عوسمان عومەر: هیپاتیا ژنێک لەسەردەمی نەخوێندەواری.

هیپاتیا له‌ سه‌رده‌می نه‌خوێنده‌واری و كۆیلایه‌تی و شه‌ڕی توندی نێوان ئاین و ئاینزاكان، هه‌موو تابۆكانی شكاند و بووه‌ته‌ یه‌كه‌م فه‌یله‌سووفی ژن و گه‌وره‌ترین بیرمه‌ندی بیركاری و ئه‌ستێره‌ناسی، هیپاتیا یۆنانییه‌كان به‌ به‌شێك له‌ خۆیان و میسڕییه‌كانیش به‌ كچێكی میسڕی ده‌زانن، چونكه‌ ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ شوێنه‌واری میسڕییه‌ كۆنه‌كانه‌ و ئێسته‌یش به‌شێكه‌ له‌ میسڕ، كوشتنه‌ تراژیدیاكه‌ی و بۆچوونه‌كانی له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ و زانست و ئه‌ده‌بی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ تا ئێسته‌یش لێكدانه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ و به‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌ دره‌وشاوه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی ناوی ده‌برێ.
هیباتیا ساڵی 370 زاینی لەئەسکەندەرییە لەدایک بووەو ساڵی 415ی زاینی لەکڵێسای سزاریۆنی ئەسکەندەریە مردوە. هیپاتیا ژنە فەیلەسوفی ئەفلاتۆنیزمی نوێیەو مامۆستای فەلسەفەو بیرکاری وئەستێرەناسی بووە لەسەردەمی فەرمانڕەوایی ڕۆمەکان بەسەر میسردا و هۆی کوژرانیشی تۆمەتی جادووگەری بوو.کوشتنی هیباتیای فەیلەسوف. ئەو میسریەکی بە ڕەچەڵەک یۆنانی بووە ناوی هیباتیا لە هیباتۆسی یۆنانییەوە وەرگیراوە کە بە واتای بەرز یان پلەو پایەی باڵا دێت.
باوکییشی «Theon » زانای ماتماتیک و یەکێک لە فەیلەسووفەکانی ڕۆمانی و سەرۆکی زانکۆی ئەسکەندەریە بووە و ڕۆڵێکی گرنگی هەبوە لە پێگەیاندنی زانستیانەی هیباتیا کە دواتر پێش خۆشی کەوتەوە لە زانستدا.
لەتەمەنی 20 ساڵیەوە باوکی ناردوویەتی بۆ ئەسینا و ڕۆما بۆ خوێندنی زانست و فەلسەفە جیاوازەکان ، پاشان گەڕاوەتەوە بۆ میسر لە زانکۆی ئەسکەندەریە وەک مامۆستای ماتماتیک و فەلسەفە دەست بەکار بوە.
هيباتيا زۆر شۆخ و شەنگ بوە لەهەمان کاتدا سادە و رووخۆش بووە لە گەڵ خوێندکارەکانی و تەواوی خەڵکدا.
هيباتيا لە سەردەمێک ژیاوە کە دژایەتی وکێشمەکێشی نێوان وەستیەکان و مەسیحیەکان و جوولەکەکان لەوپەڕی توندیدا بوە ، ئەو لە پشتگیریکەرانی ئاشتی بوە و جەماوەرێکی فراوان لە ڕۆشنبیران وسەرکردەکانی ئەوکات پشتگیرییان کردوە لەوانە فەرمانڕەوای ئەسکەندەریە ئۆریستۆس کە یەکێک لە خوێندکارەکانی خۆی بوە.
ئەو کات کەنیسە دژی بیرو باوەڕی ئەفلاتوونی بوە کە هیباتیا یەکێک لە بڵاوکەرەوە و ڕەواجپێدەر و سەرکردەیەکی ئەو بیروباوەڕە بوە ، تا کار گەیشتە ئەوەی ئەسقەفی ئەسکەندەریە «کیرلسی یەکەم» بڕیاری لەناوبردنی دەرکرد و هەڵسا بە کۆکردنەوەی جەماوەرێکی بەرفراوانی شوێنکەوتوانی کەنیسەی مەسیحی و داوای لێ کردن کە کۆتایی بە ژیانی بهێنن بە تۆمەتی جادوگەری و بێ باوەڕی «ئاتاییستی» هەر لەو ڕۆژەدا ئەو خەڵکە کەوتنە شوێن پێ هەڵگرتنی کاتێک لە کۆنفراسێک ئەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە پێشیان بە گالیسکەکەی گرت ودایان بەزاند و بە بەردو دار کەوتنە لێدانی و تەواوی جل و بەرگەکانیان لەبەر دادڕی ، بەسەر شەقامەکاندا ڕایان کێشا تا بوو بە جەستەیەکی بێ گیان تەنانەت باس لەوە ئەکرێت کە بەشێکی زۆری پێستی داماڵێنرا لە جەستەی بەهۆی ڕاکێشانی بە شەقامەکانی شارەکەدا و پاشان ئاگریان لە جەستەی بەردا لە شەقامی سینارون ئەم کردەوە تیرۆریستیەی کەنیسەی مەسیحی لەساڵی ٤١٥ ی زایینی ئەنجام دراوە کە هیباتیای فەیلەسوف تەمەنی ٣٥ ساڵان بوە.