زەبەنگ بەهادین: چۆن باسی یەک بکەین.؟
مرۆڤەکان لە ژێر کاریگەری هەست و دەرونی خۆیان باسی کەسێک, یان بابەتێک دەکەن. یان بریاری لەسەر دەدەن و دادوەری دەکەن. هەر تاکێک لەم کۆمەڵگایەدا لە سەر بنەمای ئەو ژینگەیەی تێیدا پەروەردە بووە و گەورە کراوە لە گەڵ یاساکانی رەوشتی تایبەت بەخۆی و هاوکێشەکانی هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوە و شیکاری بۆ بابەتەکان دەکات. هەر کات مرۆڤ توانی بگاتە ئەوەی دادوەری و بریاردانی لەسەر بنەمای لۆژیک و دارشتنەوە و پرسیار و وەڵام و ئەرگۆمێنت بکات، ئەو کات دەتوانین بڵێین مرۆڤێکی دانایە.
شوێن و کات کاریگەری سەرەکیان هەیە لەسەر پەروەردەی تاک و دروستکردنی بنەماکانی بیرکردنەوە و بریاردان، مرۆڤێک لە ئەوروپا شێوازی بیرکردنەوە و بریاردانی جیاوازە وەک مرۆڤێک لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، مرۆڤی سەردەمی سۆمەریەکان شێوازی بیرکردنەوە بریاردانی جیاوازە لە مرۆڤی سەردەمی مۆدێرنە، لێرەوە وەک لوتکەی هەرەمێک پەروەردە لە کۆمەڵگادا بە پێی شوێن و کات دادەبەزێت بۆ خێزان لەوێشەوە بۆ تاک، لە پاڵ ئەمەشدا پەروەردەی گشتی کۆمەلایەتی و سیاسی تاک و کۆمەڵگا لە لایەن دەسەلات و ئاینەکان و فەلسەفەکان، بڵاو دەبێتەوە دەچەسپێت لە بیر و هزری کۆمەڵگا وتاکەکان، ئەگەر باش بێت ئەنجامی باش و کۆمەڵگەی تەندروست ئەدات بەدەستەوە خراپیش بێت کۆمەڵگەیەکی وێرانە جێدێڵێت.
کەسێک، یان بابەتێک وەک نمونە وەردەگرین لە هەڵسوکەوتێکی رۆژانەی یان خویەکی تایبەتی یان کارێک کە کردویەتی، دوو کەس دێنین و لەسەر ئەم کەسە لێیان دەپرسین بە مەرجێک کەسێکیان لەسەر بنەمای رق، یان خۆپەرستی، یان بەرژەوەندی پەروەردە کراوە، ئەم مرۆڤەیە و لە ژێر کاریگەری بۆچونە نا تەندروستەکانی بریار لەسەر ئەو بابەتە، یان کەسە دەدات و بۆچونی خۆی دەڵێت. وە دوەەمیان کەسەکەی خۆشدەوێت و لەسەر بنەمای رەوشت و خۆشەویستی و میهرەبانی و باشی پەروەردە کراوە لە ژینگەیەکی تەندروستدا، ئەم کەسە لە ژێر کاریگەری خۆشەویستی و باشی خۆی بریار دەدات لە بارەی ئەم مرۆڤەوە یان ئەو باباتە، ئایا هەردوکیان هەمان ئەنجام ئەدەن لە بۆچونەکانیان ، بە دڵنیای نەخێر، کارێکی قورسە مرۆڤ بتوانێت لە دەرەوەی کاریگەری بیرە چێندراوەکانی ناو مێشکی کە کاریگەری هەیە لەسەر هەستەکانی بریارێ دروست بدات. باشترین رێگە بۆ بریارێ دروست و راست کە مرۆڤ بتوانێت بریارێک بدات دوور لە هەست و نەستەکانی ناوەوەی خۆی لەسەر مرۆڤێک یان بابەتێک، دوور لە کاریگەری کۆمەڵگەو و ژێنگەکەی بە جۆرێک بیر و ژیری خۆی بەکار بێنێت لەسەر ئەو بریارە یان بۆچونە.
لێرەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی مرۆڤەکان لە دیدبینی و پەروەردەی خۆیانەوە باسی کەسەکان دەکەن یان قسەیان لەسەر دەکەن، یان دادوەریان دەکەن. ئەمەش دەمانگەیەنێتە ئەو ئەمجامەی مرۆڤ دەبێت خۆی بابەتەکان، یان کەسەکان بناسێت لە لۆژیک و ژیری خۆی بینینی راستیەکان بۆ ئەوەی بتوانێت دادوەرێکی داد پەروەر و مرۆڤێکی دانا بێت لە بریار دان، بەمشێوەیە نەبێت ناتوانین باسی راستیەکانی یەکدی و راستی و دروستی بابەتەکان بکەین.
- Latest Posts by زەبەنگ بەهادین
-
زەبەنگ بەهادین: ئێمە لە بوکەڵەیەک زیاتر هیچی تر نین.
- -
زەبەنگ بەهادین: سروشتی مرۆڤ و سروشتی سروشت.
- -
زەبەنگ بەهزدین: پارە و دەسەڵات ئامانجن، یان دەرنجامن.
- All Posts