زەبەنگ بەهزدین: پارە و دەسەڵات ئامانجن، یان دەرنجامن.

هەڵپەی مرۆڤ بۆ پارە، لە پاڵیدا بۆ دەسەڵات ریشەی مێژووی هەیە. مرۆڤ لە چاخی بەردینەوە تا ئەمرۆمان لە پێشبرکێی بەدەستهێنانی دەسەڵاتە لە پاش پەیدا بوونی دارایی پارەش چووە پاڵ دەسەڵات. پرسیارەکە ئەوەیە؛ مرۆڤ پارە و دەسەڵاتی بۆ چییە ؟
ئەگەر توێژینەوەیەک بکرێت لە بارەی ویست و خواستی مرۆڤ بۆ دەسەڵات هەمیشە ئەنجامەکان بەدەر دەکەون ئەویش مانەوە و بەرزی و لەپێشی بونی تاکەکانی دی کۆمەڵگا و دابینکردنی خۆشگوزەرانی، بەڵام ئەوەی گرنگە هۆکارەکانن، ئەو هۆکارانەی وا لە مرۆڤ دەکەن بە دوی دەسەڵات و پایە و پارەدا بگەرێت، لە زانین هۆکارەکان دەتوانین لەوە تێبگەین ئاخۆ ئامانجە بەدیهاتوەکانی توانیویانە هۆکارەکان پر بکەنەوە یان نەخێر لەگەڵ هەبونی دەسەڵات و پارەکەش هێشتا هۆکارەکان هەر دەمێننەوە پر نابنەوە.
* مناڵ کاریگەریی سەرەکی هەیە لە سەر شێوازی بەرێوەچونی ژیان لە گەورەبوندا. کاتێک مناڵ لە ژینگەیەکی ناتەندروست گەورە دەبێت کە بەتاڵ بێت لە هوشیاری و زانین و تێگەیشتن، ئەو کات ئەگەر بکەوێتە ژینگەیەکی کەم دەرامەت و لاواز ئەمانە کاریگەریان دەبێت لەسەر خەونەکانی ئەویش بە هەست بە کەمبون و لاوازی کێشەی دەرونی، لە هەمان کاتدا ئەگەر لە ژینگەیەکی پر و دەسەڵاتیشدا گەورە بێت کاریگەری دەبێت بە شێوەیەکی دی ئەویش بە هێشتنەوەی ئەو دەسەلات و پارەیە بۆ مانەوەی ئەو دۆخە کۆمەلایەتی و سیاسیەی تێیدا گەورە بووە لە پێناوی مانەوەی لەو ئاستەی کە تێیدا گەورە بووە، چونکە باش دەزانێ ئەو ژینگەیەی نەمێنێ جۆشی دەکەوێت لەبەر ئەوەی بنەمای پەروەردە و گەورەبونەکەی لەسەر بنەمای دەسەڵات و پارە بووە لە سەرەتاوە، لە هەردو بارەکەدا مرۆڤ نێچیری دەستی پەروەردی منداڵیە جا لە لایەن باوان، یان قوتابخانە یان کۆمەلگا بە کلتور و داب و نەریت و باوەکانیەوە.
* ئەم لێکۆڵینەوانە کاریی راوێژکاریی دەرونی و زاناکانی دەرونناسییە، بەڵام ئەمە رێگە ناگرێت لەوەی هەر تاکێک بتوانێت بگەرێت و بپرسێت و بیر بکاتەوە ئاخۆ ئەوانەی ئەمرۆ گەیشتونەتە دەسەڵات و پارە و پایە توانیویانە بگەنە ئارامی بەختەوەری، بەڵام کە دەبینین بەردەوامی دان بە دەسەڵاتی زیاتر و پارەی زیاتر ئەوەت بۆ دەسەڵمێنێت ئەو بابەتە لە بەدیهێنان و مانەوە و خۆشگوزەرانی دەرچوە و بۆتە نەخۆشیەکی دەرونی، لەبەر ئەوەی هەر خۆی خەونەکە بەلارێدا بردنی بیرکردنەوەی دروستە بۆ گەیشتنی مرۆڤ بە ئارامی، بەڵکو خودی خەون و ئامانجەکە لە هەست بەکەمبونی کەسەکە و پرکردنەوەی گرێ دەرونیەکانیەوە بووە، بۆیە گەیشتن بەو ئامانجە هەمان ئاکامی دەبێت لە رۆچون بەو خۆ بەکەم زانینە، دەبینیت ئەو تاکە هەڵپەیەتی دەسەلاتدارتر بێت و پارەدارتر بێت لەبەر ئەوەی هەمیشە خۆی بە بەرزتر بەراورد دەکات وە دەبینێت کە ئەم ئامانجە بەدیهاتوانە نەیانتوانیوە ئەو پێگە راستەقینەیەی بەنێ کە خۆی دەبوایە تێیدا گەورەبوایە دەبینێت کە پارە و دەسەڵاتەکە لە راستیدا متمانە و رێز و خۆشەویستی بۆ خودی مرۆڤەکە دروست نەکردوە. بەڵکو بۆ دەسەلات و پارەکەیە کە ئەمەش ترسی بەردەوام ئەدا بەو تاکە لە کاتی نەمانی ئەو دەسەلات و پارەیە ئەویش رێز و متمانە و خۆشەویستیەکەی بە مسۆگەری نامێنێت.
* تاکە رێگا بۆ بەهۆش هاتنەوەی تاک هوشیاری و بیرکردنەوەیە تا بتوانێت راستی ئەم بابەتانە بزانێت و لێی تێبگات. پرسیار بکات ئایا ئەم بە دەسەلاتەوە مرۆڤە و رێز و جێگەو متمانەی هەیە لە کۆمەڵگا، یان بە پارەو دەتوانێت ببێتە کاراکتەرێکی دیار و جێگە دیار، یان نەخێر ئەمانە هیچ لە بونیادی راستەقینەی ناوەوەی مرۆڤ ناگۆرن.
* مرۆڤێک پەورەردەی دروستی نەبوبێت و لە ژێر چەپۆکی کار و دوور لە خوێندنەوە وزانین و گرنگی پێدان و تێکەڵبونی شارستانی بوبێت ئەستەمە دەرونێکی ساغڵەمی هەبێت و بتوانێت لە ماهیەتی راستەقینەی دەسەلات و پارە تێبگات، بەلام ئەو مرۆڤەی تەندروست گەورە کرابێت و بیری شارستانی و هوشیاری بناغەی پەوروەردە و زانینی بوبێت هەرگیز بەو شێوازە لە دەسەلات و پارە نەراونێت و دەزانێت متمانە و رێز و خۆشەویستی مرۆڤ پەیوەستە بە باشی و راستگۆی و هوشیاری و پەروەردەی تەندروستیەوە، کەسانێکی وەک پیرەمێرد و مەحوی و چەندەهای کە بێ پارە و دەسەڵات توانیان ببنە مایەی رێز و خۆشەویستی و متمانەی کۆمەڵگا لە کاتێکدا هەزارەها دەسەلاتدار و پرەدار کەس نایان ناسێت و رەنگە لە دوای نەمانیان گۆریشیان هەلدرابێتەوە فرێدرابن تا لە مێژودا ناویان نەمێنێت.