شـــــــوان خورشــــــید: حکومەتی هەرێمی فەنتەلۆس ئاوا دەبێ.
هەر دامودەزگایەک و دامەزراوەیەک, یان حکومەتێک لە دونیادا بەوە سەرکەوتوو دەبێت و دەبێتە جێگای ئومێد کە دامەرزاوەکەی بتوانێ بۆ خەڵکی و هەرێمەکەی خۆشبەختی و ئارامی و ئاسایش وهەلی کارو هەرزانی و دادپەروەری و ئازادی ڕادەربڕین و… هتد. دەستەبەربکات، ئەو دەسەڵاتە بە خزمەتکردنی گەلەکەی و خزمەتگوزاری و دەسکەوتەکانی دەناسرێتەوە، ئەگەر لە حکومەتەکەی خۆمان بڕوانین بەڕاستی جگە لە حکومەتی سەیرو سەمەرە زیاتر هیچی تر نیە، یەکەم کابینەی لە 4/ 7/ 1992دامەزراوەو تەمەنی خۆی لە33ساڵ دەدا و هێشتا ساوایە فێرە گڕوگاڵ نەبوە، نۆ کابینەی ئۆغر بوە و لە دەیەم کابینە و دامەزرادنەکەی دا فێیان لێ هاتوە دوای چەندین مانگ هێشتا دیار نیە کەی دادەمەزرێ، مرۆڤ ئەگەر لە هەنگاوی یەکەم چالاک نەبێ هەنگاوەکانی دوای ئەوە لەسەر تاقیکردنەوەی هەنگاوەکانی سەرەتای ڕێڕەوەکە بە باشی دەبڕێ، بە پێچەوانەوە حکومەتی هەرێم کابینە دوای کابینە زیاتر توشی شەلەل دەبێت.
تاکە حکومەتە بەرلە سکاڵای حکومەتی عێراق نەوت لەڕێی بۆڕیەوە دەفرۆشت و دوای قەدەغەکردنی فرۆشتنی نەوتەکە بە ڕێگای قاچاغ و لەڕێی تەنکەرەوە نەیفرۆشێت و قەرزاری دارو بەردیش نەبێت لە جێگای ئەوەی قازانج بکات قەرزار کەوتۆتەوە،هەموان دەزانن نەوتی هەرێمی کوردستان بە قاچاغ دەفرۆشرێ کە چی داهاتەکەی سفرەو سەنتێک ناگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت و وەزارەتە داراییەکەیەوە،سەیر لە حکومەتی دانسقە لە دەساڵی ڕابردودا کە کەوتبونە خەوی قوڵی بازاڕی ئازادەوە،لەکۆی 120مانگی ڕابردودا، تەنها 58موچەی بە تەواوەتی داوە، 44موچەی بە لێبڕین وچارەکە موچەو نیوە موچە دابەش کردوە، 18موچەشی بە ناو پاشەکەوتەوە لوش کردوە، ئەگەر لوش کردن نەبێت لە ئیبداعی هەژماری من کە شەوو ڕۆژ بە بەژن و باڵاو شان و شەوکەتیان هەڵدەدەن بۆ ئەو پاشەکەوت و لێبڕین و نیو موچەو چارەکە موچەیەیان نەدەخستە سەر هەژماری موچەخۆران تا بیانتوانیبایە برینێکی جەستەیانیان پێ ساڕێژ بکردایە، تاکە حکومەتە لە چوارچێوەی حکومەتێکی فیدڕاڵ دا گرێبەستی سەربەخۆ لەگەڵ دەرەوە بکات بەبێ گەڕانەوە بۆ ناوەند و سەرچاوەی موچەو شایستەکانیشی ناوەند بێت، دوای سەربەخۆی بکات و نەشتوانێ یان نەیەوێ موچەی مانگێکی موچە خۆرانی بدات، بەو هەموو داهاتە زۆرەیەوە کە هەیەتی،بە جۆرێک نەوت ڕادەست نەکات و داهاتی نانەوتی وەک ئەوەی ڕێکەوتنی لە بارەوە کراوە رادەستی نەکات، دادگای فیدڕاڵی هەردوو ئەنجومەنی وەزیرانی پابەند کرد بەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکرێت و لە کاتی خۆی موچە دابەش بکرێت هەر وەک و عێراق، بەڵام بەڕادەستنەکردنی نەوتی هەریم و فرۆشتنی لە ڕێگای سۆمۆوە و نەگەڕانەوەی نیوەی داهاتی نانەوتی بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی ناوەند و تەوتین نەکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم،قەیران دوای قەیران ڕوبەڕوی خەڵکی هەرێم بوەوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی فەنتەلۆس نە نەوتی رادەستی سۆمۆ کرد، نە داهاتی نانەوتی وەک لەسەری رێککەتبون گەڕانەوە بۆ ناوەند، نە تەوتینیشی جێبەجێ کرد،لە بەرامبەر تەوتین هەژماری منی قوت کردۆتەوە، جا هەژمارێک فلسێکی تێدا نەبێت و گەر حکومەتی ناوەند پارە نەنێرێت وەک مانگی پێنجی ڕابردوو ئەبێ نرخی ئەو هەژمارە چی بێ و بە چەند بێ، حکومەتی هەرێم وەک ئەوەی لەم وڵاتەدا کرێچی بێت دارو بەردی ئەم وڵاتەی بە کۆمپانیا فرۆشتوەو خۆدی ئەو کۆمپانیایانەش ئەگەر لێکۆڵینەوەی وردی بۆ بکرێت هەر گەورە بەرپرسانی حکومی و حیزبین،ئەوانەن هەرێمەکە بەڕێوە دەبەن، سەیر کەن سێکتەری پەروەرد، تەندروستی،کارەبا، نیشتەجێ بوون، سوتەمەنی کۆمپانیا بەڕێوەی دەبات، وڵات ئێستا لە دەستی ئەمینی کۆمپانیادان، حکومەتی هەرێم شەوو ڕۆژی خستۆتە خزمەتی پڕۆژەی ڕوناکیەوە حەیران بە بەژنیا هەڵدەدا، بەڵام ئەو هەموو پیاهەڵگوتنە لە پای چی، خۆی لەڕاستی دا ئەوە ئەرکی حکومەتە کارەبا بۆ هەووڵاتیانی دابین بکات بە نرخێکی ڕەمزی نەک ئەو نرخەی کە ئێستا هەیە،سەیری ئەو هاوکێشیە بکەن ئێستا عێراق کارەبا و بەنزین و هەندێ سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان دەکڕێت،کە چی خۆی کارەباو بەنزینی نیە یان هەشیبێ نرخەکەی ئەوەندە گرانە،کە فەرمانبەرێکی بێ موچە مەگەر بەستە بە بەژنی زراڤیا بڵێ، ئەم حکومەتە سەرەڕای ئەو قەیرانانەی کە خۆی سەرچاوەیەتی، دارو دەستەو کەس و کاری خۆیان شاهانە دەژین،پەتایەکی هەڵامەت بیانگرێ لە ئەوروپا بۆ باشترین دکتۆر دەگەڕێن، ئەگەر مامۆستایەک ڕەخنە بگرێت یان ناڕەزایی دەربڕێت، بە جاش و کرێ گرتەو خۆفرۆش تاوانباری دەکەن و زۆر جاریش بە زیندانی دەیانەوێ تەمبێی بکەن، لە کاتێک دا خۆیان هەر پەلێکیان سەر بە دەوڵەتێکی داگیرکراوی ناوچەکەن و بستێکی ئەو کورستانە نەماوە بە سیخوڕو هەواڵگری دوژمنان نەتەنرابێ و تەراتێنی تێدا نەکەن،لە کۆتای دا ئەم هەویرە ئاوی زۆری دەوێت،ئا ئەمەیە سەرۆکەکەی.