چۆنیەتی تیرۆر کردنی سەرۆک تورگوت ئۆزال، سەرکێشیەکی سیاسی ترسناک – بەشی یەکەم.
کورداندن بەدەستکارییەوە/ عوسمان عومەر
تیرۆر ھەر تیرۆرە چ بۆ ڕۆژنامەنوسێک، چ بۆ کەسێکی سیاسی، یا فەرماندەیەکی سەربازی، یا مرۆڤێکی ئاسایی بێت. رەگ و ریشەی تیرۆر لەزۆر وولاتان ھەبووە بەتایبەت خۆرھەلاتی ناوەراست و ئەو دەسەڵاتە دکتاتۆریانەی کە بەزۆر خۆیان بەسەر گەلەکاندا دەسەپێنن.
تورگوت ئۆزال یەکێک بوو لەو سەرۆک کۆمارانەی تورکیا کە کرانەوەیەکی بەرامبەر کێشەی کورد و چارەسەری ھەبوو، ھەر بۆیەش لە کۆماری تورکیا دوای بوونی سەرۆک کۆمار، ھەوڵێکی جیدیدا لەگەڵ رەوانشاد مامجەلال لەماوەی حوکمرانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی کورد لە تورکیا. بۆیە دژەکانی و ئۆپۆزسیۆنە رەگەزپەرست و سوپاو دژە کورد بەھەموشێوەیەک رکابەرییان دەکرد تا کار گەیشتە ژەھرخوارد کردنی و گیان لەدەستدانی. لەم بابەتەدا ھەوڵم داوە رووداوە راستەقینەکانی بەپێی ووتەی ئەو رۆژنامەنوسانەی ئەو کات و سەردەمە، بخەمە ڕوو.
لە 17ی نیسانی 1993، سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا گیان لەدەستدانی سەرۆک تورگوت ئوزالی ڕاگەیاند، بەھۆی دڵ وەستانەوە. یەکەم دیداری مامجەلال لە حوزەیرەرانی 1991 بوو، ئیمەی پێشمەرگە لە ئوتیل سولاف ماینەوە و رۆژانە بەناو قەزاو ناحیە و گوندەکانی دەوروبەری دھوک و ئامیدی و بامەڕنی دەگەڕاین و دەچوینە شاری دھۆک کە ئەوکاتە تازە ھێزی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لەزاویتە بارەگامان ھەبوو. سەفەری دووەمی لەسەر بانگێھشت نامەیەکی گەر ھەڵەنەبم ناراستەوخۆی تورگوت ئوزال بوو لە مانگی نیسانی 1993 بوو، گەر لەبەروارەکەی ھەڵە نەبم رۆژی 3ی نیسان چاوی بە سەرۆک تورگوت ئوزال کەوتبوو.
زۆر کەسایەتی سیاسی لە ھۆکاریی گیان لەدەستدانی سەرۆک تورگ ئوزال کە گیان لەدەستدانێکی ناسروشتی لەقەڵەمیان دەدا و گومانیان لەمردنەکەی ھەبوو.
ئەحمەد ئۆزال کوڕی سەرۆک ئۆزال ئەویش گومانی لە گیان لەدەستدانی باوکی ھەبوو، ئەحمەد دەڵێت: دوای وەفاتی باوکم پیاوێک ھاتۆتە کۆشکەوە ویستویەتی دایکم ببینێت و چاوی پێی بکەوێت،کەسەکە گوتویەتی نامەیەکی گرنگم پێیە سەبارەت بەکۆچی دوایی سەرۆک تورگوت ئوزال لە ئازەریایجانەوە ھێناومە، دەمەوا بیگەیەنم بە خاتوو (سەمرای) ھاوسەریی، بەڵام دایکم نەخۆش بووە، بۆیە کەسەکە نامەیەکی دەست و خەتی بۆ بەجێ ھێشتوە، ھەروەھا گوتویەتی دواتر دەگەرێمەوە پێتان رادەگەیەنم چی رووی داوە، بەلام دوای ئەوە بەتەواوی دیارنەما، ناوی لەناو نامەکە نوسرابوو، پۆلیس کەوتە کنە پشکنین بەدوایدا، بەلام ھەر نەیان دۆزیەوە.
ئەحمەد دەڵێت: کەوتینە گەڕان و پشکنین بەدوای ئەو کەسەی نامەکەی ھێناوە، دەقی نانامەکە لە دیکۆمێنتی لیکۆلینەوەدا بونی ھاتوە. تورگوت ئۆزالیان کوشتوە, بکوژەکەی لە ئازەبایجانە و ناویشی (حەسەن عەلی ئۆغلۆیە). ھەر لەونامەیەدا ھاتووە کە ژەھر خوارد کراوە. دەستمان کرد بەگەڕان بەدوای تاوانبار, دەریشکەوت ناوەکە وەک خۆی بونی ھەیە، بەلام ئەوەی جیگەی سەرسوڕمانی ئیمە بوو، لەمانگی شوباتی 2012 کۆچی دوایی کردووە. واتە چەند مانگێگ پیش دەرچونی بریار لەلایەن سەرۆکی پێشوی تورکیا (عەبدوڵا گول ) تا کنەو پشکنین بکەن، لە ھۆکاری کۆچی دوایی تورگوت ئۆزال. لیکۆلینەوەو پشکنینەکان دەستیان پێکرد و لەراپۆرتی کۆتاییدا ھاتووە و بەپێی ھەمو ئاماژەکان مردنی ئۆزال گوماناوییە.
بۆزانینی ئەوگومانانە لەسەرمردنی ئۆزال قەسەمان لەگەڵ رۆژنامەنوس( ئاردان زین تورک) کرد, کە لەسەردەمی درەوشانەی ئەستیرەی ئۆزال بووە، دەلێت: لەگۆرەپانی سیاسی تورکیا لە نێوان ساڵەکانی 1977- 1980 سەردەمێکی ناخۆشمان دەگوزراند! رۆژانە لە تورکیا 15 کەس دەکوژران، بەھۆی پێک ھەڵپرژان. خەلک لەبارودۆخێکی ئابوری خراپدا دەژیان, قەیرانی ئابوری زۆرقورس بوو، تەنانەت یەکێک لەپێداویستیەکانی ژیان وەک زەیت و نان و بەنزین دەست نەدەکەوت و کارەباش زۆرکەم بوو. رۆژانە تەنھا 7 سەعات لە رۆژێکدا ھەبوو لە شارێکی جیھانی وەک ئەستەمبول.
لەکانونی یەکەمی ساڵی 1979ئۆزال وەک ڕاوێژکاری ئابوری لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەست بەکار بوو، ووڵات لەرووی ئابوریەوە بەرەو داروخان دەچوو، ھەناردە بۆ دەرەوە نەدەگەیشتە دوو ملیارو نیو دۆلار، ئەویش ھەناردەی کشتوکالی بوون. ھاوردە زۆر کز بوو لەوکاتەدا. بەلام لە 24 شوباتی 1980 بەحوکمی ئەوەی ئۆزال ڕاویژکاری ئابوری بوو کۆمەلێک بڕیاری دەرکرد، ئەوە بووە ھۆی ئەوەی بناغەی ئابوریەکی لیبرالی تورکی، ھەرچی رێگری یاسایی ھەبوو لای برد. کاریگەریی گرنگی دەزگا حکومیەکانی نەھێشت، ئاستی پیشەسازی بەزر کردەوەو ھانی وەبەرھێنانی زیادکرد. کاتێک سەردانی ئەمریکای کرد بە ئەمریکیەکانی گوتووە ( ئیمە ھاوکاریمان ناوێت، بەلکو بازرگانیمان دەوێت)
چاوەروانی بەشەکانی تری بن