شێرە بەفرینە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کتێبێکی نوێی نوسەرو مامۆستا(ڕەووف محەمەد ئالانی)ە لەژێر ناونیسانی (شێرەبەفرینە)کە پێکهاتووە لە شیعرو ئۆپەرێتی مناڵان. کتێبەکە بە بەرگێکی جوانی سەرنجڕاکێش نەخشێنراوە، ئەم کتێبە یانزەیەمین بەرهەمی نوسراوی نوسەرە، جیاواز لە کتێبەکانیتری نوسەر، ئەم جارە ئاوڕی لەبابەتێکی گرنگ و هەستیار و پڕ بایەخداوەتەوە کە ئەدەبی مناڵانە، نوسین بۆ مناڵان زۆر جیاوازە، هەموو کەس ناتوانێ هەڵوێستەی لەسەربکات و لەسەری بنوسێت، چونکە پێویستە بەزمانی ئەوان و بۆ تەمەنی ئەوان بنوسرێت، نوسەر پێویستە شارەزایی تەواوی هەبێ لەسەر هەست و نەست و خواستی مناڵان، شارەزایی باشی لەدەرونزانی مناڵ هەبێت، جگە لەوە پێویستە بەوریایی مامەڵە لەگەڵ زمان و بابەتی دیاریکراوی نوسینەکە دا بکات، لە کتێبەکەدا لایەنی خۆشەویستی و ڕاستگۆیی و متمانە بەخۆبوون و هاوڕێیەتی و ژینگەپارێزی و ئاژەڵدۆستی و زۆر بابەتیتر لەناو شیعرەکانی ئەم کتێبە جێیان بۆتەوە، بەشێکی تری کتێبەکە تەرخانکراوە بۆ ئۆپەرێت، لەوبەشەشدا یادی شاری سلێمانی و ڕۆژی پیرۆزی ئاڵای کوردستان و ڕۆژو جەژنی دایکان، خراوەتە ناو بابەتەکانی ئۆپەرێتەکان.
ئەم کتێبە چاپی یەکەمی لەساڵی (2023) چاپکراوە، ژمارەی سپاردنی(1419)ی کتێبخانە گشتیەکانی وەرگرتووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی کتێبەکە، کلیک بکەرە سەر/ شێرە بەفرینە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت