیشت هەموو کات دەبێ سەیری دوو شتی تر بکەیت: دووەم ئۆکسینی کاربۆنەکەت و ترشی لاکتیک، کە ئەمەش وەک بەرهەمی لاوەکی درووست دەبێت. چونکە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن ڕێگە بە ئۆکسجین دەدات
کە بچێتە قووڵایی ڕیشاڵ و شانەکانەوە. جا شتەکە هەر پەیوەندیدار نیە بە ئۆکسجینەوە، بەڵکو ئەگەر (ترشی لاکتیک)یش زۆر کۆ ببێتەوە و پاک نەکرێتەوە، ئەوەش ناتهێڵێت وەرزش بکەیت و گرفت بۆ هەناسەدانیش درووست دەکا، ئەویش بەهۆی( پی ئێچ)ە وەیە و ئەوەی کە لە دژی ماسولکەکانت دەیکات، جا وەرزشوانە دیارەکان کە گەشەیان بە مایتۆکۆندریاکانیان داوەو بەڕاستی و هەر بەڕاستیش مایتۆکۆندریایان بە تەواوی درووست کردووە، هەروەها توانای وەرگرتنی ئۆکسجینیان زیادکردووە، وەلەبەرامەبەریشدا توانیویانە کە خۆیان لە ترشی لاکتیک ڕزگار بکەن.
ئەوا بە تەواوی بەرگی گولەنەبڕیان پۆشیوە لە دژی نەخۆشی. جا ئەمە باشترین پێوانەیە کە تۆ دەتوانی دیاری بکەی کە لە کوێدای لە ڕووی تەندرووستیەوە!
کاتێک کە دەچی بۆ لای دوکتۆرێک، تۆ ناچیت بۆ ئەوەی تەندرووستیت باش بێت، بەڵکو بۆئەوەیە کە ڕزگارت بێت لە نیشانەکانی نەخۆشی،
جا ئەوەش تەندرووستی تۆ باش ناکات، بەڵکو لە ڕاستیدا بەرەو خەراپتری دەبا! تۆ دەخرێیتە سەر داوودەرمان و ڕاستیەکەشی ئەوەیە کە تەنها نیشانەکان بێدەنگ دەکات، نابێتە هۆی باشترکردنی تەندرووستی تۆ.
جا ئەمرۆ چۆن تۆ تەمەنی خۆت درێژدەکەیتەوە بە زیادکردنی( ئاستی ڤی ئۆ2 ماکس) لە لەشتدا کە ئەوە باشترین پێوانەی تەندرووستیی باشی تۆیە و لە هەمانکاتیشدا نیشانەی توانای تۆیە بۆ ئەوەی بتوانی زیاتر بژیت.
خاڵی یەکەم: بریتیە لەوەی کە زۆر تەمرین و وەرزش بکە، چونکە هەر بەوە دەتوانی ئاستی (ڤی ئۆ2 ماکس) بەرەو سەر بەریت، بە تایبەتی بە تەمرینی چڕو پچڕ پچڕ، بە ڕاستی کتێبێکی زۆر باش هەیە ناوی( درووست کردنی شەپۆل) لە لایەن ئارڤین داردیک. ئێستا ئەو کتێبە بە ڕاستی لەسەر بنەمای پرینسپڵە باشەکانی کارکردنە لەگەڵ سرووشت! جا سرووشت، یان گەردوون لەسەر شێوە بازنەیی کاردەکات بە ریتمێکی ڕێک، هەموو شتێک دەسووڕێتەوە، تۆ شەوت هەیە، ڕۆژت هەیە، ئنجا وەرزەکانت هەن،
مەبەستم ئەوەیە کە هەمووشتێک لە سرووشتدایە، هەمووشتێک لە ناولەشی خۆتدایە. جا لە لێدانی دڵەوە بگرە تا فشاری خوێن، هۆڕمۆنەکان، یان پلەی گەرمی. جا تۆ دەتەوێت کە تەمرینەکەت بگونجێنی لەگەڵ ئەو نموونەیە لە سووڕانەوە، لە بەرامبەر جۆرێکی بەردەوام لە تەمرین کە لە ڕواڵەتدا هێندە تەندرووست نیە، بە تایبەتی، چونکە ئاستی کۆرتیزۆڵ بەرزدەکاتەوە بە بەراورد بە وەرزشێکی نابەردەوام کە نێوانی تێدا هەبێت.
بە خەستی وەرزشکردن و پشوودانی بەدوادا بێت و لەگەڵ لەشدا بگونجێنرێت،کاریکی زۆرباش و چارەسەرییش دەبێت، هەر بۆیەشە کە جارجارە بە شێوەی پچڕ پچڕ ڕۆژووگرتن باشە، بە بەرواورد بە هەر تاو نا تاوێک بە درێژایی ڕۆژەکە کەم کەمە خواردن بخۆییت.
دەمەوێت بڵێم کە لەوانەیە سەخت بێت کە باوەڕ بکەیت، بەڵام خەڵک هەیە کە زۆر برسی دەبن، لە نیوەشەودا ڕاست دەبنەوەو دەست بەخواردن دەکەن، مەبەستم ئەوەیە کە بڵێم ئەوکارە هەتابڵێی خەراپە. جا هەتا چاو لە سرووشت بکەین و لەگەڵ سرووشت کاربکەین، تەندرووستی ئێمە باشتر دەبێت.
خاڵی دووەم/ بریتیە لە زیادکردنی بەرگری و خۆگرتنمان بۆ دووەم ئۆکسیدی کاربۆن(سی ئۆ 2) کە ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی( ڤی ئۆ2 ماکس) ئەمەش لە ڕێگەی هەناسەدان لە ڕێگەی لووتەوە دەبێت، چونکە کاتێک کە چوونە ژوورەوەی هەوا لە ڕێگەی لووتەوە، وەزەحمەت دەخەین
ئەو کارە دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاستی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن،کە ئەوەش لە ڕاستیدا دەبێتە هۆی زیاترکردنی ئۆکسجین.
ئیمە ئەو دووەم ئۆکسیدی کاربۆنەمان دەوێت بۆ ئەوەی تۆزێک جێی (پی ئێ‌چ) بگرێتەوە، بۆ ترشکردن و ڕێگەدان بە ئۆکسجین تا دەرچێت. هەر بۆیەشە کە چەندین ئاڵۆزی هەن، لەگەڵ هەبوونی بە تەنها ئۆکسجینی پاک. جا بۆ زیادکردنی بەرەنگاری و خۆگریی بۆ دووەم ئۆکسیدی کاربۆن
تۆ دەتوانی چەندین وەرزشی جیا بکەیت و دەتوانیت هەناسەدان ڕا بگریت.
خاڵی سێهەمیش/ ئەوەیە کە ئاستی بەرگریت بۆ ترشی لاکتیک زیاد بکەیت. هەر بە وەرزشی چڕ کە بە شێوەی پچڕ پچڕ بێت تۆ ئاستی بەرگریت بۆ ترشی لاکتیک زیاد دەکەیت. بەڵام شتێکی تر هەیە کە دەبێ دڵنیا بیت کە هەتە ئەویش بریتیە لە بی 1 ثیامین ثیامین هاوکاریت دەکات کە لە تڕشی لاکتیک ڕزگارت بێت، هەر بۆیەشە دەبینیت کەسێک کە بی1ی تەواوی نیە، ترشی لاکتیک تێیاندا زیاد دەکات، یان لەشیان وا دەکات کە ترشی لاکتیک وەخۆبگرێت و بیهێڵێتەوە. من بۆ خۆم تووشی ئەو گرفتە بووم، کاتێک کە زۆرم کاربۆهەیدرات بەکار دەهێنا، قاچم دەستی بە ئازار کردو ئارامیی نەبوو، بەشەو نەم نەدەتوانی بخەوم. ئەمەش باشترین نیشانەیە کە کەسێک ترشی لاکتیکی زۆر لە ماسولکەکاندا کۆبۆتەوە.
خاڵی چوارمیش/ بریتیە لە تەمرینی کەمیی ئۆکسجین، واتە هایپۆکسین. ئەوەش هەر جۆرێکە کە هەر ئێستا من ئاماژەم پێکرد دەربارەی خۆگریی بۆ دووەم ئۆکسیدی کاربون، یان باشترکردنی. بەڵام تەمرین لەسەر کەمیی ئۆکسجین دەتوانی بەدەستی بێنی لە ڕیگەی درووستکردنی وەزەحمەت خستنی هەناسەدانت لە کاتێکدا کە تۆ وەرزش دەکەی، یان لە کاتێکدا کە تۆ بە ئەوپەڕی چڕی و تووندیەوە وەرزش دەکەیت. ئەو وەرزشوانانەی کە ئەو جۆرە تەمرینە دەکەن، دەتوانن زۆرتر توانای هەناسەڕاگرتنیان هەبێ. هەروەها خرۆکەی سپی خوێنیشیان گەورەترن.
خاڵی پینجەمیش/ بریتیە لە تەمرین کردن بە ماسولکەی بۆری هەناسەدان. ئەو تەمرینەش تەنها بۆ بەهێزکردنی ئەو ماسولکانەیە کە پەیوەستن بە هەناسەدانەوە، هەروەک ناوپەنچکی تۆ. تۆ ڕاهێنانێکت هەیە بە ماسولکەکانی بۆڕی هەناسەدان کە بریتیە لە ڕاهێنانکردن بۆ زیادکردنی توانای هەناسەدان و فراوانکردنی سیەکانت.
دیسان تۆ ڕاهێنانت هەیە بۆ ماسولکەکانی سیستەمی هەناسە کە ئەمەش دەبێتە هۆی ڕزگاربوونت لە هەموو ئەو هەوایەی کە لە سیەکانتدا کۆبۆتەوە. ئەو ڕاهێنانەش بە یەکێ لە ئامڕازە هەرێ هەرزانەکان دەتوانرێت بەدەست بێت کە زەحمەتێک درووست دەکات، بۆ هەناسەدان و ئەمەش زیاتر دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سیەکانت. کە ئەمەش بە شێوەیەکی باش هاوکاریی ئەو کەسانە دەکا کە سیەکانیان لاوازن. جا ئەوانە تووشی نەخۆشی گیرانی بۆڕی سیەکان بووبن، یان هەر پێشتر نەخۆشی سیەکانیان هەبووبێ، هەر پێویستیان بەوە هەیە کە سیەکانیان بۆ هەناسەدان بەهێز بکەن.
خاڵی شەشەم/ بریتیە لە ڕاهێنانی پۆلیۆمەتریک کە ئەویش بریتیە لە ڕاهێنانی توندو بەهێزی کورت – کورت، وەکو لەوانەیە تۆ بازێک بدەی و بێیت و بچیت بە خێرایی، ئەمن پێم خۆشە ئەو جۆرەیان ئەنجام بدەم بۆ نموونە: بە تەورێک دەست بکەم بە دار بڕینەوەو دار قەڵاشتن. ئەوەیان ڕاهێنانێکی باشی پۆلیۆمەتریکە کە کار دەکاتە سەر بەشی سەرەوەی لەشت، یان هەڵبەزو دابەز لەسەر سەکۆیەک، پۆلیۆمەتریک زۆر جۆری هەیە و من لەو بارەوە ڤیدیۆم هەن. ئەمەش جۆرێکی ترە لە وەرزش کە دەتوانی (ڤی ئۆ2 ماکس)ی پێ بەرزبکەیتەوە. هەروەها شتێکی تریش هەیە کە پێی دەگوترێت ڕاهێنانی فاڕت لێک، ئەویش بریتیە لە ڕاکردنی خێرا بە هەنگاوی درێژو بەرزەوە، ڕاکردن بە بازرەقە هەڵدانەوە، جارە جارە هێواشی دەکەیتەوەو جار جارەش ڕاکردنەکە خێرا دەکەیت. ئەو جۆرە تەمرینەش دەبی جارجارە بکرێت، واتە بە پچڕ پچڕ. واتە جار هەیە تەمرینەکە خێراو توند دەکەیت و جاریش هەیە هێواش و لەسەرخۆی دەکەیتەوە. دیسان شتێکی تریش هەیە کە پێی دەگوترێت تەمرینی کرۆس. واتە ئاڵوگۆڕ کە ئەوەش وەکو ئەوە وایە کە مەلەو ڕاکردن و پاسکیل سواری هەمووی بکەیت، وە بتوانی بیگۆڕیت. بەڕاستی ئەوە شتێکی باشە بۆ بەدەستهێنانی ( ڤی ئۆ2ماکس).
ئێستا 3 شتی تری زیادەش هەن کە پەیوەست نین بە ڕاهێنان و وەرزشەوە و دەشبنە هۆی بەدەستهێنانی (ڤی ئۆ2ماکس) کە ئەوانیش بریتین لە:
خەوتن. من گوێ نادەمە ئەوەی کە تۆ چەندە وەرزش و تەمرین دەکەی، تۆ کە نەخەویت ناتوانی (ڤی ئۆ2 ماکس) زیاد بکەی! چونکە لەشت هەمیشە ماندوو دەبێت و ناتوانێت چاک بکاتەوە. جا هەشت کاتژمێر و بگرە نۆش زۆر باشەو زۆر هاوکار دەبێت. بۆیە قەت نەچیت ڕاهێنان و وەرزش لە سنوور تێپەڕێنیت! هەمیشە لە دوای وەرزش و ڕاهێنانەوە پشوو وەر بگرەو با لەشت بحەسێتەوە. کە ئەمەیان زۆر گرنگە و سەرباری ئەوەش خەڵکێکی زۆر گوێ بەوە نادەن.کە من خۆم ئەمەیانم بۆ چەندین ساڵ وەلاناو گوێم پێنەدا، لەبەر ئەوەی من لە گرنگیی ئەو حەسانەوەیە، یان لەشم لە دوای وەرزش بێتەوە سەرخۆی، تێنەگەییشتبووم!
تۆ هەڵدەستی بە ئەنجامدانی جۆرێک لە وەرزشی لەشجوانی، جا ئەگەر لەدوای ئەوە ڕێگە بە لەشت نەدەی کە لە نێوانی یەک دوو وەرزشدا پشوو بدەیت، یان هەندێک کەس کە هەر بۆیان بەجێماوە کە دەناڵێن بەدەست هەوکردنەوە، جا ئەگەر لە سنووری ئاسایی بەدەر زیاتر ڕاهێنان و وەرزش بکەن، ئەوا بە شێوەیەکی سرووشتی لە چاکبوونە دوادەکەون. وە ئەگەریش زۆر بەخێرایی و لە سنوور بەدەر وەرزش بکەن، ئەوا دیسان هیچی بە هیچ نابێت و ئەم شێوە تەمرینە دەبێتە هۆی سنووردارکردنی بەرەو پێشچوونیان.
کەواتە دەبێ لە دوای تەمرین و وەرزش باش بحەسێیتەوەو لەشت هیچ جۆرە ئێشێکی نەمابێت، ئینجا دەست بکەیت بە ئەنجامدانی دووبارە وەرزش.
بەڵام تۆ هەموو کات دەتوانی پاسکیل سواری ئەنجام بدەیت، یان جۆرێک لە پیاسەی هێواش. هەروەها بە دڵنیاییەوە دەبێت ئاگاشت لە جۆری خواردنەکانیشت هەبێ، چونکە خواردن بەشێوەیەکی زۆر ئاگای لە ئاستی (ڤی ئۆ2 ماکس)ی ناولەشت دەبێت. چونکە ئەگەر تۆ بچیت خواردنێکی نەگونجاو بخۆیت، ئەوا توانای جوڵەو ئەنجامدان سنووردار دەکەیت.
ئەمن ئێستا قسە لەسەر سیستەمی کیتۆن دەکەم. کیتۆنەکان دەتوانن چی بکەن بۆ توانادارکردنی مایتۆکۆندریای تۆ کە هەموو شتەکان لەوێوە ڕوودەدەن؟
زۆر باشە .. جا هەروەک جۆن جار نا جارێک ڕۆژوو دەگریت، بۆیەش من ئێستا ئاماژەم پێدا، چونکە ئێمە لەسەر بابەتی (ڤی ئۆ2 ماکس) قسە دەکەین. زۆرتر دەربارەی( ئێچ ئای ئای تی ) شت فێر ببە!
جا ئەگەر تۆ ڤیدیۆکانی پێشتری منت دەربارەی ڕاهێنانی ( چڕو توندو بەرز)ت نەبینیوە ، ئەوا پێویست دەکا، بیان بینیت و من ئەوانیش هەر لەو شوێنەدادەنێم بۆ سەیرکردن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت