فه‌رمان عزیز شریف: هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران.
پێشهات و ڕووداوه‌كان
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 13- 6- 2025 ئیسڕائیل به‌چڕی هێرشی كرده سه‌ر ئێران و له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 14 زانای ئه‌تۆمی ئێران و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی گه‌وره‌ی ئێرانی كوشت.
بیانوی ئیسڕائیل بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران ئه‌وه‌بوو كه ئێران نزیك بۆته‌وه له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و ئیسڕائیل یش ڕێگه به‌و كاره‌ی ئێران نادات، ئه‌وه وته‌ی گوته‌بێژی سوپای ئیسڕائیل بوو.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند(له دڵی پڕۆگرامی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانیان داوه)، دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی (نه‌ته‌نز)و زانایانی ئه‌تۆمی ئێران یان كردۆته ئامانج، وه وتی: به 200 فڕۆكه 300هێرشیان بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجامداوه‌كه 100 ئامانجیان پێكاوه.
ئیسڕائیل ناوی له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ی ناوه (شێری هه‌ستاو)یان(شێری ڕاپه‌ڕیوو)كه ئامانجی له‌ناوبردنی دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێرانه كه به‌مه‌ترسی ده‌زانێت بۆ سه‌ر خودی ئیسڕائیل، وه‌زیری به‌رگری ئیسڕائیل یش هه‌ر هه‌مان ڕۆژی هێرشه‌كه دۆخی له‌ناكاوی له‌سه‌رانسه‌ری ئیسرائیل ڕاگه‌یاند و فڕۆكه‌خانه‌كانی ئیسڕائیل یش داخران له‌ترسی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئێران.
ئه‌مه‌ریكا
ڕاسته‌وخۆ دوای هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند به‌شداری ئه‌و هێرشه‌یان نه‌كردووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا (ماركۆ روبیۆ)له واشنتن ڕایگه‌یاند:(ئه‌مه‌ریكا به‌شداری له هێرشه‌كانی دژی ئێران نه‌كردووه، وه هۆشداری دا به ئێران كه هێرش نه‌كاته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا).
هه‌رچه‌نده چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له هێرشه‌كه ئه‌مه‌ریكا داوای له هاوڵاتیانی خۆی كردبوو سه‌ردانی عێراق و ئه‌و ناوچانه نه‌كه‌ن و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌بێ، هێرشه‌كه له‌ناكاو نه‌بوو چه‌ندین ڕۆژ هه‌ڕه‌شه‌كان به‌رده‌وام بوون، تڕه‌مپ و گه‌وره یاریده‌ده‌ره‌كانی ئاگاداری ئه‌و هێرشانه بوون، ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژی چوارشه‌می 11-6-2025 دوو ڕۆژ پێش هێرشه‌كه سه‌رجه‌م دیپلۆماتكاره‌كانی له‌عێراق كشانده‌وه و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی بۆ پاراستنی زیاتر له 40 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له بنكه سه‌ربازیه‌كانی ناوچه‌كه خسته كار.
له‌ناو خودی ئه‌مه‌ریكاش ناكۆكی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسڕائیل و ئه‌مه‌ریكا دابه‌ش بوونه‌ته سه‌ر دوو به‌ره، كۆمارییه‌كان پشتیوانی هێرشه‌كه ده‌كه‌ن و به مافێكی ڕه‌وای ئیسڕائیل ی ده‌زانن له‌به‌رامبه‌ردا دیموكراته‌كان دژی هێرشه‌كه‌ن.
(مایك جۆنسن)سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌ركرده‌ی كۆماریه‌كان پشتیوانی خۆی بۆ هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل ڕاگه‌یاند، له‌كاتێكدا سیناتۆرێكی دیموكراته‌كان هێرشه‌كه‌ی (به‌كاره‌ساتبار بۆ ئه‌مه‌ریكا)ناوبرد و ده‌ڵێت: ئامانج له‌و هێرشه تێكدانی دانووستانه‌كانی ئیداره‌ی ئیستای ئه‌مه‌ریكایه له‌گه‌ڵ ئێران كه وابڕیار بوو ڕۆژی یه‌ك شه‌مه 15-6-2025 گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستانه‌كان ئه‌نجام بدرابایه، به‌ڵام دوای هێرشه‌كان ئێران ڕایگه‌یاند كۆتایی به‌و دانووستانانه هێنا چونكه به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسڕائیل دانووستان هیچ مانایه‌كی نه‌ما.
لێدوانه‌كانی تڕه‌مپ
دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوای هێرشه‌كان زۆرترین لێدوانی داوه به‌تایبه‌تی له 24 سه‌عاتی دوای هێرشه‌كه، و یه‌كسه‌ر وتی: ئه‌مه‌ریكا ئاگاداری هێرشه‌كه بووه و له‌گه‌ڵ نه‌ته‌نیاهۆ قسه‌م كردووه، و مۆله‌تی 60 ڕۆژمان دا به ئێران تا ڕێكبكه‌وێت كه‌چی ڕێكنه‌كه‌وتن. هه‌ر دوای هێرشه‌كه تڕه‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا كۆبوویه‌وه، وه ڕۆژی 16-6-2025 كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی G7 له كه‌نه‌دا وتی ئێران له‌و جه‌نگه ناباته‌وه، و زووتر كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌كه‌ی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه ئه‌مه‌ریكا. تڕه‌مپ له نێوان ئه‌و دووبه‌ره‌یه‌ی له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی ڕابگرێت و نێوه‌ندگیری بكات هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع پاڵپشت و پشتگیری ئیسڕائیل ده‌كات به‌ڵام ده‌ڵێت به‌شداری ئه‌و هێرشانه‌شمان نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌سته‌مه ئیسرائیل بێ ئۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكا بتوانێت ئه‌و هێرشانه بكات.
كوژراوه‌كانی ئێران
چه‌ندین سه‌ركرده‌ی پله باڵای سه‌ربازی و زانای به‌ناوبانگ و دیاری ئه‌تۆمی ئێران له‌و هێرشه كوژران كه ئێران هه‌رگیز گورزی وا كوشنده‌ی به‌رنه‌كه‌وتووه، دوای هێرشه‌كانیش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند زۆربه‌ی فه‌رمانده باڵاكانی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانیان كوشتووه به‌لایه‌نی كه‌م 20 فه‌رمانده ده‌بن، هه‌ربۆیه وه‌ڵامدانه‌وه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل له‌لایه‌ن ئێران دواكه‌وت چونكه ئیسڕائیل زۆر به‌وردی و به‌رنامه ڕێژیه‌كی تۆكمه فه‌رمانده باڵاكانی هێزی ئاسمانی ئێرانی كرده ئامانج له قۆناغی یه‌كه‌م تاكو ئێران ڕاسته‌وخۆ دوای هێرشه‌كان توانای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی نه‌بێت بۆیه ئیسڕائیل سه‌ركه‌وتوو بوو له‌و هێرشانه، كوژراوه‌كان ئه‌وانه‌ی تاكو ئێستا ئاشكرا كراون له ژه‌نه‌ڕال و فه‌رمانده پله‌باڵاكانی ئه‌مانه‌ن:
(حوسێن سه‌لامی: فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران)، (جه‌نه‌ڕال غولام عه‌لی ڕه‌شید: فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای خاتم الانبیا‌ء)، (محمد باقری: سوپاسالاری ئێران)، (ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده: فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران)، (جه‌نه‌ڕال داود شێخیان: فه‌رمانده‌ی به‌رگری ئاسمانی سوپای پاسداران)، (جه‌نه‌ڕال مه‌هدی ڕه‌ببانی: جێگری سه‌رۆكی ئه‌ڕكانی هێزه چه‌كداره‌كان).
چه‌ند سه‌عاتێك دوای هێرشه‌كه‌ی هه‌ینی عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند تۆڵه‌ی شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، جێگری ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازیانه‌ی كوژراون له جێگای كوژراوه‌كان دانا، محمد پاكپور وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران له شوێنی حوسێن سه‌لامی دانرا، وه عبدالرحمن موسه‌وی له شوێنی محمد باقری سوپاسالاری ئێران دانرا، محمد پاكپور ڕاسته‌وخۆ دوای بوونی به فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران وتی: ده‌رگای جه‌هه‌ننه‌م به‌ڕووی ڕژێمی ئیسڕائیل ده‌كه‌ینه‌وه و تۆڵه‌ی شه‌هید و سه‌ركرده و زاناكانمان ده‌كه‌ینه‌وه.
عه‌لی شه‌مخانی ڕاوێژكاری باڵای ڕێبه‌ری ئێران یش برینداربوو به‌ڵام ڕانه‌گه‌یه‌نرا كه‌چی ڕۆژی 14-6-2025 به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ست دا.
ئێران ڕایگه‌یاند ته‌نها له ڕۆژی یه‌كه‌می هێرشه‌كه تاكو سه‌عات 2ی دوای نیوه‌ڕۆ95 كه‌س له 12 پارێزگای ئێران به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل برینداربوونه، دواتر ژماره‌كان به‌رزبوونه‌وه و میدیای فه‌رمی ئێران ڕایگه‌یاند ته‌نها له تاران 78 كه‌س گیانی له‌ده‌ست داوه و دواتر ژماره‌ی كوژراوان ته‌نها له ڕۆژی یه‌كه‌می هێرشه‌كه گه‌یشته 91 كه‌س و برینداربوونی 329 كه‌سی دیكه.
سه‌ره‌تا و له یه‌كه‌م ڕۆژی هێرشه‌كه كوژرانی 6 زانای ئه‌تۆمی ئێران ڕاگه‌یه‌نرا، ڕۆژی دواتر كوژرانی 3 زانای دیكه ڕاگه‌یه‌نرا، دواتر ڕاگه‌یه‌نرا كه ژماره‌ی زانا كوژراوه‌كانی ئه‌تۆمی ئێران گه‌یشتۆه 14 زانا كه ئه‌مانه‌ن:
(د.فه‌ره‌یدون عه‌باسی: سه‌رۆكی پێشووی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران)، (د.محمد مهدی ته‌هڕانچی: سه‌رۆكی زانكۆی ئازاد)، (عبدالحمید مه‌نوچه‌هر: شاره‌زای فیزیای ڕیاكتۆری ئه‌تۆمی)، (ئه‌حمه‌د ڕه‌زا زولفه‌قاری: شاره‌زای ئه‌ندازیاری ئه‌تۆمی)، (سه‌ید ئه‌میر حوسێن فه‌قیهی: شاره‌زای فیزیا)، (ئه‌كبه‌ر موته‌لیبزاده: شاره‌زای ئه‌ندازیاری كیمیایی)، (مه‌نسور عه‌سكه‌ری شاره‌زای ئه‌ندازیای ئه‌تۆمی)، (سه‌عید بۆرجی: شاره‌زای ئه‌ندازیاری كه‌ره‌سته).
سیاسی یه‌كان ناكوژرین
ئیسڕائیل سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌ی هه‌ینی ڕایگه‌یاند له‌م كاته‌دا پڵانیان نیه سه‌ركرده سیاسی یه‌كانی ئێران بكوژرین و هیچ پلانێكیان نیه بۆ كوشتنی عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام ڕۆژی 16-6-2025 نه‌ته‌نیاهۆ وتی : كوشتنی عه‌لی خامه‌نه‌یی به‌دور نازانم و كوشتنیشی ئه‌و ئالۆزی و پشێوی یه دروست ناكات كه باسی ده‌كه‌ن هه‌رچه‌نده ئیسڕائیل نیازی كوشتنی خامه‌نه‌یی هه‌بووه و نزیك بوونه له‌وه‌ی بیكوژن له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌ڵام تره‌مپ ڕازی نه‌بووه.
ئه‌و شوێنانه‌ی له ئێران هێرشی كرایه سه‌ر
هێرشه‌كان زۆر گه‌وره‌و وبه‌رفراوان بوون و چه‌ندین شوێنیان كرده ئامانج كه زیاتر له 6 بنكه‌ی سه‌ربازی بوون له چه‌ندین شاری ئێران، گرنگترین ئه‌و شوێنانه‌ی هێرشی كرایه سه‌ر:
1- تاران : له تاران و ده‌وروبه‌ری 6 بنكه‌ی سه‌ربازی كرانه ئامانج وه‌ك بنكه‌ی (یارچین)و دوو كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان.
2- نه‌ته‌نز: هێرش كرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌كی پیتاندنی یۆڕانیۆمی ئێران(نه‌ته‌نز) چه‌ند جارێك له‌سه‌ر یه‌ك هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه كه سه‌ره‌كیترین بنكه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانه.
3- هێرشكراوه‌ته سه‌ر ماڵی فه‌رمانده سه‌ربازیه پله باڵاكانی ئێران.
4- فۆردۆ: هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی (فۆردۆ)كه بنكه‌ی ژێر زه‌مینی پیتاندنی یۆرانیۆمه له ئێران.
5- برۆجێرد: بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی یه.
6- ئه‌سفه‌هان: سه‌نته‌ری ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌تۆمی ئێرانی لێ یه.
7- له‌گه‌ڵ چه‌ندین شوێن شاری دیكه وه‌ك(ته‌برێز، كرماشان، هه‌مه‌دان، شیراز…).
هێرشی پێچه‌وانه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل
دوای نزیكه‌ی چوار سه‌عات له هێرشی ئیسڕائیل ئێران له 72 پێگه و به مووشه‌كی بالیستی 100 دڕۆن هێرشی پێچه‌وانه‌ی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستی پێكرد و وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئیسڕائیلی دایه‌وه.
سوپای پاسدارانی ئێران ئۆپه‌ڕاسیۆنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسڕائیلی ناو نا ئۆپه‌ڕاسیۆنی(په‌یمانی ڕاستگۆ3)كه ئاماژه‌یه بۆ هێرشه موشه‌كیه‌كانی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل یه‌كه‌میان له مانگی 4ی2024 و دووهه‌میشیان له تشرینی یه‌كه‌می 2024بوو.
ئێران وتی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسڕائیل یان له ته‌ل ئه‌بیب پێكاوه و 50 كه‌سیش برینداربوونه، میدیاكانی ئیسڕائیل یش وتیان نزیكه‌ی 600 موشه‌كی ئێرانی به‌ره‌و ئیسڕائیل هاوێژراون.
ئاماده‌كاریه پێشوه‌خته‌كانی ئیسڕائیل
ئیسڕائیل زیاتر له 8 مانگ خه‌ریكی ئاماده‌كاری بوونه بۆ ئه‌و هێرشه و به‌رنامه‌یه‌كی پته‌و و تۆكمه‌یان بۆ دانابوو، زۆر به‌وردی كاری له‌سه‌ر كرابوو، ئه‌و هێرشه به‌هێزی و بالاده‌ستی موساد و هه‌واڵگری ئیسڕائیلی ده‌سه‌لمێنێ كه چۆن توانی له‌و ماوه كورته‌ی ئه‌و هێرشانه ئه‌و هه‌موو ئامانجه بپێكێ كه چه‌ندین سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و زانا و دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بكاته ئامانج، ئه‌و هێرشانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌م به پێنج قۆناغ ئه‌نجامدرا.
هێرشه‌كان چاوه‌روانكراوبوو، به‌ڵام ئێران مه‌زه‌نده‌ی نه‌ده‌كرد به‌و فراوانی یه بێت، چونكه ئه‌و هێرشه پێویستی به‌زانیاری زۆره بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌ك كاتدا ئه‌و هه‌موو سه‌ركرده و زانا ئه‌تۆمی و دامه‌زراوانه بكاته ئامانج، هێرشه‌كانی ئیسڕائیل وه‌ك له‌سه‌ره‌تا ڕاگه‌یه‌نرا هه‌مووی هێرشی ئاسمانی و فڕۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان و مووشه‌ك و درۆن بووه و هیچی هێرشی زه‌مینی و له‌سه‌ر زه‌وی و ناو خاكی ئێران نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و زانیاریانه‌ی دواتر ئاشكرابوو له دوو ڕۆژی دوای هێرشه‌كه باسیان له‌وه كرد كه ئیسڕائیل و موساد له‌ناو خاكی ئێران ئاماده‌كارییه‌كی زۆریان كردووه و ده‌یان سیخوری ئیسرائیلی له ناو ئێران و به فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان و درۆن هاوكاری هێرشه‌كانی ئیسڕائیل یان كردووه و ڕۆلێكی كاریگه‌رییان هه‌بووه له ده‌ستنیشانكردنی ئامانجه‌كان له‌ناو ئێران و دواتر به‌شێك له‌وانه ئاشكرابوون و له لایه‌ن ئێران ده‌ستگیركران.
ڕۆژێك دوای هێرشه‌كه‌ی هه‌ینی ڕۆژنامه‌ی ئه‌كسیۆنس بڵاوی كرده‌وه كه ده‌زگای هه‌واڵگری موسادی ئیسڕائیل زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌ڕاسیۆنی شاراوه‌ی له قوڵایی ئیران ئه‌نجامداوه بۆ تێكشاندنی به‌رگری ئاسمانی ئێران و موشه‌ك هاوێژه‌كانی وه چه‌ندین بریكار و سیخوڕ له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌شداربوون له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت له ئێرانیه‌كان كه كاریان بۆ موساد ده‌كرد.
هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران ئاسمانی سێ وڵاتی بڕیووه تاكو گه‌یشتۆته ناو خاكی ئێران ئه‌وانیش (عێراق-ئوردن-سوریا).
نرخی نه‌وت به‌رزبوویه‌وه
ڕاسته‌وخۆ دوای هێرشه‌كه نرخی نه‌وتی برێنت زیاتر له 8 دۆلار به‌رزبوویه‌وه و گه‌یشته 78 دۆلار و 50 سه‌نت و نرخی یه‌ك ئۆنسه زێر 58 دۆلار به‌رزبوویه‌وه و گه‌یشته سێ هه‌زار و 443 دۆلار.
هه‌ڵوێستی وڵاتان
زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یان كرد هه‌ریه‌ك له عێراق و توركیا و چین و روسیا و به‌شێكی ولاتانی عه‌ره‌بی و كه‌نداویش ئیدانه‌یان كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سكاڵا دژی ئیسڕائیل تۆمارده‌كه‌ن، به‌ڵام عێراق بۆ كوشتنی قاسم سلێمانی هیچی پێ نه‌كرا له‌ناو جه‌رگه‌ی به‌غدا كوژرا بۆ ئه‌و هێرشانه‌ش هیچی پێ ناكرێت.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی (مه‌هه‌په)وتی ئامانجی كۆتایی ئه‌م گرژی یه توركیایه.
توركیا حه‌زی به‌سه‌ركه‌وتنی ئیسڕائیل نیه له ناوچه‌كه، ئیسڕائیل یش به پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ببێته هێزێكی گه‌وره‌و یه‌كلایی كه‌ره‌وه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ش له‌به‌رده‌می ئێرانه، ئه‌گه‌ر ئێران لاواز بكات سه‌ركه‌وتنی ئیسڕائیل له‌ناوچه‌كه ئاسانتر ده‌بێ.
چین یش داوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كرد و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێزی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش یش وتی كاتی ڕاگرتنی ئه‌و شه‌ڕه‌یه.
هه‌ریه‌ك له كه‌نه‌دا و یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌خت یان له‌وه كرده‌وه ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌خۆی بكات به‌ڵام داوای دان به‌خۆگرتنیان كرد.
داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان
دوای هێرشه‌كان ئیسڕائیل فڕۆكه‌خانه‌ی (بن گۆریۆن)ی به‌ته‌واوی داخست، و گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئێران و عێراق و ئوردن و به‌شێكی توركیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش ڕاگیران.
كورد سود له‌م دۆخه وه‌رده‌گرێت؟
كورد هه‌رگیز هه‌له‌كانی نه‌قۆستۆته‌وه و سودی لێ وه‌رنه‌گرتووه و ئاماده‌كاری پێش وه‌خته‌شی نه‌بووه بۆ ڕووداوه‌كان، هه‌موو وڵاتانی جیهان كه‌ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به‌و شه‌ڕه وه‌كو عێراق و توركیا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه ڕاسته‌وخۆ له‌ئاستی باڵا و سه‌رۆكی ولات و هێزه چه‌كداره‌كان كۆبوونه‌وه‌یان كرد و به‌رنامه‌یان دانا بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی ڕووداوه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه، كه‌چی كورد و به‌تایبه‌تی سه‌ركردایه‌تی كورد له‌باشوری كوردستان نقه‌یان لێوه نه‌هات و هه‌ربزرن و كه‌س نازانێ له كوێن، كورد دروشمێكی هه‌یه(هه‌رێ هات)ته‌نانه‌ت باس له هه‌ڵهاتنی سه‌ركرده‌كانی باشوریش ده‌كرێت كه سه‌ری ڕه‌ش و ده‌باشانیان چۆلكردووه، به په‌له‌ش شه‌وی 13له‌سه‌ر 14-6-2025 هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌م یان دواخست له‌كاتێكدا له عێراق و ته‌نانه‌ت له ئێران و ئیسڕائیل یش كه له‌گه‌ڵ شه‌ڕده‌كه‌ن و ڕۆژانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتر تاقیكردنه‌وه‌كان دوانه‌خرا، بۆیه كورد هیچ پڕۆژه و به‌رنامه‌یه‌كی ڕوونی نیه بۆ ئاینده‌ی خۆی.
تاكو ئێستا ئه‌و شه‌ڕه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه، ته‌نها فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوریه‌كان داخراون هه‌ربۆیه حاجیانیش له سعودیه به‌ڕیگای وشكانی گه‌ڕاینه‌وه له‌گه‌ڵ دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وخوێندنی باڵا، و له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش هه‌ندێك ده‌نگ له هه‌ولێر بیستراون له‌گه‌ڵ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی بچوك كه هیچ زیانی گیانی نه‌بووه، وه 16-6-2025 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجامدا.
چه‌كه به‌كارهاتووه‌كانی ئیسڕائیل
دوای هێرشه‌كه‌ی هه‌ینی سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند سێ پێشكه‌وتووترین جۆری فڕۆكه‌ی له‌و هێرشه به‌كارهێناوه و یه‌كێكیان گرنگترین فڕۆكه‌ی جه‌نگی یه له جیهان، فڕۆكه‌كانی (ئێف-35یه‌ك)و(ئێف-35دوو)و(هه‌وره‌بروسكه)به‌كارهاتوون، كه توانای خۆشاردنه‌وه‌یان هه‌یه و سیسته‌می ڕادار توانای ئاشكراكردنی نیه و له‌دور مه‌ودا ئامانجی ورد ده‌پێكن و ده‌توانن له‌یه‌ك كاتدا چه‌ندین ئامانج به‌یه‌كه‌وه بپێكن.
ئیسڕائیل له‌ناوجه‌رگه‌ی ئێران
پێش ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی هه‌ینی ئیسڕائیل له‌ناو ئێران به‌نهێنی بنكه‌ی فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی دامه‌زراندووه، هێزه‌كانی سوپای به‌رگری ئیسڕائیل و موساد به‌یه‌كه‌وه ئه‌و كاره‌یان كردووه، یه‌كه تایبه‌ته‌كانی موساد پێش هێرشه‌كانی هه‌ینی دزه‌یان كردۆته ناو خاكی ئێران و بنكه‌یان بۆ هه‌ڵدانی درۆنی بۆمبرێژكراو له‌ناو ئێران دامه‌زراندووه و له‌ڕۆژی هێرشه‌كه دڕۆنه‌كان كاراكراون و سه‌كۆكانی هه‌ڵدانی موشه‌كیان له‌نزیك تاران كردۆته ئامانج، وه چه‌كی هێرشبردنیان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل داناوه به‌تایبه‌تی ئۆتۆمبێلی (پیك اب)دواتر ڕۆژی 16-6-2025 ڕاگه‌یه‌نرا كه ئێران هه‌ندێكی ده‌ستگیر كردون، موساد زۆربه‌وردی كاری له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجانه كردووه و شوێنی فه‌رمانده سه‌ربازی و زانا ئه‌تۆمیه‌كانی دیاریكردووه، بۆیه ئه‌و ژماره زۆره له‌فه‌رمانده‌سه‌ربازیه‌كان و زانا ئه‌تۆمیه‌كان كوژران ئه‌وه‌ش پێشكه‌وتوویی و وردی موسادی ئیسڕائیلی ده‌سه‌لمێنێت كه چۆن به‌زیره‌كی و شاره‌زایی توانیویانه بگه‌نه جه‌رگه‌ی تاران و ئامانجه‌كانیان بپێكن و ئێرانیش بێ ئاگابێت، كه‌واته هێرشه‌كانی ئیسڕائیل ته‌نها ئاسمانی نه‌بووه به‌ڵكو له‌سه‌ر زه‌وی و ناو خاكی ئێران یش كارئاسانی و ئاماده‌كاری پێشوه‌خته‌ی باشی بۆ كراوه.
ئێران چاوه‌ڕێ هێرشێكی له‌وشێوه به‌رفراوانه‌ی نه‌ده‌كرد چونكه خه‌ریكی دانووستان بوو وابڕیاربوو یه‌ك شه‌مه 15-6-2025 خولی شه‌شه‌می دانوستانه‌كان له عومان ئه‌نجام بدرێت هه‌ر بۆیه ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز له ڕاپۆرتێكی دا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێران غافلگیركراوه، چونكه هێشتا دانوستانه‌كان شكستیان نه‌هێنابوو، كاتێك ئێران به‌وه ده‌زانێ و كاته‌كه دره‌نگه و فه‌رمانده باڵاكانی سه‌ربازی له بنكه‌یه‌كی تاران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان ئه‌نجامداوه له‌و كاته‌دا هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و به كۆمه‌ڵ كوژراون، ئه‌مه‌ش توانای ئێرانی بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی خێرا دواخست و شكستێكی گه‌وره‌شی به هه‌واڵگری ئێران گه‌یاند.
ئێران له‌به‌ر دوو هۆكار باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد كه ئیسڕائیل له‌و كاته هێرش بكات.
1- هێشتا دانوستانه‌كان شكستیان نه‌هێنابوو چاوه‌ڕی خولی شه‌شه‌می دانوستانه‌كان بوون.
2- بڕیاربوو له دوو ڕۆژی داهاتوو كوڕه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ ئاهه‌نگی ژن ماره‌كردن ده‌گێرێت كه ئێران باوه‌ڕه نه‌ده‌كرد له‌وكاته‌دا ئیسڕائیل هێرش بكات.
