عەبدوڵا کەریم مەحمود: خۆری رۆژئاو و بێ هەڵوێستی.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
لە 2018 وە دەوڵەتی تورکیا بە پاڵپشتی روسیاو بێ دەنگی ناتۆ و زلهێزەکانی دنیا و نەتەوەیەکگرتوەکان، لە ئەپەراسیونی لقی زەیتوندا، بەهەموو تەکنەلۆژیای عەسکەری نوێ و بە هێزی ئاسمانی سەنگەری شەرڤانان و هەموو گوندەکانیان لە (عفرین )، نوقمی باروت و ئاگرو ئاسن کرد.
بە سینارۆیی بەرژەوەندییەکانی هەرێمیی و ناوخۆیی و هێزە نیو دەوڵەتیەکان، هێزە سەربازییەکانی تورکیا و گروپە جەکدارە تیرۆریستەکانی ئەردۆغان، لە باکووری رۆژئاواوە چونە ناو عفرینەوە.
دوای نەمانی ئەسەد، جارێکی تر ئەردۆغان، بە پاڵپشتی ناتۆ و بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی، هێزەکانی سوپای پیادەی تورکیاو هێزی ئاسمانی و میت و گروپ و میلیشیا چەکدارەکانی سوریا، هەموو بنەما دەستووریی و یاساییەکانی سەرسنووری تورکیا- سوریا، بە بەر چاوی هەموو میدیاکانی دنیا بەزاند.
پیلان و بەرنامەو نەخشەکانی ئۆردغان، زنجیرە کارێکی تیرۆریستی بوو، بۆ سڕینەوەی سروشتی رۆژئاوای کوردستان بە زەیتون و گەنم و ڕووەک و و ئاو هەوا، هەر هەمووی نوقمی ژەهری بارووت کرد، بۆ کۆمەڵکوژیی مرۆڤ و زیندەوەرو ئاژەڵ و پەلەوەر.
ئەردۆگانی عاشقی تاریکیی، بە تەکنەلۆژیای سەربازی، هەموو چراخانی گوندەکان و وزەی کارەبا و رووناکی شارەکانی بە جۆرێک تێک شکاند، بە نیازبوو رۆژئاوای بکات بە شەوەزەنگ.
ئەزموونی (حوکمی خۆبەڕیوەبردنی ) یەپەدە لە رۆژئاوا بە تێكشکانی داعش و تێکشکانی سوپای ئەردۆغان و هەنگاوە نوێکانیان، بووە بە مایەی تێڕامانی کۆمەڵگای نیو تەوڵەتی و ناتۆو زلهێزەکانی دنیا.
ئەزموونی رۆژئاوا شۆڕشیکی گەورەو مەزن بوو، بە کۆمەلکوژی کورد لە دایک بوو، گەورەترین گۆڕانکاری نوێ بوو، بۆ خزمەتی کوردو نەتەوە جیاجیاکان و نیشتمان و مرۆڤ و مرۆڤایەتی.
بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆو زلهێزەکانی دنیا، بە گەمەکانی ئەمەریکاوە، بەرامبەربەو هەمووکارە تیرۆریستیانەی ئەردۆغان، رەوایی و بەردەوامی، بە کاری تیرۆریستی دەوڵەتی تورکیا، لە رۆژئاوای کوردستان دەدەن.
سەرکردەی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان و حکومەتی هەرێم، نەک پاڵپشتی مادی و مەعنەویی و میدیایی ئەزموونی ئەو خۆرەی کوردستانی رۆژئاوانین، بە پێجەوانەوە دەروازەکان سەر سنووری کوردستانیان لەسەر داخستون.
بە شانازییەوە لە گەڵ ئۆردغانی تیرۆریست و کورد کوژ دادەنیشن و گفتوگۆوی نهینی وداخراو لە گەل ئەو فریاد رەسە دەسکەوتی دیبلۆماسی دادەنێن.
ئەرکی هەموو نووسەران و رۆژنامەنووسان و کۆمەڵگای مەدەنی و هەموو تاکێکی کوردە، بەهەموو توانا جیا جیاکانەوە، پشتگیریی و پاڵپشتی (حوکمی خۆبەڕیوەبردن )ی یەپەدە بن لە رۆژئاوا، بۆ ئەوەی خۆری کورد ئەمجارە لە رۆژئاوە هەڵىێت و بگاتە هەمووبستێکی نیشتمان.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە